پـارتـے یـەڪ

863 103 93
                                    

ڤـــۆطــ😔😂💞

کاتێک تای تەمەنی سیانزە ساڵ بوو ڕۆژێکیان لەسەرشەقام بەدوای پارچەنانێک دەگەڕا تاوەکو بیخوات بینی دایکێک دەستی مندالەکەی گرتوەو بەوناوەیا پیاسە ئەکەن و مندالەکە لەفەیەکی لەدەستەو خەریکی خواردنیەتی..، بەلام لەناکاو مندالەکە لەفەکەی لێدەکەوێت ودەیەوێت هەلیبگرێتەوە بەلام دایکی ڕێگای پێنادات و پێی دەلێت:
دایکەکە: کوڕم هەلیمەگرەوە ئەوە پیسە.
دوای ئەوەی دایکو مندالەکە ئەوێ جێدێلن تای دەچێت لەفەکە هەلدەگرێتەوەو دەیخوات.
ژن و پیاوێک لەدورەوە بینیان کەچۆن مندالەکە لەفەکەی لێکەوت وە چۆن تای هەلیگرتەوەو خواردی بۆیە هەردوکیان چونە لای تای دانیشتن.
پیاوەکە:کوڕم تۆ ناوت چیە؟؟
تای:..... (تەنیاسەیری پیاوەکەی کرد)
ئافرەتەکە:کوڕم بۆچی قسە ناکەی؟؟
تای سەریسوڕما چونکە کەس لێرە قسەی لەگەڵ ناکات وگرنگی پێنادات بۆیە لای سەیر بوو ئەم ژن و پیاوە قسەی لەگەل دەکەن.
تای:تایهیۆنگ.
پیاوەکە:لەکوێ دەژی خێزانەکەت لەکوێن؟؟بۆچی خواردنی سەر شەقام دەخۆیت؟؟
تای:من خێزانم نیە😞.
flash back:
ئافرەتەکە: پیاوەکە پیاوەکە ئەو کوڕە دەبینی لەوێ؟بۆچی لەگەل خۆمان نەیبەین و بەخێوی بکەین چونکە پێدەچێت هەتیو بێت هەم ئەگەر خەلک بزانن ئێمە مندالێکمان هەلگرتۆتەوە ئەوا لەلای خەلکی بەکەسێکی باش ناومان دەردەچێت..
پیاوەکە:بەلام ئێمە کوڕی خۆمان هەیە وە من چی قازانج دەکەم ئەگەر مندالی سەرشەقام بەخێو بکەم؟؟ودواتر من ناچاردەبم بەشێکی سامانەکەم بەناوی ئەم هەتیوە بکەم لەبەر قسەی خەلک ئەمە چ سودێکی هەیە؟؟
ئافرەتەکە: ئێ ئێمە سامانی بەناو ناکەین وەهەروەها تەنیا لەبەرچاوی خەلک باش ڕەفتاری لەگەل دەکەین بەس بۆئەوەی لەبەرچاوی خەلک باش دەرکەوین ئەو بەخێو دەکەین. چی دەلێی؟؟
پیاوەکە : باشە بابەقسەی تۆبێت.

End flash back.....

ئافرەتەکە:واتا ئەوان مردوون😞(بەخەمباریکی درۆ وای گوت)پێتچۆنە بێیت و لەگەل ئێمە بژی ئێمە تۆ دەکەینە کوڕی خۆمان.
تای:بەڕاست؟؟
(بەدلخۆشی وەی گوت چونکە باوەڕی نەدەکرد دوای ئەوهەموو سالە کەسانێک بێن و بلێن وەرە ببە کوڕی ئێمەو لەگەل من بژی ئەودلی زۆر خۆش بوو وایدەزانی ئیتر ژیانێکی خۆش دەست پێدەکاتو ئیتر خواردنی خۆش دەخوات و جلی جوان لەبەردەکات بەلام...)
پیاوەکە:بەلێ بەڕاست..دەتەوێت بێی لەگەلمان؟؟
تای:بەپەرۆشەوە سەری بەمانای بەلێ دەلەقاند.
ئافرەتەکە:کەواتە بابڕۆین.
تای:بوەستن ....ئێوە ناوتان چیە؟
پیاوەکە:من کیم جانگ ئەمەش هاسەرەکەم کیم هاین.وەئێمە کوڕێکمان هەیە بەناوی کیم بەیکهیۆن وەتۆش دەبیتە کوڕی ئێمەو ناوت دەبێتە کیم تایهیۆنگ😊.
تای : سەری لەقاند بەواتای تێگەشتن.
خ.کیم:کەواتە بابڕۆین.
چونە ناو سەیارەکەو بەڕێکەوتن بۆ کۆشکی کیم....

کەگەشتن پاسەوانێک دەرگاکەی لێیان کردەوەو ئەوانیش دابەزین و چونە ژورەوە..،
دواتر خاتو کیم تای بردە ژورێک بۆ ئەوەی گەرماوێک بکات و خۆی پاک بکاتەوە... کاتێک تای لەگەرماو هاتە دەرەوە خ.کیم جلێکی لەسەر سیسەمەکە دانابوو تاوەکو تای بیکاتە بەری و دواتر چونە خوارەوە بۆ ئەوەی شتێک بەتای بدەن تاوەکو بیخوات....
شەو کاتێک بەیکهیۆن هاتەوە:
ناو:کیم بەیکهیۆن
تەمەن:21
پیشە:خوێندنی تەواو کردوەو لەکۆمپانیای باوکی کاردەکات.
(ئێستا تای تەمەنی سێزدە سالە)
بەیکهینۆن بە بەیک دەنوسم.

بــێ نــازەڪـەمWhere stories live. Discover now