.....

ئایرس: ئەو بەفرە لەسەر سەرت دابنێ با شوێنی برینەکە نەئاوسێ
"بەفرێکی هێنا و دایە دەستی جونگکوک"

ئایرس: تۆ دڵنیای لەوەی ئەو هەمان ئەو مافیایە کە ئێمە بەدوای دا دەگەڕێین؟

جونگکوک: وەڵامێکی دڵنیا کەرەوەی نەدامێ بەڵام وا هەست دەکەم ئەو بێت
"وتی کاتێک بەفرەکەی لەسەر شوێنی برینەکە دانا"

ئایرس: کەواتە ئەگەر بە جوانی شێوەی ئەوت بینیبێ
ئەتوانی بە تیمی «کێشانی وێنەی گومانلێکراو بکەی»
"وتی کاتێک پاڵی بە مێزەکەی دابوویەوە قۆڵەکانی لەیەک ئاڵاندبوو"

جونگکوک: بیرم لەوە کردبووەوە بەڵام خۆ خاوەنی کافێکەش ڕوخساری ئەوی بینیوە

ئایرس: ئای خوایە من بیرم لەوە نەکربووەوە
"وتی کاتێک بە شۆکەوە سەیری جونگکوکی دەکرد"

جونگکوک: با سەرەتا لێکۆڵینەوە لەگەڵ باوک و کچەکە بکەین بۆ ئەوەی ڕاستی بابەتەکە بەتەواوی بزانین
"وتی و هەستایەوە سەر پێ"

ئایرس: باشە دەی با بڕۆین
"وتی و هەردوکیان لە ئۆفیسەکەیان هاتنە دەرەو بەرەو ژووری لێکۆڵینەوە ڕۆشتن"

٭ ٭ ٭ ٭ ٭ ٭ ٭ ٭ ٭ ٭ ٭ ٭ ٭ ٭ ٭ ٭ ٭ ٭ ٭ ٭ ٭

جونگکوک: لە سەرەتاوە باسی بابەتەکەمان بۆ بکە بەڕێز دیۆک سوو
"وتی و سەرنجی دایە سەر خاوەنی کافێکە"

دیۆک سوو: هەر وەک وتم سەرەتا هەموو شتێک ئاسایی بوو و خەڵکەکە خەریکی قاوە خواردنەوەو گفتوگۆ بوون دواتر کچەکەم هات بۆ سەردانی کردنی من دوای دە خولەکەل چەند پیاوێک هاتن کە هەموویان قاتی ڕەشیان لەبەردابوو هەر یەکەیان لەسەر مێزیک دانیشتن و داوی قاوەیان کرد
دوای نزیکەی پانزە خولەک کوڕە قژ خۆڵەمێشییەکە هات داوای قاوەیەکی کرد بەڵام پێش ئەوەی قاوەکە بێت کافێکە بوو بە مەیدانی جەنگ ئەو کوڕە قژ خۆڵەمێشییە هەموو ئەو پیاوە گومانلێکراوە قات ڕەشانەی کوشت دواتر هات و چەکی لەسەر سەری کچەکەم دانا وەک بارمتەیەک لای خۆی هێشتیەوە  داوای کرد من و هەموو ئەو خەڵکەی ئەوێ بڕۆنە دەرەوە لە کافێکە ئەگەرنا ئەیکوشتین
دوای نزیکەی پێنج خولەک داوای ماسکێکی کرد  ڕوخساری دابپۆشی بەڵام ئێوە هاتن وە ئەوەی تر خۆتان ئەزانن

ئایرس: پێویستە قسە لەگەڵ کچەکەی بکەین
"سەیری جونگکوکی کرد"

جونگکوک: ناو و تەمەنی کچەکەتمان پێ بڵێ وە پێشمان بڵێ کچەکەت کەسێکی چۆنە بەڕێز دیۆک سوو

دیۆک سوو: ناوی کچەکەم بۆم'ە تەمەنی 20 ساڵە و خوێندکاری زانکۆیە کچەکەم بێ کێشەیەو کەسێکی دڵپاکە و هەرگیز درۆ لەگەڵ من ناکا دەربارەی بچوکترین شتیش

وەک دوو هێڵی شەمەندەفەرWhere stories live. Discover now