SWEET LIES || 8

227 56 118
                                    

هەموو شتێک ئاڵۆز و سەیرترە لەوەی من بیرم لێ ئەکردوە ، ڕازی کردنی یووسۆل بۆتە کارێکی نەکراو

من بەڕاستمە
ئەمەوێ لەلای بم

هەموو بەیانیەک سەیری چاوکانی بکەم
وە منیش وەک هەموو کات نقووم بم لەناو چاوەکانی

لێوە باریکەکەی کە ئارەزووی ماچ کردنی ئەکەم ، دووبارە

بەڵام ترس لەلایەک ، وە لەلایەک شتێک ڕێگریم لێ ئەکات ، خۆشەویستی خۆمی بۆ دەرببڕم

قسەکرد و بیر کردنەوە چەندە ئاسانە
لەکاتێک کە ئەیبینم هەستەکانم زیاتر بەرز ئەبێتەوە ، وە دەمیشم ڕائەویستێ وەک بڵێی قووفڵ لێ درابێ

ئەوە شتێکی گرانە ،

نزیکەی هەفتەیەک بۆ دوو هەفتە نەمبینون ، وە منیش بەڕاکردن لە کۆمپانیا چوومە دەرەوە کاتێک کارەکان تەواو بوون

بیری کوڕەکەم ئەکەم ، بیری خۆشەویستەکەم ئەکەم کە هێشتا بە فەرمی نەبووین بەخۆشەویست

ئەوە هەر بەڕاستی ناخۆشە ، من باوکێکم ناتوانم هەموو کات کوڕەکەم ببینم بەهۆی کار

بەڵام ئەگەر ....... ئەگەر هاوسەرگیری بکەین ، ئەوا دەتوانم بیبینم ، تێر بۆنە شیرنەکەی بکەم

یاری بە قژە کەمەکەی بکەم کە زۆر زۆر نەرمە ، هەموو شتێکیش بکەم تاوەکوو پێکەنینە خۆشەکەی ببیستم

هەرگیز لەخەیاڵیشما نەئەهات ، ببمە باوکێک ، بەو شێوەیەش پەیوەستی کوڕەکەم بم

لە ئۆتۆمبێلەکەم هاتمە دەرەوە کاتێک گەیشتمە شوێنی دیاری کراو ، ئەویش ماڵە خنجیلانەکەی یووسۆل

چەند جارێک لە جەڕەسەکەم دا
تاوەکوو یووسۆل دەرگاکەی کردەوە ، دڵم دەستی کرد بە ئاهەنگ گێڕان ،

چۆن بتوانم زەردەخەنەکەم بشارمەوە کاتێک ئەو ئافرەتە ئەبینم کە ئەقڵ و دڵمی بردوە

کەمێک سەرسووڕماو دیار بوو
بەڵام دەرگاکەی کردەوە

" بەخێر بێی "

" زۆر سووپاس "

بەزدەخەنەیەکی گەش ووتم
من لەکەیەوە بوومەتە ئەو مرۆڤەی هەر لەگەڵ بینینی کەسێک زەردەخەنە بکەم ؟

ئەوەنە بیرم کردبوو خۆشم نەمئەزانی
ویستم ، بەڕاستی ویستم لەباوشی بکەم و سەری ماچ بکەم

بەڵام خێرا چوومە ژوورەوە پێش ئەوەی وا بکەم
کوڕەکەم بینی کە لەسەر ئەرز دانیشتوە و یاری لەگەڵ لیۆ ئەکات

هەر کەمنی بینی بەچاوی گەش سەیری کردم
لێوە بچوکەکانی کە ئەمەوێ بیخۆم چوونە چەمانەوە

قۆڵەکانی وەک هەموو کاتێک بەرز کرد و منیش بەخێرایی هڵمگرت و لەباوشم کرد

بۆنی قژیم کرد ،
بۆنێکی هێورکەرەوەیە ، دوواتر دانیشتم و جەیمینم لە باوشی خۆم دانا و یاریم لەگەڵ ئەکرد

درۆ شیرنەکان || SWEET LIESWhere stories live. Discover now