بە ھێواشی کەمێک لێی دوورکەوتەوە تا رووخساریان بەرامبەر یەکتر بێ بە نەرمی چرپاندی "تایھیۆنگ "




نەیئەزانی ئەو مرۆڤەی بەرامبەری تەواو بە شێوەیێکی شەیداوە سەیری ئەکا و ناتوانێ وشەیێک بڵێ جگە لە دەرکردنی دەنگێکی بچوک لە لێوەکانی" ھم"




توند باوەشی لێدایەوە و دووبار دەستی کردەوە بە گریان بەڵام بە دەنگێکی دیارتر ھەستی ئەکرد ئێستا ھەموو جیھان موڵکی ئەوە کە خۆشەویستەکەی لایەتی ئەوە ھەموو شتێک بوو بۆی ھەستێکی بە جۆشوخرۆش رووی کردە جەستە بچوکەکەی ...








"ئێمە کەمێک قسەمان ھەیە بیکەین وایە "تایھیۆنگ بەگرژیەوە وتی ڤێڵی ھەر زوو زانی مەبەستی لە و قسانەیە کە کردی دەربارەی چوون بۆ یانەکە ئەوەی لە نێو دەمی بوو قوتی دایەوە وبە نەرمی سەیری چاوەکانی کرد وھەوڵیدا خۆی تورە دەربخا کەچی شێوەیێکی زۆر قشتی ھەبوو...
"تۆ بیرت لای چیە کەچی من دڵخۆشم کە تۆم لە کۆتای بینی کەچی تۆش باسی ئەمەم بۆ دەکەی "






تایھیۆنگ بزەیێکی کرد و وتی "باشە کەواتە بەدڵی خۆت سەیریم بکە بەیبی"
ڤێڵی برۆکانی گرژ کردەوە و شەقێکی بە نەرمی کێشا بە سینگی "گەمژە گەر ئەوەندە جوانی بۆ خۆتت نیشان نەدەدام نەمدەزانی بەو رادەیە گەمژەی "








تایھیۆنگ ھەر زوو بە دەنگەوە پێکەنی و بچکۆڵەکەی خستە نێو باوەشی وەکو منداڵێکی بچوک دەستی کرد بە رۆیشتن
"پلانی جیمین بوو سوێند دەخۆم بەڵام من قەرەبووی دەکەمەوە ئێستا با برۆینە ماڵەکەت "







ڤێڵی بە شەرمەوە سەری جوڵاند" تایھیۆنگ بەراستت بوو کە وتت خۆشم دەوێی "
تایھیۆنگ وەستا لە رۆیشتن و سەیرێکی کرد کە چۆن بە چاوە پشیلەیەکانیەوە سەیری ئەکا و چاوەرێی وەڵامێکە
"وەکو وتم قسەی زۆر ھەیە بیکەین ئێستا پرسیار مەکە"








ڤێڵی سەری جوڵاند سەیری ئەو شوێنەی کرد کە تایھیۆنگ بۆی دەروا "ئەم ئوتومبێلە لە ھی کەسێک دەچێ"
تایھیۆنگ سەری جوڵاند و دەرگای ئوتومبێلەکەی کردەوە "راستە ھی جۆنگکوکە وەکو وتم ئەو لێرە دەمێنێتەوە "
ڤێڵی تەنھا سەرنجی لەسەر رووخساری تایھیۆنگ بوو کاتێک قایشی سەلامەتیەکەی بۆ دەبەست روومەتەکانی وەکو خوێن سور بوو بوونەوە تایھیۆنگ کەمێک دوورکەوتەوە





𝑀𝑅𝑆 𝑆𝑇𝑅𝐴𝑊𝐵𝐸𝑅𝑅𝑌 ||𝐾𝑇𝐻 (completed )Where stories live. Discover now