گــەشتەکــە

288 54 16
                                    

Enjoyed...

هۆشی"هاوڕێیان ئێمە سبەی دەڕۆین بۆ گەشتێک"

وتی کاتێک خەریکی خواردنی گۆشت و سەوزەکەی پێشی بوو

فرانگ"ئم بۆکوێ دەڕۆین؟"

سەری بە ئاڕستەی هۆشی هەڵبڕی

هۆشی"دەڕۆین بۆ دارستان،خانوویەک لەوێ هەیە،ماوەیەک لەوێ دەبین"

دانیۆل"بۆ چ مەبەستێک دەڕۆین؟"

بەژداری گفتوگۆکەی کرد کاتێک یاری بە خواردنەکەی دەکرد

هۆشی"لەڕاستیدا هۆکارم هەیە"

کەمێک وەستاو پاشان بەردەوام بویەوە

∶"ماوەیەک پێش ئێستا هاوڕێیەکم تەلەفۆنی بۆ کردم وتی کە خانووەکەم بەجێ دەهێڵم،منیش پرسیم بۆچی؟وتی بێزار بووم و هەموو شەوێک هەست دەکەم کەسێک لە ماڵەکەمەو بێزارم دەکات وە بەڕاستی دەترسم"

وەستا لە قسەکردن و دەستی کردەوە بە جوینی گۆشتەکە

فرانگ"کەواتە چ مەبەستێکت هەیە؟!"

بە توڕەیی و سەر لێشێواوی پرسی

هۆشی"مەبەستەکەم زۆر ڕوونە دەمەوێت ڕۆحی ناو ئەو خانووە بگرم"

بە بێباکی وای وت

فرانگ"تۆ شێت بویت؟!گرینگی نادەم بەوەی لەمن گەورەتری یاخود نا ئێمە ڕاوکەری ڕۆحەکان نین!"

جڵەوی خۆی لەدەست داو بە هاوڕێکەیا تەقیەوە

هۆشی"فرانگ ئێمە دەبێت ئەو ڕۆحە بگرین و بیهێنین بۆ شار ئەوکات ناوبانگێکی باشمان دەست دەکەوێت"

بەهەمان تۆنی هاوڕێ گەنجەکەی قسەی کرد

دانیۆل"ئێھ هەرچۆنێک بێت ئەمە بیرۆکەیەکی گەمژانەیە چونکە ڕۆحێک کە نەتوانرێت ببیندرێت چۆن دەگیرێت؟"

بە تۆنێکی سارد لە دەنگیدا بەردەوامی بە قسەکانی دا

∶"وەهەروەها بونەوەرێک زۆر لە ئێمەی مرۆڤ بەهێزتر بێت،بە ڕاشکاوی بیڵێم تۆ بەڕاستی بیرۆکەیەکی گەمژانەت لە مێشکتدا درووست کردووە"

The Dead Room'Where stories live. Discover now