ماوەیەکی کەمی پێ چوو تاوەکوو ڤیدیۆکە بەتەواوەتی بێت ، ڤیدیۆکە بۆوە ، ماڵێک بوو ..... ئەو .... ئەو ئەو ماڵە ئەزانێ ، دیکۆرەۆەی ، ئەوە هی کێ بوو ؟؟
کچێک چووە پێش کامیراکە ، کچێکی قژ ڕەشی تاریک ، وەک تاریکی شەو ، پێستێکی سپی کە شەڕ ئەکات لەگەڵ بەفری خوایی ، .... یووسۆل ؟؟؟
چاوکانی تا دوا ئاست کرانەوە ، ئەو ناتوانێ ، ئەو ناتوانێ ئێستا نا ، هێشتا ئامادە نیە بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ببێتەوە ، ئەمە مەحاڵە
زۆر گۆڕاوە ، ڕووخساری خڕ و پڕ بووە و ژیشی ، قژی زۆر درێژتر بووە ، تەنانەت جەستەشی ، بەڵام ، خۆ ئەوەنە نابێت نەیبینیوە ، ساڵێک ؟ یان نزیکەی ساڵێک و نیوو
وە لە هەمووشی سەیریتر ، یووسۆل چۆن ئیمێڵەکەی دەستکەوتوە ؟؟؟
" سڵاوووو ئەهـ ڤیدیۆکە کار ئەکات ؟؟ "
بە ڕوو خۆشی ووتی بەڵام لەکۆتایدا بە تۆزێک نەفامی ووتی بەهۆی نەزانینی لە کاری کامێرا و ڤیدیۆ گرتن ، دواتر بەجوانی دانیشت و زەردەخەنەی کرد ، ئەویش بەبێ ئەوەی بزانێ ، زەردەخەنەی بۆ کرد ، وەک جارانی پێشوو
" ئۆموو دۆهـ کیۆنگسوو چۆنی ؟؟ هەرچەندە ئەزانم زۆریش ماندووی ، ئەزانی ئێمە ئیمڕۆ لە لایڤ سەیری تۆمان کرد لە کۆنسێرتەکە ،"
ئێمە ؟ مەبەستی چیبوو لە ئێمە ؟ ، یووسۆل خۆشەویستی هەیە ؟؟
" کردنی ئەم ڤیدیۆیەم ئەمە بوو ، ئممم کیۆنگی ، بۆ هەموو شتێک زۆر زۆر داوای لێبووردنت لێ ئەکەم ، ئەزانم شتێکی گەورە بوو لێم شاردیەوە ...."
بە نزمی وای ئەوت و سەیری ناو کامیراکەی نەئەکرد ، وەک بڵەی سەیری شتێکی تری ئەکرد ، زۆر دڵەڕاوێکی دیار بوو ، ڤیدیۆکەی ڕاگرت کاتێک چێن و چانیۆل لەناکاو هاتنە ژوورەکەی
" یاا کیۆنگی سێهۆن شتێکی زۆر سەیر و بێ تامی درووست کردوە دەتهەوێ تاقیـ ...... ئـ ؟؟ یووسۆل ؟ ئەمە یووسۆل نیە ؟ "
چێن بە دەنگێکی بەرز ووتی بەڵام کاتێک بەهەڵە چاوی کەوتە سەر لاپتۆپەکە ، ووتی ، چانیولیش نزیک بۆوە و زەردەخەنەیەکی فراوانی کرد
" ئێوە هێشتا پەیوەندیتان هەیە ؟؟ وامزاای بەتەواوتی لەیەک جیا بوونەوە "
چانیۆل ووتی کاتێک هێشتا جۆنگدێ و چان چاویان لەسەر لاپتۆپەکەیە
" هەر بەڕاستی لەیەک جیا بووینەوە ، بەڵام دوای ئەو ماوەیە ڤیدیۆیەکی بۆ ناردووم "
" کێشە نیە سەیری کەین ؟ "
جۆنگدێ بەدڵ خۆشی ووتی و کیۆنگسووش تەنیا سەری بە ئەرێ جوڵاند و کلیکی کردەوە و ڤیدیۆکە دەستی پێ کرد
" ئەزانم من هەڵەم ، بەڵام ئەو کاتە زۆر ئەترسام وە دڵەڕاوکێ ببوو بەهاوڕێی ژیانم ، هیوادارم لێم خۆشبی "
بە زەردەخەنەوە ووتی ، و چەند فرمێسکێک خیانەتی لێ کرد بە نەرمی فرمێسکەکانی سڕی
" نزیکەی ساڵێک پێش ئێستا ، نا نەخێر وابزانم ساڵێک و نیوو بوو ، کۆتا جار کەیەکمان بینی ، ڕۆژەکەی بەتەواوەتی بەیەکەوە بەسەرمان برد ، دواتریش هەڵەیەک ڕوویدا وە دووبارەشمان کردەوە "
کیۆنگسوو شەرم دایگرت بێگومان کوڕەکانیش زانیان ، هەرچەندە ئەگەر شتێکی تربا پێ ئەکەنین یان پیرۆزباییان ئەکرد بەڵام ، یووسۆل زۆر بەجدی قسە ئەکا و دیارە کە گاڵتە نیە
" ئەو ڕۆژەی کە ڕۆیشتی بۆ یابان ویستم پێت بڵێم سووێند بەخوا دامنابوو پێت بڵێم وە گەر بڕیاری تۆ هەرچیبا من ڕازی ئەبووم ، بەڵام تۆ ڕۆیشتبووی کە من چوومە کۆمپانیاکەتان ، بوورە بەڵام من دووگیان بووم مناڵی تۆ لە ناو زگم بوو "
لە کۆتایدا بە زەردەخەنەیەکی شکاو ووتی کاتێک چاوەکانی وەک تاڤگە فرمێسکی ئەڕژاند
کیۆنگسوو نەیتوانی ئیتر گوێی لە هیچی تر بێت تەنیا بەچاوی فراوان سەیری لاپتۆپەکەی ئەکرد و چان و جۆنگدێش دەمیان تاوەکو پێیان کرابۆوە
" ئێستا ، مناڵەکەم ، کوڕە شێرەکەم ، خۆشەویستە بچووکەکەم تەمەنی ، شەش مانگە ، دەی ڕۆڵەکەم بڵێ سڵاوو "
مناڵێکی بچووکی لەباوەش کرد کە دیار بوو لە تەنیشتی خۆی داینابوو دواتر بڵندی کرد و دەستە بچووکەکانی ئەجوڵاند وەک هێیمای سڵاو ، لەکاتێکدا بەدڵخۆشی پێئەکەنی چۆن دایکی یاری لەگەڵ ئەکا
" کیۆنگی من دووبارە داوای لێبووردنت لێ ئەکەم بەڵام تۆ لەناکاو وون بووی ئەزانم جارێک پەیوەندیمان کرد بەڵام پێم نەوتی ، بەڵام ئەزانی چیش ، من و کوڕەکەم ئێستا ئێکسۆئێلین و سەیری هەموو کۆنسێرتەکانتان و گۆرانیەکانتان ئەکەین "
بەدڵ خۆشی ووتی لەکاتێکدا داوا کراو فرمێسکەکانی دستیان کرد بەهاتنە خوارەوە ، ئەو دەبێ چیبکا واتا ؟ دڵی خۆشبێ کەیەکێک لەخەونە گەورەکانی هاتونەتە دی ئەویش ئەوەیە کە ببێبە باوک ، یانیش غەمبار بێ چونکە گوێی لە یووسۆل نەگرت ؟
" وە وا بیر نەکەیەوە وا بکەم کە کوڕەکەت ببێتە دوژمن یان چی، کە گەورە بوو هەموو کات باسی تۆی بۆ ئەکەم بەجوانترین شێوە ، بەڵام تکایە ، ئاگاداری خۆت و کوڕەکان بە وە بەباشی نان بخۆن ، ماڵئاوا ، ئێستا ئەمە چۆن دائەخرێ ؟"
دوواتر ڤیدیۆکە ڕەش بوو بەواتای تەواو بوونی ، چانیۆل دەستێکی لەسەر شانی دانا
" کیۆنگــ ...."
قسەکەی تەواو نەکرد چونکە کیۆنگسۆ کەوتە سەر چۆکەکانی بەهەموو هێزی هاواری کرد کاتێک شین و ڕۆڕۆی ئەکرد ، ئەوە چ حاڵێکە تییادایە ؟
بەهەموو هێزی خۆی ئەگریا و قژی خۆی توند گرتبوو بەباوڕ پێنەکراوی وای کرد هەموو کوڕەکان بچنە شووێنی دەنگەکە ، بەڕاکردن چوون لەترسی ئەوەی هاوڕێکەیان شتێکی لێ بەسەرهاتبێ ،
جۆنگدێ لەسەر چۆکەکانی دانیشت لەبەرامبەری و بردیە باوشی خۆی
" چیبووە ؟؟ کیۆنگی چیبووە ؟؟ "
جوونمیون پرسی لەکاتێکدا خەریکە ئەمیش بگرێی چوونکە کوڕە بچووکەکەیان وەک ئاگر هاوار ئەکات
.
.
.
.ئەریز و ئەیرۆزکان هاتمەوە 😎
ئحم ئحم وەک سەرەتا بەڕای ئێوە چۆنە ؟؟؟
ناوی کچەکەش عەنتیکەیە بەس یەڵا دەی تێپەڕێنن
سۆو ئەوە سەرەتایە بەڵام هەوڵ دەدەم پاڕتەکانی تر خۆشتر بێ
![](https://img.wattpad.com/cover/261758874-288-k630413.jpg)
YOU ARE READING
درۆ شیرنەکان || SWEET LIES
Romanceدۆ کیۆنگسوو ڕۆژێک کە لەیابانە نامەیەکی ڤیدیۆی بۆ دێت لە لایان خۆشەویستە کۆنەکەی وە بۆی ئاشکرا دەبێ کە بۆتە باوک ، لەم حاڵتە کیۆنگسوو چی ئەکات ؟ دەستپێکرد || 10 / 3 / 2021 تەواو بوون || 7 / 7 / 2021 چیرۆکەکە تایبەت بەخۆمە و هێوادارم بیرۆکەکەم نەدز...
SWEET LIES || 1
Start from the beginning