•_𝑷𝒂𝒓𝒕 𝑬𝒍𝒆𝒗𝒆𝒏_•

Start from the beginning
                                    

کەسێک بە چرپە بانگم دەکات

:"ششش تایهۆنگ ئەوە ئێمەین جیمین و نامجوون هیۆنگ"

ئێمە بە ڕێڕەوی ژوورە تاریکەکەدا دەرۆشتین

تای:"بوەستە....هیۆنگ کوا جۆنگکووک؟"

:"ئۆو....ئەویش کەمێکی تر لێرە دەبێت"

ڕۆشتینە ژوورەوەو سارانگم بینی کە چۆن بەسەر کورسیەکەوە بەستراوە و خوێن بە تیشێرتەکەی و سەریدا دێتە خوارەوە

𝑺𝒂𝒓𝒂𝒏𝒈'𝒔 𝑷𝒐𝒗:

چوار پیاو بەزۆر منیان خستە نێو ئۆتۆمبێلەکە و دەستیان کرد بە لێخوڕین ...زۆر هاواری یارمەتیم کرد بەڵام یەکێ لە پیاوەکان بە چەکەکەی بەسەریدا کێشام و وای لێکردم لەخۆش بچم

چاوەکانم کردەوەو لەشوێنێکی تاریک بەخەبەرهاتم.... نەمدەتوانی هیچ شتێک ببینم بەڵام واهەست دەکەم وەک ئەوەی بە کورسیەکەوە بەسترابم بەڵام چی ئەگەر ئەوە ڕاست نەبێت ئەوە شتێکی تر بێت نەوەک پەت...چی ئەگەر ئەوە مار بێت......من بەڕاستی لەنێو ترسدا تۆقییوم بەجۆرێک ناتوانم بیجووڵێم

ناڵاندێکی بچووکم کرد

:"سەیرکەن وادیارە شازادە بچووکەکەمان بەخەبەر هات"
کەسێک وتی....ئەو دەنگە....ئەو دەنگە زۆر ناسراوە لام

:"هێی شازادە منت بیرە؟!"
ئەوە؟!..... ماڕک؟!

ماڕک خۆشەویستە کۆنەکەم...ئەو کەسەی دوای ئەوەی تایهۆنگم ناسی ئەو جێیهێشتم.....ئەو منی جێهێشت ....من زۆر هەستم بە ئازار دەکرد بۆ ئەو ڕەفتارەی

سارانگ:"ماڕک؟!.......تۆ؟...بۆچی واتکرد؟!"

ماڕک:"لەبەرئەوەی من نامەوێ تۆ لەگەڵ تایهۆنگ یاخوود هیچ کوڕێکی تر ببینم......تۆ تەنیا بۆ من بوویتە و هەر واش دەمێنێتەوە......وە ئەکرێ بڵێم ئەمە هەڵبژاردەی ئیرنێ بوو"

سارانگ:"ڕێگەم بدە بڕۆم"

بەڵام ئەو تەنیا نزیک دەبێتەوە.......ئەکرێ بڵێم یەک ئینج لە ڕووخسارمەوە دوورە ئەمەم بەهەل زانی و هەردوو دەستم خستە سەر ڕووخساری و بە هێواشی نزیکم کردەوە و........لەناکاو.........بەبەهێزی کەلەیەکم بەسەریدا کێشا

ماڕک:"ئەوە تۆ چیت کرد بچکۆڵ؟!"
بەهاوارەوە وتی بەرلەوەی بە قاچی بەبەهێزی بە سکم دابکێشێت......ئەوە بەڕاستی بەهێز بوو و زۆر بوو بۆ جەستەم....بەجۆرێک کە وایکرد خوێن لەدەمم دا بێتە دەرەوە

سارانگ:"ببورە ماڕک....تەنیا.....تەنیا ڕێگەم بدە بڕۆم.....بەڵێن بێت هیچ شتێک ناکەم"

وە ئەو وەستا

ماڕک:"هیچ شتێک؟!"

سارانگ:"بەڵێ....هیچ شتێک"

ماڕک:"ئهم....کەواتە تای بەجێبهێڵە و هاوسەرگیری لەگەڵ مندا بکە"

𝐐𝐮𝐢𝐞𝐭 |𝐂𝐨𝐦𝐩𝐥𝐞𝐭𝐞𝐝✔︎ (𝐊𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡)Where stories live. Discover now