•_𝑷𝒂𝒓𝒕 𝑵𝒊𝒏𝒆_•

Start from the beginning
                                    

تای:"ئەمە بوەستێنە ئیرنێ"

ئیرنێ:"بوەستە تاتا تکایە بوەستە من زۆر بیرت دەکەم من دوێنێ درۆم کرد کاتێک وتم کە تۆم خۆشناوێت"
ئەو بە گریانەوە قسەکانی وت کە هەر وشەیەکی وای لێدەکردم بۆ هەزاران جار نەفرەت لەخۆم بکەم...بە بێدەنگی سەرم نزم کردەوە لەبەرئەوەی گەر سەیری گریانەکانی ئەو بکەم بەشێوەیەکی نەفرەتیانە هەست بە تاوانباری ئەکەم

ئەو بەرەو ڕووی من هات و باوەشی پێدا کردم تەنیا بۆ ئارامکردنەوەی ئەو منیش باوەشم پێدا کردەوە....وە ئەو خەریک بوو ماچم بکات بەزۆر توانیم ڕووخسارم دووربخەمەوە وە لەو ساتەدا چاوەکانم سارانگیان بینی کە چۆن فرمێسک لە چاوەکانی ئەکەوتن بەڵام هێشتا زەردەخەنەی ئەکرد و چاوی لەسەر ئێمە بوو 

𝑺𝒂𝒓𝒂𝒏𝒈'𝒔 𝑷𝒐𝒗:

چاوەکانم کردەوە و تێبینیم کرد کە هێشتا تای نەهاتۆتەوە.، بۆتە نزیکی کاتژمێرێک کە ئەو ڕۆشتووە دڵنیام ئێستا هەموو فرۆشگاکان داخراون بۆیە ویستم بچمە دەرەوە و بەدوای دا بگەڕێم ....وە چاوەکانم دوو کەسیان بینی............... تایهۆنگ و ئیرنێ

چاوەکانم فرمێسکیان دەڕشت کە ئاوا خۆشەویستەکەم دەبینم بەڵام زەردەخەنە لەسەر لێوەکانمە کە دەزانم دوای مردنم کەسێک هەیە تاوەکو تای دڵخۆشبکات

تای سەری بەرز کردەوەو منی بینی بۆیە شڵەژاو ئیرنێی دوورخستەوە وە بەهاوەرەوە وتی
تای:"ببورە ئیرنێ بەڵام ئێمە دوێنێ پەیوەندیەکەمان کۆتایی هات ئێستا کاتیەتی هەرکەسەو بەڕێی خۆیدا بڕوات"

ئیرنێ وەڵامی داوە:"ئەوە بەهۆی سارنگەوەیە وانیە؟! سارانگ هۆکاری هەموو ئەم شتانەیە هەمووی هەڵەی ئەوە .، هەڵەی ئەوە کە تۆ چیتر منت خۆش ناوێت"
ئەو خۆی دەردەخات..،هەموویان سەیری نواندە دراماییەکەی ئیرنێیان دەکرد

تای بۆ دووەم جار بە بێدەنگی سەیری منی کرد ئیرنێش سەرنجی هەمان شوێنی دا کە تای چاوی لێبوو وە منی بینی...سوێند دەخۆم گڕکانی هەڵقوڵاو لەنێو چاوەکانی ئەودا دەبینم .،بەرەو من هات و شەقە زلەیەکی بەهێزی لێدام بەڵام تەنیا زەردەخەنەم کرد ...ئەمە بە ئازار و شەرمەزارکەر بوو بەڵام تەنیا زەردەخەنەیەکی شکاوم لەبەرەخۆمەوە کرد

دووبارە دەستەکانی بەرز کردەوەو ویستی دووبارە لێم بدات

تای:"ئیرنێ ئەمە بوەستێنە!"
گوێم لە هاواری تای بوو

هەموویان لەچواردەورماندا خەریکی چرپە کردن بوون لەگەڵ یەکدی و باسی من و ئیرنێیان دەکرد

توانیم ببینم ئیرنێ چۆن هەڵبەزایەوە لەگەڵ هاوارەکەی تای و تۆقیبوو....دەمویست بگریم بەراستی دەمویست هەمووی ئەوەی ناخم دەربکەم و بگریم بەڵام دەبێت بەهێز بم لەبەرچاوی هەمووان وەک کەسێکی بەهێز دەربکەوم

لەکۆتایدا تای ئیرنێی لەوێ دوررخستەوە

تای:"هێی جارێکی تر نزیکی هاوسەرەکەم نەکەویتەوە"
بە دەنگێکی بەرز بەرەو ڕووی ئەودا وتی و پاشان باوەشێکی بەسۆزی دا بەمن...

𝐐𝐮𝐢𝐞𝐭 |𝐂𝐨𝐦𝐩𝐥𝐞𝐭𝐞𝐝✔︎ (𝐊𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡)Where stories live. Discover now