10

112 26 303
                                    



هیوادارم بە دڵتان بێت 🌼🤍......



°°°°°°°°°°°°°°






pov taehyung






من / خۆشەویستم من گەڕامەوە .... ، دەزانی زۆر بیرم دەکردی من زۆر پێویستم پێتە لە ئێستادا بۆچی هەڵناسیتەوە بۆ ئەوەی ببینی کە من وەک پێشتر نەماوم ئێستا چەند بەهێزم بوومە وە بزانی کە من ئێستا ئەو کوڕە گرینۆکە نەماوم کە هەمیشە بە گریانەوە دەهاتمە لات .... هاهـ ئایا تۆ بیری من ناکەیت ...... ئۆما بیری کوڕەکەت ناکەیت بۆچی هەڵناسیەوە ... ( لە کۆتای قسەکەی بە هێمنی دەستی بە گریان کرد )









لەسەر کورسیەکە هەڵسامەوە و ڕۆیشتمە سەر جێگاکە لە تەنیشتی درێژ بووم و باوشم لێیدا وە بیرم لەو کاتانە دەکردەوە کە بەیەکەوە بووین وە ئەو کاتەنەی کە شیرینی بۆ دروست دەکردین بەردەوام لەگەڵ باوکم شەرمان دەکرد لەسەری ....... بەڵام ئەوانە ئێستا تەنها وەک خەیاڵێک دەمێننەوە








هەستم کرد چاوەکانم قوڕس دەبن پاشان کەوتمە خەوەوە










بەیانی کە بە ئاگا هاتم هەستم کرد لە ژوورەکەی خۆم نیم ، دواتر بە بیرم هاتەوە شەو هاتمە لای دایکم ..... لەسەر جێگاکە هەڵسام سەیرم کرد هەر وەک خۆی بوو بە جوانی دام پۆشی و ڕۆیشتمە دەرەوە لە ژوورەکە









پاشان ڕۆیشتمە ژوورەکەی خۆم ڕاستەوخۆ ڕۆیشتم گەرماوێکم کرد بۆ ئەوەی کەمێک لە ماندوو بوونم نەمێنێت ..... دواتر کە هاتمە دەرەوە جلێکم لەبەر کرد و ڕۆیشتمە دەرەوە دەمویست بڕۆمە چێشتخانەکە بۆ ئەوەی خواردنی بەیانی ئامادە بکەم










کاتێک گەیشتمە کۆتای پەیژەکان گوێم لە دەنگێک بوو کە لە چێشتخانەکەوە دەهات لێی نزیک بوومەوە ، دەرگاکەم کردەوە بێ ئەوەی ئەو کەسە هەست بکات







بەڵام کاتێک ڕۆیشتمە ژوورەوە سەرم سوڕما ...... ئەوە میرایە پشتی لە من بوو خەریکی ئامادەکردنی نانی بەیانی بوو










هەستم کرد دڵم خێرا لێدەدات کاتێک میرام بەو جلەوە بینی ئەوە یەکێک بوو لەوانەی کە دوێنێ بۆم هێنا بوو نەمدەزانی بەو شێوەیە بۆی تەواو دەبێت وە زۆر جوانتر دەردەکەوت







هەستم کرد دڵم خێرا لێدەدات کاتێک میرام بەو جلەوە بینی ئەوە یەکێک بوو لەوانەی کە دوێنێ بۆم هێنا بوو نەمدەزانی بەو شێوەیە بۆی تەواو دەبێت وە زۆر جوانتر دەردەکەوت

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
<𝙄 𝘼𝙈 𝘿𝙍𝘼𝙂𝙊𝙉> 𝘒.𝘛𝘏Where stories live. Discover now