6

157 32 301
                                    


هیوادارم بە دڵتان بێت 🤍🌼 .....

°°°°°°°°°°°°°°°°°°°



لە کۆتای قسەکەی ڕایکرد بۆ دەرەوەی ئەشکەوتەکە ویستی بڕواتە دەرەوە لەوێ بەڵام .....




pov mira





ڕامکرد بۆ دەرەوەی ئەشکەوتەکە ویستم بڕۆمە دەرەوە بەڵام لە ناکاو دەستێک بە توندی کەمەری گرتم و بەرزی کردمەوە ،  چاوم لە شۆکا کرایەوە ئەوە تەنها کەمتر لە خولەکێکی ویست کاتێک کە خۆم بینیەوە لەسەر شانی تایهیۆنگ بووم 



من / هێییی ئەوە تۆ چی دەکەی دامگرەەە
( بە هاوارەوە )



تایهیۆنگ / بێدەنگ بە
( وتی بە توڕەیەوە هاواری کرد )



ڕاستەوخۆ لەگەڵ هاوارەکەی پەشیمان بوومەوە لەوەی کە کردم ، دەبوایە بمزانیبا کەوا ناتوانم لەو ڕابکەم


زۆر بێهیوا بووم کە خەریک بووم دەست بکەم بە گریان ، تاکە ترسی من ئەوە بوو کە بیەوێت ئازارم بدات لە ڕاستیدا من هەرگیز نامەوێت بگەڕێمەوە بۆ ئەوێ ، نامەوێت بە زۆر هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێک بکەم کە خۆشم ناوێت



لەناکاو دەستم کرد بە گریانێکی توند کە نەمدەتوانی خۆم بگرم ...




end pov mira





تایهیۆنگ کە گوێی لە گریانەکەی میرا بوو ، ڕاستەوخۆ توڕەییەکەی نەما و هێمن بوەوە و بە هێمنی میرای لەسەر شانی هێنایە خوارەوە و دانیشت وە میرای لەسەر قاچی دانا



میرا هەر بەردەوام بوو لە گریان ، تایهیۆنگ بە هێمنی بە دەستێکی سەری میرای گرت وە بە دەستەکەی تری کەمەری گرت و لە خۆی نزیکی کردەوە وایکرد میرا سەری لەسەر شانی دانێ ئەمە وای کرد میرا زیاتر بگریێ ..... تایهیۆنگ بە هێمنی دەستی بەسەری دادەهێنا




دوای ماوەیەک میرا وەستا لە گریان بەڵام هێشتا سەری لەسەر شانی تایهیۆنگ بوو و هەنسکی دەدا ، پاشان تایهیۆنگ سەری میرای بڵند کرد بە هێمنی سەیری ڕوخساری دەکرد کە لوتی و چاوەکانی سوور ببوو لەگەڵ گریان وە برژانگەکانی تەڕ ببوون و لێوی ڕەنگێکی سووری تۆخی پۆشی بوو کە لە پێش چاوی تایهیۆنگ زۆر جوان و قشت دەردەکەوت نەیدەتوانی چاوی لەسەر لابدات





تایهیۆنگ زەردەخەنەیەکی کەمی کرد و ئەو فرمێسکانەی سڕی کە مابوونەوە لەسەر ڕوخساری میرا



<𝙄 𝘼𝙈 𝘿𝙍𝘼𝙂𝙊𝙉> 𝘒.𝘛𝘏Where stories live. Discover now