1

325 59 123
                                    


Author pov



لە جیهاندا خەڵک دەژیان ، بەڵام دڵخۆش نەبوون ....
لە جێگای چاو فرمێسکیان هەبوو ، لە جێگای دڵێک ترسیان هەبوو ، ترسی لە دەستدانی کچێکیان بەهۆی ئەژدیهاکەوە ، چەند ساڵ جارێک لە کاتی هاوسەرگیری کچێکدا ئەژدیهاکە بە دیار دەکەوێت و کچەکە دەبات ، وە لەگەڵ خۆی چەندان ئازار بەجێدەهێڵێت بۆ خێزانەکانین بە هۆی لە دەستدانی کچەکەیان ، بەڵام چیان پێدەکرێت بەرامبەر ئەژدیهایەک ، وە کەس نەیدەزانی لە چ کاتێک ئەژدیهاکە بە دیار دەکەوێت ، تەنها دەیانزانی چەند ساڵ جارێک بە دیار دەکەوێت ......





لێرەدا ئەژدیهاکە بە دیار کەوت لە کاتی هاوسەرگیری
کچێکدا بۆ بردنی ، بەڵام خۆشەویستی پیاوێک هەبوو ، لە ترس بەهێزتر بوو ، وە لێرەدا بەڵێنی بەخۆیدا کەوا تۆڵە بکاتەوە وە ئەژدیهاکە بکوژێت ، پاشان ساڵ هاتوو ڕۆیشت دوای شەش ساڵ توانی شوێنی ئەژدیهاکە بدۆزێتەوە ، بەڵام ئازار و توڕەی هەر لەناخیدا هەبوو وە ڕۆژ بە ڕۆژ زیادی دەکرد ، وە هێرشی کردە سەر ئەژدیهاکە و کەوتە شەڕ لەگەڵی ، وە بێگومان ڕوبەروو بونەوە لەگەڵ ئەژدیهایەک یەجگار سەختە ، بەڵام ئازار و توڕەی پیاوەکە یەکی گرت بۆ لێدانێکی بەهێز لە ئەژدیهاکە بە ڕمەکەی دەستی .... ، وە لە کۆتایدا توانی ئەژدیهاکە بکوژێت ، وە خەڵکی ئازاد کرد لە ترس ، وە خەڵک پێی دەوت بکوژی ئەژدیها ، بەڵام نەیان دەزانی دوای مردنی ئەژدیهاکە منداڵێکی شەش ساڵان بە تەنها مایەوە .....



٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭



ساڵ تێپەڕی و بەدبەختی لەبیرکرا ، ئەو ڕۆژە هات کوڕەزای بکوژی ئەژدیهاکە .... ئیگۆر ، هاوسەرگیری بکات لەگەڵ کچە گەنجەکەی شازادەی ... میرۆسلاڤا
خەڵکەکە هەموو هاواریان دەکرد بە ناویەوە .....



..../ گوێت لێیە میرا ، زاواکە چاوەڕێت دەکات ، جل و ملوانکەکە بهێنن ( لە کۆتای قسەکەی هاواری کرد لە کاتێکدا خەریکی قژی میرا بوو ) سەرسام دەبێت دڵنیابە ....



میرا / پێموایە ، بەدبەختیە چیتر ئەژدیها نەبێت !


.../ ئەم جۆرە قسەکردنە لە ڕۆژی هاوسەرگیریەکەت
........ یان دەتەوێت ئەژدیهاکە بتفڕێنێت ...؟
ئیگۆریش بڕوات بۆ شەڕ لەگەڵیدا ؟ شەرمە بۆ تۆ




..../ هیچ نەبێت هاوسەرگیری لەگەڵ بکوژێکی ئەژدیهادا دەکەیت ، پێویستە دڵخۆش بیت


میرا / هیوادار بووم بمتوانیبا بفڕم...!!
لە کاتێکدا هەمیشە لەناو خەیاڵدام ( بە هێمنی لە کاتێکدا خەریکی ئەو کاخەزەی دەستی بوو کە لە شێوەی ئەژدیهایەک بوو )

<𝙄 𝘼𝙈 𝘿𝙍𝘼𝙂𝙊𝙉> 𝘒.𝘛𝘏Where stories live. Discover now