2

266 56 102
                                    

     

هیوادارم بە دڵتان بێت🤍🌼 ......


٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭


لەکۆتای بەلەمەکەیان لە ناو ڕووبارەکە دانا تاوەکو زاواکە بەرەو لای خۆی ڕایکێشێت .... ، بەڵام .......... هەموو شتێک لەناکاو ڕوویدا........




pove mira




ئاه هەموو گیانم ئازاری هەیە هەست بە قورسایەک دەکەم لە ناکاو هەستم بە ئازارێکی تیژ کرد لە کەمەرم ڕاستەوخۆ هەڵسامەوە هەستم بە ترسێکی یەکجار زۆر کرد ، بەڵام ئێرە کوێیە؟ من چی دەکەم لێرە ؟





لەناکاو هەموو شتێکم بەبیر هاتەوە ، ئەو کاتەی کە من لە ناوەڕاستی ڕوبارەکە بووم ئەوەندەی نەمابوو بگەمە لای ئیگۆر ، لە ناکاو ئەژدیهاکە بەدەر کەوت ، ئێستەش گوێم لە هاواری خەڵکەکەیە کە لە کاتی دەرکەوتنی ئەژدیهاکە لە ترسا هاواریان دەکرد ، وە ئەوەندەم زانی ئەژدیهاکە بەرەو ڕووم هات و بە قاچەکانی لای کەمەری گرتم پاشان دەستی بە فڕین کرد وە دورکەوتینەوە لە هەمووان ، ئەوە ترسناکترین شت بوو کە بینیبێتم کاتێک لە ئاسماندا دەفڕی وە باران ، هەورە بروسکە ، بای بەهێز ، وە دوای ئەوە هیچی ترم بە بیر نایەتەوە کە چی ڕوویدا ......






هەڵسامەوە لە شوێنی خۆم سەیرێکی شوێنەکەم کرد لە ڕاستیدا ........... ئێرە بە چاڵێک دەچێت کە .... لەناو ئەشکەوتێک دابێت ، ئاە سەیری کەمەرم کرد خوێنی پێوە وشک بۆتەوە بەڵام بە ئازارە ، نزیک بوومەوە لەو ڕووناکیەی کە لە سەرەوەی چاڵەکەوە دیار بوو ، دیار بوو کەوا لەوکاتەی کەوتوومەتە ناو چاڵەکە ئەو شاڵە گەورەی کە پێمدا درابوو  لە سەرەوە گیرببوو  وە هاتبووە ناو چاڵەکە بەڵام هێشتا ناتوانم بگەم پێی ..... ، بۆیە هەوڵمدا کەمێک خۆم بە دیوارەکەوە بگرم و بچمە سەرەوە ئەگەر کەمێکیش بێت تاوەکو خۆم بە شاڵەکەوە بگرم .....






کاتێک خۆم بە شاڵەکەوە گرت لەناکاو شتێک لەلای دیوارەکەوە بە دیار کەوت ، لە ترسا بەربوومەوە وە بە خێرای گەڕامە دواوە ، وە ئەوشتە خەریک بوو نزیک ببێتەوە بەڕاستی ترسناک دیار بوو .....





بەردێک لە تەنیشتم بوو هەڵم گرت ویستم بۆی هەڵدەم .....




end pov mira





..../ وامەکە ( کەمێک بە هاوارەوە )  ، تەنها توڕەی دەکەیت ........... ، بەردەکە فڕێ بدە ( بە هێمنی )



بەڵام میرا هێشتا دەترسا کەوا بەردەکە فڕێ بدات و ئەو شتە سەیرە پەلاماری بدات



<𝙄 𝘼𝙈 𝘿𝙍𝘼𝙂𝙊𝙉> 𝘒.𝘛𝘏Where stories live. Discover now