9

135 29 203
                                    




هیوادارم بە دڵتان بێت 🤍🌼 ......





گرینگە✔



دەمەوێت پێتان بڵێم ئەو ماوەیە بۆیە پاڕتم دانەنا بڕیارمدا هەموو پاڕتەکان بنووسم پاشان پۆستیان بکەم لەبەر ئەوەی مەجالێکی وام نەبوو وە درەنگیش پۆستم دەکرد بۆیە ویستم وای لێ بکەم لە مەودوا ئەکتیڤ بن بۆ ئەوەی پاڕتەکان ڕاستەوخۆ دانێم لەبەر ئەوەی زۆربەیم نووسیوە وە پێش 4 ی 9 هەموو پارتەکان دادەنێم نامەوێت بۆ دەوام بیهێڵمەوە ....







°°°°°°°°°°°°°°°°










بینیم چەند دارێک لە نزیک دەرگاکە دانراوە لەوەنەیە تایهیۆنگ بۆ ئاگردانەکەی هێنابێت بە هێواشی یەکێکیان هەڵگرت وە لەو کەسە نزیک بوومەوە









کاتێک ویستم لێی بدەم بەڵام لەناکاو .....










end pov mira










لەناکاو ئەو کەسە ئاوڕی داوە ، بەخێرای بە دەستێکی ئەو دارەی گرت کە میرا خەریک بوو پێی لێی بدات وە بە دەستەکەی تری کەمەری میرای گرت و زیاتر لە خۆی نزیکی کردەوە











پاشان بە هێمنی دارەکەی فڕێدا سوچێکی ژوورەکە و سەیری میرای کرد کە شۆک بە ڕووخساریەوە دیار بوو










بەڵام ئەوەندەی نەبرد کەوا ڕووخسارە شۆکەکەی گۆڕا بۆ ساردی وای کرد ئەوەی بەرامبەری هەست بکات کەوا توڕەیە











میرا / باشە تۆ گەمژەی بۆچی بەو کاتە لە دەرەوە بویت پاشان وەک دز دێیتە ژوورەوە دەزانی چەند ترسام کە هەستم کرد کەسێکی نامۆ هاتۆتە ژوورەوە وە بەو کاتەش ، پێمبڵێ چی وای کردوە بەو کاتە بڕۆیتە دەرەوە ( بە ساردی و توڕەیەوە وتی بەڵام لە کۆتای قسەکەی هاواری کرد )












ئەوەی بەرامبەری لە توڕەیدا چاوی داخست بە هۆی هاوارەکەی هەوڵی دەدا توڕەیەکەی بگرێت و نە تەقێتەوە بە سەر ئەو کچە بچوکەی پێشی











بە هێمنی چاوی کردەوە بەڵام وای کرد تەزوویەکی ترس بە تەواوی جەستەی میرادا بڕوات بە هۆی گۆڕانی چاوی بۆ ڕەنگی سوور .... زیاتر میرای لە خۆی نزیک کردەوە و وتی











تایهیۆنگ / دەزانی من هەرگیز ئاگاداری بە هیچ کەسێک نادەم بەڵکو ڕاستەوخۆ لە ناوی دەبەم ، بەڵام .... تۆ یەکەم کەسی کەوا بۆ دووەم جار ئاگادارت دەکەمەوە وە کۆتا جاریش دەبێت کەوا پێت بڵێم .....












<𝙄 𝘼𝙈 𝘿𝙍𝘼𝙂𝙊𝙉> 𝘒.𝘛𝘏Место, где живут истории. Откройте их для себя