5

172 36 306
                                    


هیوادارم بەدڵتان بێت 🤍🌼 ......

°°°°°°°°°°°°°°°





pov ....





دوای ماوەیەک وازم هێنا لەوەی سەرنجی میرا بدەم ، ویستم بانگی بکەم لەبەر ئەوەی پێویستە بڕۆین ، بەڵام لەناکاو هەستم بە جوڵەیەک کرد کە لە پشت میراوە بوو





بە هێمنی لام کردەوە ، بەڵام شۆک بوم کاتێک مارێکی گەورەم بینی کە نزیک دەبویەوە من چۆن هەستم پێی نەکردووە ....




ناتوانم میرا خەبەر بکەمەوە دڵنیام ئەگەر مارەکە ببینێ ڕاستەوخۆ دەشڵەژێ ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە مارەکە بە خێرای پێوەی بدات ، وە دڵنیام ئەگەر پێوەی بدات ئەوە باش نابێت چونکە مارەکە ژەهراوی بوو





هەوڵمدا بە هێمنی لە مارەکە نزیک بمەوە ، کاتێک لێی نزیک بوومەوە لەناکاو میرا کەمێک جوڵا ئەوە وای کرد مارەکە بە خێرای بیەوێت گازی لێ بگرێت ڕاستەوخۆ سەری مارەکەم گرت و بە خێرای فڕێمدا بێ ئەوەی بهێڵم خۆی لە قۆڵم بئاڵێنێت




بەڵام مارەکە کاتێک سەریم گرت ڕاستەوخۆ کاردانەوەی هەبوو و خۆی دەجۆڵاند ، کە بەر میرا کەوت بە هۆی ئەوەوە بە خەبەر هات وە بە خێرای ئاوڕی دایەوە کاتێک منی بینی بە شڵەژانەوە لە شوێنی خۆی هەڵساوە لێم دوور کەوتەوە




سەیری هەموو جوڵەکانیم دەکرد کە بە شڵەژانەوە سەیری هەموو لایەک دەکات جگە لە من ، لە شوێنی خۆم هەڵسامەوە و قۆڵم لەسەر یەک دانا ( هیوادارم تێگەیشتبن مەبەستم چییە .... ) بەڵام نەڕۆیشتمە پێشەوە تەنها لە شوێنی خۆم سەیرم دەکرد .... پاشان خۆی ئارام کردەوە ، سەیری کردم و بە هێمنی دەستی بە قسە کرد



میرا / کەی هەڵسایت لە خەو ، ئێستا باشتری ...؟


ئێستا ئەوە واتای چییە ئایا ئەو خەمی منیەتی ...


میرا / خولەکێک بوەستە تۆ بۆ ئەوەندە لێمەوە نزیک بوویت ...؟  ( وتی کاتێک کەمێک بە هاوارەوە قسەکەی تەواو کرد )







end pov ....





.... / ئایا هاوار کردن بە سەر ئەو کەسەی یارمەتیدایت لەلای تۆ بە واتای سوپاس دێت ( بە ساردیەوە لە کۆتای قسەکەی برۆیەکی بەرز کردەوە )




میرا / مەبەستت چییە لە یارمەتیدان ...؟ 
( بە هێمنیەوە وتی )

<𝙄 𝘼𝙈 𝘿𝙍𝘼𝙂𝙊𝙉> 𝘒.𝘛𝘏Where stories live. Discover now