blood(29)

446 88 23
                                    

تاو/جونگ ویۆن...لەدایکبوونی ساڵی ١٩٩٩یە...شارەزاییەکی باشی هەیە لە چەکدا...ئەتوانێ جۆرەکانی چەکت یەک بە یەک بۆ بژمێرێ.

یەک بە یەک ئەیان ناسێنێ...

ئەوان...ئامادەکاری ئەکەن...

بۆ...

شەڕێکی گەورە!!!!

سوهۆ/باشە...ئەی ئەمەیان؟

فایلەکەی پیشانی تاو یا.

تاو/پارک سۆنگهوا...ئەو ساڵی ١٩٩٨
لەدایکبووە...وە ئەو زۆر زیرەکە.

سوهۆ/زیرەکە؟

تاو/بەڵێ...ئەو کاری لەگەڵ پۆلیس کردووە...بۆ دانانی پلان و ئەو شتانە.

سوهۆ/ههههــ...پۆلیس؟
چۆن ئەوان داوا لە کەسێکی ئاسایی ئەکەن بۆ کارەکانیان؟

تاو/من ئەوە نازانم...بەڵام ماوەیەک وەک پاڵەوان ناسراوە لە ڕۆژنامەکان.

سوهۆ/ئم...ئەی ئەمەیان؟

تاو/جۆنگ یونهۆ...ئەویش ١٩٩٩ لەدایکبووە...ئەو حەز بە شەڕ ئەکات...گرنگ نییە کە لە کوێ و چۆن ئەوە ئەکات.

سوهۆ/کار ئەکات؟

تاو/کارێکی تەواوی نییە...

سوهۆ/مەبەستم ئەوەیە کە...کار بۆ کێ ئەکات.

تاو/تەنها پارەی بەرێ...چیت بوێ بۆتی ئەکات.

سوهۆ/بە ڕوخساریا بێ...بەو جۆرە نییە.

تاو/تۆ ناتوانی بە ڕوخسار بڕیاریان لەسەر بەیت...کردار جیاوازە.

سوهۆ/باشە...ئەی ئەمە؟

تاو/کانگ یۆسانگ...ئەویش لەدایکبووی ١٩٩٩یە...تا ئێستا چەکی هەڵنەگرتوە...وە...

سوهۆ/چۆن؟
کەواتە چۆن ئەتەوێ کارم بۆ بکات؟

تاو/لەسەرخۆ...بهێڵە تەواوی بکەم...
ئەو خۆی کاری چەک ئەکات...بەڵام
بەڕێگایەکی نایاسایی...پێم وابوو پێویستمان بە کەسێکی وا ئەبێ
گەر ناتەوێ ئەوا پێی ئەڵێم سەرۆک پەشیمان بۆتەوە.

سوهۆ/نا...وەک وتت پێویستمان ئەبێ.

تاو هات و یەکێک لە فایلەکانی تری هەڵگرت.

تاو/ئەمەش مینگی...سۆنگ مینگی
ئەویش هەر نەوە و نۆ لەدایکبووە.

سوهۆ/گەنجن...هەموویان.

تاو/بەڵێ...ئەبێ وابن.

سوهۆ/ئەمیان لە چیا باڵادەستە؟

مینگی/چەقۆ!!

سوهۆ/ئەوەیان نایابە.

تاو/ئەمەشیان...چۆی جۆنگ هۆ...
ئەتوانین بڵێین وەستای سنایپەر.
ساڵی ٢٠٠٠ لەدایکبووە.

سوهۆ/وەستا؟
پێم بڵێ ئەو بکوژە؟

تاو/ئم...بەکرێگیراوبووە.
وە کۆتا کەس...کیم هۆنگ جونگ...
ساڵی ١٩٩٨ لەدایکبووە...بکوژی نهێنی...گەر پێی بڵێی...ئەتوانێ بیست پیاوت بۆ بکوژێ...بێ ئەوەی کەس بزانێ.

𝐁𝐥𝐨𝐨𝐝 {K.jm}✓Where stories live. Discover now