blood(18)

621 137 150
                                    

یۆل جون دوای ماوەیەک هاتە خوارەوە.

ئەو دوو کوڕەی بینی کە بە ترسناکی سەیری ئەکەن.

وەک ئەوەی بیانەوێ با چاوەکانی بیکوژن.

یۆل جون/چی بووە؟

پرسیاری کرد و ویستی لێیان تێبگا.

سوهۆ/دانیشە.

بە ڕەقی وەڵامی یایەوە.

یۆل جون بە بێدەنگی دانیشت و ئەو هەڵسوکەوتانەی بەلاوە سەیربوو.

سوهۆ وەرەقەی بەرزکردەوە...تاوەکو یۆل جون بیبینێ.

یۆل جون چاوەکانی فراوان بوو کاتێک کاغەزەکەی بینی.

'پێش ئەوەی من بیبینم ئەو بینی'

قسەی لەگەڵ خۆی ئەکرد.

وەک ترس...نەترسا بەڵام هەستێکی نامۆی هەبوو.

سوهۆ/پێم بڵێ ئەمە چییە؟
ناونیشانی چ شوێنێکە؟

پرسیاری کرد کاتێک یاری بە پارچە کاغەزەکە ئەکرد.

یۆل جون/من نازانم...تا ئێستاش نەمکردۆتەوه.

بێ ترس وەڵامی یایەوە.

تاو/چۆن تا ئێستا نەتکردۆتەوە؟
مرۆڤ حەز ئەکات هەموو شتێک بزانێ بەتایبەتی ئەگەر شتەکە نهێنی بێت.

یۆل جون/من نازانم...وەک وتم نەمکردۆتەوە.

سوهۆ/بەڕاست؟

یۆل جون/نا بە چەپ...ههههـ.

تاو/ئەو لەتۆ ئەچێ...وەک تۆ بێ منەتە...وادیارە لەوەتەی کردووتە بە هاوەڵت وەک تۆی لێ هاتووە.

بە چرپە بە سوهۆی وت.

سوهۆ/قسەی بێ مانا مەکە...ئەگەر ئەو واش بێ وا بەزووی وای لێ نایەت.

بەهەمان تۆن قسەی کرد.

تاو وەڵامی نەیایەوە و تەنها زەردەخەنەیەکی کرد.

یۆل جون/من برسیمە...قسەکانتان تەواو نەبوو؟

سوهۆ/هێشتا قسە ئەکەی؟
پێم بڵێ ئەمە چییە؟

هەستایەوە سەرپێ و بە توڕەیی قسەی لەگەڵ یۆل جون ئەکرد.

یۆل جون/من پێم وتی نازانم...ئەو خستییە ژوورەکەم لە درزی خوارەوەی دەرگاکەوە...پێش ئەوەی بڕوا ئەوەی کرد...وە منیش سەیرم نەکرد و خستمە ناو گیرفانی پانتۆڵەکەم.

تاو/ئەوە ڕێی تێناچێ...پێم بڵێ میچا چی لەتۆ ئەوێ؟

یۆل جون/ئەیەوێ من هان بات لەدژی سوهۆی ئازیز...نیوەکەی ترم یان هاوەڵ ههههــ.

سوهۆ/تۆ شێت بووی؟
تۆ چیت بەسەرهاتووە؟

یۆل جون/هیچ شتێک...من زۆرباشم.

تاو/وازی لێبێنە...ئەو گۆڕاوە سوهۆ.

سوهۆ/بەڵێ وا دەرەکەوێ...ئێستاش ئەزانی تۆ چی ئەکەی؟

یۆل جون/من؟

سوهۆ/بەڵێ تۆ...ئەچیت بۆ ئەو ناونیشانە و ئەوەی من پێتی ئەڵێم جێبەجێی ئەکەی!!

یۆل جون/بەسەرچاو گەورەم.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سڵاو خوێنەرە خۆشەویستەکانم...

بەڵێ ئەزانم کە زۆر دەمێکە پۆستم نەکردووە و هەقس خۆتانە کە قسە بکەن.

ئێستاش کەمم نوسی...ئەوەش هۆکاری خۆی هەیە.

بیرم لەوە کردۆتەوە هەموو ڕۆژێک بینوسم بەڵام کەم بێ وەک ئێستا.

بۆ ئەوەی زۆر لە چاوەڕوانیا نەتان هێڵمەوە.

وە من خەجاڵەتی تۆم بەڕاستی داوای لێبووردنت لێ ئەکەم. ExoBangtan4

ئەمساڵ چونکە پۆلی نۆم و بەکەلۆریم هەیە بۆیە ئاوای لێ هات.

خواتان لەگەڵ و ڕای خۆشتان بڵێن...

دووبارە داوای لێبوردن ئەکەم...

𝐁𝐥𝐨𝐨𝐝 {K.jm}✓Where stories live. Discover now