blood(26)

506 104 80
                                    

تاو/کێت بۆ بێنم؟
ببوورە بەڵام لەبیرت کرد ئەو چی کرد؟
لەبیرت کرد ئەو وای لە سان کرد؟

سوهۆ/من هیچ شتێکم لەبیر نەکردووە و لەبیریشی ناکەم.
بەڵام ئەو تاکە کلیلە بۆ کردنەوەی دەرگا داخراوەکە.

تاو/کەس نا میچا؟

سوهۆ/بەڵێ میچا...ئەگەر وا بکەین بێت بۆ لامان...ئەتوانین هەموو شتێکی لێ دەربێنین...ئەو هەموو شتێک ئەزانێ سەبارەت بە باوکی.

تاو/ئەستەمە...ئەوە زۆر ئەستەمە.

یۆل جون/بەڕای منیش ئەستەمە.

هاتە ژوورەوە و لە تەنیشت تاو دانیشت.

سوهۆ/ئەمە کاری تۆ نییه.

یۆل جون/کێ هاوەڵی تۆیه؟
بێگومان من.

تاو/ڕاستە.

تاو/لە تاو نەجاتم نەبوو یۆل جونیش زیابوو...مێشکم لەدەست ئەیەم.

چاوەکانی داخست.

یۆل جون/چیمانە؟
ئاقڵین.

سوهۆ/وایە زۆر ئاقڵن...وە ئەوەی وتم هەر ئەوە ئەکەم.

تاو&یۆل جون/نابێ.

سوهۆ/لێرە کێ سەرۆکە؟
چیم وت ئەوەیه.
کۆمەڵێ پیاویشم ئەوێ تاو.

تاو/ئەوەیان بەسەرچاو.

سوهۆ/ئەوەی تریش!!.

تاو هەڵسایەوە و جلەکانی چاک کرد.

تاو/باشە باش.

وە ڕۆشت.

یۆل جون/ئەوە باش نییە سوهۆ تۆ تێناگەیت؟

سوهۆ/بە جۆرێک قسە مەکە کە بتەوێ یارمەتیم بەیت.

یۆل جون/هەر خۆی ئەوەم ئەوێ...
من هاوەڵی تۆم.

سوهۆ/خەتای خۆم بوو ئەوەم کرد.

ــــــــــــــــــــــــ

یۆل جون/دایکم...ئەو باشە؟

دوای ماوەیەکی زۆر له بێدەنگی یۆل جون پرسیاری کرد.

سوهۆ/چەند جارت پێ بڵێم کە باشە؟
بەڕاستمە...باوەڕم پێ ناکەیت؟

یۆل جون/با باوەڕت پێ ئەکەم...
بەڵام بیری ئەکەم.

سوهۆ/ئێستا کاتێکی باش نییە بۆ بینینی ئەو یان هێنانەوەی ئەو.
دۆخەکە مەترسیدارە...خۆشت باشتر لە من ئەوە ئەزانی.

یۆل جون/ئەزانم.

سوهۆ/کەواتە باشە.

ــــــــــــــــــــــــــــــــ

میچا/چی لێ ئەکەی؟
ئەیکوژی؟

یۆنگ ها/نا...نابێ ئەوە بکەم.

میچا/ئەو بارمتەیە؟
گرنگی پێ مەیە...پێم وانییە سوهۆ
بۆ ئەو بێت بۆ ئێره.

یۆنگ ها/تۆ تێناگەیت...سان بۆ ئەو زۆر گرنگە...بەو ئاسانییە دەست بەرداری نابێ.

میچا/بە چیا ئەزانی؟
سوهۆ ئەتوانێ لە ماوەی خولەکێکا زۆرترین پیاو کۆبکاتەوە...کە دڵسۆزبن بۆی...وە بە ئاسانی سان لەبیر ئەکات.

یۆنگ ها/دوو گیان لە دوو جەستەدا...پێناسەیەکی باشە بۆ ئەو دووانە.
سان خوێنمژ نییە وەک سوهۆ...
بەڵام لە هەموو خوێنمژەکان زووتر دڵسۆزی خۆی بۆ سەلماند.

میچا/تۆش وانیت...تۆش خوێنمژ نیت.

یۆنگ ها/بەدڵنیاییەوە وا نیم...کێ وتی وام؟
خودی خوێنمژەکانیش مرۆڤ بوون پێشتر...بە پێی زانیارییەکانم.

میچا/ئەترسم زانیارییەکانت هیچی ڕاست نەبێ.

یۆنگ ها بێدەنگ بوو.

بە دوو چاوی ئاگرین لە کچەکەی ڕووانی.

میچا/بەو جۆرە سەیرم مەکە باوکە
هەردووکمان ئەزانین تۆ چیت ئەوێ.

یۆنگ ها/ئەوە پەیوەندی بە تۆوە نییە...تۆ ئەبوایە خۆت تێکەڵی ئەم کارە نەکردایە...هەڵەم کرد.

میچا/میچا کچێکی سادە نییە باوکە...تازە دەست بە کارەکانم ئەکەم...هێشتا ماوە...کات.

یۆنگ ها/وەک سوهۆ بە مەتەڵ قسە ئەکەی...بەڵام...متمانەم پێتە.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

باشە...ئەزانم کە دەمێکە پۆستم نەکردووە و وە کەمیشە.

بەڵام...هەوڵ ئەیەم زووتر پۆستی بکەم.

داوای لێبوردن ئەکەم کە زۆر دواکەوت...ئەزانم هەفتەیەک ئەبێ دامنەناوە.

ExoBangtan4

داوای لێبوردن ئەکەم کە کەمە و درەنگ دامنا...بەڵام قەرەبووت بۆ ئەکەمەوە🙃🙃.

خواتان لەگەڵ...

𝐁𝐥𝐨𝐨𝐝 {K.jm}✓Where stories live. Discover now