blood(22)

553 117 100
                                    

یۆل جون/من ڕقم لە دەسەڵاتە.

یۆنگ ها/منیش هەروەها...بەڵام من دەسەڵاتم ویست تەنها لەبەر چەند هۆکارێک...لێره نا...من مەبەستم ئێرە نییە.

یۆل جون/کەواتە تۆ مەبەستت چ شوێنێکە؟

یۆنگ ها/با ئەوە بمێنێ...ناکرێ هەموو شتێک بزانی...زۆر شت هەیە نایزانی و کاتیشی نەهاتووە تا بۆتی باس بکەم...ئارام بگرە...هەموو شتێک ئەزانی.

یۆل جون بێدەنگی هەڵبژارد.

کۆتایی بەو گفتوگۆیە هات و هەردوولایان بێدەنگ بوون.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سان/تەواوە گەورەم بۆت گونجاوە.

سان قاتێکی خۆی داوە بە سوهۆ تاوەکو وەک پاسەوانێک دەری بخات.

سوهۆ/باشە کەمێک تەسکە بەس کێشەنییە.

سان/بەڵێ هیوادارم کێشەنەبێ
فەرموو ئەوەش چاویلکەکه.

چاویلکە ڕەشەکەی بۆ ڕاگرت.

سوهۆ کردیە چاوی و سەیری ئاوێنەکەی کردەوە.

سوهۆ/کەواتە ئێستە ئامادەم.

سان/بەڵێ بەدڵناییەوە.

سوهۆ/بەڵام سان؟

سان/فەرموو گەورەم.

سوهۆ/چەکێکم پێویستە...بۆ کاتی پێویست.

سان/ئا بەڵێ ئەوەم لەبیر کرد هەر ئێستا.

یەکێک لە چەکەکانی خۆی یایە.

سان سەرۆکی پاسەوانەکانی ئەوێیە.

ئەو دوو چەک هەڵدەگرێ...بەو شێوەیە فێرکراوە لەلایەن مەشقپێکەرەکەی.

وە ئەو نیشانە شکێنێکی باشە.

سوهۆ/ئەی تۆ؟
تۆ هەمیشە بە دوو چەکەوە شەڕ دەکەی.

سان/کێشەنییە گەورەم هەر کاتێک پێویستم بوو ئەچم بۆ کۆگاکە و لەوێ ئەیهێن...یانیش لە یەکێک لە پاسەوانەکانی تر وەری ئەگرم.

سوهۆ/زۆرباشە هیوادارم نەبێتە کێشە.

سان/بێ خەم بە گەورەم ئەوە نابێتە کێشە.

سوهۆ سەری لەقاند.

ژورەکەیان بەجێهێشت.

سان/گەورەم؟
تۆ ئەچیتە ئەوێ؟

سوهۆ/ئم...ئەچمە ئەوێ...گرنگیش نایەم کە لەوێ چی ڕووئەیا.

سان/باشە...هەر شتێک بوو ئاگادارم بکەرەوە...من لە لای دەرگاکەوە ئەبم
بۆ کاری زۆر گرنگ نەبێ ئەویا بەجێ ناهێڵم دڵنیابە.

سوهۆ/سوپاس سان...تۆ زۆر شتت لە پێناو مندا کردووە...چۆن چاکەی ئەو هەموو کارانەت بەمەوە؟

𝐁𝐥𝐨𝐨𝐝 {K.jm}✓Where stories live. Discover now