blood(15)

669 144 81
                                    

یۆل جون ئاوڕی یایەوە و سوهۆی بە توڕەیی بینی.

یۆل جون/ھ هیچ شتێک.

سوهۆ/واتە چۆن هیچ شتێک؟
ئەم ژوورەت سەراوژێر کردوە ئیتر چۆن هیچ؟؟؟

یۆل جون/کەمێک ئارام بەرەوە...من تەنها بۆ کتێبێک ئەگەڕام ئیتر.

سوهۆ/کتێب؟
تۆ کوا خوێنەری کتێبی؟
ماڵەکەت تەنها کتێبی قوتابخانەی لێ بوو...هەوڵ مەیە بمخەڵەتێنی من زۆرباش ئەزانم درۆ ئەکەی.

یۆل جون/باشە تۆ ڕاست ئەکەی...
من بەدوای سەرەداوێک ئەگەڕام تاوەکو دایکم بدۆزمەوە.

سوهۆ/هههههــ ببوورە؟
سەرەداو؟
لێرە لە کتێبخانە؟
بەڕاستی نوتکەیەکی خۆش بوو هههههــ.

پێ ئەکەنی...

ڕاستە ئەوە ڕێی تێ ناچێ...

ڕێی تێناچێ سوهۆ سەرداو جێبێڵێ.

ڕێی تێناچێ لە کتێبخانە بۆی بگەڕێی.

یۆل جون/پێ مەکەنە...من هەموو کۆشکەکە گەڕام...تەنها ئێرە مابوو
ئەبوایە ئێرەش بگەڕامایە.

سوهۆ/پێ ئەکەنم...هیچ سەرەداوێک نییە و بۆشی مەگەڕێ.
جارێکی تریش ئاوا کاری شێتانە مەکە...سزاکەی باش نابێ.

یۆل جون/دایکم لەکوێیە؟

سوهۆ/لێپرسینەوە ئەکەی؟

یۆل جون/بەڵێ ئەیکەم...ئەو دایکی منە.

سوهۆ/وایە ئەو دایکی تۆیە...بەڵام من پێم وتی کە ئەو باشە.

یۆل جون/....

سوهۆ/ئێستاش هەستە و ئەم ژوورە وەک خۆی لێبکەرەوە...پاشان وەرە خوارەوە کارم پێت هەیە.

ڕۆشت.

یۆل جون/کاری بە من هەیە؟
چ کارێک؟

هەستا و جلەکانی تەکاند...هەموی ببوو بە خۆڵ.

ئەو ژوورە زۆر کەم پاک ئەکرێتەوە.

لەوانەشە هەر پاک نەکرێتەوە.

یۆل جون دەستی کرد بە ڕێک خستنەوەی ژوورەوە.

کتێبەکانی لە شوێنی خۆی دانایەوە.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــ

میچا گەڕایەوە ماڵەوە...ئەوە کاتێکی باش نەبوو.

چونکە سوهۆ ئەیویست پێش ئەوەی میچا بگەڕێتەوە سەبارەت بە بابەتێک قسە لەگەڵ یۆل جون بکات.

سوهۆ/لەکوێ بووی خاتوون؟؟

میچا/ئەوە پەیوەندی بە تۆوە نییە کە من لەکوێ بووم.

سوهۆ/تۆ لەگەڵ من ئەژیت...مافی ئەوەم هەیە بزانم لەکوێ بووی.

میچا/ئیتر ئەوەش نەما.

𝐁𝐥𝐨𝐨𝐝 {K.jm}✓Where stories live. Discover now