blood(10)

802 156 104
                                    

سوهۆ/شتی وانییە...من نەگۆڕاوم
هەر سوهۆکەی جارانم.

؟؟؟/نا وانییە...پێم سەیرە هەستت پێ نەکردووە.

سوهۆ/ئەتوانی ئەو بابەتە دابخەی؟

؟؟؟/ڕاستییەکان تاڵن وایە؟
ئەو کچە کێیە کە باسی ئەکەی؟
ئایا ئەوەنە بۆت گرنگە؟
یان...ئەو هۆکاری گۆڕانی تۆیە هم؟

سوهۆ/تۆ ئەتەوێ ئارامیم تاقیبکەیتەوە؟...هەر بەڕاستی ئەوەت ئەوێ؟
نەخێر ئەوە نییە کە تۆ بیری لێ ئەکەیتەوە؟
ئەوە بابەتێکی جیاوازە و پەیوەندی بەتۆوە نییە و خۆشت تیایا هەڵمەقورتێنە.

؟؟؟/ئاوا؟

سوهۆ/بەڵێ ئاوا...ئەگەر زۆر ناڕازیشیت دەرگا کراوەیە و ئەتوانی بڕۆی.

؟؟؟/نا ناڕۆم...لەوانەیە کارێک بکەم کە تۆ لەم ماڵە بچیتە دەرەوە
لەوانەیە ئەو کچەش یارمەتیم بات.

سوهۆ/تۆ هەڕەشەم لێ ئەکەی؟
هەڕەشە لە من ئەکەی؟

؟؟؟/ئەتوانی وا تێ بگەی سوهۆ گیان.

نزیکی سوهۆ بووەوە و ئێخەی کراسەکەی بۆ چاک کرد.

سوهۆ/لەوانەیە بەتەمای جەنگ بیت لەگەڵ من...من ڕاستم؟

؟؟؟/ئۆهـ نازانم...پێم وایە ئەوە خۆش ئەبێ.

سوهۆ/بەڵام پەشیمان ئەبیتەوە.

؟؟؟/نا بە پێچەوانەوە تۆ پەشیمان ئەبیتەوە.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

یۆل جون/لەکوێ بگەڕێین؟
من هەرگیز دایکمم نەبردۆتە دەرەوە
وە ئەویش لەبەر ئەوەی بێ هێز بوو نەی ئەتوانی بچێتە دەرەوە.

خ.یۆل جون/نازانم...تۆ ڕاست ئەکەی هیچ شوێنێک نییە کە ئێمە بۆی بگەڕێین...کەواتە هەر ئەبێ پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکەین.

یۆل جون/نەخێر خاڵە تکایە.

دەستی خاڵی گرت تا ئەوە نەکا.

ئەو لە سوهۆ ئەترسێ
نایەوێ دایکی ئازاری پێ بگا بەهۆی سوهۆوە.
بەڵام هەرچۆنێک بێ ڕاستی هەر ئاشکرا ئەبێ...هەر کاتێک بێ.

خ.یۆل جون/چی وا ئەکات ئەوە نەکەیت یۆل جون؟
بۆم باس بکە چیتە؟
ئەم ماوەیە بۆچی سەیر ڕەفتار ئەکەی کچەکەم؟
چی تۆی نیگەران کردووە؟

Yeoljun's pov

پێم وایە ناتوانم چیتر ئەوە لە خاڵم بشارمەوە.
بە خاڵمی ئەڵێم...ئیتر چی ئەبێ با ببێ.
گرنگ ئەوەیە دایکم سەلامەت بێ و بیبینمەوە.

سەیری چاوەکانی خاڵمم کرد.....

ناتوانم درۆی لەگەڵ بکەم.

من/شتێک هەیە خاڵە...بەڵام شتێکی کەمێک سەیرە ئیتر نازانم باوەڕ ئەکەی یان نا...بەڵام...بەڵام من بە چاوەکانی خۆم ئەوەم بینی.

بیرم کەوتەوە...ئەوە ناخۆشترین ڕۆژی من بوو.

خاڵم/باشە دڵنیابە باوەڕ ئەکەم باسی بکە.

من/باشە...تۆ ئەو قوربانیانەت بیستوە کە لە قوتابخانەکەی من ئەدۆزرانەوە و کەسیش نەی ئەزانی کە کێیە؟

خاڵم/بەڵێ بێگومان کێ هەیە ئەوەی نەبیستبێ؟
بەڵام هەستەکەم خەریکە ئەوە نامێنێ لەبەر ئەوەی چەند ڕۆژێک ئەبێ هیچ قوربانییەکی وا نییە.

من/بەڵام من ئەزانم کە کێ ئەوەی ئەکرد...من بینیم...بە چاوەکانی خۆم!!!

خاڵم کەمێک شۆک بوو.

خاڵم/چ چۆن زانیت؟

من/ڕۆژێکی ئاسایی له قوتابخانە
لە وانەیەکا من پێویستم بە دەستشۆر بوو...چوومە دەست شۆری کچان و بینیم کە...سوهۆ ئەو کوڕەی کە بەلامەوە باشترین کوڕی
قوتابخانەکە بوو...خ خوێنی  کچێکی ئەخواردەوە...هاوڕێکەشی لە لایەکی تر وەستابوو.

هەموویم بۆ خاڵم باس کرد...چی ڕووی یا و چۆن هەڕەشەی لێ کردم هەموویم باس کرد.

من/ت تۆ باوەڕم پێ ئەکەی؟

خاڵم سەیری کردم.

پێم وانییە باوەڕی کردبێ.

خاڵم/بەڵێ باوەڕت پێ ئەکەم...
کەواتە ئەو خوێنمژە؟
هەرگیز باوەڕم نەئەکرد کەسی وا بوونی هەبێ.

من/منیش هەروەها...بەڵام بە چاوەکانی خۆم بینیم کە خوێنی ئەخواردەوە.

خاڵم/کەواتە ئەو ئەوەی کردووە
تۆ ماڵەکەیان ئەزانی؟

من/بەڵێ بێگومان ئەیزانم.

خاڵم/کەواتە ناونیشانەکەم بەرێ!!!

End yeoljun pov

یۆل جون/نەخێر خاڵە ئەزانم بەتەمای چیت...ناهێڵم ئەوە بکەی
مەترسیدارە.

خ.یۆل جون/گرنگ نییە بەلامەوە
هیچ شتێک نابێ...تەنها ناونیشانەکەم بەرێ.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سڵاو...ڕەمەزانتان پیرۆز😁.
هیوادارم ئەم مانگە ببێتە مایەی خێر بۆ هەموومان.

هیوادارم بەدڵتان بوبێ.

خواتان لەگەڵ

𝐁𝐥𝐨𝐨𝐝 {K.jm}✓Where stories live. Discover now