لە دارستانی ڕەنگ سەوز و زێڕین لە ناو ئاوازخوێندنی باڵندەی ژین لەگەڵ یەکەم کازیوەی بەیان لە شەبەقدا بینیمی لە باخی گوڵان زوڵفی بڵێسەی ئاگرت ڕووی تێکردم بە گەرمی تووشی سوتانی کردم ئەی دواهەمین خۆشی دونیام وەک بولبول بخوێنە بۆ باخی تەنیام بەڵکو لە سەرتاپامەوە گوێبیستی بم غەرقی ئەکسیری ناو ئاوازی ژین بم وەک کەناری لەبەر من بدرەوشێوە گورج بە دەور و خولما بخولێوە ئای لەو ڕۆژە ڕەشەی تێیکەوتوم چۆن لە ناو خەیاڵ وێڵی کردووم. نوسەر: سارا محمد جۆر: ڕۆمان ژانەر: درامی، خەیاڵی، کلاسیک -هەموو بیرۆکەکان هی خۆمە و بردنی هەر وشەیەک دەری دەخات کە مێشکت زۆر بچووکە.