⁂𝕔𝕙𝕒𝕡𝕥𝕖𝕣.².⁂

82 31 30
                                    

.❀.
.❀. .❀.
.❀. .❀.
.❀.❀.❀.❀. .❀.❀.❀.❀.
.❀. .❀.
.❀. .❀.
.❀.
❀.❀.❀.❀.❀.❀.❀.❀.❀.❀.❀.❀
.❀.
.❀. .❀.
.❀. .❀.
.❀.❀.❀.❀. .❀.❀.❀.❀.
.❀. .❀.
.❀. .❀.
.❀.
❀.❀.❀.❀.❀.❀.❀.❀.❀.❀.❀.❀



































﴿ژنەی پیر﴾
















































لە کاتی ئەم دەمەقاڵێیەم لەگەڵ ئەم پیاوانە خاڵە "ئایگۆر" ئێمەی بینی و بەپەلە لەگەڵ چڤاتێ پیاو هاتە ژوورەوە کە خەڵکی نۆڤگۆرۆد بوون، هەم پێدەچوو هاوڕێی ئەویش بن، بە شان و شەوکەت و بەرزی وتی:
لێرە چی ڕوودەدات؟!

هەمووان بێ دەنگ بوون بەڵام کابرا هێشتا یەخەی گرتووم وازی لێ نەهێنا بووم، ئایگۆری مەرد و پیاو بە کۆڵێ ڕیشەوە بە تووڕەیی کتوپڕ بێ بیرکردنەوە لە خۆی و بۆ پاراستنم خەنجەرەکەی لە کەمەربەندەکەی دەرهێنا، ڕایگرت بوو بۆ هەرجوڵەیەک ڕاستەوخۆ بیپێکێت وە وتی:

بە نیازی چ کارێکی دزیویت؟!

هەموو ئەو پیاوانەی لەگەڵی بوون بە هەمان شێوە بێ دوودڵی خەنجەرەکانیان بەرز کردەوە و خاڵە ئایگۆر بەردەوام بوو:
گەر بەنیازی شتێکی وایت ئەوە بزانە دەبێ لەبەرامبەر تەواوی خەڵکی نۆڤگۆرۆد بوەستیت...بە تایبەتی من!!

کابرا بە بوغز و تیژیەوە چاوی لە چاوی ئایگۆر بڕی بوو، لەو ساتە هەستم بە پاڵپشتی و شانازی کرد پیاوانێک هەن کە چاکەم لەگەڵ کردوون و خەریکە بە پارێزگاریکردنم چاکەکەم دەدەنەوە متمانەیان پێمە، کابرا هیچ ڕێگا چارەیەکی نەما چونکە دەیزانی ناتوانێت لەگەڵ هەموو پیاوە شەڕ بکات، ناچار یەخەی بەردام و دوورکەوتەوە منیش بە ئەسپایی چەقۆکەم بردە دواوە وە خاڵە ئایگۆریش درکی بەوە کرد کە بەنیازی چی بووم، کابرا چاوێکی تێ بڕیم و لەگەڵ ئەو دوو پیاوەی لەگەڵی بوو بە خێرایی چوونە دەرەوە لە فرۆشگاکەم، سەیری خاڵە ئایگۆرم کرد هەرچەندە ئەو خاڵی من نیە بەڵام یەکێکە لە خەڵکی ئەو شارۆچکەیە، تەمەنی لە من گەورەترە ئەو بازرگانێکە کە بەردی بەنرخ لە کانگاکان دەردەهێنێت و دەفرۆشێت بە من، ماوەیەکی باشە هاوڕێیەتیم لەگەڵی پەیدا کردووە، پیاوێکی زۆر بە سیقافە مرۆڤی وا بە حورمەت و باوقار لە گشت دونیایە کەمە، کوبار لە سەرتاپایەوە لێی دەڕژێت، ئایگۆڕ سەیری پیاوەکانی دەوری کرد داوای لێکردن بگەڕێنەوە بۆ کارەکانیان و چاوی تێ بڕیم و بە بزەیەکەوە وتی:
ماوەیەکی باشە دیدارم لەگەڵت نەبوو وەک باوکت زیاتر و زیاتر کەڵەگەت و چوارشانە دەبیت!!

منیش زەردەخەنەیەک وەڵامیم داوە و لەسەر یەکێک لە کورسیەکان دانیشت دەستی لەسەر ڕانی خۆی دانا، دەستی کرد بە قسەکردن و وتی:
سیچدار کامتان بوون؟!

﴿خاتوونی زار شیرین﴾Where stories live. Discover now