⁂𝕔𝕙𝕒𝕡𝕥𝕖𝕣.¹.⁂

233 40 86
                                    

.❀.
.❀. .❀.
.❀. .❀.
❀.❀.❀.❀. .❀.❀.❀.❀
.❀. .❀.
.❀. .❀.
.❀.
❀.❀.❀.❀.❀.❀.❀.❀.❀.❀.❀
.❀.
.❀. .❀.
.❀. .❀.
❀.❀.❀.❀. .❀.❀.❀.❀.
.❀. .❀.
.❀. .❀.
.❀.

.❀.❀.❀.❀.❀.❀.❀.❀.❀.❀.❀.




















﴿گەوهەر﴾












...خەیاڵ گەوهەرێکە لە هەموو کوچێکە، ڕەنگە هەندێک سات بەردێکی بێ نرخ بێت چونکە مرۆڤ بەرەو دەستەوەستان و نائومێدی دەبات بەرامبەر داهاتووی تەمومژاوی، ئەندێشە وەک مردن دەچێتە حزووری گشت هەردوو چاوێک بەڵام مردن جارێکە و خەیاڵ هەزارجارە، مردن تاڵیەکە و خەیاڵ شیرینێکە، بەڵام ئەوەی بێباکانە دەتکوژێت شیرینەکەیە!، ئەندێشە ئەو پەنایەیە کە خەڵکی بۆ ڕزگاربوونیان لە واقعی ژیان وەک سەرمەست خۆیان دەخەنە ژێر سێبەری خەیاڵی بێڕوحم، هەرچەند نەشەی زۆر بێت هێشتا بەرامبەر مرۆڤ گوێنەدەرە، کەسانێک ویژدانیان لەگەڵیان خراپ دەبێت چونکە نەیانتوانیوە لە ژیانی واقیعی کارێک بکەن سودی هەبووبێت بۆ داهاتوویان، ئای لە ئازاری ستەملێکراوی دەستی خەیاڵ وەک مارێکی ژەهراویە تا ژەهرەکەی بەتاڵ نەکات ناوەستێت، بەڵام هەرچیەک بێت مرۆڤ لە نێوان ئەو دوو بژاردەیە هەر دەمرێت!، هەندێکجار بەخۆم دەڵێم: بە عەدەمی خەیاڵ مرۆڤ لەناو دەچێت ژیان بە هیلاکی دەبات.
لە بیری ئەمانەدا بووم کاتێ لە ناو گالیسکەی گەنمەکە پاڵکەوتبووم و کڵاوەکەم لەسەر سیمام دانا بوو بۆ پارێزگاری لە تینی خۆر، لە سیمام هەستم بە بایەکی کز دەکرد کە لە ژێر کڵاوەکەم دەهاتە ژوورەوە ئەویش ڕەنگە بەهۆی جوڵەی ئەو گاڵیسکەوە بێت، کاتێ هەستم بە وەستانی گاڵیسکەی گەنمەکە کرد، کڵاوەکەم لەسەر ڕووخسارم لادا کە من و بەخۆ چەند پوشێکی بچوکی گەنم لە ناو گالسکەکە دانیشت بووم، و کابرای خاوەن گالیسکە سەرەتا بە بەرزی وتی:
مۆتکا خەوتووی؟!! لێرە کەمێک دەوەستین بۆ حەسانەوەی ڕەشەوڵاغەکان!

هەناسەیەکی قوڵم هەڵێکشا و وتم:
ڕێگای شارۆچکەی نۆڤگۆڕۆد زۆری ماوە؟!

کابرا چاوێکی بەدەوروبەری خۆیدا گێڕا تا دڵنیابێتەوە ئینجا وتی:
وا دەرناکەوێت زۆری مابێت!

ئەمڕۆ وەک ڕۆژانی تر نەبوو گەرم و وشکتر خۆی دەخستە بەر چاوان، خۆر لەو پەڕی گەرمی و باڵادەستی خۆیدا بوو، کاتێک تیشکی خۆی بەخش دەکرد بەسەر ئەم ڕێگا وشکەدا ڕێگەکەی لەبەرچاوم درێژ دەکردنەوە،  چاوەکانم کز کردبۆوە بەهۆی گەرمی و ڕووناکیەکی تیشکی خۆرەوە هەم لەبەر ئەوەی چاوەکانم دەپاراست لە خۆڵوگەری ڕێگایەکە، بە چاوە چکۆڵەکانم سەیری ئاسۆم کرد هەندێکجار جگە لە قەلەرەش هیچی ترم لەم ئاسمانە چۆڵە نەدەبینی، نزیکەی هەفتەیەکە لێرە نیم وەک ئەوەی ساڵێک بێت، لە گالیسکە هاتمە خوارەوە و جەمتاکەشم هێنا، سەیرێکی ڕەشەوڵاغەکانم کرد مشەی ماندوو بوونیان دەهاتە گوێ، بەهۆی تونیەتی لیکیان بەسەر شەویلگەیانەوە ڕێچکەی دەبەست، ماسولکەکانیان بەهۆی ڕۆیشتنەوە کەوتبووە لەرزە، کابرا کامێک ئاوی خواردەوە و وتی:
ئەم ماوەیە کەشوهەوا ناڕێکە هەندێک کات بارانە و هەندێک کاتیش وشکە!

﴿خاتوونی زار شیرین﴾Where stories live. Discover now