بە هاوار و دەنگی بەرز وتی لە کاتێکا کە ئاماژەی بۆ کچەکە ئەکرد"لێی جیابەرەوە ئەوە بێڕەوشتە ئێمە ئیتر ئەومان ناوێ لەم ماڵە"
ئەوەی تەنیشتیشی کە بە یەکەوە هاتبوون هاوڕابوو لەگەڵی و بە سۆزانی ناوی ئەبرد.
بە تووڕەییەوە هەستاو ڕۆشت بۆ ژوورەکەی تر کە هاوسەرەکەی بە تەنیا گوێی لە قسەکان گرتبوو.
ڕۆشتە بەرامبەری و وتی
"لێت جیائەبمەوە ئیتر نە من و نە هیچ کەسێک لەم ماڵە تۆمان ناوێ"
هاوسەرەکەی بە شۆکی کە فرمێسک لە چاوەکانی ڕێچکەی گرتبوو وتی.
"واتە تەنیا لەسەر قسەی ئەوان کۆتایی بە هەموو شتێک ئەهێنی"
هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و قۆڵی هاوسەرەکەی گرت
"من تۆم تەڵاقدا تەڵاقم دای ئیتر هیچ کەسێک لەو ماڵەو تۆی ناوێت بڕۆ دەرەوە"
قۆڵی گرت و بۆ دەرەوە پەلکێشی کرد.
نوسین:-2022 بۆ 2023
دەستکردن بە بڵاوکردنەوە:-28/10/2023
PayDa1Όλα τα δικαιώματα κατοχυρωμένα