Part 14

848 160 60
                                    

¡Ay! Esta imagen no sigue nuestras pautas de contenido. Para continuar la publicación, intente quitarla o subir otra.



خۆشەویستی کاتێک جوانە کە هەردوکمان بسوتێین

نەک یەکێکمان لەو پەڕی ئاسودەیی بێت
وە ئەوی تر لە. نێو خەم






 نێو خەم

¡Ay! Esta imagen no sigue nuestras pautas de contenido. Para continuar la publicación, intente quitarla o subir otra.


بە بێدەنگی لە نێو جێگەکەم هەستام و هەموو ئەو دیاری و نامەو کەلوپەلانەی عومەر بۆی ناردبووم هەموویم دەرهێنا و ڕۆشتم بۆ حەوشەکە.

دووبارە هەموو ئەو نامانەم خوێندەوە...
پیت بە پیتی نامەکانم خوێندەوە و  گریانێک ئەگریام کە ئەمویست لەگەڵی هەموو یادگارییەکانی عومەر لە دڵ و مێشکم فڕێبەمە دەرەوە.

کەمێک نەوت و شقارتەم هێنا..
هەموویانم دانە بە دانە دانا...هەموو نامەکان.. جلوبەرگ و جوانکارییەکان
وە لە کۆتاییشدا ئەو جوتە پێڵاوەی کە بەکارم نەهێنا و بە تەمای ئەوە هێشتمەوە کە بۆ یەکەم دەرچونمان بەکاری بهێنم.

ئەو شەوە بەڵێنم بە خۆمدا کە بە هەموو جۆرێک عومەر لە مێشک و دڵ و دەرونم دەربکەم.. بەجۆرێک کە تەنانەت وجودیشی ڕەت بکەمەوە.

دەی ئەوە ڕاستترین کاربوو کە بتوانم ئەنجامی بدەم.. من ببووم بە دەستگیرانی یەکێکی تر، وە بەیانیش ڕۆژی گواستنەوەم بوو و ئەبووم بە خێزان و ناموسی کەسێکی تر
ئەوە خیانەت بوو دەرهەق بەو کە دڵم وابەستەی یەکێکی تربێت و بەڵێنی وەفاداری بە یەکێکی تر بدەم.

لەگەڵ تاوی ئاگرەکە یەکە بە یەکەی یادگارییەکانی منیش ئەسوتان.. دڵم ئەسوتا.. بەختم ئەسوتا.

گــونــاهـــبــار  //Donde viven las historias. Descúbrelo ahora