♡𝓜𝔂 𝓑𝓸𝓼𝓼♡ {K.TH} ✔

By suzy0-0Jk

129K 18.1K 14.7K

یەکەم نیگا!! یەکەم دڵشکانـ!! یەکەم ئاشق بوونـ!! یەکەم ماچ!! ڕووداوەکان ناخۆشنـ!! ♡𝓜𝔂 𝓑𝓸𝓼𝓼♡ More

PART 1
PART 2
PART 3
PART 4
PART 5
PART 6
PART 7
PART 8
PART 9
PART 10
PART 11
PART 13
PART 14
PART 15
PART 16
PART 17
PART 18
PART 19
PART 20
PART 21
PART 22
PART 23
PART 24
PART 25
PART 26
PART 27
PART 28
PART 29
PART 30
PART 31
PART 32
PART 33
PART 34
PART 35 {The End}

PART 12

3.2K 518 191
By suzy0-0Jk

تکایە کۆمێنتـ لەڕیزەکانـ جێبێڵە💞😪
پڵیشـــــــ🥺💖

{END.POV}
{Minji.POV}

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سێ کاتژمێرە تای و لیا و خاتوو کیم و بەڕێز کیم ڕۆشتوون......من هێشتا بیر ئەکەمەوە ئایا لیا وای کردووە؟.......باوەڕ ناکەم......ئەو خراپ نیە....باشە خراپە بەڵام....وای لێبێ کەسێک بکوژێ؟؟؟؟.....ئەوە مەحاڵە نیوەی مێشکم ئەڵێ باوەڕی پێبکە و نیوەکەی ترم پێم ئەڵێ باوەڕی پێمەکە

"مینجیییییـــــــــ!!!!"
گوێم لەدەنگی جیمین بوو
وای کرد ڕابچەڵەکم

"چـ چی بووە؟؟"
پرسیم

"دوو کاتژمێرە بانگت ئەکەین ماریا هاتووە"
جیمین ووتی

"درۆ ئەکا دوو خولەکە هاتووم"
ماریا ووتی

"بەخێر بێیت ماریا..."
بەزەردەخەنەوه ووتم

"ئەی کوا ئێما؟؟"
پرسیم

"ئۆیشـ......برینت کوڵاندمەوە ئێما نەهاتووە"
جیمین ووتی

"ئێستا زانیم بۆ لەم ماوەیە سەرخۆشی....چونکە ئێمات نەدیوە"
یۆنگی بەگاڵتەوە ووتی

"هیۆنگ لەخەمەکانم تێئەگەی"
جیمین بەدرامایی ووتی و دەستی لەسەر دڵی دانا

"وات دەفاک.....ئێ بۆ ناچییتە لای؟ ئەوە ماریا و یۆنگیم لایە"
ووتم

"خۆ ڕاستیشە....."
جیمین بەدڵخۆشیەوە ووتی

"بێسێـ......بەیانی ئەچمە لای ئێستا تاقەتم نیە"
جیمین ووتی

زەردەخەنەیەکم کرد
بەڕاستی من لەنێو چەند شێتێکم خۆشم لەنێویان یەکەم شێتم....بۆستە ئەوە چی ئەڵێم؟؟.....ئایشـ...مینجی

"باشە هاوڕێیان ئێوە چی ئەکەن بیکەن من زۆر ماندووم پێویستە بخەوم"
ووتم

"جیمین هەڵسە دەی"
یۆنگی ووتی

"بۆچی؟؟"
جیمین پرسی

"زۆر گوو مەخۆ هەڵسە"
یۆنگی ووتی

"پانداکەم ڕاست ئەکات زۆر گوومەخۆ و هەڵسە"
ماریا ووتی

"هەر ئەمنم غەدرم لێدەکرێ ئاخ"
جیمین ووتی و هەڵسایەوە
هەردووکیان بەرەو ڕوومهاتن و بەهێواشی شانمیان گرت و منیان ڕێک خست بۆ ئەوەی پاڵکەوم.....کاتژمێر هەشتە من خەوم یەت!!.....هەناسەیەکەم هەڵمژی و چاوەکانم داخست دوای ماوەیەک کەوتمە خەو.....

...........

خۆت ڕزگارکە مینجی.....بەڵام دوواکەوتم بەهۆی ئەو پێکدادانەی ئوتومبێلەکە......منی بەرز کردەوە و نازانم چۆن وا بەخێرای گەشتمە زەویەکە و هەناسەم توند بوو وەک ئەوە بوو بمکوژنـ........بەڵام هەستم بەتوندیەکی زۆر کرد لەسەر جەستەم......

لەخەو ڕاچەڵەکیم ئەوە تەنها خەوێکی ناخۆش بوو ئەو کاتەی کە ئوتومبێلەکە لێیدام......چاوەکانم کردەوە بەهۆی هەست کردن بەو قوڕساییەی سەر جەستەم.....هەناسەم توند بوو.....لیا!!!.......لەسەر کەمەرم دانشت بوو و چەقۆیەکیش بەدەستیەوە بوو.......

"لیا؟؟ چـ چی ئەکەی؟؟"
پرسیم

"خوات لەگەڵ مینجی"
لیا ووتی و چەقۆکەی بەرز کردەوە و بەهەموو هێزی لە ملمی چەقاند!!!!

"ئااااا!!!!"
هاوارم کرد و لەسەر سیسەمەکە دانشتم هەستم بەئارەقە ئەکرد.....

"چی بووە مینجی؟"
ماریا بەشۆکەوە پرسی
یۆنگی و جیمین چاویان ئەخوراند
هەناسەم توند بوو کاتێ هەستم بەو ئازارە لەناکاوەی کەمەرم کرد نەفرەت من لەناکاو دانشتم بەبێ هیچ ئاگاداری کردنەوەیەک.....فرمێسک لەچاوم هاتە خوارەوە بەهۆی ئەو ئازارە بێکۆتاییە

"یارمەتی......کەمەرم"
بەهێواشی ووتم
یۆنگی و جیمین خێرا هاتنە لام و قۆڵیان گرتم و بەهێواشی منیان لەسەر سیسەمەکە ڕێکخست و پاڵکەوتم.....هێشتا ئازار بەجەستەمدا هاتووچۆ ئەکات....ماریا خێرا حەبی ئازار شکێنی لەسەر مێزەکە هەڵگرت و بەپەرداخێک ئاو هاتەوە لام......

"دەی بیگرە ئەوە باش ئەبێ بۆت"
ماریا ووتی و حەبەکەی خستە دەمم و سەرمی بەهێواشی بەرز کردەوە و ئاوەکەم خواردەوە.....

"چی بوو وا لەنەکاو خەبەرت بوویەوە مینجی؟"
یۆنگی پرسی

"تەنها خەوی ناخۆش بوو"
بەهێواشی ووتم
گەرووم پاک کردەوە و سەیری کاتژمێرەکەم کرد....
کاتژمێر دووی شەوە!!!

"هاوڕێیان بڕۆن بخەون منیش ئەخەومەوە....ببورن بێزارم کردن"
ووتم

"نەخێر مینجی ئەوە کەی قسەیە تۆ نەخۆشی"
ماریا ووتی
زەردەخەنەم کرد بۆیان......ئەوان ڕۆشتن لەسەر کورسیەکان دانشتن.....هەناسەیەکم هەڵمژی هەستم بە نەمانی ئازارەکەم ئەکرد.....سەیری لای پەنجەرەکەم کرد.....خەوێکی ناخۆش بوو!!!.....

{دوای ئەوەی بەتەواویی چاک بوومەوە دۆزەخێک دروست ئەکەم!!!!!}

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ئێستا کاتژمێر دوانزەی نیوەڕۆیە....هەست بەئازارێکی زۆر ئەکەم لەسکم.......

"ماریا ئەتوانی بانگی چەند پەرستارێک بکەیت"
ووتم

"بۆچی؟"
ماریا پرسی

"تۆ بیکە حەقت نەبێ"
ووتم

.......

دوای ماوەیەک سێ پەرستار هاتن دووانیان کوڕ بوون یەکێکیان کچ بوو.......ئاماژەم بۆ کچەکە کرد بۆ ئەوەی لێم نزیک بێتەوە....ئەویش وای کرد

"ئەتوانی هەڵمبستێنی پێویستیم بە دەستشۆرە"
ووتم
کچەکە زەردەخەنەی کرد

"کوڕینە بڕۆن کورسی نەخۆشەکان بێنن"
پەرستارە کچەکە ووتی

"من ئەچم"ٚ
کوڕێکیان ووتی و ڕۆشتە دەرەوە

.........

دوو کوڕەکە بەرەو ڕووم هاتن و منیان هەڵساندەوە.....ئەمتوانی هەست بەو داوانە بکەم کە لەنەشتەرگەری بۆ کەمەرم کرا......ئاهـ.....ئەوە بەئازە بەهێواشی منیان لەسەر کورسیەکە دانیشاند ڕاستە ناتوانم بەتەواوی بەڕێگادا بڕۆم......سەیری سەر سیسمەکەم کرد کاتێ کچەکە هەوڵی ڕێکخستنی بەتانیەکەی ئەدا.....بەڵام چاوەکانم کرایەوە نەفرەت چۆن لەبیرم کرد...........کچەکەش شۆک ببوو ئەوانیتر نازانم چونکە لەدواوەم بوون.....گەرووم پاک کردەوە سەرم هێنا خوارەوە هەستم بەسوتانی ڕوومەتەکانم ئەکرد......جیمین.....یۆنگی......ئەو دوو کوڕە........شەرمەزاریە مینجی شەرمەزاریە.........سەر سیسەمەکە ببوو بەخوێن بەهۆی سوڕی مانگانەمەوە.....دڵنیاش بوومەوە کە هیچ شتێکی تایبەتیان بۆ ڕێکنەخستووم بۆ ئەوەی خوێنەکەم نەیەتە خوارەوە.......

"کوڕینە بڕۆنە دەرەوە دەی"
پەرستارە کچەکە ووتی

"ئەرێ دەبڕۆن ئەڵێی یەکەمجارتانە ئەمە ببینن"
پەرستارە کچەکە ووتی و دوو کوڕەکەی بەپاڵدان خستە دەرەوە

"دوو پەرستاری کچیش بانگ بکەن"
کچەکە ووتی

"ئێوەش بڕۆنە دەرەوە دەی"
ماریا ووتی
من هێشتا ڕووخسارم نزم کردبوو.....ئەوە شەرمەزاریە مینجی......دوای ماوەیەک دوو پەرستارەکە هاتن......ئەوەی یەکەم داوای چەرچەف و چەند شتێکی کرد.....

"تۆ ئەو ببە دەست شۆر"
کچی یەکەم ووتی
کچی سێیەم سەری بەبەڵێ جوڵاند و پاڵی بەکورسیەکەمەوە نا بۆ دەرەوە......دوای ماوەیەک گەشتینە دەست شۆرەکە ئەو بەتەواویی زیرەک بوو بەتەنها یارمەتی دام بۆ ئەوەی لەسەر کورسی تەوالێتەکە دانشم.....هەناسەیەکی هەڵمژی و دەرگاکەی داخست......

..............

ئێمە گەڕاینەوە بۆ ژوورەکە.......دوو کچ هاتن و منیان خستە سەر سیسەمەکە بەڵام پێش ئەوە یارمەتیان دام بۆ ئەوەی سانتیەکە بپۆشم و جلێکی نوێش بپۆشم......

"ببورن من زۆر شەرمەزام"
ووتم

"نەخێر کێشە نیە خاتوو ئەو شتانە ڕوو ئەیات....وە ئەوە هەڵەی تۆی تیا نیە ئەبوو لەسەرەتاوە پێداویستیەکانت بۆ دابین بکەن"
پەرستارێکیان ووتی

"سوپاستان ئەکەم"
بەزەردەخەنەوە ووتم
ئەوان زەردەخەنەیان بۆ کردمەوە و ڕۆشتنە دەرەوە

"ئازارت هەیە مینجی؟؟"
ماریا پرسی
سەرم بە نەخێر جوڵاند

"سوپاس ماریا"
ووتم
ماریا زەردەخەنەیەکی گەورەی کرد
لەناکاو لەدەرگادرا

"ڕووخسەت هەیە بێینە ژوورەوە"
دەنگی یۆنگی لەو دیوی دەرگاکەوە هات
ئۆی خوایە......زۆر شەرمەزارم ئەوە ڕۆژێکی نەفرەتیە بۆ من.....

"وەرن کێشەنیە"
ماریا ووتی
دەنگی دەرگاکە هات
من بەدەستەکانم ڕووخسارم گرت

"مـ......"
جیمین قسەکەی تەواو نەکرد

"ئەوەی کەمێک پێش ئێستا لەبیر بکەن"
ووتم

"ئێ چمان گۆتیە بەخوای هەر لەفکرم نەبوو تاکوو تۆ ووتت"
جیمین ووتی

"باش مێشکە حیزەکەت ئەناسم بێدەنگ بە"
ووتم

"تەواو تەواو مین مین.....ۆوکەی ئەبێ بچمە لای ئێما"
جیمین ووتی و لێم نزیک بوویەوە و باوەشی لێمدا منیش لەباوەشم گرتەوە.....

"دەی ئاگاداری خۆت بە"
جیمین ووتی و ماچی سەری کردم و ڕۆشتە دەرەوە

"ئامـ.......مینجی....من و ماریا ئەچینە کافتریاکە بەخوای سکم دەڵێ برسیمە"
یۆنگی ووتی

"کێشە نیە ئووپا بڕۆن"
ووتم
ماریا و یۆنگی زەردەخەنەیەیان کرد و ڕۆشتنە دەرەوە....هەناسەیەکم هەڵمژی.....بەڵام هەرزوو لیام هاتەوە یاد.....خێرا سەرم ڕاوەشاند.....نامەوێ بیر لەوە بکەمەوە.......

ئەی تای چۆنە؟؟.....ئێستا ئەبێ چی بکات؟؟.....کێ ژوورەکەی بۆ ڕێک ئەخات؟؟.....کێ قاوەی بۆ ئەهێنێ؟؟........

لیا؟؟؟

"ئەوە گەمژانەیە مینجی!!"
لەژێر لێومەوە ووتم

^خێرا کردنی کات^
دوای مانگێک

بەیارمەتی جیمین و یۆنگی و ماریا و ئێما هاتمەوە ماڵەوە......بەڵام ماریا و ئێما داواین کرد لەلام بمێننەوە بۆ ئەوەی ئاگادارم بن....چونکە بەتەواویی برینەکەم ساڕێژ نەبووە....بەڵام هێشتا ئەتوانم بڕۆم......پزیشکەکە ووتی من بەهێزم و زووتر چاک بوومەتەوە.....

"ئێما تکایە حەز بەشۆربا یان سوپ ناکەم.....سوێند دەخۆم گەدەم زۆری ئەمە خواردوە تکایە شتێکی حۆش ئامادە بکە"
بەپاڕانەو ووتم

"ئهم خەمت نەبێ مین مین"
ئێما ووتی و لەگەڵ ماریا ڕۆشتە چێشتخانەکە
لەناکاو دەنگی دەرگا هات....بەهێواشی هەڵسامەوە و دەرگاکەم کردەوە شۆک بووم......شۆک بوون؟؟.....زیاتر لەوەی بیری لێئەکەیەوە تکایە کەی کاتی ئێو بوو.......مەبەستم بێڕێزی نیە بەڵام نەجلەکەم نەڕووخسارم و سەر و قژم هی ئەوەیە.....جلەکەم پێک هاتبوو لەشۆڕتێکی کورتی پەمەیی کاڵ....وە تیشێرتەکەم سپی بوو و هیچ جلێکی تایبەتم لە ژێر ئەو نەپۆشی بوو

"سڵاو کچەکەم......"
خاتوو کیم ووتی

"سـ سڵاو"
بەشڵەژاوی ووتم و بەر دەرگاکەم چۆڵ کرد
تایهیۆنگ و خاتوو کیم هاتنە ژوورەوە

"ماریا دوو پەرداخ ئاو بێنە"
بەهاوارەوە ووتم

"بۆ دوو؟؟"
ماریا هاواریی کردەوە

"تۆ بیهێنە حەقت نەبێ"
ووتم

"هەمان قسەی نەخۆشخانە کە دوای ئەوەی شتێکی خراپی بۆ هێنای"
ماریا بەگاڵتەوە هاواریی کردەوە بۆم
زەردەخەنەم بۆ خاتوو کیم و تایهیۆنگ کرد و لەسەر قەنەفەکە دانشتم

"بەخێر هاتن"
بەهێواشی ووتم

"سوپاس"
خاتوو کیم ووتی

"باشتر بوویت؟؟"
خاتوو کیم پرسی

"بەڵێ زۆر باشم خاتوو کیم سوپاس بۆ هاتنتان"
ووتم
بۆستە ئەوان دەوڵەمەندن وە لەشوێنکن کە هی ئەوە نیە لێی بن....باڵەخانەیەکی کۆن!!.....

"ئۆهـ.....سڵاو خاتوو کیم سڵاو بەڕێز تایهیۆنگ"
ماریا ووتی و خۆی بۆیان چەماندەوە....خاتوو کیم زەردەخەنەی کرد....ماریا دوو پەرداخ ئاوەکەی لەسەر مێزەکە دانا.....

"ببورن بەڵام چەند کارێک هەیە لەچێشتخانە ئەبێ تەواوی کەم"
ماریا ووتی

"کێشەنیە کچم"
خاتوو کیم بەزەردەخەنەوە ووتی
ماریا ئێمەی جێهێشت

ڕووخسارە ساردەکەی تای!!......وای کرد دووبارە هەست بکەم کە گەمژەم و سوودم بۆ ژیان نیە....دووبارە ئازاری دڵم بات........ئەو تەواوی کاتەکە سەیری زەویەکەی کردوە بەڵام بەڕێکترین شێوەش دانیشتوە......

"مینجی گەر هەرشتێک هەیە یاخوود هەر کارێکت هەیە ئەتوانی بەئێمەی بڵێیت.....گەر پێویستیش بکات خزمەتکارێک دابین ئەکەین"
خاتوو کیم بەزەردەخەنەوە ووتی
بەشڵەژاوی سەیری خاتوو کیمم کرد...هیوادارم هەستی پێنەکردبێ کە سەرنجەکانم لەسەر تای بووە.....

"نەخێر خاتوو کیم زۆر سوپاستان ئەکەم"
بەزەردەخەنەوە ووتم

"ئەی چی دەربارەی ئەوەی خانوێکت بۆ بکڕم؟؟"
خاتوو کیم پرسی
وستم قسەبکەم بەڵام خاتوو کیم دووبارە بەردەوام بوو

"چی دەربارەی ئەوەی لەماڵی ئێمە بمێنیتەوە؟"
خاتوو کیم بەدڵخۆشیەوە ووتی
تای ڕۆشتە نزیک گوێی دایک و دەستی لەنێوان بۆشاییەکە دانا بۆ ئەوەی نەزانم کە چی دەڵێن

"دایکە ئەوە زیادە ڕۆییە!!!"

ئەوە دڵمی کرد بەهەزار پارچە تای وەک خۆی دانشتەوە دوای ئەوەی لێدوانە خراپەکەی سەر ڕووخساری خاتوو کیمی بینی

"نە نەخێر سوپاس خاتوو کیم من خۆشحاڵم لێرە"
بەزەردەخەنەوە ووتم
باشە ئەو هەموو گرینگی دانە بۆچی؟؟

"خۆت باشتر ئەزانی کچەکەم"
خاتوو کیم بەزەردەخەنەوە ووتی

............




STOP
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
VOTE💜
FOLLOW❤
COMMENT💞

تکایە ڕێز لەماندوو بوونم بگرن😆💖

Continue Reading

You'll Also Like

13.4K 1.2K 7
+بەسە ئیتر ماچم مەکە -هەرگیز تێرنابم لە ماچکردنت کەسایەتیەکان: کیم تایهیونگ پاڕک بیۆل نایون جونگکوک
78.2K 13.1K 46
تهیونگ ( برادر ناتنی جیمین )و دوستاش(بقیه اعضا) اعتقاد دارن جیمین خیلی نحسه و باید بمیره برای همین خیلی اذیتش میکنن. بنظرتون جیمینِ مهربونمون میتونه...
240K 32K 52
Vkook [completed] -من از ماشینت سواری گرفتم کیم... -میتونستی با صاحبش انجام بدی جعون... ... -ازت خواستم بمونی... -اره ازم خواستی... اما قرار نیس خواس...
19.6K 2.4K 22
• خـلاصـه: کیم تهیونگ مجبور می‌شه مدتی به جای مادرش توی محل کارش حاضر بشه؛ اما فکرش رو هم نمی‌کنه رئیسِ مادرش همون کسیه که قراره برای اولین بار عشق ر...