تۆ بەتەنها نیت

By SHANAZ_Queen

6.8K 1.2K 409

ئەم چیرۆکە لەلای من چیرۆکێکی تایبەتە و پڕ لەمانەیە بۆیە هیوادارم کە لێی تێ بگەن و چێژی لێ ببینن😇 More

بەشی یەکەم
بەشی دووەم
بەشی سێ
بەشی چوارەم
بەشی پێنجەم
بەشی شەشەم
بەشی هەشتەم *کۆتایی*

بەشی حەوتەم

641 133 47
By SHANAZ_Queen


~~~~~~
هەڵە تێگەیشتن
~~~~~~~~

ن/ت: جەیهۆپ؟

ن/ت سەیری دەرگاکەی کرد و بینی کە جەیهۆپ گەڕاوە و کە هاتە ژوورەوە
سەیری ن/ت'ی کرد
جانتاکەی دانا و  لەلای ن/ت دانیشت

بێدەنگی سەرۆکی شوێنەکە بوو هەتاکو جەیهۆپ شکاندی

جەیهۆپ: زۆر حەزت لێیە کە لەگەڵ ئەوان کار بکەیت؟

ن/ت: جەیهۆپ من لەگەڵ تۆ کار ئەکەم.....بەڵام......

جەیهۆپ: باشە

ن/ت بە ڕووخسارێکی پرسیاری سەیری جەیهۆپی کرد

جەیهۆپ: ئەتوانی ببیت بە ڕووی ڕێکلامی کۆمپانیای گوچی

ن/ت تووشی شۆک بوو و زەردەخەنەیەکی گەورە کەوتە سەر
لێو و ڕووخسارە درەوشاوەکەی ن/ت

ن/ت: یااا جەیهۆپ تۆ باشترینی!!

ن/ت بە توندی باوەشی لە جەیهۆپ دا و قاقاکانی تەواوی ماڵەکەی
گرتبووە و جەیهۆپ بەمە دڵخۆش بوو
بەڵام لەلایەکی تر دڵی ئازاری هەبوو🙃

ـ ـ ـ دوای سێ ڕۆژ ـ ـ ـ

ن/ت ئێستا لە ستۆدیۆیە و وێنە ئەگرێت بۆ ماڕکەی گوچی

وە جەیهۆپ وەکو بەڕێوبەری کارەکانی ن/ت لەوێیە و سەیری ئەکات

ن/ت زۆر دڵخۆشە و زەردەخەنە لە لێوە گێلاسەکانی لاناچێت

کە ئەمە بەس بوو بۆ ئەوەی جەیهۆپ دڵخۆش بکات

سەرۆک کۆمپانیای گوچی هات

سەرۆک کۆمپانیای گوچی: واهـ مۆدێلەکەمان ڕۆژ بە ڕۆژ جوانتر ئەبێت

ن/ت زەردەخەنەیەکی شەرمنانەی کرد

سەرۆک کۆمپانیای گوچی: زۆر باشە ئێستا کە وێنە گرتنەکان تەواو بوو ئەتوانی
بڕۆیت

ن/ت: زۆر سوپاس، سوپاس بۆ ماندووبوونتان

ن/ت خۆی بۆ کارمەندەکان چەماندەوە و ویستی لەگەڵ جەیهۆپ
بڕوات بەڵام.....

سەرۆک کۆمپانیای گوچی: ئۆهـ خاتوو ن/ت بوەستە
ن/ت سەیری دواوەی کرد

ن/ت: بەڵێ بەڕێزم

سەرۆک کۆمپانیای گوچی: زۆر داوای لێبوردن ئەکەم بەڵام هێشتا
وێنە گرتنەکە ماوە

کوڕێکی قۆز و باڵا بەرز کە دیار بوو مۆدێل بوو هاتە ژوورەوە

سەرۆک کۆمپانیای گوچی: کۆتا وێنەگرتنەکەت لەگەڵ بەڕێز
هیۆنگ شیک ئەبێت

هیۆنگ شیک لەپێش ن/ت ڕاوەستا و دەستی بۆ تۆقە کردن ڕاگرت

هیۆنگ شیک: من ناوم پارک هیۆنگ شیک'ە

ن/ت زەردەخەنەی کرد و تۆقەی لەگەڵ کرد

ن/ت: منیش مین ن/ت

هیۆنگ شیک: خۆشحاڵم بە ناسینت

جەیهۆپ: بەڵام ئێوە هەرگیز باسی ئەوەتان نەکرد کە ئەبێت مۆدێلەکەمان
لەگەڵی مۆدێلکی کوڕ وێنە ئەگرێت

سەرۆک کۆمپانیای گوچی: ئۆهـ ببورە بەڵام من کەمێك زوو شتەکانم
بیر ئەچێتەوە بۆیە باسی ئەوەم نەکرد

جەیهۆپ پێکەنینێکی گاڵتە جارانەی کرد

جەیهۆپ: چشش ئەمە چ ڕێکەوتنێکە😒

جەیهۆپ هەستی کرد کە کەسێک دەستی گرت

سەیری ئەو کەسەی کرد کە دەستی گرتووە و بینی کە ن/ت'ە

بەجۆرێك سەیری چاوەکانی جەیهۆپی ئەکرد وەک بڵێی تەنها لەڕێگەی
چاوەکانی جەیهۆپ ئارام ئەکاتەوە

جەیهۆپ هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی

جەیهۆپ: باشە دەی خێرا وێنەگرتنەکە تەواو بکەن

ن/ت دڵخۆش بوو و کە جەیهۆپ ئەمەی بینی لەلایەک دڵخۆش بوو
بەڵام لەلایەک دڵگران بوو

ن/ت و هیۆنگ شیک ڕۆشتنە پێش کامێراکان بۆ وێنە گرتن

وە جەیهۆپ لەسەر کورسییەکە لەپشت کامێراکە دانیشت و چاوەکانی
تەنها لەسەر ن/ت بوو

دای ماوەیەک وێنە گرتنەکە دەستی پێ کرد و جەیهۆپ ڕووخساری
زۆر توڕە دیار بوو

بەهۆی ئەوەی کە کوڕەکە زۆر زیاد لە پێویست لە ن/ت نزیک بوو

ن/ت'یش کەمێك هەستی بە نائاسوودەیی ئەکرد

چاوەکانی جەیهۆپ ئاگری لێ ئەباری و ویستی کە کارێکی شێتانە
بکات

بەڵام دواتر ن/ت'ی هاتەوە یاد کە چەند دڵخۆش بوو بەوەی کە جەیۆپ
ڕێگەی دا کە ببێتە ڕووی ڕێکلامی مارکەی گوچی

دوای کاتژمێرێک وێنە گرتنەکە تەواو بوو و ن/ت خواحافیزی لە
هەمووان کرد و لەگەڵ جەیهۆپ ڕۆشتنە ماڵەوە و کاتەکەی بۆ
شەو ئەڕۆشت

ـ ـ ـ لە ماڵەوە ـ ـ ـ

هەتاکو گەیشتنە ماڵەوە جەیهۆپ هیچ قسەیەکی نەئەکرد تەنانەت هەر
بۆ یەکجاریش سەیری ن/ت'ی نەکرد و سەیری

پەنجەرەکەی لای خۆی ئەکرد

گەڕانەوە ماڵەوە جەیهۆپ بێ هیچ قسەیەک ڕۆشتە
سەرەوە بۆ ژوورەکەی خۆی

ن/ت: بۆچی ئاوا هەڵسووکەوت ئەکات؟!
ئییشش زۆر بێزارکەرە کە ئاوا هەڵسووکەوت ئەکات
ئەو زیاتر پێکەنین و زەردەخەنەی لێ دێت نەک ئەم ڕووخسارە
تورشیاییە

ن/ت بە بێزارییەوە ڕۆشتە ژوورەکەی و خۆی گۆڕی

~ دوای کاتژمێرێک ~

ن/ت ڕۆشتە ژوورەکەی جەیهۆپ

ن/ت: جەیهۆپ، وەرە خواردنی ئێوارە ئامادەیە

جەیهۆپ وەڵامی نەبوو و سەیری مۆبایلەکەی ئەکرد

ن/ت هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و ڕۆشتە لای جەیهۆپ و مۆبایلەکەی
لێ وەرگرت

جەیهۆپ: یاا ئەوە چیتە؟ خێرا مۆبایلەکەم بۆ بگەڕێتەوە

ن/ت: ئەی تۆ چیتە بەڕێز جەیهۆپ؟! بۆچی ئاوا هەڵسووکەوت
ئەکەیت؟!
بۆچی قسە لەگەڵ من ناکەیت و خۆت ساردئەکەیت؟!
ئایا من شتێکی هەڵەم کردووە؟! ئەگەر کردوومە پێم بڵێ!

جەیهۆپ: ئەی تۆ؟! بۆچی ئەوەندە لەو کوڕە نزیک بوویتەوە؟!

ن/ت: چ چی؟

جەیهۆپ: چی بوو؟ ئێستا زانیت؟!

ن/ت: یاا جەیهۆپ! ئەوە تۆ شێت بوویتە؟!

جەیهۆپ: نەخێر ئەوە تۆی کە شێت بوویتە، من ڕێگەم دا کە دڵخۆش
بیت و وێنەگرتنەکە بکەیت، بەڵام تۆ ڕۆشتی لەگەڵ کوڕێک
کە تەنانەت بۆ یەکجاریش ئەوت نەبینیوە نزیک بوویتەوە و هەر مابوو کە
ماچی یەکتری بکەن

ن/ت: ئەوە کێشەی خۆمە کە من لەکوڕ نزیک ئەبمەوە، خۆ تۆ
خۆشەویستی من نیت و ناتوانیت مافت بەسەر منەوە هەبێت!

جەیهۆپ: ئەگەر خۆشەویستت نەبم ئەوا سەرۆکی کارەکانی تۆم باشە!
کەواتە هەموو مافێکم بەسەرتەوە هەیە

ن/ت چاوەکانی پڕ فرمێسک بوو

ن/ت: جەیهۆپ هەر بەڕاستی تۆ بۆچی ئاوا هەڵسووکەوت ئەکەیت؟
هەست ئەکەم کە تۆ جەیهۆپەکەی پێشوو نیت
تۆ ئەو جەیهۆپە نیت کە وات لێ کردم دڵخۆش بم و متمانە بەخۆم بکەم
تۆ ئەو جەیهۆپە نت کەتەنها پێکەنین و زەردەخەنە لەسەر ڕووخسارت بوو
تۆ ئەو جەیهۆپە نیت کە هەمیشە هیوات ئەبەخشی

جەیهۆپ بێدەنگ بوو

ن/ت: تۆ زۆر گۆڕاوی جەیهۆپ، وەرەوە سەرخۆت

ن/ت ئەو قسەیەی کرد و ڕۆشتە دەرەوە

جەیهۆپ ئازارێکی زۆر لە دڵی بەدیار کەوت و دەستی لەسەر دڵی دانا

جەیهۆپ: ن/ت من نەگۆڕاوم

فرمێسکێک لە چاوەکانی جەیهۆپ کەوتە خوارەوە

ئازارەکەی جەیهۆپ زیاتر بوو و ئەویش لەتاو ئازارە ناڵەی کرد و ڕۆشت
هەتاکو دەرمانەکانی بخوات

ـ ـ ـ ن/ت pov ـ ـ ـ

دوای ئەوەی کە لەگەڵ جەیهۆپ دەمەقاڵێم کرد ڕۆشتم چاکەت و جانتاکەم
بەدەستەوە گرت و لەماڵەوە چوومە دەرەوە و ڕۆشتمە ناو
ئۆتۆمبێلەکەم و دەستم کرد بە لێخووڕین لە کاتێک کە خۆشم نازانم بۆکوێ
ئەڕۆم

ن/ت pov end

ـ ـ ـ لەلای جەیهۆپ ـ ـ ـ

کاتژمێر بووەتە ۱۲ شەو و ن/ت هێشتا نەگەڕاوەتەوە

جەیهۆپ بە شڵەژاوییە بەدەوری ژوورەکە ئەخوولایە

جەیهۆپ: باشە ئەو لەکوێیە بۆچی وەڵامی پەیوەندییەکانم ناداتەوە؟!

جەیهۆپ دووبارە پەیوەندی کردەوە بەڵام مۆبایلەکەی ن/ت داخرا بوو

چاوەکانی جەیهۆپ فرمێسکاوی بوو و بەشێوەیەکی شێتانە نیگەرانی
ن/ت بوو

جەیهۆپ: ئاوا نابێت ئەبێت بەدوای بگەڕێم

جەیهۆپ چاکەتەکەی لەبەر کرد و دەرگای دەرەوەی کردەوە و بینی
کە ن/ت گەڕاوە

جەیهۆپ بەبێ وەستان  خێرا باوەشێکی توندی لە ن/ت دا

جەیهۆپ: یااا ئەوە تۆ لەکوێ بوویت؟! ئەزانی خەریک بوو شێت بم
ئەوەندە نیگەرانت بووم

ن/ت باوەشەکەی جیاکردەوە و سەیری ناو چاوە فرمێسکاوییەکانی
جەیهۆپ کرد

ن/ت: ئەزانی من تەواوی کاتەکە بیرم لە ڕووداوەکان کردەوە و
گەیشتم بە وەڵامی هەموو ئەمانە

جەیهۆپ بێدەنگ ماوە

ن/ت: تۆ منت خۆش ئەوێت

بۆ ماوەیەک جەیهۆپ بێدەنگ بوو و دواتر قسەی کرد

جەیهۆپ: چی؟

ن/ت: جەیهۆپ دانی پێدابنێ!

جەیهۆپ: ن/ت ئەوە تۆ بیر لەچی ئەکەیتەوە؟!
تۆ وا ئەزانی من ئەم هەڵسوکەوتانە ئەکەم تەنها لەبەر  ئەوەیە کە من
تۆم خۆش ئەوێت؟!

ن/ت: ئەی کەوایە ئەگەر وا نییە بۆچی ئاوا هەڵسووکەوت ئەکەیت؟!
هۆکارەکەی بڵێ

جەیهۆپ: من بە قەد گەورەیی گەردوون ڕقم لە کۆمپانیای گوچی ئەبێتەوە!

ن/ت بێدەنگ بوو

جەیهۆپ: ئەزانی بۆچی؟! چونکە ئەم کۆمپانیایە لە ڕابردوو تێکشکا و ڕووخا
سەرۆک کۆمپانیای گوچی تاوانبارە، ئەو ویستی کە قازانجەکانی باوکمم لەناو ببات
ئەو هەموو شتێکی کرد تەنها بۆ ئەوەی کۆمپانیاکەی باوکم بڕووخێنێت، وە لە کۆتاییدا کردی

چاوەکانی جەیهۆپ سوور هەڵگەڕا

جەیهۆپ: دوای ماندووبوونی ۳٠ ساڵی باوکم کۆمپانیاکەی باوکم چیتر قازانجەکەی نەما و
بەرە بەرە ڕووخا، باوکم پارەی پێ نەما و قەڕزار بوو، وە پارەی پێ نەبوو هەتاکو قەرزەکان بداتەوە
بۆیە بۆماوەی ساڵانێک زیندانی کرا، دوای ئەوە....

جەیهۆپ بێدەنگ بوو و فرمێسک لە چاوەکانی هاتە خوارەوە

جەیهۆپ: دوای ئەوە هەواڵی ئەوەمان پێ گەیشت کە باوکم لە زیندانەکە خۆی کوشت
دایکم هەر کە ئەم هەواڵەی بیست جەڵتەی دڵ لێیدا و بۆ ماوەی مانگێك بێ هۆش بوو و
لە نەخۆشخانە بوو. ...

ن/ت چاوەکانی فرمێسکاویی بوو

جەیهۆپ: ئەوکات من ۱۲ ساڵ بووم🙂💔 هیچ کەسێکمان  نەبوو هەتاکو یارمەتیمان
دواتر کە گەیشتمە تەمەنی ۱۸ ساڵ بڕیارم دا کە دووبارە
کۆمپانیەکەی باوک دابمەزرێنمەوە، بەڵام دوای ماوەیەک دایکم تەمەنی گەورە
بوو و بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد ئەویش منی بەجێ هێشت، سەرەتا تووشی
خەمۆکییەکی زۆر بووم.....
بەآم دواتر بەردەوام بووم و ئیتر بووم بەوەی کە ئەیبینیت

جەیهۆپ زەردەخەنەیەکی شکاوی کرد

ن/ت: جەیهۆپ

ن/ت دەستی کرد بە گریان و بە توندی باوەشی لە جەیهۆپ دا

ن/: بمبورە، زۆر داوای لێبوردن ئەکەم کە هەر لە سەرەتاوە لە هەستەکانت تێنەگەیشتم و
خۆپەرست بووم و دڵخۆشی خۆمم ویست

جەیهۆپ باوەشی لێ داوە و دەست بەسەری دا ئەهێنا

جەیهۆپ: کێشە نییە گیانەکەم ، هەموومان هەڵە ئەکەین

ن/ت تەنها ئەگریا

جەیهۆپ باوەشەکەی جیاکردەوە و فرمێسکەکانی ن/ت'ی بە دەستەکانی سڕییوە

جەیهۆپ: منیش داوای لێبوردن ئەکەم کە بە ساردی مامەڵەم لەگەڵ کردی و هەستەکانتم بریندار
کرد

ن/ت: نە ئەوە من بووم کە هەستەکانی تۆم بریندار کرد

جەیهۆپ: هەردووکمان بە هەڵە لەیەکتر تێگەیشتین، بۆیە ئێستا ئەوە بوو بە بەشێك لە ڕابردوو و
با لەبیری بکەین

ن/ت زەردەخەنەی کرد و سەری بە واتای باشە جووڵاند

جەیهۆپ: شتێکی تریش....

ن/ت: چییە؟

جەیهۆپ: خۆشمەوێی🙂❤️

<<<<<<<<<<<<<<<<<<<<<<<
بەردەوام ئەبێت😁
1447 words

حەڵاو🤓
بەشی داهاتوو لەوانەیە کۆتا بەش بێت
هیوادارم کە بەدڵتان بووبێت🥰💜✨

Continue Reading

You'll Also Like

113K 3.4K 31
"she does not remind me of anything, everything reminds me of her." lando norris x femoc! social media x real life 2023 racing season
812K 30K 105
The story is about the little girl who has 7 older brothers, honestly, 7 overprotective brothers!! It's a series by the way!!! 😂💜 my first fanfic...
80.1K 3.5K 20
Grosvenor Square, 1813 Dearest reader, the time has come to place our bets for the upcoming social season. Consider the household of the Baron Feathe...
164K 5.7K 42
❝ if I knew that i'd end up with you then I would've been pretended we were together. ❞ She stares at me, all the air in my lungs stuck in my throat...