"Come with me"

Da lusin_07

8.4K 972 199

لەگەڵ من وەرە و بڕوات پێم بێت، هەموو شوێنێکی ئەم شارەت پشان ئەیەم ..تەنها لە دوورەوە دەبێت خۆشم بوێیت.. ئایا... Altro

«پەڕەی یەکەم»
«پەڕەی دووەم»
«پەڕەی سێیــەم»
«پەڕەی چــوارەم»
«پەڕەی پێــنـجەم»
«پــەڕەی شــەشەم»
«پەڕەی حــەوتەم »
«پەڕەی هــەشتەم»
«پەڕەی نــۆیەم»
«پەڕەی دەیــــەم»
«پەڕەی یــانزەیەم»
«پەڕەی دوانزەیەم»
«پەڕەی سیـــانزەیەم»
«پەڕەی چـــواردەیەم»
«پــەڕەی پانزەیەم»
«پــەڕەی شانزەیەم»
«پەڕەی حەڤەیـــەم»
«پەڕەی هەژدەیـــــەم»
«پەڕەی نۆزدەیەم»
« پەڕەی بیستــەم»
« پەڕەی بیستــو یەک»
«پەڕەی بیست و دوو»
«پەڕەی بیست و سێ»
« پەڕەی بیست و چوار»
Still with u
«پەڕەی بیست و شەش»
« پـەڕەی بیست و هەشت»
« پــەڕەی کۆتایــــی»

«پەڕەی بیست و حەوت»

258 29 8
Da lusin_07

"جیـــــن"

" چی شتێک ناڕوونە بۆرا؟ ، من هەڵە تێنەگەیشتووم من ڕاستیەکە دەبینم ئەزانیت چەند بە ئازارە کاتێک دەزانیت خۆشەویستەکەت بڕوای پێت نییە؟" وتم بە کەمێک توڕەییەوە

" من کەی وتوومە بڕوام پێت نییە جین؟ من تەنها.." بۆرا وتی و قسەکەم پێ بڕی

" تۆ نەت وتووە بەڵام ڕەفتارەکانت وادەڵێن " بە ساردی وتم و سەیریم دەکرد بۆ ساتێک بێدەنگ بوو پاشان کەمێک سەری بە بەڵێ جوڵاند وەک ئەوەی لە شتێک تێگەیشتبێت

" تەواو جین ، تەواو ، دەزانم خۆشتناوێم تۆ تەنها بیانوو دەهێنیتەوە " بۆرا وتی

ئەو بە ڕاستی وا بیر دەکاتەوە؟
ئاخر بەڕاستی ئەو نازانێت من شێتانە ئاشقیم ؟
ئایا ئەو بۆچی بڕوای پێم نییە

" بۆرا تۆ زۆر هەڵەیت ، من تۆم زۆر خـ.." وتم و قسەکەی پێ بڕیم

" با جیا ببینەوە " بە دەنگێکی لەرزیو وتی

" چی؟" برۆکانم گرژ کرد
من دڵم بەرگە ناگرێت لە دووری ئەو
شێتە؟
دەزانێت چیم بەسەر دێت بەبێ ئەو؟

" بۆرا تۆ بڕیارێکی هەڵە دەدەیت تـ "

" جین ئەمە بڕیارە ڕاستەکەیە بۆ هەردووکمان ، با جیابینەوە" بە ساردی وتی و فرمێسکێک لە چاوی کەوتە خوارەوە

من توڕەبووم بەم ڕەفتارەی

" تۆ ئەوەندە بێزاریت لێم؟ " بە بێهیوایی پرسیم

" ڕێک ئەمە هۆکارەکەیە ، وەک ئێستا ، تۆ هەمیشە هەڵە لەمن دەگەیت ، من تۆ بەیەکەوەبوونمان قورسە جین من ناتوانم چیتر لەگەڵ تۆ بم تۆ زۆر ئازاری هەستەکانم دەدەیت"

" بۆرا تۆ ئاگات لە خۆتە چی دەڵێیت؟"

" باش ئاگادارم جین " بە توڕەییەوە وتی
ئەو چەند کەلەڕەق بێت
من خراپترم

" باش ، با جیا بینەوە " وتم و ڕاستەوخۆ دەستی کرد بە گریانێکه قوڵ

" سەیرکە ، تۆ ناتوانیت دوور بیت لێم ، وەک چۆن من ناتوانم بێ تۆ" وتم و چاوەکانم فرمێسکیان دەباراند

" جین من تۆم زۆر خۆشدەوێت ، من نامەوێت تۆ لەگەڵ هیچ کچێکدا قسە بکەیت چی ئەگەر تۆ کەسێکی ترت خۆشویست؟ ئەوکات دەزانیت چیم بەسەر دێت؟ ، بەڵام تۆ تێناگەیت بەڕاستیش تێناگەیت لێم ، تێناگەیت لەو هەستەی من هەمە جین ، من زۆر لە لەسەدت دانت ئەترسم چونکە بەڕاستی تۆ بوویت بە بەشێکی گرنگ لە ژیانم ، ناتوانم بیر لە ژیانێک بکەمەوە بە بێ تۆ" وتی و بە قوڵی دەگریا و بە چاوە سوورەکانی سەیری چاوەکانی منی دەکرد

" تۆ شێت بوویت؟ ، پێت وایە دەتوانم کەسێکی ترم خۆشبوێت جگە لە تۆ ؟ ، بۆرا من زۆر خۆشم دەوێیت تەنها بڕوات پێم بێت
هەرگیز جێتناهێڵم ، من دڵم تەنها بۆتۆیە و بۆتۆ لێدەدات هەرگیز نایدەم بە کەسێکی تر ، خۆشمدەوێیت بۆرا تێبگە لێم" وتم و چاوەکانم سوور ببونەوە

ئەو زیاتر گریا و بە توندی لە باوەشی گرتم

" تکایە جین با هەوڵ بەین لەیەک تێبگەین من نامەوێت دووربم لەتۆ" بۆرا وتی و سەیری دەکردم

کە سەرەتا یەکمان ناسی و بووین بە هاوڕێ و نزیک بووینەوە
بۆرا ئەو کەسەبوو کە دەستپێشخەری کرد لە دەربڕینی هەستەکانیا

ئەوە دەزانم کە خۆشی دەوێم
دەمەوێت بزانێت کە منیش زۆر خۆشم دەوێت
من شێتا ئاشقی بووم
لە بەرامبەرم وەستا بوو سەرم کەمێک نزم کردبووەوە بۆ بینینی چاوەکانی بەهۆی جیاوازی باڵامانەوە
ئەو باڵایێکئ بەرزی هەیە بەڵام هێشتا نە گەیشتووەتەوە بە باڵای من سوپاس بۆ خوا :)














~ جۆنگکوک ~

ماڵەکەم دەنگ دەداتەوە لە پێکەنینی لوسین
ئەو لەگەڵ بامدا یاری دەکات بەم کاتە
کاتژمێر نزیکی دووی شەوە
دانیشتووم بە زەردەخەنەوە سەیریان دەکەم

ئەو هیلاک بوو بەهۆی ڕاکەڕاکەوە
و هات لە لامەوە دانیشت بە هەناسەبڕکێوە

" خاتوو مانگ "

"هم؟"

" تۆ زۆر جوانیت "

"هاهـ دەزانم ، وە تۆش زۆر قۆزیت " بە شیرینیەوە وتی

" من بەڕاستی کچێکی زۆر جوانم تۆ زۆر بە بەختیت کە هاوسەرێکی وەک منت هەیە " وتی بە پۆز لێدانەوە
ئەو قوتابی جین هیۆنگە بێگومان هەر وەک خۆی فێرکراوە

هەردووکمان چووینە سەرەوە بۆ ئەوەی بخەوین
ئەو ئێستا لە ژوورەکەم دەمێنێتەوە و هەموو شتەکانیمان لە ژوورەکەی گواستەوە بۆ ئەوەی من
ئێــمە ئێستا دوو هاوسەری تەواوین !








بەیانی زوو بە دەنگی زەنگی مۆبایلەکەم بە ئاگا هاتم
لە لایەن ژمارەیێکی نە ناسرەوەوە بوو

لوسین لە لامەوە نەبوو
دڵنیام چووە خوانی بەیانی ئامادە بکات

وەڵامی پەیوەندیەکەم دایەوە بە خەواڵوویی

" سڵاو؟" وتم

" ئۆهـ سڵاو جیــۆن جۆنگکـوک " دەنگێکی نە ناسراو بوو پێم وانییە هەرگیز گوێبیستی بووبێتم

"کێیت؟"

" ئۆهـ بە تێپەڕبوونی کات دەزانیت کێم تەنها ویستم بزانیت کە نزیکم لەوەی کە هاوسەرە ئازیزەکەت لە ناو ببەم
بەداخەوە لە دورگەی جیجۆ بۆم نەکرا بەڵام چیتر ڕێگرێک نییە بموەستێنێت لە لەناوبردنی پــارک لــوسین!" وتی و چاوەکانم فراوان بوون

No one's pov

" ئەگەر پەنجەنت بەر یەک تاڵ لە قژی لوسین بکەوێت ئەوە دەستت دەبڕمەوە هەی ناپیاو ، پێم بڵی بزانم کێیت با جوان چارەت بکەم " کووک بە توڕەیێکی زۆر وتی
ئەو دەترسا بەڵام نەی هێشت ئەو کەسەی کە پەیوەندیەکەی کردووە هەست بە ترسەکە بکات
دە ترسێت لە لەدەستدانی خاتــوو مانگ

جۆنگکوک پێشتر دەستهەڵاتێکی زۆری هەبوو بەهۆی پێگەی باوکیەوە

وە ئێستا کە خۆی خاوەنی کۆمپانیایە زیاتر دەستی دەڕوات و دەتوانێت تەواوی سیئۆل بکڕێتەوە

وە هیۆنگکەکانیشی کە کەسانی بەناوبانگ و خانەدانن دەتوانن یارمەتیدەری بن لە دۆزینەوەی ئەودا

~جۆنگکووک ~

" ئۆهـ تۆ قژی ئەوت بەدڵە ؟ ، ئەگەر بە قژی کورتەوە بینیت بزانە کاری منە " وتی و پەیوەندیەکەی داخستەوە و مۆبایلەکەم فڕێدا و ڕامکردە خوارەوە

سەیرم کرد زۆر بە ئارامی و بێ کێشە قاپەکان لەسەر مێزەکە دادەنێت

ویستم خۆم ئاسایی دەرخەم و هیچ باس نەکەم بۆ ئەوەی ئەو دڵخۆشیەی لەناو نەبەم

هەر خۆی من دەنگووباسێکی خۆشم بۆی هەیە

" چۆن دەکرێت مانگ لە ڕۆژیشدا هێندە درەوشاوەبێت؟" وتم و زەردەخەنەم کرد کە سەیری کردم
دووبارە کوڵمەکانی سوور بوونەوە

" بەیانی باش ئازیزم " وتم

" بەیانی باش خۆشەویستم وەرە دابنیشە دەمەوێت شتێکت بۆ باس بکەم" لوسین وتی و منیش دانیشتم

" هەواڵێکی خۆشم هەیە" هەردووکمان بەیەکەوە بە یەک دەنگ وتمان

دامان لە قاقای پێکەنین
ئێمە زۆرجار وامان لێ یێت بەیەکەوە لە هەمان کاتدا هەمان شت دەڵێین
هەندێک جار لەوانەیە هەمان وشە نەبن و لە هەمان کاتدا نەبن بەڵام هەمان بیرکردنەوە و بۆچوونمان هەیە سەبارەت بە شتەکان

" تۆ سەرەتا بیڵێ" لوسین وتی

" باشە" وتم

"ئحم .. من هاوڕێیێکی نزیکم لە ئەمریکا ناردووە بۆ لای دایک و باوکت و بە مۆبایلەکەی ئەو دەتوانیت قسە لەگەڵ دایک و باوکت بکەیت " وتم و لوسین دەستی لەسەر دەمی دانا و شۆک بوو
چاوەکانی پڕبوون لە فرمێسک

" بەڕاست؟" بە دەنگێکی لەرزیو و قورگێکی پڕ گریانەوە وتی

" ئهم ، دەوەستین تا خۆی پەیوەندی دەکات " وتم

" سوپاس کووک ، بەڕاستی من نازانم چۆن سوپاست بکەم " وتی و فرمێسک لە چاوەکانی دە هاتنە خوار

" همم لەوانەیە باوەشێک بەس بێت بۆ ئەمە" وتم و قۆڵەکانم کردەوە و خۆی هەڵدایە نێو باوەشم
توند یەکترمان لە باوەش گرت و ماچی سەریم کرد

لوسین زۆر کەم باسی ئەوە دەکات کە بیری دایک و باوکی دەکات ، من باش دەزانم ئەو وادەکات بۆ ئەوەی لاواز دەرنەکەوێت
بۆیە زۆر هەوڵم دا تاوەکو ناونیشانی دایک و باوکی لوسینم دۆزیەوە ، و بر هاوڕێکەم گوت کە ئەو کارەم بۆ بکات
ئەویش ئەمرۆ نامەی نارد کە کاتی هەیە بچێت سەردانیان بکات و چاوەڕوانی پەیوەندیەکەیانین

" ئەی هەواڵە خۆشەکەی تۆ چی بوو لوسین " پرسیم کە بیرم کەوتەوە ئەویش وتی هەواڵێکی هەیە بۆم

" ئهــ کووک لە ڕاستیدا مــ.." قسەکەی تەەاو نەکرد و پەیوەندیم بۆ هات لە لایەن هاوڕێکەمەوە
لوسین سەیری کردم بە چاوی فرمێسکاویەوە و بە چاو دەیپرسی کە ئەوە یان نا
لە وەڵامدا سەرم بە بەڵێ جوڵاند

"سـڵاو؟"
" باشــە ئێستا پێی دەدەم "
وتم و مۆبایلەکەم دایە دەست لوسین وکامێراکەمان کردەوە

دەنگی دایکی و باوکی لوسین هات و کامێراکەیان کردەوە

" لوسینەکەم گیانەکەم ، باشیت تاقانەکەم؟ ، زۆرت بیردەکەم زۆر" دایکی وتی و دەنگی گریاناوی دیاربوو

" گوڵەکەم تاقانەکەم زۆرت بیر دەکەم " باوکی وتی

" منـ منـیش زۆر بیرتان دەکەم ، زۆر " لوسین وتی و دەستم دەهێنا بە پشتیا بۆ ئەوەی ئارام بێتەوە

" باوکە دایکە ، ئێوە باشن وایە؟ ، پارێزراون؟"

" ئێمە زۆر باشین کچەکەم پارێزەرەکەمان کیم تایهیۆنگ و کچەکەی بەڕێز جیۆن زۆر یارمەتی دەر بوون تا ئەم ڕێگایەمان دۆزیەوە " باوکی وتی

تایهیۆنگ یەکێکە لە باشترین پارێزەرەکانی کۆریا
تائێستا هیچ کەیسێکی نە دۆراندووە
هەندێک جار بۆ بردنەوەی یەک کەیس ملیۆنان دۆلار وەردەگرێت

" زۆر باشە باوکە گیان خۆشحاڵم کە سەلامەتن " لوسین وتی و گریانەکەی کەم بووەوە

" ئای گیانەکەم مەگری با ڕوخسارە جوانەکەت تێکنەچێت" دایکی وتی و لوسین فرمێسکەکانی سڕی و زەردەخەنەی کرد

کەمێک قسەیان کرد و دایکی لوسین وتی
" ئەی کوا زاواکەم پشانم بە دەمەوێت بیبینم"

لوسین زەردەخەنەی کرد و ڕووی کامێراکەی کردە من
منیش بە ڕێزەوە سڵاوم لێ کردن

" واهـ تۆ زۆر قۆزیت کوڕم ، زۆر سوپاست دەکەم کە ئاگاداری کچەکەمان بوویت " باوکی لوسین وتی و دایکی تەنها سەیری دەکردم

" زۆر سوپاستان دەکەم ، بێگومان ئەمە ئەرکی منە ئاگاداری هاوسەرەکەم بم" وتم و تێبینی لوسینم کرد کە زەردەخەنەیێکی شەرمنانەی دەکرد

دواتر دایکی قسەی کرد
" تۆ زۆر لە دۆهی ( خاتوو جیۆن)دەچیت کوڕم ، من زۆر بیری ئەو دەکەم
خەونی هەردووکمان هاتە دی بە کردنی هاوسەرگیریتان ، هەمیشە ویستوومە لوسین ببێت بە هاوسەری تۆ بەڵام بۆم باس نەکردبوو بۆ ئەوەی بە دڵی خۆی کەسێک هەڵبژێرێت ، وە لە کۆتایدا چارەنووس ئێوەی گەیاند بە یەک " وتی و چاوەکانی دە بریسکانەوە بەهۆی فرمێسکەوە

لە وەڵام دا زەردەخەنەیێکم پێشکەش کرد و ئەوانیش بە هەمان شێوە
لوسین زۆر ئاسوودە بوو بە قسەکردن لە گەڵیان بۆ کاتێکی درێژ قسەیان کرد و پەیوەندیەکەیان داخستەوە

" سوپاس کووکی " لوسین وتی و لە ئامێزی گرتم

" سوپاسی ناوێ ئازیزم " وتم و لە باوەشم گرتەوە

..



ئێمە خوێندنی زانکۆمان کردووە بە دەرەکی بۆیە لە ماڵەوە دەخوێنین گەر پێویست بێت چونکە ئێمە زۆربەی شتەکان دەزانین
هەرچەنە ئێمە دەتوانین بە بێ تەواو کردنی زانکۆش کۆمپانیا بەڕێوە ببەین
بەڵام ئێمە باشترینمان دەوێت بۆ کۆمپانیا و بۆ خۆمان
وە بڕوانامەی زانکۆش زۆر سوودی دەبێت
ئێمە هەردووکمان بەڕێوبەری کۆمپانیای ' مـــــانگ'ین
بەڵێ ئێمە ناوی کۆمپانیاکەمان کرد بە مانگ
من ئەمەم هەڵبژارد بەهۆی مانگەکەمەوە

ئێمە ڕۆژانە دەچین بۆ کۆمپانیا بۆیە کاری زۆرمان لەسەر ناکەوێت و زوو دێینەوە

وە ئێستا کۆمپانیاکەمان یەکێکە لە باشترینەکان

ئێمە کۆمپانیاکەمان بە گشتی هونەرییە
هەموو جۆرێکی هونەر بەخۆوە دەگرێت
دیزاین ، وێنە کێشان ، گۆرانی و میوزیک ...

..

ئەمڕۆ یەک شەممە یە و پشووی کۆمپانیایە

بەڵام پێویستە بڕۆم بۆ کۆمپانیا چونکە چەند فایلێکی گرنگم لەوێ جێهێشتووە و دەبێت کاری لەسەر بکەم

" دەی گیانەکەم من دەڕۆم ، دووبارە پێت دەڵێمەوە دەرگا بۆ بێگانەکان نەکەیتەوە " وتم و ئاگادارم کردەوە پێش ڕۆیشتنم

" باشە باش نایکەمەوە ، کێ دەوێرێت بە گوێی خاوەن پایە نەکات" وتی و هەردوومان پێکەنین
ماچی ڕوومەتیم کرد و ڕۆیشتم .




















...

لوسین بە تەنها پارێزراو دەبێت لە ماڵەوە؟ :|

🌷✨

Continua a leggere

Ti piacerà anche

1.3M 120K 43
✫ 𝐁𝐨𝐨𝐤 𝐎𝐧𝐞 𝐈𝐧 𝐑𝐚𝐭𝐡𝐨𝐫𝐞 𝐆𝐞𝐧'𝐬 𝐋𝐨𝐯𝐞 𝐒𝐚𝐠𝐚 𝐒𝐞𝐫𝐢𝐞𝐬 ⁎⁎⁎⁎⁎⁎⁎⁎⁎⁎⁎ She is shy He is outspoken She is clumsy He is graceful...
4.7K 705 21
دوو خۆشه‌ویستی جوان ده‌دۆڕێن || به‌رده‌وامه‌ خوێنه‌ربه‌✨،،
934 198 8
(وەرگێڕانی بۆ کراوە) "مستەر، پیرۆزە! تۆ بە سەرکەوتوویی منت وەک کچە ساواکەت بۆ ماوەی ٣ مانگی داهاتوو بەکرێ گرتووە." جیمین هەمیشە خەریکی کاری ئۆفیسەک...
784 232 6
بەو هەموو برینەوە کە ڕێدەکەم چ تۆفانێکی سارد بە قەراغ نائومێدییەوە وەک دڕکێک بە دڵمدا ئەچێت حەز دەکەم ژیانم بدەمە دەست کەسێکی ترەوە پێی بڵێم دەتوانی...