"Come with me"

By lusin_07

8.4K 982 199

لەگەڵ من وەرە و بڕوات پێم بێت، هەموو شوێنێکی ئەم شارەت پشان ئەیەم ..تەنها لە دوورەوە دەبێت خۆشم بوێیت.. ئایا... More

«پەڕەی یەکەم»
«پەڕەی دووەم»
«پەڕەی سێیــەم»
«پەڕەی چــوارەم»
«پەڕەی پێــنـجەم»
«پــەڕەی شــەشەم»
«پەڕەی حــەوتەم »
«پەڕەی هــەشتەم»
«پەڕەی نــۆیەم»
«پەڕەی دەیــــەم»
«پەڕەی یــانزەیەم»
«پەڕەی دوانزەیەم»
«پەڕەی سیـــانزەیەم»
«پەڕەی چـــواردەیەم»
«پــەڕەی پانزەیەم»
«پــەڕەی شانزەیەم»
«پەڕەی حەڤەیـــەم»
«پەڕەی هەژدەیـــــەم»
«پەڕەی نۆزدەیەم»
« پەڕەی بیستــەم»
«پەڕەی بیست و دوو»
«پەڕەی بیست و سێ»
« پەڕەی بیست و چوار»
Still with u
«پەڕەی بیست و شەش»
«پەڕەی بیست و حەوت»
« پـەڕەی بیست و هەشت»
« پــەڕەی کۆتایــــی»

« پەڕەی بیستــو یەک»

237 30 0
By lusin_07

~ لــوسین ~

ئێستا وردە وردە هۆڵی ئاهەنگەکە چۆڵ دەبێت
میوانەکان هەموویان ڕۆشتنەوە

تەنها کوڕەکان و کچەکان ماونەتەوە

" دەی کوڕم دەبێت ئێمەش بڕۆین کات درەنگی کردووە پێویستە بەیانی زوو بچم بۆ کۆمپانیا " باوکی جۆنگکوک وتی

"باشە باوکە ماڵئاوا " باوەشی کرد بە باوکیدا

" دەی کچەکەم ماڵئاوا دەبێت برۆین " باوکی جۆنگکوک بە منی وت و لە ئامێزی گرتم

" ماڵئاوا بووکە جوانەکەم ، هێی باش ئاگاداری بە" دایکی کووک بە منی وت و کۆتا قسەی پێشکەش بە کووک کرد

" تشش ، کێ هەیە ئاگاداری هاوسەرەکەی نەبێ" کووک وتی و دایکی زەردەخەنەیێکی کرد و ڕۆیشتن

پێم وابێت ئێستا پەیوەندیان باشترە لەگەڵ دایکی

" لوسیناا من زۆر دڵخۆشم بۆتان ، یا کووکی گەمژە ئاگاداری لوسین بیت ، ئازاری نەدەیت" سۆهی وتی و هەموومان دەستمان کرد بە پێکەنین

ئەمشەو هەموومان دڵخۆش بووین
تەنها بۆرا و جین نەبێ

پێم وابێت شەڕیان کردووە
تەنانەت کاتی سەما کردنیش ئەوان سەمایان نەکرد
جین کەسێکی زۆر باشە
بۆراش بە هەمان شێوە
نازانم کێشەی ئەوان چییە بەیەکەوە

" لوسین گیان پیرۆزتان بێت ، من پێویستە ئێستا برۆم شۆفێرەکەم دێت بە دواما " بۆرا لە ئامێزی گرتم و وتی

" من دەتگەیێنم بۆچی بە شۆفێرەکەت وت ؟ " جین لە بۆرای پرسی

" برۆ کچە جوانەکە بگەیێنە کە درێسە پەمەییەکەی لەبەرا بوو" بۆرا وتی و بۆ کۆتا جار زەردەخەنەیێکی بۆ کردم و باوەشی کرد بە جۆنگکووکا و ڕۆشت

" ئای خوایە ئەو کچە زۆر غیرەت لێ دەکات " جیمین بە جینی وت

" ئەوە غیرە نییە دڵ پیسی و بێ باوەڕییە " جین وتی
پێم وابێت نێوانیان زۆر تێکچووە

هەموویان پیرۆزباییان کرد لێمان و ڕۆیشتن
من و جۆنگکووکیش ئێستا لە ئۆتۆمبێلەکەداین
ئەو بە بێدەنگی شۆفێری دەکات
و منیش بە بێدەنگی وەستاوم

" با وەک هاوڕێ بین و ئەم کاتانەمان بە خۆشی تێپەڕێنین تاوەکو کارەکانمان تەواو دەکەین" جۆنگکووک بێدەنگیەکەی شکاند

" ئهم بێگومان ، هیوادارم کارەکانمان بە باشی بەڕێوە بچن " وتم و ویستم خۆم ئاسایی دەربخەم

لەکاتێکدا دڵم شکاوە
خاوەنی دڵم پێم دەڵێت با هاوڕێ بین هاهـ

ئێمە گەیشتینە ماڵەوە و پاسەوانەکانی کووک جانتاکانیان داگرت

جۆنگکووک ژوورەکەی پشان دام کە ڕێک لە تەنیشت ئەوەی جۆنگکووکەوە بوو

جلەکانم دانا و گەرماوێکم کرد
من بەڕاستی زۆر ماندووم

لە ژوورەکەم هاتمە دەرێ
کووکیش لەگەڵمنا هاتە دەرێ لە ژوورەکەی

" وەرە با ماڵەکەت پشان بەم ، وە سوپڕایزێکی بچووکم بۆت هەیە" کووک وتی

سوپڕایز؟ دەبێ چی بێت
بۆچی وا ڕەفتار دەکات کە گرنگ بم بۆی
بەڵام خۆ وتی کە با ببین بە هاوڕێ دیارە دەیەوێت وەک هاوڕێ ڕەفتار بکات

لەگەڵ کووک دا پیاسەمان بە هەموو ماڵەکەدا کرد
ماڵێکی زۆر گەورەیە
گەر لەوەی من گەورەتر نەبێت بچووکتر نییە

لە کۆتاییدا گەیشتینە باخچەکە
" چاوەکانت دابخە کاتی سوپڕایزەکەیە " کووک وتی و منیش بە پەرۆشەوە چاوەکانم داخست و چاوەڕوان بووم

هەستم بە دەستەگەرمەکەی کرد لەسەر دەستم

دەستی گرتم و لە دوای ئەوەوە دە ڕۆیشتم
"بیکەوە" کووک وتی و چاوەکانم کردەوە

دەستم بە دەممەوە گرت و شۆک بووم
دواتر سەیری کووکم کردەوە
" تۆ وتت سوپڕایزێکی بچووکە" بە کووکم وت و چاوەکانم پڕبوون لە فرمێسک
زەردەخەنەم کرد
ئەو بەشێکی گەورەی لە باخچەکەی تایبەت کردووە بە گوڵی تولیپ ، تولیپە پەمەییەکان و سپییەکان

ماڵەکەم بیرکەوتەوە کە لە دەرەوەی شار هەمانبوو
چاوەکانم فرمێسکیان لێ ڕژا

~ جۆنگکووک ~

ئای خوایە تەنها ویستم سوپڕایزێکی بۆ بکەم
نەمدەویست بگریێت
من نامەوێت ئەو بگری

" هـ هێی تۆ باشیت؟ ، مەگری تکایە" وتم و ئەویش هەنسکی دەدا

ئەوم لە باوەش گرت
ئەویش لە باوەشی گرتمەوە

بۆ ساتێک وا ماینەوە
نازانم بۆ کە نزیکی دەبمەوە دڵم لێدانەکانی خێرا دەبن
نازانم بۆ نامەوێت ئەم باوەشە گەرمە ب پچڕێنم

ئەو جەستە لاوازەکەی لەناوە قوڵە ماسەڵکەدارەکانم دا وون بووە

لە باوەشم هاتە دەرەوە و وتی " بمبورە"

" ئاهـ نەخێر تۆ بمبوورە نەم زانی کە ئەمە دەتگریێنێت"

" من یادەوەریێکی زۆرم هەیە لەگەڵ تولیپەکان ، بۆیە بە بینینیان کاریگەر دەبم هەمیشە ، زۆر سوپاس جۆنگکووک ، ئەمە جوانترین دیارییە کە پێم درا بێت ، زۆر باش ئاگاداریان دەبم "

" شایەنی نییە ، بەیەکەوە ئاگاداری دەبین " زەردەخەنەمان بۆ یەک کرد و دەنگی وەڕینی سەگ هات

پێم وابوو کە لوسین دە ترسێت وەک کچە بێزارکەر و ناسکەکانی تر بەو بیانووە خۆی هەڵدەداتە باوەشمەوە

بەڵام ئەو سەگەکەی لە باوەش گرت
من زەردەخەنەم کرد و زۆر دڵخۆش بووم بەم ڕەفتارەی

" ئەوە بامە ، لەگەڵ من دەژی "

" ئۆهـ بام تۆ زۆر شیرینیت " لوسین بە شیرینیەوە وتی و بامی لە باوەش گرت

" چۆن بوو لێی نە ترسایت ؟ ، بام زۆر دڕندە دیارە هەرچەنە کوڕێکی ئاقڵە لە لای من "

" چی ، ئەو هیچ دڕندە نییە ، ئەو زۆر شیرینە "

زەردەخەنەم دەکرد بۆیان
زۆرباشە کەواتە ژیانم لەگەل لوسین ئاسانتر دەردەکەوت لەوەی کە بیرم لێ دەکردەوە

" دەتوانم بزانم بۆچی ناوی ئەوت ناوە بام؟" لوسین پرسی

" ئاهـ بام بە مانای شەو دێت ، ئەو کاتەی ئەوم هێنا شەو بوو بۆیە بە بام بانگم کرد و ناویم کرد بە بام " بۆم ڕوونکردەوە و بە شیرینی وەستابوو گوێی لێ دەگرتم

" ئۆهـ بام ئێمە مانای ناوەکانمان نزیکن لە یەک" لوسین بە بامی وت
وە منیش ویستم بزانم چییە مانای ناوەکەی
بەڕاستی ناوێکی سەرنج ڕاکێش و جیاوازی هەیە

" مانای ناوەکەت چییە؟" پرسیم

هەستایەوە و سەیری مانگی کرد
" لــوسین ، واتا مــانگ "

"همم ناوێکی زۆر خۆشە ، چۆنە ئەم ناوەیان لێ ناوی "

" جارێک دایکم باسی کرد ، ئەو شەوەی کە من لە دایک بووم مانگ پڕ بوو و شێوەیێکی زۆر جوانی هەبوو ، بۆیە ویستی ناوەکەی منیش مانای مانگ بدات " ڕوونی کردەوە

" ئەی ناوی تۆ؟ ماناکەی چییە؟ " بە مەراقەوە پرسی

کەمێک پێکەنیم و وەڵامم دایەوە

" واتا پایەی نەتەوەیێک "

" ئۆهـ خاوەن پایە داوای لێ بووردن دەکەم بۆ بێزارکردنت" لوسین بە دراماتیکیەوە وتی وەک دراما مێژوویەکان قسەی کرد

هەردووکمان دامان لە قاقای پێکەنین بەو ڕەفتارەی 

" وادیارە زۆر سەیری درامای مێژوویی دەکەیت خاتوو مانگ"

" ئۆهـ بەڵێ خاوەن پایە ، من زۆر ئاشقی دراماکانم "

دووبارە هەردووکمان پێکەنین
کات زۆر درەنگی کرد و هەردووکمان زۆر ماندوو بووین
هەریەکەمان چووە ژوورەکەی خۆی

یەکەم شەومان بەم جۆرە بەڕێ کرد
زۆر پێکەنین
هاوڕێیێکی باشە
هیوادارم وەک کچە بێزارکەرەکانی زانکۆ نەبێت
















~ لوسین ~

چاوەکانم بەزۆر کردەوە
بەهۆی تیشکی بەهێزی خۆر کە لە ناو چاومی دەدا

هەستامەوە و چوومە دەست شۆرەکە و دواتر جلێکی رێک و جوانم پۆشی

شۆرتێکی کورت کە لەسەر ڕانەکانم بوو ڕەنگی ڕەش

و هوودیێکی فراوانی پەمەیی کە بە نزیکەیی شۆرتەکەی دە شاردەوە

لە ژوورەکەم هاتمە دەرێ و چوومە چێشتخانەکە

پێم وابێت ئێستا زووە بۆ ئەوەی کووک هەستێت

بڕیارم دا نانی بەیانی ئامادە بکەم بۆ کووک

من زۆر بە توانام لە دروستکردنی خواردن دا

دایکم فێری کردبووم

خواردنێکی باشم ئامادە کرد و گوێم لە تەپەی پێ بوو کە بەسەر پەیژەکانا ئەهاتە خوارێ
وا دیارە هەستاوە

" بەیانی باش" بە دنگە قوڵەکەی وتی

" بەیانی باش " زەردەخەنەم بۆی کرد

" ئۆهـ خاتوو مانگ وادیارە لێهاتووە لە دروستکردنی خواردن دا"

"بێگومان بڕیارم دا من خواردن بۆ خاوەن پایر ئامادە بکەم "

هەردووکمان پێکەنین و دەستمان کرد بە نان خواردم

" لوسین بەڕاستی بەتام بوو زۆر سوپاس"  کووک وتی و پاڵی دایەوە بە کورسیەکەوە
ئێمە بە دیار قسە کردنەوە هەموویمان خوارد

" نوشت بێت" زەردەخەنەم کرد و هەستام بۆ ئەوەی قاپەکان لاببەم

ئەویش هەستایەوە و یارمەتی دام لە لابردنی قاپەکانا

"ئایا دەتەوێت خزمەتکارێک بگرین؟"  کووک پرسی

" نەخێر من وا ئاسوودەم ، تۆ دابنیشە من کارەکان دەکەم "



~ جۆنگکووک ~

تا زیاتر ئەم کچە بناسم زیاتر سەرم دە سوڕمێت
ئەو زۆر سادە و دڵ باشە

بەیەکەوە قاپەکانمان لابرد و دەستمان کرد بە شتنی

دوای تەواوبوون بانگی لوسینم کرد

" لوسین وەرە با خشتەی کاری ڕۆژانەمانت پشان بەم وە گەر بە دڵت نەبوو دەتوانی گۆرانکاری تیا بکەیت " وتم و ئەویش سەری بە باشە جوڵاند و لە لام دانیشت

" ئێمە ڕۆژانە ٣ کاتژمێر بۆ کارکردن دادەنێین ،  وە ٣ کاتژمێر بۆ خوێندنی وانەکانی زانکۆ ، وە ٤ کاتژمێرمان دەمێنێت" ڕوونم کردەوە

" ئۆهـ ئەوە کاتێکی باشە ، ئەی ئەو ٤ کاتژمێرە بۆ چییە؟" پرسی

" ئەوە بۆ بەسەر بردنی بەڵێنەکەمە ، ڕۆژانە دەتبەمە شوێنێک "

" جۆنگکوک " بە چاوی پڕ فرمێسکەوە وتی

" ئاهـ تکایە مەگری ، بۆچی بە سوپڕایزەکانم بێتاقەت ئەبی "

" گەمژە بێتاقەت نابم ، بەڵکو دڵخۆش دەبم زۆریش " وتی و فرمێسکێکی کەوتە خوارێ

بە دەستم فرمێسکەکانیم سڕی

" خۆشحاڵم کە بە دڵتن "

" سوپاس خاوەن پایە ، تۆ زۆر میهرەبانی " بە دراماتیکی وتی و دامان لە قاقای پێکەنین












~ جۆنگکووک ~

چاوەڕێی لوسینم خۆی ئامادە بکات دەیبەمە دەرەوە

بریارماندا سبەی دەست بە کارکردن بکەین
بۆیە کاتێکی زیاترمان بۆ ماوەتەوە
بە نیازم بیبەم بۆ شوێنێکی تایبەت

" ئامادەم " دەنگی لوسین هات و ڕووم وەرگێڕا بۆ ئەو ئاراستەیەی دەنگەکەی لێوە هات
و کچە جوانە باڵا بەرزەکە دەرکەوت

درێسێکی پەمەیی پۆشی بوو کە بە لەشیا نووسا بوو و درێژیەکەی تا سەر ئەژنۆکانی دەهات
قژە درێژەکەی کردبوو بە پرچێکی شل پەرچەمەکانی و چەند تالێکی تر لە قژی تێکەڵ بە پرچەکە نە کردبوو
چاوە گەورەکانی دە درەوشانەوە لەبەر ڕووناکی خۆردا

برژانگە درێژەکانی ماسکارا کردبوو و لێوەکانی ئاڵ کردبوو

ئەو ..

ئەو زۆر جوان بوو>>

Continue Reading

You'll Also Like

24.6K 4K 26
"فــریشـتـەکــانـ پــاکنــ، بەڵــام تــــۆ بــۆ مـــن پــــاکتـرینی ..." ئـــــەویـــ بــــۆ گــــرنــــگــــە بــــە چـــەشـــنـــێک ئــــامـــادەیـ...
67K 3.9K 11
After he caught his fiance in a hotel cheating on him with his best friend, Mew Suppasit drown himself in alcohol and drove home in a drunken state...
1.4M 104K 41
"Why the fuck you let him touch you!!!"he growled while punching the wall behind me 'I am so scared right now what if he hit me like my father did to...
937 199 8
(وەرگێڕانی بۆ کراوە) "مستەر، پیرۆزە! تۆ بە سەرکەوتوویی منت وەک کچە ساواکەت بۆ ماوەی ٣ مانگی داهاتوو بەکرێ گرتووە." جیمین هەمیشە خەریکی کاری ئۆفیسەک...