"Come with me"

By lusin_07

8.5K 989 199

لەگەڵ من وەرە و بڕوات پێم بێت، هەموو شوێنێکی ئەم شارەت پشان ئەیەم ..تەنها لە دوورەوە دەبێت خۆشم بوێیت.. ئایا... More

«پەڕەی یەکەم»
«پەڕەی دووەم»
«پەڕەی سێیــەم»
«پەڕەی چــوارەم»
«پەڕەی پێــنـجەم»
«پــەڕەی شــەشەم»
«پەڕەی حــەوتەم »
«پەڕەی هــەشتەم»
«پەڕەی نــۆیەم»
«پەڕەی دەیــــەم»
«پەڕەی یــانزەیەم»
«پەڕەی دوانزەیەم»
«پەڕەی سیـــانزەیەم»
«پەڕەی چـــواردەیەم»
«پــەڕەی پانزەیەم»
«پــەڕەی شانزەیەم»
«پەڕەی هەژدەیـــــەم»
«پەڕەی نۆزدەیەم»
« پەڕەی بیستــەم»
« پەڕەی بیستــو یەک»
«پەڕەی بیست و دوو»
«پەڕەی بیست و سێ»
« پەڕەی بیست و چوار»
Still with u
«پەڕەی بیست و شەش»
«پەڕەی بیست و حەوت»
« پـەڕەی بیست و هەشت»
« پــەڕەی کۆتایــــی»

«پەڕەی حەڤەیـــەم»

251 31 0
By lusin_07

~لوسین~

مانگێک تێپەڕیوە
تەواوی ئەو مانگە تەنها لە ماڵەوە بووم و جار جار دەچووم بۆ مۆڵ و بازاڕەکان ، من هێشتا تەواوی ئەم شارەم نەبینیوە
هەرچەنە نامجوون و سۆهی و ئەوانی تریش پێیان وتم کە هەر کاتێک بمەوێت لەگەڵم دێن بۆ هەر شوێنێک کە بمەوێت
بەڵام ئەوان ئەو ماوەیە زۆر سەرقاڵبوون بە کاری کۆمپانیاکانیانەوە
و منیش نەمدەویست بێزاریان بکەم ، بۆیە تەنها ڕۆژانێکی ئاساییم بەسەر دەبرد ، هەتا ئەمرۆ

لە ئەمڕۆ بە دواوە ژیانم گۆرانکاری تیا دروست دەبێت.
دەبم بە قوتابی زانکۆ ! و لە زانکۆ دەخوێنم وە لەو بەشەی کە دەمەوێت
وە لە هەمان گروپین لەگەڵ جۆنگکووک

دایکی جۆنگکووک بەهۆی ئەوەی کە بەڕێوبەری زانکۆکەیە
وای رێکخست کە لەگەڵ جۆنگکووک لە یەک گروپ بین

و سەبارەت بە بابەتی هاوسەرگیریەکە ، من هێشتا وەڵامم پێیان نەیاوە و ڕۆژانە خاتوو جیۆن پێم دەڵێت کە هاوسەرگیری بکەم ، بەڵام من بەڕاستی ناتوانم بڕیارێکی یەک لایەنە بدەم و ژیانی جۆنگکووک ناخۆش بکەم
بۆیە تا ئێستا وەڵامم نەیاونەتێ

..

نزیکی کاتژمێر ٨ بەیانی دەبێت
بە ئەلەرمی مۆبایلەکەم بە ئاگا هاتم ، زۆر بە پەرۆشم بۆ ئەمڕۆ
من هەرگیز ئەم هەستەم تاقی نەکردووەتەوە کە هاوپۆلم هەبێت ، ئایا هاوڕێم بۆ دروست دەبێت؟
جین و نامجوون هەمیشە ئامۆژگاریم دەکەن و من زۆر سوپاسگوزاریانم

لە هەڵبژاردنی جل بۆ یەکەم ڕۆژی زانکۆ لە کچەکانم پرسی
بەڵام خاتوو جیۆن سوربوو لەسەر ئەوەی کە ئەو جلێکم بۆ ئامادە بکات بۆ یەکەم ڕۆژی زانکۆم و منیش قبوڵم کرد بە خۆشحاڵیەوە ، لەم کاتانەدا کە دایکمی لێ نییە ئەو بە تەواوی ڕۆڵی دایکێک دەبینێت.

جلەکە ستایڵی old money بوو


لە ئاوێنەکەدا سەیری خۆمم دەکرد

بەڕاستیش من وەکو کچە دەوڵەمەندەکانی نێو دراماکان دەردەکەوتم
من دەمویست شتێکی سادە و ئاسوودە بپۆشم بەڵام خاتوو جیۆن پێشنیاری ئەمەی کرد ، ئەو سەلیقەیێکی جوانی هەیە

ئامادە بووم و نانی بەیانیم نەخوارد و لەگەڵ شۆفێرەکەم بەڕێ کەوتم
بەڵام دوو پاسەوان هەمیشە لەگەڵمان و دەڵێن کە ئەمە فەرمانی باوکم بووە
دڵنیام لەوێ نائاسوودە دەبم ..






~جۆنگکووک~

" ئاهـ بە نەفرەت بیت لە یەکەم ڕۆژەوە دووا دەکەوم "
بە خۆمم دەوت لەکاتێکدا خەریکی خۆگۆڕینم بووم

هەوڵمدا جوانترین جلم هەڵبژێرم

"هم ئاوا باشە ئێستا " وتم خێرا ڕۆیشتم بەبێ خواردنی نانی بەیانی
ڕێگەم نەیا شۆفێرەکە بێت حەز دەکەم خۆم ئۆتۆمبێل لێبخوڕم














~لە زانکۆ~

لە زانکۆ هەموو شت ئاسایی بوو و قوتابیەکان هەندێکیان پیاسەیان دەکرد و هەندێکیش دانیشتبوون ، تا ئەو کاتەی جۆنگکووک گەیشت

کە جۆنگکووک لە ئۆتۆمبێلەکەی دابەزی ڕاستەوخۆ هەموویان ناسیانەوە و شۆک ببون بە جوانیەکەی
جۆنگکووک بەڕێوە بوو بەرەو ژوورەوە و چەند کچێک لە ڕێگەکەدا وەستاندیان و سڵاویان لێ کرد ، و جۆنگکووک زۆر بە ساردی و ڕەقی وەڵامیانی دایەوە

جۆنگکووک ویستی بەردەوام بێت لەسەر ڕۆیشتنەکەی بۆ ئەوەی بچێتە گروپەکەیەوە ، چونکە ئەو تەنهایە و هاوڕێی نییە و نایەوێ هەیبێت چونکە بەڕاستیش ئەو بڕوای بە کەس نییە

لە ناکاو ئۆتۆمبێلێکی ڕەش دەرکەوت کە وەکو ئەوەی جۆنگکووک بوو

هەموویان بە مەراقەوە دەیانویست بزانن کێیە جگە لە جۆنگکووک ئەو گرنگی پێ نەیا کە هەرکەسێک بێت

ئەوە ئۆتۆمبێلەکەی لوسین بوو
پاسەوانەکان زووتر دابەزین بۆ ئەوەی دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی بۆ بکەنەوە
کە لوسین دابەزی لە ئۆتۆمبێلەکە
کچەکان یەکسەر دەستیان کرد بە قسەکردن و ڕق لێ هەڵگرتنی چونکە کوڕەکانی ئەوێ بەبێ چاو تروکاندن سەیری جوانی و شۆخوشەنگیەکەی لوسینیان دەکرد

"ئـ ئۆهـ ئەمە کچی پارک نییە کە لە ئاهەنگەکەی مین یوونگیدا دەرکەوت؟ ئەو بەڕاستی زۆر جوانە ئایا ناوی چیبو؟ ل لوسین؟ پێم وابێت ئەوەیە دڵنیا نیم" کوڕێک لە نزیک جۆنگکووکەوە بوو بەڵام ئەمەی بە هاوڕێکەی تەنیشتی وت
کە جۆنگکووک گوێبیستی بوو ڕاستەوخۆ ئاوڕی دایەوە بۆ دواوە و
وەستا بوو و سەیری دەکرد تاوەکو چاوەکانی لوسین چاوە دڵخوازەکانی دۆزیەوە و بۆ ساتێک سەیری یەکتریان دەکرد

لوسین خۆی ئادایی کردەوە و بەڕێکەوت بۆ لای جۆنگکووک
هەرچۆنێک بێت ئەو تاکە کەسە کە دەیناسێت

"سڵاو" لوسین گەیشتە لای جۆنگکووک

"ئم سڵاو " جۆنگکووک بە ساردی وەڵامی سڵاوەکەی دایەوە و چاوەکانی چوونە سەر پاسەوانەکانی لوسین

"ئـ ئۆهـ من پێم وتن کە باش دەبم بە تەنیا بەڵام ئەوان هەر هاتن" لوسین ڕوونی کردەوە

"هەرچۆنێک بێت" بە ساردی وتی و لوسینی بەجێهێشت

کە ئاوڕی دایەوە لوسین دوای ئەو دەکەوێت بۆ ئەو ڕێڕەوەی کە ئەو بۆی دەچوو

"چی دەکەیت؟" جۆنگکووک وەستا و سەیری لوسینی کرد و پرسی

"دێم بۆ گروپەکەم ، نابێت؟" لودین بە هەمان تۆنی جۆنگکووک وەڵامی دایەوە ، لوسین خۆی کچێکی بەهێزە و بەتوانایە لە شاردنەوەی هەستەکانیا
ئەو لە دوورەوە کەسێکی سارد و خۆبەزلزان دیارە بەڵام کە نزیک دەبیتەوە لێی ئەو کەسێکی شیرینە و زۆر باشە

"جا لەگەڵ من؟" جۆنگکووک پرسی و یەکسەر زانی کە چی ڕوودەدات
"دایکم ناوی تۆی لە گروپەکەی من تۆمار کردووە وایە؟"

"ئــهم ، نەتدەزانی؟" لوسین پرسی

"بێگومان نەخێر بمزانیایە نەدەهاتمە ئەم گروپە " جۆنگکووک وتی و چووە ژوورەوە و لوسین لەبەد دەرگای گروپەکەدا رەق ببو دڵی پارچە پارچە دەبوو بەم وشە رەقانەی کووک ، بەڵام خۆی ئاسایی کردەوە و وا خۆی دەرخست کە گرنگی پێ نادات

لوسین چووە ژوورەوە و پاسەوانەکانیش گەڕانەوە

یەکەم شت لە گروپەکەدا کە لوسین تێبینی کرد جۆنگکووک بوو
لەگەڵ کچێک کە هەوڵی دەدا قسەی لەگەڵ بکات

لوسین چاوەکانی لادا لەسەری و چوو دانیشت

~لوسین~

تەنانەت مافی ئەوەشم نییە غیرەی لێ بکەم لە کاتێکدا لەگەڵ کچێکی تردا قسە دەکات ،
هەربۆیە بە ئاسایی لە شوێنی خۆم دانیشتم
کوڕەکانی ئێرە زۆر سەیرم دەکەن و کە سەیریان دەکەمەوە زەردەخەنەم بۆ دەکەن ، زۆربەیان خۆیان پێناساندم وتیان کە دەیانەوێت ببم بە هاوڕێیان
و کچەکانیش تەنها بە چاوی ڕقەوە لێم دەڕوانن لەو کاتەوەی کە قسەم لەگەڵ جۆنگکووک کردووە

بەڵام من ناتوانم ببم بە هاوڕێی کەس ، ئەمە بۆمن ڕێگە پێدراو نییە کە هاوڕێم هەبێت ، بۆ ئەوەی زیاتر پارێزراو بم و کەس نەمناسێت.
ئەمە ئامۆژگاری تایهیۆنگ و دایک و باوکم بوو پێش هاتنم

مامۆستا هاتە ژوورەوە و دەستی کرد بە وانە وتنەوە
همم هەستێکی ئەمەنە سەیریش نییە کە هاوپۆلت هەبێت
وانەکە بە ئاسایی تێپەڕی و نیو کاتژمێر ڕێستمان هەیە دوواتر کۆتا وانە دەستپێدەکات

لە ڕێستەکەدا من تەنها بووم ، خۆم بە مۆبایلەکەمەوە سەرقاڵ دەکرد ، و جار جار سەیرێکی جۆنگکووکم دەکرد کە هەموویان کۆببونەوە لە دەوری و پێدەکەنین
واهـ لە یەکەم ڕۆژە توانی هاوڕێی هەبێت ، ئیرەیی پێ دەبەم




~جۆنگکووک~

هەندێک لە خوێندکارە  بێزارکەرەکان کۆبوونەتەوە لە دەورم ، ئەوان دەزانن کە من کێم بۆیە هەوڵ دەدەن ببن بە هاوڕێم.
کە قسەیان بۆ دەکردم پەیوەندیێکم بۆ هات لە لایەن نامجوون هیۆنگەوە
چوومە دەرەوە و وەڵامم دایەوە

-'بەڵێ هیۆنگ؟'

'سڵاو جۆنگکووک ، ئایا وانەکەتان کرد؟ چۆن بوو؟'

'ئۆ بەڵێ هیۆنگ بە باشی تێپەڕی'

'زۆرباشە ، ئەی لوسین چی دەکات؟'

نەفرەت من ئەوم هەر بیرنەمابوو مۆبایلەکەم لە گوێم دوور خستەوە و لە دەرگاکەوە سەیرێکم کرد بە تەنها دانیشتبوو و کوڕەکان زۆر بە چاوێکی پیس سەیریان دەکرد

-'ئەو دانیشتووە؟ جا بۆچی پسیاری ئەو لەمن دەکەیت؟'

'گەمژە مەبە ، ئەی لە کێی ب پرسم ، هەر خۆی ئەو ناتوانێت ببێت بە هاوڕێی هیچ کەسێک'

-'بۆچی؟'

'ئەی نازانیت؟ ، ئەو نابێت هاوڕێیەتی هەموو کەسێک بکات ، بەم جۆرە پارێزراو تر دەبێت ، چونکە هێشتا ناسنامەی ئەو بکوژەی کە بە دوای خێزانەکەیەوەن دیار نیە ، بۆیە دەبێت ئەم ماوەیە لە هەموو کەسێک خۆی بە دوور بگرێت'

-'همم بەڵام ئەمە بەڕاستی زۆر ناخۆش دەبێت بۆ ئەو ، تەواوی ساڵەکە بە تەنها و بێ هاوڕێ بەسەر ببات '

'ئەو بێ هاوڕێ نییە ، خۆ تۆ لە گروپەکەی ئەویت ، تکایە کووک با ئەو تەنها نەبێت لەگەڵی بە و مەهێڵە کوڕەکان بێزاری بکەن '

نامجوون بەڕاستی وەک برای لوسین رەفتار دەکات

'ئهم'ێکم پێ داو و پەیوەندیەکەمان داخستەوە

کە چوومە گروپەکەمانەوە خوێندکارەکان سەیریان کردم و چاوەڕوان بوون بچم لایان دابنیشم ، ئایش بەڕاستی زۆر بێزارکەرن
لە لای لوسین بم باشترە هەر چۆنێک بێت زۆر قسە ناکات

ویستم بچم دانیشم بەڵام

"هێی کچە خۆبەزلزانەکە ، بڵێ بزانم بۆ ئەوەنە دەتەوێت خۆت لە جۆنگکووک نزیک بکەیتەوە؟ خۆشت دەوێت هاهـ؟ " کچێک ڕووی لە لوسین کرد و پێی وت و هاوڕێکانی دایان لە قاقای پێکەنین

ویستم وەڵامی کچەکە بدەمەوە بەڵام لوسین خۆی وەڵامی دایەوە بۆیە وەستام  تا بزانم چی دەڵێت

"بە تۆ چی؟ ، خۆشم بوێت یان نا ئەوە هیچ پەیوەندیێکی بەتۆوە نییە ، تۆ بۆ خوێندن هاتوویت بۆ ئێرە و خەریکی خوێندنەکەت بە ، نەک خەریکی ئەوە بیت بزانیت کێ جۆنگکووکی بە دڵە و کێ بە دڵی نییە " بە دەنگێکی ساردەوە و ڕوخسارێکی بێ هەستەوە پێی وت

کچەکە و هاوڕێکانی هەموویان بێدەنگ بوون و کوڕەکان بە کچەکە پێکەنین و هەستی بە شەرمەزاری کرد و لوسینیش دووبارە سەیری مۆبایلەکەی کردەوە

زەردەخەنەیێکم کرد بۆ ئەم ڕەفتارەی ، پێم وابوو کچێکی زۆر بێدەنگ و لەسەر خۆیە و نازانێت بە تەواوی وەڵامی کەس باتەوە ، بەڵام دیارە من هەڵەبووم

چوومە ژوورەوە و هەموویان چاویان چووە سەر من جگە لە لوسین کە خەریکی مۆبایلەکەی بوو

"ئۆهـ جۆنگکووک ، بچین نانی بەیانی ب خۆیـ.." کچەکەی کە کەمێک بەر لە ئێستا قسەی لەگەڵ لوسین کرد وتی و من تەنانەت سەیریشم نەکرد و پێش ئەوەی قسەکەی تەواو بکات

"لوسین ، نانی بەیانیت خواردووە؟" لە لوسینم پرسی و سەیریم کرد و گرنگیم بە قسەی کچەکەی تر نەدا

شڵەژا ، بەڵام لوسین بۆچی دە شڵەژێت کە من دەبینێت یان کە قسەی بۆ دەکەم؟ ، ئەی بۆچی لەگەڵ ئەوانی تر هەموویان ئاسایی یە بەڵام لەگەڵ من نا ، ئایا بێزارکەر دەردەکەوم؟ یان بەهۆی قسە ڕەقەکانمەوەیە کە ئەو شەوەی لە ماڵەکەمان بوو کردم ؟

"نـ نەخێر نەمخواردووە درەنگ خەبەرم بوویەوە فریا نەکەوتم " لوسین خۆی ئاسایی کردەوە و وتی

" هاهـ لە یەکەم ڕۆژەوە درەنگ کەوتووە " کچەکە بە دەنگێکی بێزارکەرەوە وتی هاوڕێکانی دەستیان کرد بە پێکەنین لوسین یەکسەر وەڵامی دانەوە
ئەم کچە بەڕاستی شۆکم دەکات ئەمڕۆ

" چــیە گوێ لە قسەی خەڵکیش دەگریت؟" سەیری ناو چاوی کچەکەی کرد و بە ساردی وتی

"لوسین وەرە بچین بۆ ڕێستۆرانتەکەی بەرامبەرمان شتێک بخۆین ، منیش ئەمڕۆ درەنگ هەستام نانم نە خواردووە"

~لوسین~

نازانم چی ڕوودەدات ئێستا

بامگێشت کراوم بۆ نانی بەیانی
و
لە لایەن جۆنگکوک؟!

ئێستا ئێمە لە رێستۆرانتەکە دانیشتووین و نان دەخۆین

" سوپاس ، بۆ ئەوەی بانگێشتت کردم" پێم وت

"شایەنی نیە ، هەر خۆی منیش زۆر بێزار ببوم لەو گەمژانە ، ئەوان دەزانن کە دایکم بەڕێوبەری زانکۆکەیە بۆیە وا لە دەورم کۆببونەوە و دەیان ویست ببن بە هاوڕێم" جۆنگکووک وتی و قومێکی لە چایەکەی دا

"ئم تێدەگەم ، کەواتە هاوڕێت نین؟" پرسیم

"هاهـ هاوڕێ؟ ، بێگومان نەخێر من هیچ هاوڕێیێکم نیە لە زانکۆ وە نامەوێت هەمبێت" بە ئاسایی وتی

" بۆچی نا ، من حەز دەکەم هاوڕێم هەبێت ، بەڵام ناتوانم" بە بێزاریەوە وتم

" دەزانم نامجوون باسی کرد ، هەرچۆنێک بێت ئێمە لە یەک گروپین و هاوڕێین وایە؟" جۆنگکوک وتی
وە من شۆک بووم
دڵم زۆر بە خێرایی لێدەدات
ئەو ئێستا وتی دەبێت بە هاوڕێم؟
ئای خوایە ئەو من شێت دەکات

"ئـ بەڵێ وایە ، هەرخۆی من کەسی تر نا ناسم لێرە" وتم و زەردەخەنەیێکی پێشکەکش کرد
ئەو زەردەخەنەیەی وام لێدەکات لێدانەکانی دڵم نائاسیی لێبدەن
وا دەکات گلێنەی چاوەکانم بگەشێنەوە
منیش زەردەخەنەم کرد و دوای تەواو بوون لە خواردنەکە ئەو پارەکەی دا و چووینەوە بۆ زانکۆ

هەر کە چووینە ژوورەوە هەموویان سەیریان دەکردین و پستە پستیان دەکرد لە نێوان خۆیان

جۆنگکوک ئاسایی بوو بەڵام من زۆر ناڕەحەت بووم بەو سێرکردنانە

"گرنگیان پێ مەدە " جۆنگکووک وتی بێ ئەوەی سێرم بکات و بەردەوام بووین لە ڕۆشتن تا گەیشتیە گروپەکەمانەوە

ئەو کچە زۆر بە چاوێکی پیس سێری من و جۆنگکوکی دەکرد

وانەی دووەممان دەستی پێ کرد

.
🌷✨

Continue Reading

You'll Also Like

4.8K 706 21
دوو خۆشه‌ویستی جوان ده‌دۆڕێن || به‌رده‌وامه‌ خوێنه‌ربه‌✨،،
12.1K 2K 22
درۆکردن شتێکە ڕقم لێیە بەڵام دەمەوێت بەردەوام گوێیەکانم گوێیان لەدرۆ شیرینەکانی تۆ بێت.
15.4K 2.2K 29
{پەیوەندی سێکسی توند} جولیەت ناچار دەکرێت لە ئەمریکا هەڵبێت، بە جێهێشتنی ئەندامە توڕەکانی چەتەکان و بریکارە نهێنییەکەی باوکی، ڕۆیشت بۆ کۆریای باشوور...
24.6K 4K 26
"فــریشـتـەکــانـ پــاکنــ، بەڵــام تــــۆ بــۆ مـــن پــــاکتـرینی ..." ئـــــەویـــ بــــۆ گــــرنــــگــــە بــــە چـــەشـــنـــێک ئــــامـــادەیـ...