wrong love//jjk

Par B4by_G

19.5K 3.3K 3.3K

جەنگکووک:تۆ پاکیز نیت!! ڕووبی:لێت دەپاڕێمەوە لێم تێبگە... Plus

1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13
*14*
*15*
*16*
*18*
*19*

*17*

1K 185 308
Par B4by_G

•تۆ هی منیت•

درێسەکەم بەرز کردەوە...پاشان رووم لە سەربازەکە کرد«فەرموو خاتوونەکەم؟!»بە هێمنی وتی..

«چۆن دەتوانم فەرماندە جەنگکووک بدۆزمەوە؟!»وتم ئەویش زەردەخەنەیەکی گەرمی کرد...«لەم رێگایەوە» خۆی پێش من کەوت منیش لە دوای ئەو دەرۆشتم...

ئێرە کەمپی سەربازی بوو...من هاتم بۆ لای جەنگکووک تا لەگەڵ خۆم بیبەم بۆ بازارکردن...

سەربازەکە وەستا..«خاتوونەکەم گەورەخ لەوێیە»ئاماژەی کرد منیش سەرم جوڵاند..

جەنگکووکم دۆزیەوە لەلای چەند پیاوێک ... «فەرماندە»وتم ئەویش سەری بەرزکردەوە تا من ببینێت ..

«سڵاو»کرنوشم برد کاتێک نزیک بوومەوە..«کەواتە ئەمە دەزگیرانەکەتە»پیاوەکە وتی ...جەنگکووک بەرەو من هات دەستەکانی خاوەنداریەتی کەمەرمی کرد .

«بەڵێ ئەمە ئانی بلاکە لەم زوانە کریستۆف ئانیە»وتی ئەو دڵخۆش دیار بوو .. بەهەرحاڵ من بەدەگمەن ئەم پیاوە لە میزاجێکی باش دەبینم..

«دڵخۆشم بۆ ئێوە»وتی رۆشت...

«لەکەیەوە ئێمە دەزگیرانین؟!»وتم کاتێک بەیەکەوە هەناگاومان نا...

«ئێمە لەم زوانە دەبین»وتی منیش زەردەخەنەیەکم کرد....

چەند ساتێک دواتر بەیەکەوە گەیشتینە بازارەکە...هەمووان بە دڵسۆزیەوە سەیری ئێمەیان دەکرد ...

ئێمە وەک دوو خۆشەویستی نمونەی ببووین..سەیری جەنگکووکم کرد ئەو زۆر زاڵ پیاوانەیە ...

قاچەکانم هێواش کردەوە تا سەیری دووکانەکان بکەم ..هێشتا قۆڵم لە قۆڵی جەنگکووک بوو ئەویش وەک سەربازێک بەردەوام بەبێ هەستی سەیری پێشی دەکرد..

«ئۆو کێ لێرە دەبینم دووبارە»تایهیۆنگ لە پێشم دەرکەوت کاتێک دەیویست بروات..«سڵاو بەرێز لوسیفەر» بە رێزەوە وتم ئەویش سەیری جەنگکووکی کرد..

«ئۆھ ببورە ئەمە دەزگیرانەکەمە»وتم .. زەردەخەنەکەس تایهیۆنگ خاو بوویەوە ... دووبارە سەیری منی کرد ...

بۆچی سڵاو ناکەن نەفرەت ئەوانە دوژمنن...«ئانی پێموانەبوو نیشانکراویت»سەرسام بووم لە قسەکەی دەستی جەنگکووک توندتر بوو...

«بەڵێ لەم زووانە روودەدات»وتم بە زەردەخەنەیەکی ساختەوە من هیچ لەم کەشە تێناگەم...

«ئێمە راستەوخۆ هاوسەرگیری دەکەین بەبێ مارە بڕین»جەنگکووک بە رەقیەوە وتی..

من تەنها سەرسام و سەرلێشێواو بووم...«کەواتە پیرۆزە ئانی پێموا بوو دەتوانم هەڵیکم هەبێت» تایهیۆنگ وتی...

هەناسەیەکی شۆک لە دەمم دەچوو... جەنگکووک منی راکێشا...«بۆستە تۆچی دەکەیت؟!»بە گرژی وتم ئەمە زۆر بێڕێزی بوو..


.
.

«بۆچی بەم شێوەیە رەفتار دەکەیت؟!»بە تورەی وتم ئەویش کڵاوەکەی دانا... دانیشت...

«تۆ گوێت لەم بێئابڕووە نەبوو»دەستی خستە ناو قژی ...«من لە تەنیشتت وەستاوم بەڵام ئەو هێشتا باسی هەلێک دەکات ئەمە چ بێرەوشتیەکە»چاوەکانم سوراند...

«جەنگکووک تۆ زیاد لە پێویست هەستیاریت»وتم ویستم برۆم بەڵام ئەو دەستی گرتم...

منی راکێشا ...منیش کەوتمە باوەشی...«تورە بوویت؟!»وتی سەیری چاوەکانمی دەکرد...

«نەخێر» بە هێواشی وتم...دەستەکانی لە دەوری من ئاڵاند...«تەنها دڵم لێت شکا»بە مەکرەوە وتم...

«ئەمە کۆتاجارە .. بەڵێن بێت چیتر ئەمە روونادات» بۆچی نامۆ رەفتار دەکات..

«چی روودەدات؟!»وتم..«تۆ زۆر لە من بچوکتریت وە زۆر جوانتریت ... من هیچم نیە جگەلەوەی نازی هاوسەرە بچوکەکەم هەڵبگرم»پێکەنیم ئەم ئەفسەرە زۆر جدیە...

سەرم لەسەر شانی حەساندەوە...هیوادارم هەمیشە بەم شێوەیە بمێنێتەوە...


.
.

After one week


«ئانی»

بە خێرای سورامەوە ... پاشان ئافرەتێکم بینی «بەڵێ خاتوونەکەم» بەرەو رووی رۆشتم..

ئەو وەک ئەوە وابوو بریندار بوبێت لەسەر زەویەکە دانیشت بوو جلەکەی هەمووی پیس ببوو...

سەیری خوارەوەی دەکرد...«ئانی»دووبارە ناومی هێنا بە دەنگێکی ناسکی گریاناوی..

«دەتەوێت بچیتە شوێنەکەم؟!»سەرسام بوو خۆم نوشتاندەوە...«خاتوونەکەم پێویستیت بە یارمەتیە»

لە ناکاو سەری کەوتە ناو دەستی... بە ترسەوە گەرامەوە دواوە...«ئانی یارمەتیم بدە سەرم بدۆزمەوە»




قیژاندم و بە خێرای هەڵسامەوە...«تۆ باشیت؟!»ئێلا بە خێرای هات....

بە قورسی هەناسەم دەدا هێشتا سەیری پێش خۆمم دەکرد...














«رووخساری زۆر سەیر بوو لە ناکاو سەری دیار نەما وتی یارمەتیم بدە سەرم بدۆزمەوە...»بە ترسەوە بۆ باوکمم باس دەکرد ..

«کچەکەم چیتر بیری لێ مەکەرەوە کۆتای هات»باوکم بە میهرەبانیەوە وتی باوەشی لێمدا..



.

.





دایکم فرمێسکەکانی سریەوە...«باوەڕ ناکەم» وتی منیش بە دەوری خۆمدا سورامەوە...

«تۆ زۆر جوان دەردەکەویت ئانی»ئێلا وتی هاتە پێشەوە بە مەبەستی چاککردنی رووخسارم...

«من زۆر دودڵم»وتم درێسەکەم توند گرت..«یاا کاتی خۆمم بیر دێتەوە بەم شێوەیە سترێس بوو رادێیت کچەکەم»دایکم وتی...

ئێلا دەستی کرد بە پێکەنین ..«بڕوا بکە باوکت زۆر رۆمانسی بوو راستەوخۆ شەرمم نەما»چاوەکانم بچوک کردەوە...

«دایکە!»بە ئاگاداریەوە وتم...ئێلا گوڵەکەی پێمدا...
دواتر دەستەکانی گرتم«ئانی خوشکە بچوکەکەم .. یاخود خۆشکە بێزارکەرەکەم»هەردووکمان پێکەنین..

دڵم پڕ بوو ...«بە هیوای ژیانێکی خۆش لەگەڵ ئەم پیاوە ناشرینە»بە زەردەخەنەوە وتی کاتێک چاوەکانی پڕ ببون...

«وای پێمەڵێ»بە نارەزاریەوە وتم...«کێشە نیە دڵنیام تەمەنی زۆرە لەم زووانە دەمرێت ... لەوانەیە دووبارە رێگەت بدەم بگەرێتەوە ماڵەوە»

فرمێسک لە چاوم کەوتە خوارەوە...«بەڵام هەوڵدە ئەوکاتە منداڵت نەبێت»بە خێرای باوەشم لێیدا....

گریام ئەویش لەگەڵ من گریا...«واز لە گریان بهێنن دەی کاتی رۆشتنە»باوکم هات وتی..

رووخساری سور ببویەوە دڵنیام ئەویش نیگەرانە....
«باوکە»لە ئێلا جیابوومەوە دەستەکانیم گرت .

«کچە هاروهاجەکەم..»ماچی لە نێوچەوانم کرد...

«دڵنیابە هەمیشە من لە پشتت دەبم ئەگەر هەر شتێک روویدا»وتی ...منیش سەرم جوڵاند و فرمێسکەکانم سڕیەوە...

قۆڵم خستە قۆڵی باوکم...

پاشان دەرگا گەورەکە کرایەوە....باوکم سەیری کردم بۆئەوەی دڵنیا بێتەوە پاشان سەری جوڵاند...

هەنگاومنا ... جەنگکووک لە دوورەوە وەستا بوو...
گوڵەکان لەسەر من دەبارین..

خەڵکەکە دەستیان لێدا بە چەپڵە لێدان...

«دایکە»

وەستام ... «شتێک بووە؟!»باوکم وتی سەیری چواردەورم کرد...

دووبارە دەستم کرد بە ڕۆشتن ...

لە کۆتایدا گەیشتمە لای جەنگکووک..«بە جوانی ئاگاداریبە»باوکم وتی پێش ئەوەی دەستەکانم بدات بە جەنگکووک...«دڵنیابە وادەکەم»

لە بەرامبەر جەنگکووک وەستام..

بەڵام مێشکم زۆر سەرقاڵ بوو... شتەکان تۆزێک نامۆ بوون..

وەک ئەوە وابوو ئەمە ئاهەنگی من نەبێت....

«بەڵێ»بە خێرای سەرم بەرز کردەوە بینیم جەنگکووک رازی بونی دەرباڕی کەواتە ئێستا سەرەی منە..

«خاتوو ... رووبی بلاک  »بە خێرای سەیری دادوەرەکەم کرد و دواتر جەنگکووک بەڵام هەموو. شتێک ئاسای بوو...

دڵنیام ئەو هەڵەی کرد لە ناوەکەم...

رووبی؟!

«خاتوو ئانی ئایە تۆ رازیت؟!»چاوەکانم گواستەوە سەر دادوەرەکە...

«خاتوو رووبی»

«من ...»بە ترسەوە دەستم خستە سەر سنگم ...
«ئانی تۆ باشیت؟!»جەنگکووک بە نزمی وتی دەستەکانمی توندتر گرت ..

«من »دەمم دەلەرزی...

«تەنها بڵێ بەڵێ»جەنگکووک وتی...

«بە..بەڵێ»

.
.
.


Continuer la Lecture

Vous Aimerez Aussi

71.3K 1.6K 137
Spike, Buffy, Willow, Xander, Tara, Anya preferences and lots of imagines (mostly Spike tbh). Imagines include all the above + Faith, Dark Willow an...
17.1K 708 28
(completed) Atsumu is emotionally unstable and finds comfort in Sakusa, who was decidedly straight until he met the blonde. Sakusa gets a new game w...
14.4K 2K 13
بەشی دووەم// بیرۆکەی ئەم چیڕۆکە جیاوازترە لە هەر چیڕۆکێک کە خوێندۆتەوە..* بێنیکای بچوک چۆن ڕووبەڕی خۆشەویستەکەی دایکی دەبێتەوە پیاوێکی شێتی ئاڵودەبوو...
7.7K 1.1K 9
ئـەو تازە بوو لە قووتابـخانەکەی .. گوێچکەکانی شتێکیان بیست نەدەبوو بیبیستێت تـب// مافی پارێزراوە بۆ ئەکاونتەکەم وەرگێدڕاوە و هندێک بەش گۆڕانکاری لەس...