11

742 156 128
                                    

•جەنگکووک و ڕینا•

جەنگکووک تەنانەت داوای لێبوردنی لێم نەکرد دەربارەی ئەوەی روویدا وەک ئەوەی هیچ نەبووبێت

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

جەنگکووک تەنانەت داوای لێبوردنی لێم نەکرد دەربارەی ئەوەی روویدا وەک ئەوەی هیچ نەبووبێت...

لەو رۆژەوە خۆی لێم دووردەخاتەوە تەنانەت چیتر لە یەک ژوور ناخەوین..شەوانە ڤێسیتا لەلام دەمێنێتەوە...

بە تەواوی بێزار بووم لەم رەفتارە بێزارکەرانە...

وە رینا لە کۆشکەکە دەسورێتەوە وەک ئەوەی هیچ هەڵەیەکی نەکردبێت تەنانەت کەس سزای نەدا وە کەس قسەیەکی ناخۆشی پێ نەوت ..

بە تورەی رۆشتمە هۆڵەکە ...«تۆ چ جۆرە مرڤێکیت رینا .؟!»بە توڕەی وتم بەڵام ئەو زۆر بە ئارامی دانیشت بوو چای دەخوارد..

«چۆن دەتوانیت پەیوەندی ببەستیت لەگەڵ هاوسەری خوشکەکەت تۆ زۆر باش دەزانیت چەند هەفتەیەکی تر ئەو دەبێت بە باوک»وتم..

«هەھ..تۆ جدیت؟!»بە گاڵتەجاریەوە وتی سەیری منی کرد...«پێتوایە تۆ شایەنی جەنگکووکیت»بە زەردەخەنەوە وتی سەری بۆم هێنایە پێشەوە...«تۆ بەکارهاتویت»بە چپەوە وتی...

چاوەکانم پڕ بوون بە توڕەی زلەیەکم لێیدا...«هێمنبەوە»ڤێستا قۆڵی گرتم ...

رینا هەڵسایەوە...«ئایە تا ئێستا ئاواتت بۆی خواستووە؟!
تا ئێستا شێت بوویت بۆخۆشە یستی ئەو یەک جار داوای ئەوت کردووە لای خودا!!؟»بە تورەی وتی..

«من وەک تۆ سۆزانی نیم ... ئەو خۆی هی من بوو»

رینا ویستی قسە بکات بەڵام ...«چی ڕوودەدات لێرە؟!»جەنگکووک هاتە پێشەوە ..

«هەر ئێستا ئەو سۆزانیە لەم ماڵە بخە دەرەوە»قیژاندم...

«بێدەنگبە رووبی»جەنگکووک بە ساردی وتی وایکرد شۆک بم...«رێزی خۆت بگرە بەرامبەر رینا»

رینا زەردەخەنەیەکی کرد کاتێک من شۆک ببوم...«تۆ باسی چی دەکەیت جەنگکووک ئەوە خەریکە ماڵەکەمان تێکدەدا»وتم بەرەو جەنگکووک رۆشتم ..

«کامە ماڵ رووبی ..؟!ئەو ماڵەی هەرگیز نەبووە»هەنسکی شۆک لە دەمم دەرچوو تەنها من شۆک نەبووم لە رەفتاری جەنگکووک بەڵکو هەمووان شۆک بوون..

«تۆ باسی چی دەکەیت؟!»گریان لە قوڕگم گیر بوو...«رووبی ئێستا بۆم دەرکەوت رینا راست دەکات ... چۆن بتوانم ئەوە لەبیر بکەم تۆ ئەڵقەی منت لە دەستدا بوو لە ناو جێگای پیاوێکی تر »

دواتر رووی کردە هەموان..«بۆچی خۆمان گێل بکەین لەم هەڵەیەی رووبی.. ئەو هەڵەی تۆ کردت هەرگیز چاک نابێتەوە»

«بێگومان جەنگکووک ئێوە هەرگیز گوێتان بۆ من نەگرت...چی دەربارەی ئەو شەوەی تۆ خەڵەتاند تا خۆی لە مردن رزگار بکات»رینا بە داماوی وتی...

جەنگکووک سەری بۆ بادا دواتر رووی کردە باوکم...«بەرێزەکەم من ئێستا بڕیارێکی گرنگترم داوە ... دەمەوێت بە شێوەیەکی فەرمی هاوسەرگیری لەگەڵ ڕینا بکەم»

هەناسەم لێ بڕا ...

«هەرچەندە ئەگەر من رینام خۆش نەوێت بەڵام ئەو ئافرەتێکە کە منی زۆر خۆشدەوێت وە زۆر رێزم دەگرێت ... منیش مافم هەیە ئافرەتێکی پاکیزەم هەبێت»

پێش چاوەکانم تاریک بوو راستەوخۆ کەوتم چیتر ئاگاداری دوونیا نەمام ..


.
.
.

هەر کە چاوەکانم کردەوە راستەوخۆ پەلاماری رینامدا... پڕ بە دڵم سەر و قژیم دەرهێنا..

سەرەڕای ئەوەی دوای ئەمە لێدانێکی چاکم پێکەوت بە دەستی جەنگکووک بەڵام گرنگیم نەدا ...

لەسەر زەویەکە دانیشتم...

«بۆچی باوکە..؟!»بە لاوازی لەسەر زەویەکە قاچەکانم بڵاوکردەوە..«بۆچی رینات پێیدا....؟!بۆچی ماڵەکەمت وێران کرد؟!

ئەی منیش کچی تۆ نەبووم...؟!»فرمێسک لە چاوم هاتە خوارەوە باوکم سەری هێنایە خوارەوە...

رووم کردە دایکم..«دایکە دەبینیت سکم دەبینیت؟! هیچ نەبێت رێزی ئەم منداڵەتان گرتبا»

«بەهێزبە»ڤێستا بەرەو ڕووم هات قۆڵەکانی گرتم...« هێز؟!»بە گاڵتەجاریەوە پێکەنیم...

«ڤێستا من ژیان و ماڵم وێران بووە ..باسی کامە هێز دەکەیت؟!»
گریانەکەم زیاتر بوو ئەویش لەگەڵ من دەستیکردە گریان...

«خەریک بوو تازە هەستم دەکرد ژیان چیە..؟!خەریک بوو دڵخۆش دەبووم.»

»

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
wrong love//jjkWhere stories live. Discover now