12

771 161 151
                                    

•خوشکێکی ناخ پیس•

«ئەمە هیچ شۆکی نەکردم تۆ هەر لە منداڵیەوە ئیرەیت بە من دەبرد»وتم

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

«ئەمە هیچ شۆکی نەکردم تۆ هەر لە منداڵیەوە ئیرەیت بە من دەبرد»وتم .. وەڵامی نەدامەوە...

«تۆ ئەسڵەن چ ڕوێکت هەیە رووبی سەرەڕای ئەوەی دەترزانی من چەنێک جەنگکووکم خۆشدەوێت بەڵام هێشتا بوویتە دەزگیرانی» هەڵسایەوە...

دەستم خستە سەر سکم...«باجی ئەمە زۆر بە قورسی دەدەیت ڕینا» وتم دووبارە فرمێسک لە چاوە کەوتە خوارەوە..

«ببورە کاتم نیە بۆ گوێگرتن لە تۆ پێویستە جلی ئاهەنگەکەم هەڵبژێرم»بە گاڵتەجاریەوە وتی رۆشت...

بە توڕەیەوە مێزەکەی پێشم هەڵگەڕاندەوە...ئەوان تەنانەت ئاهەنگیان بۆ من نەکرد... تەنها واژوێک...

«رووبی»ڤێستا بە راکردن هاتە لام...قۆڵی گرتم
«شتێک هەیە ڕووبی پێویستە بیزانیت»بە هەناسە تەنگیەوە وتی...

منیش بە لاوازی سەیرم کرد...«چی بووە؟!»دەستی خستە سەر سنگی وەک ئەوەی بیەوێت هەناسەکانی رێکبخات..

«هەرگیز بیرت لەوە کردۆتەوە چۆن لە ماوەی یەک رۆژ چۆن مێشکی جەنگکووک گۆڕا؟!»وتی پاشان قۆڵەکانی گرتم وایکرد دانیشم..

«بێگومان بەهۆی ریناوە ئەو مێشکی جەنگکووکی شۆردۆتەوە»وتم بەڵام ئەو سەری بە نەخێر جوڵاند..

«نەخێر ئەمڕۆ ڕینام بینی کە بە نهێنی سەردانی دارستانەی دەکرد»وتی....«جا ئەوە چیە؟!»

«ڕووبی گەمژە بیر بکەوە .. چ کەسێک لە دارستانەکە دەژی تا رینا سەردانی بکات»ڤێستا چاوەکانی فراوان ....«مەبەستت چیە؟!» بەڵام لە ناکاو هەنسکێکی شۆک لە دەمم دەرچوو..

«تەنها ماڵی جادووەگەرە پیرەکە لەوێیە»دەستم خستە سەر دەمم...کەواتە هەمووی ئەوە بوو ڕینا جادووی لە جەنگکووک کردووە..

«بیر بکەوە بۆچی جەنگکووک منی هەڵنەبژارد منیش پاکیز بووم و ئەوم خۆشدەویست ... بۆچی لە ناو ئەم هەموو کچە تەنها ڕینای هەڵبژارد؟!»ڤێستا وتی...«تەنانەت من پێشتر بۆ ئەو نیشانکرا بووم»

wrong love//jjkWhere stories live. Discover now