wrong love//jjk

By B4by_G

19.5K 3.3K 3.3K

جەنگکووک:تۆ پاکیز نیت!! ڕووبی:لێت دەپاڕێمەوە لێم تێبگە... More

1
2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13
*14*
*16*
*17*
*18*
*19*

*15*

916 174 234
By B4by_G

•ماڵی بەڕێز ستیوارد•

بە توندی تابلۆکەم گرت بوو سەیری خانووەکەمانم دەکرد چۆن خەریکە دەڕوخێت...«دایکە کتێبەکانم لە ژوورەوەن»ئێلا بە گریانەوە وتی..

دایکم بە تەواوی شۆک ببوو.. رووخساری هەموو پاشماوەی خەڵوزی سوتاو بوو...دەستەکانی ئێلام گرت...«کێشە نیە من ئەوانەی خۆم بە تۆ دەدەم»جانتاکەم بەرزکردەوە...

باوکم دەستی بە سەریەوە گرت بوو خەڵکەکە هەوڵیان دەدا ئاگرەکە بوکژێنەوە بەڵام کات تەواو ببو بۆ ئەم کارە... ئاگرە تا لوتکەی خانووەکە رۆشت بوو.

«بەڕێز بلاک»سەیری دواوەم کرد خێزانی کریستۆف بە نیگەرانیەوە گەشتن...

«ئایە تۆ باشیت؟؟»خاتوو تایلۆر دەستەکانی دایکمی گرت...«کچینە ئێوە باشن؟!»لە ئێمەی پرسی ئێلا هێزی ئەوەی نەبوو وەڵام بداتەوە بەڵام من سەرم جوڵاند..

ئەمە ئەمە هەواڵە خۆشەکە بوو ئێمە سەلامەت بووین...

«کێشە نیە پیاو وەرن ببن بە میوانی من ماڵی من ماڵی تۆیە»لەولاوە گوێم لە بەڕێز ستیوارد بوو...

چەند خولەکێکی پێچوو کاتێک باوکم بەرەو ئێمە هات و ئێلای لە باوەش گرت...«کچینە تا بەیانی دەچین بۆماڵی بەڕێز ستیوارد»سەرم جوڵاند..

بەیەکەوە سەرکەوتینە کالیسکەکە ... باوکم باوەشی لە دایکم دابوو وە منیش دەستەکانی ئێلام گرت بوو...

ئێمە گەیشتینە ماڵی بەڕێز ستیوارد کۆشەکەکەی ئەوان زۆر لە هی ئێمە گەورەتر بوو...

هەر کە رۆشتینە ژوورەوە بەم جلە پیس و سوتاوانە پێشوازیەکی خانەدانمان لێ کرا...فەرماندە جەنگکووک هاتە خوارەوە...

«وەرە لەگەڵم خاتوو بلاک»خاتوو تایلۆر دایکمی برد ...

«تکایە ژوورەکیان نیشان بدە ..»ئێلا لەگەڵ بەردەستەکە رۆشت ...

من و باوکم ماینەوە...

«باوکە وێنەکەی ڕووبی بلاکە رزگار کرد»وتم ...کاتێک باوکم کتێبە مێژوویەکانی دەستی دەپشکنی...

«ئەو رووبی بلاک نەبوو ... ئەو ناوی جیۆن کریستۆف رووبی بوو»قسەکەی جەنگکووک منی سەرسام کرد...

«من پێموانیە رووبی و کریستۆف بە شێوەیەکی فەرمی هاوسەرگیریان کرد بێت»باوکم وتی...

جەنگکووک قسەی نەکرد...بەڵام زنیاریەکەی کۆمەڵێک پرسیاری لە مێشکم دروست کرد ئەو شتێک دەزانێت کە کەس نایزانێت..

بێگومان ئەمە نهێنی باپیرەیەتی ...

«بروام وا نیە ڕووبی هەرگیز هەستێکی ئەوینداری بۆ جەنگکووک هەبووبێت»هەوڵمدەدا قسەی لێ دەربێنم...

بەڵام ئەو دووبارە بێدەنگ بوو...ئێستا یەک دانە بکێشم بە ناو دەمیا...چاوەکانم لێی سوراند پاشان بەرەو سەرەوە ڕۆشتم...

.
.

لەبەردەم پەنجەرەی ژوورەکەم وەستا بووم ئێلا خەوی لێکەوت بوو... باوکمم خۆشدەوێت دەزانن بۆ..

چونکە سەرەڕای ئەوەی هۆکاری سوتانی ماڵەکەمان کەمتەرخەمی دایکم بوو بەڵام هێشتا باوکم رێگەی نەدا کەس بزانێت وە خۆشی سەرزەنشتی نەکرد...

ئەم شتانە ئێستا گرنگ نەبوو...بەڵکو شتێک لە ناو جەستەم دەسوڕایەوە ...

من لە ماڵی بەڕێز جیۆنم وە لێرە ئۆفیسێک هەیە کە من وەڵامی هەموو پرسیارەکانم تێیدا دەست دەکەوێت کەچی من هێشتا لە شوێنی خۆم وەستاوم..

نەخێر ئیتر...!!

هەنگاوم نایە دەرەوە وەک مشکێک....کە بەدوای پەنیرێک دەگەرێت بەڵام هێشتا ژیانی لە مەترسیدایە چونکە ئەگەری بوونی پشیلە هەیە

بە هێواشی دەسورامەوە چونکە ئەگەر تەنانەت خزمەتکارێک بم بینێت من مردووەم ..

هەموو دەرگاکان وەک یەکتر بوون بۆیە من ئەو دەرگایەم هەڵبژارد کە رەنگەکەی جیاواز بوو وە لە دەرگاکانی تر گەورە تر بوو..

بە پێی پێشبینیەکانم بێت دەبێت ئەمە ئۆفیسەکە بێت ...چونکە دەرگاکە رەنگی رەشەو برسکەی زەردی تێدایە..

دەرگاکەم بە دڵخۆشیەوە کردەوە ... بەڵام پێشبینیەکەم زۆر زۆر هەڵە بوو چونکە من پیاوێکی نیمچە رووتم بینی ..

«زۆر ببورە فەرماندە»وتم کرنوشم برد لە ناوەوە هەزار نەفرەتم لە خۆم کردو..

«تۆ چی دەکەیت لە دەرەوە»وتی لە جێگاکەی هەڵسایەوە بەرەو من هات...

«ببورە وامزانی ئێرە دەستشۆرە»درۆیەکی زۆر گەمژانە بوو.. هەنگاومنا بۆ دواوە بۆ ئەوەی راکەم.

بەڵام دەستەکانم گەمارۆدرا ...منی کێشکرد بۆخۆی پاشا کەمەری گرتم...

بەشەرمەوە پاڵم پێیوەنا ..«تۆ چی دەکەیت فەرماندە؟!»

«دەزانم بۆچی لێرەیت»هەناسە گەرمەکەی بەر نێچەوانم دەکەوت بەهۆی جیاوازی باڵامانەوە..

«بۆچی ئەوەندە بە پەرۆشی بۆ زانینی داستانی کریستۆف و رووبی؟!»بە خێرای سەرم بەرز کردەوە وەستام لە جوڵە کردن..

«تۆ شتێک دەزانیت؟!»وتم زەردەخەنەیەکی کرد...«من تەنها شتێک نازانم من هەموو شتێک دەزانم بچکۆل»

«پێم بڵێ کەواتە رووبی راستەقینە بوو؟!»وتم ...

«ئەگەر هاوسەرگیریت لەگەڵ من کردبا لەوانەیە هەموو شتێکت بزانیبا»چاوەکانم فراوان بوو..

«کەواتە با هاوسەرگیری بکەین»بە خێرای وتم...پێکەنینێکی کورانەی کرد...

«من ئەمجارە تۆ رەتدەکەمەوە»وتی لێم دوورکەوتەوە ..

«جەنگکووک سەیرکە تۆ پێویستە ئێستا هەموو شتێکم پێ بڵێیت»بە تورەیەوە وتم دەستم خستە سەر کەمەرم...

رۆشتە سەر جێگاکەی ...«تکایە کە ژوورەکەت جێهێشت رووناکیەکان بکوژێنەوە»بە تورەی قاچم بە زەویەکەدا کێشا..

بەرەو رووناکیەکان رۆشتم کوژاندمەوە بەڵام ژوورەکەم جێنەهێشت بەڵکو گەرامەوە لە تەنیشت جەنگکووک پاڵکەوتم..

«ئەمە هەڵە بچکۆل ئەگەر لەسەر جێگای پیاوێکی تەنها پاڵکەویت کە نیوەی ژیانی بەبێ هاوسەر بەڕێ کردوە ئێستا نیوە شەوە»دەستی خستە سەر کەمەرم بەڵام من نەترسم..

«لێرە ناڕۆم تا هەموو شتێکم پێ نەڵێیت»بەکەلەرەقیەوە وتم...
بەڵام ئەو وەڵامی نەدامەوە چاوەکانی داخست..

«جەنگکووک»وتم دەستم خستە سەر روومەتی..«مەخەوە»
چاوەکانی کردەوە«چی بکەم؟!»

«سەیری من بکە»وتم پاشان پێکەنیم...

«با هاوسەرگیری بکەین»وتم...«نامەوێت»

«بۆچی؟!»دەستەکانم لابرد...«تۆ زۆر لە من بچوکتریت من خانمێکم دەوێت منداڵێکم بۆ چیە»برۆم گرژکرد..

«بۆچی تۆ چەند ساڵیت؟!»وتم...«من 32 ساڵم»

«زۆر نیە باشە زۆر نیە تۆ دەزانیت کریستۆف 16 ساڵ لە رینا گەورەتر بوو...»وتم..

«کریستۆف 20 لە رووبی گەورەتر بوو»وتی..

«باشە ئەو رووبی خۆشدەویست؟؟»وتم ..ئەویش نزیک بوویەوە...

«بۆچی یاریەک نەکەین؟!»وتی نیوەی جەستەی راست کردەوە...کاتێک من هێشتا پاڵکەوت بووم...«چ یاریەک؟!»

«من وەڵامێکت پێ دەدەم تۆش خۆتم پێ دەدەیت»بە شەیتانی وتی ..

«باشە»وتم ئەو سەرسام دیار بوو...لاریم نەبوو چونکە لە کۆتایدا جەنگکووک هەر دەبێت بە هاوسەری من..

ئەو لەسەر من راکشا سەری لار کردەوە هەناسەکانی بەر ملم دەکەوت...سەری بەرز کردەوە «شیرین دیارە»وتی کاتێک سەیری لێوەکانمی کرد..

پاشان چاوەکانی داخست و لێوی خستە سەر لێوم .. هیچ سەرەتایەکی نەرم نەبوو لەگەڵ جەنگکووک ...

هەر لە سەرەتاوە دەستی کرد بە مژینی لێوم بە توندی وەک ئەوەی هەرگیز ماچی نەکرد بێت..

تەنها یەک خولەک دەبوو دواتر شانەکانیم پاڵدا.«ئەمە بەسە»وتم برۆکانی گرژ کرد زۆر بە برسیانە سەیری لێومی دەکرد...

«ئێستا وەڵامەکەم»وتم..

گەرایەوە شوێنەکەی تەنیشت من ..«رووبی و جەنگکووک خۆشەویست بوون... جەنگکووک ئاشق بوو رووبی یاری دەکرد»

«پەش هاوسەرگیری لەگەڵ ڕینا یان دوای هاوسەرگیری»وتم لەسەر تەنیشت پاڵکەوتم تا ئەو ببینم..«تەنها وتم یەک وەڵام...»بە بێزاری جەستەم سوراند...پشتم لێ کرد..

لە دواوە باوەشی لێمدا ....«پێش ناسینی رینا...»

زەردەخەنەیەکم کرد..«ئەمەش بۆ باوەشێک تا بەیانی»وتی ..

چاوەکانم داخست هەر زوو خەوم لێکەوت...

مەڵێن چی بوو تێنەگەیشتم ماڵەکەی ئانی و ئەوان ئاگری کرد چونکە دایکی ئاگاداری چێشتەکە نەبوو بۆیە بەڕێز ستیوارد میوانی کرد...

ئەمشەو پارتم زۆر داا چونکە وتتان تێناگەین بەس تەواو ئیتر هەموو شتێک روون بوویەوە تا یەک ساڵی تر پارت نیە...

Continue Reading

You'll Also Like

11.6K 1.7K 25
{پەیوەندی سێکسی توند} جولیەت ناچار دەکرێت لە ئەمریکا هەڵبێت، بە جێهێشتنی ئەندامە توڕەکانی چەتەکان و بریکارە نهێنییەکەی باوکی، ڕۆیشت بۆ کۆریای باشوور...
29.5K 401 17
Just a normal day in the hotel! Suddenly, everyone begins to hear voices in their head. They're strangely calm about it... it seems they are willing...
5.7K 1.3K 15
مـن و تـۆ وەک خـۆر و مـانگـ هەمیشـە لەدوای یەک ـ هەمیشە دوور لە یەک
7.7K 1.1K 9
ئـەو تازە بوو لە قووتابـخانەکەی .. گوێچکەکانی شتێکیان بیست نەدەبوو بیبیستێت تـب// مافی پارێزراوە بۆ ئەکاونتەکەم وەرگێدڕاوە و هندێک بەش گۆڕانکاری لەس...