های کیوتەکانم💗👋
گەڕامەوە لاتان بە پارتێکی نوێ لە چیڕۆکەکەم وە هیوادارم بەدڵتان بێت و کۆمێنت لەدێرەکان بکەن و ڤۆتیش لەبیر نەکەن ئینجا بای💕
❄︎❄︎❄︎❄︎❄︎❄︎❄︎❄︎❄︎❄︎❄︎❄︎❄︎❄︎❄︎❄︎❄︎❄︎❄︎❄︎❄︎❄︎❄︎❄︎
ن.ت:گەڕاینەوە.(کاتێ دەرگاکەی کردەوە)
جۆنگوۆن: چیتان کڕی؟
نیکی:هەموو شتێک.
ن.ت:دەی من دەچم دەست دەکەم بەدرووست کردنی شیرینیەکان کێ لەگەڵم دێت.
نیکی:من.
سۆنوو:منیش.
جۆنگوۆن:منیش هەروەها.
جەی:کەواتە باهەموومان بچین ئاوا باشترە.
جەیک:دەی بابڕۆین.(هەموویان چوونە چێشتخانەکە و خزمەتکارەکانیان ڕەوانە کردە دەروە لە چێشخانەکە دوای دەستیان کرد بەشیرینی درووستکردن)
"دوای سێ کاتژمێر"
ن.ت:ئێهـ تەواو بوو.(کاتێ کۆتا شیرینی لەسەر مێزەکە دانا)
نیکی:زۆر خۆش دیارن دەمەوێ هەموویان تامبکەم.(کاتێ سەیری شیرینیەکانی دەکرد)
ن.ت:من دەچمە سەرەوە جلەکانم دەگۆڕم.
هوون:باشە.(دوای ن.ت چووە سەرەوە جلەکانی گۆڕی و هاتە خواروە)
جلی ن.ت
ن.ت:بۆچی داپیرە نەهاتەوە ئێرە؟(بەبێزاریەوە لەسەر کورسیەکەی دانیشتبوو)
هیسنگ:بۆچی ڕاهێنان نەکەین تا ئەوکاتەی داپیرە دەگەڕێتەوە ئێرە.
ن.ت:باش دەبێ دەی بابڕۆین.(دوای هەموویان چوونە ژووری ڕاهێنان)
هوون:باشە سۆنوو و نیکی و هیسنگ ئێوە بڕۆنە ئەملا دانیشنچوونکە ئێوە تەواو بوونە لە ڕاهێنانەکە.
هیسنگ:باشە.(چوونە لایەکی ژوورەکە دانیشتن)
جەی:دەی کامەیان هەڵدەبژێری بۆ ڕاهێنان.
ن.ت:هیچیان.
جەیک:بۆچی؟!
ن.ت:دەمەوێت بزانم چۆن برین چاک بکەمەوە.
هوون:کەواتە باهەوڵدەین.
ن.ت:چۆن واتا کەس بریندار نیە تا ئەمە ئەنجام دەین.
(هوون چەقۆیەکی لەپشتی هێنا دەروە ڕێک لە ناوەنی دەستی دا)
هوون:ئێستاکە من بریندارم.
ن.ت:یا تۆ چیت کرد شێت بوویت ها چۆن توانیت وابکەیت.
جەی:دەی ن.ت تا خوێنی زۆر لێنەهاتوە چاکی بکەوە.
ن.ت:ئـ ئێ باشە.(ن.ت چووە لای سۆنگهوون وەستا و دەستی لەسەر شوێنی برینەکە وەستاند و چاوەکانی داخست و بیری لەو هێزە دەکردەوە کە دەیویست ئینجا ڕۆناکیەک لەدەستی ن.ت پەیدابوو و شوێنی برینەکەی سۆنگهوون چاک بۆیەوە.)
ن.ت:ئاهـ توانیم هیچ ئازارێکی هەیە؟(لە سۆنگهوونی پرسی )
هوون:نەخێر من باشم تۆ توانیت ئازارەکەم نەهێڵیت.
ن.ت:جارێکی دیکە شتی وا نەکەیتەوە ها.
هوون:باشە باشە تۆ تەنها توڕە مەبە.(بەزەردەخەنەوە)
جەیک:ئەوە من چیدەبینم سەیرکەن هوون زەردەخەنە دەکات.(بە سەرسوڕمانەوە)
هوون:خۆمن دارنیم تا هیچ شتێک نەکەم.
جەی:ئا وایە.
خزمەتکار:شازادە خاتونی گەورە هاتۆتەوە ئێرە.
هوون:باشە....دەی بابڕۆین.(هەموویان چوونەوە لای مێزەکەی شیرینیان دانابوو)
ن.ت:بەخێربێیتەوە داپیرە.(بەزەردەخەنەوە)
داپیرە:سوپاس کچە جوانەکەم....تۆ ئەم هەموو شتەت ئامادە کردوە؟!(لە گەڵ ن.ت ی بوو)
نیکی:بەڵێ داپیرە هەموو ئەو ئامادەی کرد ئەو لێهاتووە.
ن.ت:بەڵام ئێوەش یارمەتی منتاندا.
جەی:نەخێر تۆ زۆری شتەکانت کرد.
داپیرە:دەی هەرچۆنێک بێت دەستی هەمووتان خۆشبێت بە تایبەتی ن.ت.
ن.ت:سوپاسی ناوێ داپیرە.(بەزەردەخەنەوە)
شیرینیەکان
داپیرە:ئەتوانن دانیشن.(هەموویان لەسەر مێزەکە دانیشتن دەستیانکرد بە خواردنی شیرینیەکان)
جەیک:ئمم زۆر بەتامە.
داپیرە:بەڵێ وایە زۆر بەتامە چۆن ئەوانە فێربوویت ن.ت؟
ن.ت:لەبەر ئەوەی دایکم حەز بەشیرینی و ئەو شتانە ناکات بۆیە خۆم لەماڵەوە ئامادەی دەکەم بۆ خۆم و باوکم.
داپیرە:ئم لێهاتوی.(بەزەردەخەنەوە ن.تش زەرەدەخەنەیەیک بۆکرد)
هیسنگ:هیچ خوشک و برایەکت نیە؟
ن.ت:خوشکێکی لە خۆم گەورەترم هەی بەڵام ئەو لە دەروەی وڵاتە واتا لەوڵاتی کۆریا نیە.
جەی:ئەها باشە باشە.
هوون:کەی دەتوانین جادووەکە هەڵبوەشێنینەوە؟
داپیرە:.........
بەردەوامە
❀❀❀❀❀❀❀❀❀❀❀❀❀❀❀❀❀❀
♡'・ᴗ・'♡
ڤۆت+کۆمێنت=پارتی نوێ
457 words
دەزانم کورت بوو بەڵام بابۆ پارتێکی تر بێت😊💕