wrong love//jjk

By B4by_G

20K 3.4K 3.3K

جەنگکووک:تۆ پاکیز نیت!! ڕووبی:لێت دەپاڕێمەوە لێم تێبگە... More

1
2
3
5
6
7
8
9
10
11
12
13
*14*
*15*
*16*
*17*
*18*
*19*

4

888 166 125
By B4by_G

•ڕابردوو•

بە دڵخۆشیەوە بە ڕێگدا دەڕۆشتم...هەموو چاوەکان لەسەر من بوون بێگومان من جوانترین کچی شارەکەم وە باوکم پیاوێکی ناودارە...

دەرگای میوانخانەکەم کردەوە ڕۆشتمە ژوورەوە...«هانا لە کوێیە؟!»لە یەکێکم پرسی..«خاتوو هانا لەوێیە»وتی ئاماژەی بۆ شوێنی داواکردنەکە کرد..

«هێی ڕووبی وەرە ئێرە»هانا وتی منیش ڕۆشتمە لای ..

«من برسیمە هاناااا »بە نازەوە وتم ...هانا پێکەنی و رووی کردە بەردەستەکە...
منیش رووم سوڕاند تا بزانم شوێنی بەتاڵ هەیە بۆ دانیشتن .

بەڵام راستەوخۆ چاوەکانم گیر بوون لە چاوی ئەم کوڕە... نەخێر من ئەو دەناسم
ئەوە جیۆن کریستۆف جەنگکووک ... سەرم لارکردەوە زەردەخەنەیەکی کچانەم کرد...

ئەوە ئاژەوە گێڕی ئەم شارەیە ... بەڵام بازرگانێکی زۆر سەرکەوتووی خشلە خێزانەکەیان زۆر خانەدانن..

«با بڕۆرینە ئەوێ»هانا منی پچڕاند لەگەڵ جەنگکووک ئێمە ڕۆشتینە سەر مێزێکی دوو کەسی...

خواردنەکان هاتن...«من دەمرم زۆر بەتام دیارن تکایە»بە پەرۆشەوە وتم دەستم کرد بە خواردن...

«ورچی گەمژە تۆ لێرە چی دەکەیت»سەرم بەرزکردەوە یۆنگیم بینی
«وازم لێبێنە...»وتم ویستم بەردەوامی بدەم بە خواردنەکەم ...بەڵام ئەو قابەکەی بردم...لاکەی ترم گرت...

«بمدەرەوە»بە توڕەی خۆم گرژ کرد رامکێشا...ئەویش توند گرت بووی...
منیش دەستم بەرزکردەوە دەستی یۆنگیم بریندار کرد بە نینۆەکانم..

«پشیلەی نەفرەتی»یۆنگی ناڵاندی...چونکە ڕووشانەکە وەک چرنوکی پشیلە
بوو..

خواردنەکەم وەرگرتەوە یۆنگیش وەک باپیرەم دەستی کرد بە بۆڵە بۆڵ ڕۆشت..

«ئەو یۆنگیە زۆر بێزارکەرە»هانا وتی...

منیش سەرم جوڵاند و تەواو بووم...«با بڕۆین»وتم درێسەکەم بەرزکردەوە
بە هێواشی ڕۆشتم ..

خرخاڵەکەی قاچم دەنگی دەهات ... دەمتوانی هەموان ڕاو بکەم بەم دەنگە
سەرنجی هەموویانم دەدزی...

گازم لە لێوم گرت و سەیری یۆنگیم کرد ئەو لەلای جەنگکووک و ئەوان دانیشت
بوو...زمانم لێی دەهێنا..

پاشان سەیری جەنگکووکم کرد

پێکەنیم...« I'm in love , I'm in love»بە دەوری خۆم سورامەوە
پاشان میوانخانەکەم جێهێشت...

گەڕامەوە ماڵەوە...

هەر کە دەرگاکەم کردەوە ڕامکردە سەرەوە...«کچەکەم وەرە لای باوکت بیرم کردووی...»باوکم وتی..

«باوکە ئێستا دەگەرێمەوە»هاوارم کرد ...دەرگای ژوورەکەی ڕینام کردەوە...
کتێبی دەخوێندەوە...

«ڕیناااا»هاوارم کرد و خۆم هەڵدا سەر جێگاکە....

بەبێزاری کتێبەکەی دانا...«بڵێ کێم بینیی»وتم ...
«کریستۆف جەنگکووکم بینی ... »ڕینا راستەوخۆ چاوی گەشایەوە هەڵسایەوە
هاتە لایم..

«ئێ چۆن بوو؟!»

ئەویش یەکێکە لەو کچانەی کە بۆ ئەم خوێڕیە کەوتووە...
«زۆر جوان بوو ڕێک سەیری منی دەکرد تەواوی کاتەکە»بە فیزەوە وتم ... راستەوخۆ روخساری خاو بوویەوە..

«جا تۆ کێی تا سەیری تۆ بکات»وتی هەڵسایەوە لێم دوورکەوتەوە...

«بێگومان بیرت چوو من ڕووبیم .. کەس ناتوانێت چاوەکانی لەبەردەم من کۆتڕۆڵ بکات»وتم..

«زۆر دڵی خۆت خۆش مەکە خاتوو ڕووبی ماڵی بەڕێز کریستۆف چەند رۆژێکە مەڕێکیان ون کردووە لەوەیە وای زانیبێت تۆ ئەویت..»بە پێکەنینەوە وتی ڕۆشتە دەرەوە...

«ڕینا!!!!»قیژاندم دوای کەوتم...

.
.
.

وەک هەمیشە بەبێ کاری لە بازاڕەکە دەخولامەوە...
تاڵێکی قژم لە پەنجەم لولکرد بوو یاریم پێیدەکرد...

پاشان ڕۆشتمە یەکێک لە دووکانەکان...«خاتوو ڕووبی بەخێر بێیت»خاتوونەکە بەڕێزەوە وتی منیش زەردەخەنەیەکم بۆی کرد..

سەیری ملوانکەکانم دەکرد...

شانی جلەکانم هێنابوویەوە خوارەوە تا بزانم کامە زنجیر لەگەڵ رەنگی پێستم
دەگونجێت..

نیوەی سنگم بە دەرەوە بوو...

«خاتوو ڕووبی»سورامەوە ...

«بەڕێز کریستۆف»بە زەردەخەنەوە وتم...دەی سەیری بکە گەمژە..
بەڵام ئەو تەنها سەیری چاوەکانمی دەکرد..

«تەندروستیت چۆنە؟!»وتم ڕوومکردە ئاوێنەکە...
لە ڕاستیدا ئەمە یەکەم جارە قسەی لەگەڵ بکەم...بەڵام خۆم ئاسای دەرخست..

بەڵام ئەو هات لە دواوە شاڵێکە بەسەر شانم دادا..«خاتوونی پشیلە من زۆر باشم ئەگەر تۆ خۆت دابپۆشیت..»

سەری هێنایە پێشەوە لە ئاوێنەوە سەیری ئێمەی دەکرد..

منیش چاوەکانم لەسەر ئاوێنەکە لادا کە ئێمە بووین سەیری ئەوم کرد لە نزیکەوە لێوەکانم ئەوەندە لە ڕوومەتی نزیک بوون کە تەنها بە جوڵەیەک بەر روومەتی دەکەوت...

«بەڕێز جەنگکووک هەوڵدە نەکەویتە خۆشەویستیەوە»چرپاندم...
سەیری منی کرد..

«شکستم هێنا»منیش پێکەنیم
«پیاوە خراپەکان ئاشق نابن»

ئەو لێم دوورکەوتەوە ...شاڵەکەم تۆزێک دوورخستەوە...
تا ملوانکەکەم بۆ ببەستێت...

«جوانە»وتم دەستم لە ملوانەکەکەدا...

دواتر شانەکانم چاک کردەوە سەیری ئەوم کرد...«بابڕۆین»دەستەکانیم گرت
بەرەو شوێنی پارەدان ڕۆشتین..

من لەو کچانە بوو زوو تێکەڵ دەبووم گرینگیم بە ڕەگەز و هیچ شتێک
نەدەدات ...ئەگەر کوڕێکی تریشا بووایە لە شوێنی جەنگکووک بەهەمان شێوە
لێی نزیک دەبوومەوە..

جەنگکووک پارەکەیدا..

«من کچێکی زۆر قورسم... ئەگەر هاوسەرگیر لەگەڵ بکەیت هەموو پارەکانت لەدەست دەدەیت ... خواردنی زۆر دەخۆم جلوبەرگی زۆر دەکرم»وتم ئەو تەنها سەیری چاوەکانمی دەکرد..

«هەموو شتێک بۆ تۆ»وتی ..

باشە بە شەرمەزاریەوە ڕوومکردە ئەولا قسەم پێ نەما...

گەڕانەوە بۆ ئێستا

.
.
.

پارچە دارێکی گەورەم پێ بوو بە توندی لەم زنجیرەی قاچمم دەدا...

هەوڵمدەدا بیشکێنم .. دڵنیا بووم بێ سودە بەڵام نەمدەویست وەک هەمیشە بە شکست خواردووی دانیشم...

دەرگاکە کرایەوە ڕینا دەرکەوت...لەگەڵ کۆمەڵێک خواردن...«ترسنۆک من خوشکەکەتم...پشتی ئەوان بەردە وەرە من ڕزگار بکە»بە توڕەی ددانم جیڕ کردەوە...

بە هێمنی خواردنەکانی دانا...«دڵخۆشم کە ئازار دەکێشیت»وتی سەیری کردم «هەمان ئەو ئازارەی من بینیم تۆش دەیبینیت...رووبی دڵخۆشم بەدەست من نیە دەرونم ئاسودەیە کاتێک بەم شێوەیە دەتبینم»سەرسام بووم...

«تۆ چ جۆرە مرۆڤێکیت؟!»بە شۆکەوە وتم چاوەکانم پڕ بوون من خەریکە وەک ئاژەڵ مامەڵەم لەگەڵ دەکرێت ئەویش دەڵێت ئاسودەم..ئەی ئێمە خوشکی خوێنی نین..

«نەخێر تۆ چ جۆرە خوشکێکیت ... سەرەڕای ئەوەی دەتزانی من وەک شێت ئاشقی جەنگکووکم بەڵام هێشتا ڕازی بوویت بەوەی لە یەکتر مارە ببڕێن»وتی

ڕۆشتە دەرەوە...

چاوەکانم ماندوو بوون تەنانەت توانای دروستکردنی فرمێسکیان نەما بوو...

لەسەر زەویەکە ڕاکشام..

ڕابردوو

«جەنگکووک تۆ لێم دەدەیت؟!»بە ترسەوە وتم ... ئەو سەیری کردم بە سەرسامیەوە «هەرگیز ئەوە ناکەم ... تۆ دەزانیت ئەگەر تۆ ئازارت پێ بگات من زۆر زیاتر ئازارم پێدەگات»وتی دەستەکانی گرتم..

«بەڵام باوکم وتی کاتێک تۆ توڕە دەبیت چاوەکانت کەس ناناسێت»وتم سەرم خستە سەر شانی..

«دڵم تۆ دەناسێت ڕووبی.. دڵم چۆن ڕێگەم پێ دەدات دەست لە تۆ بەرز بکەمەوە»توند باوەشی لێدام..

من دڵخۆش بووم جەنگکووک بۆ هەمووان خراپە بەڵام بۆ من هەمیشە باشە..

گەرانەوە بۆ ئێستا

دەمتوانی گوێم لە تەپەی پێ بێت بەو پێیەی لەسەر زەویەکە پاڵکەوت بووم...
چاوەکانم کردەوە...

یەکەم شت قاچێکم بینی... پاشان سەرم بەرز کردەوە
«جەنگکووک»وتم پێکەنیم..

«کەواتە دووبارە خەریکە خەو بە تۆوە دەبینم»وتم سەرم دووبارە دانیەوە سەر زەویەکە.. ئەو بەشی سەرەوەی لەبەر نەبوو

دانیشت لەبەرمبەرم لەسەر زەویەکە...«هەڵسەوە»وتی..

«نچ»چاوەکانم داخست...

«دەمەوێت جیاببینەوە»وتی وەڵامم نەدایەوە لە ناخەوە خۆمم دەخواردەوە..
«پیاوێک هاتووە کە هاوسەرەکەی تازە کۆچی دوای کردووە ... تۆ دەدەم بەو»

«پیاوێکی زۆر خانەدانە...»

چاوەکانم کردەوە هەڵسامەوە لە بەرامبەری دانیشتم...«باشە کەواتە ئەڵقەکەمم بدەرەوە»وتم ئاماژەم بە پەنجەکانی کرد کە هێشتا ئەڵقەی منی هەیە...

«با جیابینەوە»وتم دەستیم گرت تا ئەڵقەکە ببەم ... بەڵام ئەو دەستی کردە مشتەکۆڵە...

«ئەوە هی منە»بە توڕەی دەستی دوورخستەوە...

«بەڵام من بە تۆمدا »وتم ویستم دووبارە دەستی بگرم بەڵام ئەو دەستی دوورخستەوە...

«ئەوە ئێستا هی ڤێسیتایە »چاوەکانم فرمێسکیان کۆکردەوە...

«ئەگەر جیابینەوە دەبیت ئەڵقەکەم بدیتەوە منیش ئەوەی تۆ دەدەمەوە بە دەزگیرانە خۆشەویستەکەت بڵێ دانیەکی ترت بۆ بکڕێت»وتم ...

هەرگیز سەیری چاوەکانمی نەکرد...

«بە دەستەکانی خۆت من دەدەیت بە کەسێکی تر»
فرمێسک لە چاوم کەوت..سەرم هێنایە خوارەوە...

سەیری ئەوم کرد...«ئەوە ئەو داهاتووە بوو کە بەڵێنت پێمدا بوو»

«لێدان و بەندکرن و ئەشکەنجەدان  ... ئەوە ئەو داهاتووە بوو کە بۆ منت دروست دەکرد»وتم لێی نزیک بوومەوە «سەیرم بکە جەنگکووک ..»سەریم بەرزکردەوە...

«من هەڵەیەکم کرد و باجەکەیمدا.. بەڵام هەموو ئەوانەی ئێستا تۆ دەیکەیت هەڵەیە هەرگیز لێت خۆشنابم»بە ڕقەوە وتم...

«من بڕیاری خۆمداوە ... من کریستۆف جەنگکووکم ئافرەتێکی وەک تۆ ناتوانێن دوو جار من بکەوێنێت»وتی هەڵسایەوە..

ئەڵقەم لە پەنجەم کردەوە پێمدایەوە....سەیرێکی کرد...

«هەموو شتێک لە نێوان من و تۆ کۆتای هات»

ڕۆشت...

دڵم لەرزی ... گریانەکەم گۆڕا بۆ گریانێکی بە دەنگ...

«بە نەفرەت بنن هەمووتان بەنەفرەت بنن»مشتم دەکێشا بە زەویەکەدا...


Continue Reading

You'll Also Like

14.6K 2K 13
بەشی دووەم// بیرۆکەی ئەم چیڕۆکە جیاوازترە لە هەر چیڕۆکێک کە خوێندۆتەوە..* بێنیکای بچوک چۆن ڕووبەڕی خۆشەویستەکەی دایکی دەبێتەوە پیاوێکی شێتی ئاڵودەبوو...
6K 1.4K 16
مـن و تـۆ وەک خـۆر و مـانگـ هەمیشـە لەدوای یەک ـ هەمیشە دوور لە یەک
14.8K 2.5K 15
~ دەتوانم ببم بە خانمی تۆ ؟! ~ بێگومان خانمەکەم.. پیاوێکی دەروون نەخۆش ... کچێکی بچوک..
71.9K 1.6K 138
Spike, Buffy, Willow, Xander, Tara, Anya preferences and lots of imagines (mostly Spike tbh). Imagines include all the above + Faith, Dark Willow an...