پرچ بەفرین

By Ruya_kurdish_writer

896 199 188

جادووەکە چووەتە ناو خوێنیەوە بەبێ ئەو جادووەش هیچمان پێ ناکرێ کەواتە چی؟ ئەبێ جادووەکە لە خوێنەکەی دەرکەین چی... More

P .1
P .2
P .3
P .4
P .6
End
S.2 P.1
S.2 P.2
S.2 P.3
S.2 P.4

P .5

83 22 3
By Ruya_kurdish_writer

جۆنگکوک بە دەموچاوە گرژەکەی ڕووی لە تایهیۆنگ کرد وتی

" ئێستە چی بکەین؟! "

تایهیۆنگ بێ ئەوەی وەڵامی بیاتەوە ڕۆشتە لای دارێکی بەرز سەرەتا چەند لەقەیەکی یا لە لقەکەی تا بزانێت هێندە قایمە بتوانێت ڕایگرێت نەوەکا ئەو خۆی پیا هەڵواسێت و لقەکە بشکێت

ئەویش وەک ئەوان شوێنەکەی زۆر پێ نامۆ بوو ئەبوایە لە هەموو شتێک دڵنیا بێتەوە پێش تاقیکردنەوەی

قاچەکانی لە قەدی دارەکە گیر کرد پاشان دەستی کرد بە ڕۆشتن بۆ سەرەوەی دارەکە

سەرنجی دا لقی دارە گەورەکان وەک سەقفێک بەسەر خاکەکەوە وەستاون ناهێڵن تیشکی خۆر بێتە ژوورەوە بۆیە هەمیشە وەک شەو وایە بۆ ئەوانەی خوارەوە
هەتا چاویشی بڕی ئەکرد هەر ئەو دیمەنەی ئەبینی بەڵام لە بەشی باکور ورد بوویەوە لوتکەی شاخێکی بینی بە حاڵ و نا حاڵ دیار بوو

سەری شاخەکە هەڵمی لێوە دەر ئەهات بەڵام تایهیۆنگ وا هەستی کرد کە دووکەڵی ئاگرە خێرا هاتە خوارەوە وتی

" هیچ نیشانەیەکی مرۆڤم نەدی تەنها لوتکەی شاخێکم دیت، هەستەکەم ئەگەر کەسانێک لەم جیهانە بووینیان هەبێت ئەبێ لەوێ بن کەواتە با بڕۆینە ئەوێـ "

پاشان سەیری ڕوخساری ئەو دووەی کرد تا بزانێت ئەڵێن چی؟

جۆنگکوک خۆی توڕە کردەوە

" تۆ هەمیشە لەسەر بنەمای هەستەکانت بڕیار ئەدەی هەر بەوهۆیەشەوە ئێمە ئێستە لەم باردۆخەین "

" ئەگەر تۆ ڕێگەیەکی باشتر ئەخەیتە پێشمان ئەوە من لاریەکم نیە دەی بڵێ بزانم چی لە مێشکتە "

" هەر لێرە ئەمێنێینەوە تا دەرگەی ئاوێنەکە بە ڕووماندا ئەکرێتەوە "

" نابینی ئاوێنەکە ڕەش بووە؟ واتە ئیتر ناکرێتەوە، ئێمە ئەڕۆین تۆش بۆخۆت بەڕێی ئاوێنە شکاوەکەتەوە بووەستە "

تایهیۆنگ قسەکانی کرد پاشان دەستی ئیلینی گرت بەدوای خۆیدا ڕایکێشا تا بڕۆن بەڵام جۆنگکوک دەستەکەی تری ئیلینی گرت نەیهێشت بڕۆن

" کچەکە بۆ کوێ ئەبەی؟! "

تایهیۆنگ بیرێکی کردەوە وتی

" ئەو خۆی بڕیار ئەدات لەگەڵ کاممان یەت "

دوای ئەو قسەیە هەردووکیان سەیری ئیلینی-ان کرد چاوەڕێی وڵامی ئەو بوون

ئیلینی بیریکردەوە ( ئەو کوڕە توڕەیە زۆر مەترسیدارە بە چاوەکانی خۆم بینیم چی کرد لە پیاوانی لادێکەمان وە زۆریش ڕەق بوو لەگەڵم ئەمی تریان سەرەتا ژیانی ڕزگار کردم دواتریش لەبەر من هاتە ئەم جیهانەوە بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە ئیتر متمانەی پێ بکەم باشترین شت بۆ من ناکۆکی نێوان ئەم دوو کوڕەیە چونکە هەتا ئەوان ناکۆکبن کەسیان ناهێڵێت ئەوی تر زیانم پێ بگەیەنێت "

ئیلینی ئەیویست لەگەڵ تایهیۆنگ بڕوات ئەو لە ناخی دڵییەوە متمانەی بە تایهیۆنگ هەبوو بەڵام ئەو فێری ئەوە بوو بوو لە بڕیارەکانیدا مێشکی بەکار بێنێت و دڵی هاوبەشی پێ نەکات لە بڕیارەکەی

پاشان دڵی پڕ بوو قۆڵەکانی ڕاوەشاند دەستی هەردووکیانی لایا پاشان لە زەوییەکەی ڕوانی وتی

" چۆن بتوانم متمانەتان پێ بکەم؟ خەڵکی لادێکەم چەند ساڵ لەگەڵیان ژیام هەرگیز بچوکترین خراپەم لە بەرامبەریان نەکردووە هەمیشە هێندەی پێم کرابێت یارمەتیم داون کەچی لەبەر پارە هەمویان هێرشیان کردە سەرم تا ڕادەستم بکەن بۆ گەشتن بە مەرامەکانی خۆیان، منێکی بێ دایک و بێ باوک تەنانەت پوریشم لام نەبوو کوڕی پورەکەی کەشم هەر ئاگای بە دنیاوە نەبوو دواتر کوڕێکی دڕندە لەولاوە هات دوای کوشتنی ئەوان منی برد بە  ڕەفتارە ناشیرینەکانیەوە لەگەڵم هەڵسوکەوتی ئەکرد هاتینە میوانخانەیەک هەمووی وەک شێت هەڵیانکوتایە سەرم ڕام کرد وامزانی ڕزگارم بووە لێیان ئیتر دوبارە ئەو خەڵکە شێتە نابینمەوە کەچی ڕێم کەوت لە ڕۆحێک لە خەڵکەکە پیستر بوو منی خستە ئەم باردۆخە ئێستە خۆتان بڵێن ئەبێ متمانە بە کێ بکەم؟ لەگەڵ کێ بم؟ دوای ئەوەی بەسەرم هات تەنانەت باوەڕم بە خۆشم نەماوە ئەترسم وەک ئەهریمەنێکم لێ بێت و لەخۆم هەڵگەڕێمەوە، ئیتر واز بێنن لێم، لێگەڕێن لەم جیهانە لە دووری مرۆڤەکان ڕۆحم دەرچێت و ڕزگارمبێت لێتانــ "

پاشان ڕای کرد بەناو دارستانە چڕەکەیا ڕۆشت لەدوای خۆشیەوە چاکەتەکەی جۆنگکوکی فڕێدایە سەر زەوییەکە وەک ئەوەی بڵێت هیچم لێتان ناوێت هیچتان لێم نەوێت

هەردوو کوڕەکە بە شێوەیەک کەوتنە ژێر کاریگەری قسەکانی وەک ئەوەی سیحریان لێ کرابێت نەیانئەتوانی بجوڵێن

دڵۆپەیەک ئاو کەوتە سەر ڕوومەتی جۆنگکوک

سەری بەرز کردەوە بینی خەریکە باران دەست پێ ئەکات لەو ساتەیا چاوی چووە سەر چاکەتەکەی، ڕای کرد بە دوای ئیلینی-دا

بەڵام دارستانەکە زۆر لەوە گەورەتر و چڕتر بوو لەوەی خەیاڵی ئەکرد هەرچەندی ئەگەڕا هیچ شوێنەوارێکی ئیلینی نەبوو تا ئەهاتیش بارانەکە زیاتر و زیاتری ئەکرد

گەشتە قەراغ چەمێک ئیلینی بینی لە سوچی دارێک دانیشتووە ئەژنۆکانی لە ئامێز گرتووە سەری داخستوە لەبەر خۆیوە ئەگری


****************



کە ڕامکرد نەوەستام تا گەشتمە بەردەم چەمێک ئیتر نەمتوانی بپەڕمەوە ئەوبەرەوە ناچار لە کەناری چەمەکە دانیشتم پشتم بە قەدی دارەکەوە حەساندەوە

هەستم بە تەنیایی ئەکرد ترس بە دەرونم ئەگەشت لەو دارستانە لە جیهانێکی تر هەر نازانم چی لێیە و چی لێ نیە، بە تەنیام، دڵنیام ئەبمە خۆراکی دڕندە و ڕۆحەشەڕەنگێزەکانی ئەم جیهانە وێرانییە

سەرم داخست بیری دایکم ئەکرد هەستم بە دەنگی ئەکرد بە سوکی وەک ئەوەی بەدەم لەیلایەوە بدوێ ئەیوت

" کچەکەم؟ ئەزیزی دایە بۆ هێندە لاواز بوویی!!؟ کێ ئاوای کردووە لەم کچەی من؟!! " هەستم ئەکرد دەستی سوک ئەهێنا بە سەرما

بە دەم گریانەوە وتم

" دایکە لەبێ تۆیی زۆرم چەشت تخوا زوو وەرەوە تۆ نازانی من چەندە تەنهام "

پێخەفێک کەوتە سەر شانم بێ ئەوەی سەر بەرزکەمەوە لە تاو ماندویەتی خۆم خزاندە ناو باوەشی دایکم و خەوم لێ کەوت


*******************


پاشا کەوتبووە گومانەوە لە جادووگەرەکە

هەموو ڕۆژێک داوای شتی سەیری ئەکرد دەمێک ئەیوت جادووەکە پوچەڵ کراوەتەوە بەڵام کە ئەیزانی پاشا چەندە توڕە بووە دوبارە ئەیوتەوە جادووەکە کەوتوەتەوە کار تا خۆی لە سزاو توڕەبوونی پاشای ئاشق بپارێزێت

ناردی بە شوێن جادووگەرە ڕیش سپیەکەیا کە جادووگەرەکە گەشت پاشا خۆی خزاندە نێو جێگەکەیەوە تا خۆی وا پیشانبات لە سەرەمەرگدایە وڕاستیەکانی جادوگەرەکەی بۆ ئاشکرابێت

جادووگەرەکە کە هاتە ژوورەوە پاشای بینی چەندە لاواز لەناو جێگەکەی ڕاکشاوە دوو پزیشک بەسەر سەرییەوە وەستاون لە دڵی خۆی وتی

( ئەمڕۆش نەبێت بە دڵنیایەوە بەیانی ئەمرێت شازادەش دیار نیە لە کوێیە دوو ڕۆژە دیار نیە ئەگەر بەیانی نەگەڕێتەوە واتە مردووە کەواتە کێ ئەبێتە شوێنگرەوەی پاشا؟ هههه لە من زیاتر کێ هەیە بۆ ئەو پۆستە شیاو بێت؟ هەم لەناو خەڵک قسەم ئەوات و هەموان لێم ئەترسن هەمیش پاشا متمانەی پێم بووە ئیتر ڕێگرییەک نابینم لە بەردەم گەیشتنم ئەو پلەیە "

جادووگەرەکە ڕوخساری بێ ویستی خۆی گەشایەوە هاتە بەردەم پاشا وتی

" پاشای مەزنی ئەم وڵاتە ..چیە باردۆخت بەم شێوەیە ئەبینم؟ "

پاشا کە تەندروستی جێگیر بوو بەڵام دەنگی خۆی کز کرد وەک ئەوەی بە قورسی قسەی بۆ بکرێت وتی

" پزیشکەکەم ئەڵێت زۆرت نەماوە و ئەمریت! ئەمەوێت پێش مردنم شاژنەکەم بۆ جارێکی تر ببینمەوە هەر ئێستا "

" بەڵام گەورەم کچە پرچ سپیەکە هێشتا نەگەشتوە ئیتر چۆن بتوانم شاژنت نیشانبەم؟! "

جادووگەرەکە کەوتە گومانەوە لە قسەکەی پاشا چونکە ئەگەر نزیکی مەرگ بێت ئەبێت هیوا بخوازێت زوو بمرێت و لە جیهانەکەی تر دووبارە بگاتەوە بە هاوسەرەکەی کەچی ئەو پەلەی ئەوەیەتی پێش مردنی بیبینێت!

هەر زوو درکی بەوە کرد ئەم ماستە بێ موو نیە بۆیە خۆی کۆکردەوە زیرەکانە بیری کردەوە ئەبێت هۆکاری قسەکەی پاشا چیبێت پاشان وتی

" یەک خولەک کاتم پێبە پاشاکەم "

ڕۆشتە دەرەوە لە بەردەم ژوورەکەی پاشایش پزیشکێکی یاریدەدەر وەستابوو جادووگەرەکە وتی

" ئادەی سەیری چاوەکانم بکە "

یاریدەدەرەکە شڵەژا ڕوخساری تێک چوو کاتێک سەیری چاوەکانی جادووگەرەکەی کرد ئاگری ئەبینی وەک ئەوەی دۆزەخ لە چاوەکانی ئەودا بێت، زۆر ترسا ویستی ڕاکات بەڵام جادووگەرەکە مەچەکی گرت وتی

" پاشا چیەتی؟ "

یاریدەدەرەکە هێندە ترسابوو لە چاوە بڵێسەدارەکانی نەیتوانی درۆ بکات وتی

" پاشا تەندروستی زۆر باشە نازانم بۆ وای لە خۆی کردووە "

ئەوەی ویستی زانی بۆیە وازی لە یاریدەدەرەکە هێنا و گەڕایەوە ژوورەوە تا داوەکەی پاشا پوچەڵکاتەوە

" پاشاکەم بەو پێیەی من جادووگەرم ئەزانم تۆ کاتی مردنت زۆری ماوە دڵنیابە بەشی ئەوە کات ماوە شاژن ببینی بۆیە پەلەت نەبێت "

پاشان بە ڕێزەوە سەری بۆ پاشا دانواند و ڕۆشت

پاشا توڕەیی بەرۆکی گرت کە زانی ئاشکرا بووە خۆی بێ شەرمەزار ئەهاتە پێش چاو بەڵام ئیتر ڕێگەیەک نەما جگەلە وەستان و چاوەڕوانکردنی شازادەکەی تا ئەو کچە پرچ سپییە بێنێتە بەردەمی پاشان شاژنەکەی بۆ بگەڕێننەوە


________________________
___________________







     1128 Words🤍

Continue Reading

You'll Also Like

2.5K 234 2
[ 𝑻𝒉𝒆 𝒆𝒏𝒅 ✔︎] * * * ꧁𝑱𝒂𝒚 𝒑𝒂𝒓𝒌...𝑳𝒆𝒆 𝑺𝒐𝒇𝒊𝒂 ꧂ * * * _𝑩𝒆𝒕𝒘𝒆𝒆𝒏 𝒚𝒐𝒖 𝒂𝒏𝒅 𝒎𝒆_ _نـێـوانـی مـنـوتـۆ_ * * * دایـکـە گـەرامـ...
3.1M 198K 90
What will happen when an innocent girl gets trapped in the clutches of a devil mafia? This is the story of Rishabh and Anokhi. Anokhi's life is as...
44.7K 1.1K 19
Lucas Robinson was a ordinary guy living around the world till one day tragedy happened. He got killed by a bus(Bus-kun) and a truck (truck-kun) who...
499 147 6
لە دارستانی ڕەنگ سەوز و زێڕین لە ناو ئاوازخوێندنی باڵندەی ژین لەگەڵ یەکەم کازیوەی بەیان لە شەبەقدا بینیمی لە باخی گوڵان زوڵفی بڵێسەی ئاگرت ڕووی تێکرد...