S.2 P.1

107 19 13
                                    


.

.

.

کاتێک بە قورسی بەسەر بەردەڵانەکەیا ئەڕۆشتنە سەرەوە بایەکی بەتین هەڵیکوتایە سەریان، لورەکەی تـا ترۆپکی ئاسمان ئەڕۆشت

تایهیۆنگ لە پێشەوە دەستی ئیلینی گرتبوو و ڕایکێشایە تاقەکەی بەردەمیان، جۆنگکوک-یش لە دوایانەوە بوو نەوەکا یەکێکیان بەربنەوە خوارەوە

ڕەشەباکە زۆری بۆ هێنان ناچار بوون بڕۆنە ناو تاقەکەوە، کە ڕۆشتنە ژوورەوە درکیان بەوە کرد کە تاقێکی ئاسایی نیە، بەڵکو ئەشکەوتێکی گەورەیە

T.B تاق وەک ئەشکەوتە بەڵام بچوک ترە

هاتنە ناو ئەشکەوتەکەوە، تا زیاتر ورد ئەبوونەوە تێبینی شتی سەرنج ڕاکێشتریان ئەکرد، بنمیچی ئەشکەوتەکە هەمووی ئەڵماسی درەوشاوە بوو بە ڕەنگی جیاواز ڕۆشناییان ئەدایەوە، ڕۆشناییەکە لەسەر چاوەکانی ئیلینی ئەنیشتەوە وای ئەکرد چاوەکانی وەک ئەستێرە بگەشێنەوە

هەردوو کوڕەکە لە چاوەکانی ئەویان ئەڕوانیی، تەواو ڕۆشتبوونە دنیایی خەیاڵەوە، هەرکەسێک سەرەتا ئەوانی بدیبایە ئەیوت ئەمانە سەیری شتێک ئەکەن لە دەرەوەی زەوی هاتووە، بەڵام ئەوە تەنها کچێکی ئاسایی بوو کە دڵخۆش ئەبوو بە بینینی جوانی بەشە سەرنجڕاکێشەکانی ئەو جیهانە شاراوە

جۆنگکوک کە بینی تایهیۆنگ بە هەمان شێوە لە ئیلینی ئەڕوانێت هەستی بە جۆرێک لە ئیرەیی ئەکرد وای ئەکرد توڕەبێت، وەک ئاگادارکردنەوەیەک وتی
"ئەحمم "


تایهیۆنگ خێرا چاوی لابرد ڕووی لە لایەکی تر کرد، ئەو بەشە بە پێچەوانەی بەشەکانیتر تاریک بوو

جار جارە دەنگی سەیر ئەهات وەک دەنگی شەمشەمە کوێرە بەڵام زۆر قوڵ و تۆقێنەر بوو


لە کاتێکدا تایهیۆنگ لە دەوروبەری ئەڕوانی وتی

" سەرەوەمان شاخەکەیە کە با یەکە هێواش بوویەوە ئەگەین بە شوێنی مەبەست بەڵام تا ئەو کاتە با نزیکی ئەو شوێنە تاریکە نەکەوینەوە هەستێکی خراپم هەیە دەربارەیی "

ئەو بە حوکمی ئەوەی شارەزایی دەربارەی دارستان هەبوو وەک گەورەیەک خۆی پیشان ئەدا، ئەیویست بەردەوام ڕێنوێنی ئەوان بکات بەڵام ئەم شتە بەردەوام جۆنگکوکی بێزار ئەکرد

*******************

ئەو کوڕە خۆی بەچی ئەزانێ فرمان دەرئەکات،  پشانی ئەیەم من کێم
"بەڵام پێویستە شتێک پەیداکەین بۆ خواردن بۆیە ئەبێ بڕۆینە ئەوێ " ئاماژەم بۆ ڕێڕەوە تایریکەکە کرد

{ پرچ بەفرین }✔Where stories live. Discover now