ئاریانا✔️

بواسطة lady__olivia

34.2K 6.2K 19K

دڵۆپێک لە موحیبەتی ئاریانا دەریایێک لە پیسی پاک کردەوە لەسەر ئەندامانی بانگتانە Writer ✍️:lady__oilivia دەست... المزيد

Part 1
Part 2
Part 3
Part 4
Part 5
Part 6
Part 7
Part 8
Part 9
Part 10
Part 11
Part 12
Part 13
Part 14
Part 15
Part 16
Part 17
Part 18
Part 19
Part 20
Part 21
Part 22
Part 23
Part 24
Part25
Part 26
Part 27
Part 28
Part 29
Part 30
Part 31
Part 32
Part 33
Part 35
Part 36 end

Part 34

1K 199 569
بواسطة lady__olivia




جاوید
" باوکم لە ساڵانی ھەشتاکانەوە ئاغایە ئەیلا خان ، ھەر ئەو جۆرە داب و نەریت و مرۆڤانەی کە ئێمە لە توێژینەوەکەمان باسی ئەکەین "












ئەیلا
" پێم وابوو تۆ لە خێزانێکی ڕۆشنبیرەوە ھاتوی ، نەک کوڕی ئاغایێک بی "












جاوید زەردەخەنەی کرد کە بیری کەوتەوە لە چ خێزانێک ھاتوە

" تۆ نازانی ئێمە چیمان چەشتوە تا گەیشتوین بەو تەمەنە ، پێنج ساڵ لەمەوبەر کە بڕیارم دا بێم بۆ ئەمریکا بۆ خوێندن ، ئەگەر ئەزانی چیان پێ کردم ، زلەیەکم بەدەستی باوکم خوارد تەنھا چونکە وتم لەدەرەوە دەخوێنم ، بەڵام دایکم لە ڕووی باوکم و ھەموو عەشیرەت وەستایەوەو وتی جاوید بڕۆ خوێندنەکەت تەواو کە پیاوم ئەوێ قسە ئەکا "












ئەیلا
" چ ئاغاژنێکی ئازا "












جاوید
" ئەویش خەریکە ئەڕوخێ بەدیار پیاوێکی ئیفلیجەوە "



ئەیلا شێوەی ڕوخساری جدی کردەوەو سەرسام بوو بەو قسەیە








جاوید
" باوکم سێ ساڵە لەسەر جێگا ئیفلیج بووە بەھۆی ڕوداوێکی ھاتوچۆوە ، تەنھا دەتوانێ قسە بکات و ھیچیتر ، ناتوانێ دەستەکانی بجوڵێنێ ، ناتوانێ بە قاچەکانی بڕوا ، تەنانەت ناتوانێ دابنیشێ ، تەنھا لەسەر جێگاکەی پاڵکەوتوە بە درێژایی ژیانی "












ئەیلا
" چەندە سەختە بۆی ، زۆر بەداخم "














جاوید
" ھاوینی دووەم ساڵی خوێندنم بوو لە ئەمریکا ، کە کەڕامەوە ئۆکڕانیا تا پشوەکەم لە لای خێزانەکەم بەسەر بەرم ، بەڵام ئەو ھاوینە بۆمن سەخترین ماوەی ژیانم بوو ، باوکم دوای ھەفتەیەک لە گەڕانەوەم توشی ئەو ڕوداوە بوو ، دووبارە ھەموو مام و خاڵ و پیاو ماقوڵەکان دەستیان بە قسە بێماناکانیان کردەوە ،« ئاغا جاوید نابێ بڕۆیتە دەرەوە ، دەبێ لە شوێنی باوکت بی ، ھەی ناپیاو چۆن ماڵەوە جێدێڵی و بۆخۆت دەڕۆیتە پیاسە بۆ دەرەوە لە کاتێکدا باوکت لەسەر جێگایە » "


جاوید ئەوەندەی لەدڵ بوو سەبارەت بە خێزانەکەی کە دەیەویست ھەمووی بۆ ئەیلا باس بکات تا کەمێ لە دڵی خۆی بباتە دەرەوە











ئەیلا
" بۆچی شتێکی وا ئەوەندە گەورە دەکەن ؟ "











جاوید
" ئیتر ئاوایە لە خێزانەکەی ئێمە گەر بتەوێ شتێک بکەی دەبێ پرس بە ھەموان بکەی "













جاوید بە چاوێکی پڕ لە خەمەوە لە زەویەکەی ئەڕوانی کە قسەکانی باوکی بیر ئەکەوتەوە

" ھەرچەندە بە درێژایی ژیانم لێدان و قسەی ناشرینی زۆرم بە دەست و دەمی باوکمەوە خواردووە بەڵام باشی زۆریشم لێی بینیوە ، لەزۆر شتدا بڕیار و قسەی خۆی ئەگۆڕی بۆ ئێمە یا بڵێم لەبەر خاتری دایکم ،
دوای ساڵێک لە ئیفلیج بوونی بانگی کردمە لای خۆی ، وتی ھێنری کوڕەکەم دوا وەسیەت و داواکاریم لە کوڕە گەورەکەم ھەیە ، گەر بۆمی جێبەجێ نەکەی ھەرگیز گەردنت ئازا ناکەم "












ئەیلا
" ھێنری کێیە ؟؟ "











جاوید
" من ناوم ھێنری بوو تا تەمەنی ١٨ ساڵی ، ئەو ناوە باوکم لێی نابووم
، بەڵام من کە ئاشقی دایکمم و ھیچ قسەیەکی ڕەت ناکەمەوە ، وە ھەرچی دایکم بیڵێ وەک فەرمانە بۆم ، چونکە ئافرەتێکە کە نەیھێشت من وەک پیاوانی دنیپڕۆ گەورە بم و ببم بە زۆردار ، دەمزانی دایکم حەزی بەو ناوە نەبوە کە لێم نراوە ، ناوی خۆم گۆڕی بۆ جاوید ، ھەرچەندە دووبارە کە زۆر قسەشم خوارد و باوکم بۆ ماوەی شەش مانگ قسەی لەگەڵم نەبوو لەسەر ئەوە ، بەڵام سور بووم لەسەر ئەوەی ناوم بکەم بەو ناوەی لەسەرەتاوە دایکم بۆی دیاری کردبووم و بە جاوید بانگی دەکردم ، دایکم گرینگی بەوە نەدەدا کە لە ناسنامەکەم چی نوسراوە یا باوکم ڕازی نیە، ئەو ژنێکە کە ھیچ مرۆڤێک ناتوانێ ڕێگە لە ویستەکانی بگرێ "













ئەیلا
" من سەرسامی دایکتم ، لەو وڵاتە لەناو ئەو ھەموو مێشک تەسکە چەندە بوێر بووە "















جاوید
" با بێمەوە سەر قسەکانی باوکم ، ئەو ڕۆژە باوکم کۆتا داواکاری و وەسیەتی بۆ کردم ، من گەر پیاو بام ئەبوا ئەو شتەی بۆ بکەم ، بەڵام ئەوەتا تا ئێستا نەمتوانیوە "















ئەیلا
" چی بوو ئەو شتە ؟ "













جاوید
" باوکم داوای لێکردم کە خوشکە تاقانەکەی بۆ بدۆزمەوە بۆ ئەوەی یەک وشەی پێ بڵێ و ئیتر بە ئاسودەیی سەر بنێتەوە "













ئەیلا
"خوشکەکەی ؟ بۆچی پورت لەکوێیە ؟ "















جاوید
" نازانم ، پورم ٢٣ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ ھاوسەرەکەی لە ئۆکڕانیا ڕۆشتن و ئیتر ھیچ کەسێ نەیدۆزینەوە ، باوکم کە کەوتە سەر جێگا و بە درێژایی ڕۆژ ئازاری دەچەشت و پەشیمان دەبوویەوە لەو ھەموو زوڵمەی بەرامبەر خوشکەکەی کردویەتی ، وای دەزانی ئاھی خوشکەکەی بەسەریەوەیەتی بۆیە وای بەسەر ھاتوە ، دەیەوێ بۆ یەک جاریش بێ بیبینێ و داوای لێخۆشبوونی لێ بکات ، بەڵام تا ئێستا نەمتوانیوە بۆی بدۆزمەوە "





ئەیلا کەوتە گومانەوە دایک و باوکی ٢٣ ساڵ بەر لە ئێستا ھاتون بۆ ئەمریکا ئەوانیش لە ھەمان شار و ھەمان وڵات ھاتوون وە ھەرگیزیش باسی ڕابردوو ناکەن ئەمانە ھەمووی بۆ یەک ئەگەری دەبەن کە

کە لەوانەیە دایکی ھەمان ئەو پورە بێ کە جاوید بەدوایدا دەگەڕێ







ئەیلا
" بۆ باوکت چی بەرامبەر خوشکەکەی کردوە ئاوا دەیەوێ داوای لێخۆشبوونی لێ بکات "














جاوید ئاھێکی ھەڵکێشا
" زۆر شتی کردووە .....زۆر......... کە بە من باس ناکرێ "












جاوید
" ئێستا من دەبێ بە سەر شۆڕی بگەڕێمەوە دنیپڕۆ کە دوا وەسیەتی باوکم پێ بەدی نەھات ، نازانم بە چ ڕوێکەوە بگەڕێمەوە "









ئەیلا ھیچی نەوت و مێشکی پڕ پڕی بوو لە پرسیار کە بێ ئۆقرە بوو بۆ گەڕانەوە بۆ ماڵەوە بۆ ئەوەی ھەموو شتێک لە دایکی بپرسێ ، ئەمجارە ھەر دەبێ بۆی باسکەن چیتر ئۆقرەی نەمابوو کە ھەروا بێ ئاگا بمێنێتەوە لە ژیانە سەختەکەی دایک و باوکی






دوای ئەوەی لەگەڵ جاوید قسەکانی تەواو بوو و جاوید وتی کە دەگەڕێتەوە دنیپڕۆ بۆیە دەبێ بە ئۆنلاین توێژینەوەکە بنوسن بەیەکەوە










ئەیلای بێ ئۆقرە بەر لە نیوەڕۆ ڕۆشتەوە بۆ ماڵەوە ، کە چووە ژوورەوە بینی دایکی خەریکی ئامادەکردنی چێشتی نیوەڕۆیە و لەلای تەباخەکەیە







ئەیلا کە لەلای دەرگای چێشتخانەکە وەستابوو
" ئاغا جۆنگکوک چی تۆیە دایکە ؟ "







ئاریانا دەستی ڕەق بوو لەشوێنی خۆی و ئاوڕی نەدایەوە
ئەیلا چۆن دەربارەی براکەی زانیویەتی ؟ چۆن ئاغا جۆنگکوک دەناسێ ؟بڕیاری دا وەڵام نەداتەوە و ھیچی نەوت








ئەیلا
" دایکە وەڵامم بدەرەوە ، من ئیتر مناڵ نیم کە شتم لێ بشارنەوە "









ئاریانا کەوچکەکەی دەستی داناو ئاوڕی دایەوە بە توڕەییەوە وتی
" دەتەوێ چی بزانی ؟ "












ئەیلا
" ھەموو شتێک ...........ھەموو شتێک سەبارەت بە تۆو باوکم "













ئاریانا
" بۆچی دەتەوێ بزانی ؟ "












ئەیلا
" چونکە من کچی ئێوەم ، مافی خۆمە دەربارەی ڕابردووی دایک و باوکم بزانم "






ئاریانا ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵمژی و خۆی ھێمن کردەوە





ئاریانا
" لەکۆتاییدا کچەکەم ئەوەندە گەورە بوو کە لە ڕابردوی دایکی بپرسێ "












ئەیلا
" دایکە ...."

ئاریانا قسەکەی پێ بڕی و ڕۆشتە ھۆڵەکە لەلای پەنجەرەکە دانیشت کە تیشکی خۆر لێی دەھاتە ژوورەوە و شوێنێکی ئاسودە بوو بەلایەوە




ئەیلا لە بەردەمی دانیشت و چاوەڕێی ئەوەبوو دایکی قسە بکات










ئاریانا
" ھەموو شتێک لەو ڕۆژەوە دەستی پێ کرد ، ...........ڕۆژی دەست ماچکردنی کاکەم بوو............. کاکە جۆنگکوکم .........ئەو ڕۆژە بوو ھەستم کرد  من و براکەم ئەوەندە گەورە بووینە کە ئیتر ناتوانین مناڵانە ڕەفتار بکەین و بەرپرسیاریەتی و خەمی دونیا ئەدەین بە کۆڵمان "












ئەیلا
" کاکەت ؟؟؟؟ "















ئاریانا
" ئەڵێی دوێنێیە ، ھەموو شتێکم بە وردەکاریەوە بیرە ....... من لەو ڕۆژەوە خۆم و ژیانم دایە دەستی کاکەم تا وێرانی بکات

.



.





.



.

بڕیاری ئەوە درا کە ئیتر بە ئاشتی بژین و منێکی قوڕ بەسەر ببم بە قوربانی بۆ ئەو ئاشتیە کە ھەرگیز بەرقەرار نەبوو
.



.






.




.





.











.









.




ڕام کرد و ڕۆشتم بۆ گوندەکە چاوم بە جەیلان کەوت

وە جینی براکەی کە پیاوی خەونەکانم بوو




.






.




.









.



ڕۆژی ئاھەنگەکە منێکی جل ڕەشی چارە ڕەش لەلایەن خێزانەکەمەوە وەک کلێنسێکی بۆگەن فڕێدرام ، ئەوەش چونکە ئەو پیاوەی بەزۆر منیان پێی دا کێشەی دروست کردبوو کە لەسەر من حیساب بوو

ئەو قسەیەی ئەو ڕۆژە کاکە جۆنگکوکم کردی قەت لەبیری ناکەم

" بە ملی شکاوی ئاریانا بەزم نەما لەسەری توشی نەبین "

بۆ مەگەر من چیم کردبوو ؟ ھەرچی ئەوان وتیان نەمکردبوو؟

بۆ دەبوا لەڕۆژێ ھاوسەرگیریەکەم قسەیەکی وا تاڵ و ناخۆش ببیسم لە دەمی براکەمەوە

بەڵام نا ھەمووی خەتای منە

بۆچی منێکی مل شکاو بووم بە بوک و ھاوسەرەکەم شەڕی نایەوە

بۆچی مێردی ئاریانا شێتە و ئاغای توڕە کردووە

ئەم شتانە لەسەر من حیساب بوون کە دەبوا جوێنم پێ بدرێ لەسەری

.






.








.







.






.








ئەو شەوەی یەکەم چوونە دەرەوەم بوو لەگەڵ مێردەکەم وام دەزانی ژنێکی خۆشبەختم ھھھ

کەچی دووبارە کاکە جۆنگکوکم ڕێگەی نەدا ئەو خۆشبەختیە تا سەر بێ

ئەوەندە قسەی بە تایھیۆنگ وت کە ھانی بدات وەک ئاژەڵ بکەوێتە سەرم و لێم بدات

بەر لەوە باوکت ھەرگیز لێی نەدابووم ،

لەدوای ئەو شەوەوە ھەر لێدانێکم خواردبێ ئاھێکم ھەڵدەکێشا کە تا حەوت تەبەقەی ئاسمان درێژ بێ

ئاھێک بۆ یەخەی باوکت نا بەڵکو بۆ یەخەی کاکە جۆنگکوکم

چونکە ئەو وای کرد تایھیۆنگ دەستی پێم فێر بێ


.








.









.









.



دووگیان بووم ، خۆشترین سات لە ژیانم بوو بە ژەھری مار

ئەو ڕۆژە بووە ناخۆشترین ڕۆژ ، بووە کابوسێک بۆم کە ھەرگیز وازم لێناھێنێ و شەوانە دێتەوە خەونم

ئەو پورەی کە تۆم بەناویەوە کرد پورە ئەیلات

جوانترین و ناسکترین کچ بوو لەم دونیایە پێستە سپیەکەی ئاوی لە دەمی ھەرچی نێرە ئەھێنا ، وەک پەڕە کاخەزێک بوو کە دەستی ھیچ کەسێکی بەر نەکەوتبێ

لە جوانی و شۆخی ، لە قسە خۆشی و شیرینی ، لە زیرەکی و ئاقڵی ،

ھەموو شتێکی ھەبوو ئەیلا ، ئەتوت بە تایبەت خەلق کراوە ، بێ کەم و کوڕیترین مرۆڤ بوو ، بەڵام ئەوان ئەو خەلقە جوانەیان کوشت و سڕیانەوە


ئای خوشکە جوان و نازدارەکەم چۆن لەناو خوێنی خۆی گەوزاندیان

ھەرگیز ئەو دیمەنە لەپێش چاوەکانم لاناچێ ئەیلا

چۆن لەسەر ھەڵەیەکی ھەرزەکارانە کچێکی وا جوان و پاکیان خەڵتانی خوێن کرد

مامە گەورەکەت ئاغا یونگی لەپێش چاوی ھەموومان سەری بڕی

سەری بەتەواوی لێکردەوە

ئێستاش چاوە کراوەکانی سەیرم دەکەن و لەپێش چاومە ، کە پێم دەڵی

« ئاریانا فریام کەوە ، ڕزگارم کە »

بەڵام من چیم کرد ؟ ھیچم بۆی پێ نەکرا جگە لە گریان


.









.





.





.







.

من بووم بە خزمەتکار و کاکەشم بوو بە زاوا ، لەپێش چاوەکانم خۆشەویسترین ھاوڕێی منی کرد بە ژنی خۆی ، وەک ئەوەی بڵێ چیم پێ خۆش بێ ئەیکەم و کەسیش حەدی نیە قسە بکات

بەڵام  من ھەرچیێکم بویستبا دەیوت ئەی قسەی خەڵک چی لێ بکەم
.


.



.




.

.







کاکەم مناڵی بوو کوڕێکی بوو کە پۆزی پێیەوە لێ ئەدا ، لەبەر چاوەکانی من و تایھیۆنگ خۆشی دەردەبڕی و شیرینی ئەبەخشیەوە ، لەکاتێکدا ئەیزانی کە ئێمە چەندەمان حەز بە مناڵەو ساڵێکە چاوەڕێین





.












.












.




بوختانم پێ کرا ، بوختانێک کە خۆشیان بڕوایان پێی نەبوو چونکە من ھەر لەماڵ نەچوبومە دەرەوە


ئەو شەوە ھەرچی داھاتوێکم لە مێشکم دروست کردبوو لەگەڵ باوکت
لەگۆڕم نا ، ئەو شەوە بۆم سەلما کە مەحاڵە من ئاسودەیی ببینم


باوکت کە لە ھەموان باشتر منی ئەناسی باوەڕی بەمن نەکرد و باوەڕی بە ئاغا یۆنگی و قسەکانی کرد ،


قژی ھەڵکەندم و چاوەکانی کوێر کردم لەسەر قسەو قسەڵۆک

ئەو شەوە ھانام بۆ کاکە جۆنگکوکم برد تا لەدەستیان ڕزگارم کا کەچی .........



.







.








.







.






.






.




.

من وئەندریا بووین بە ھاوڕێ ، ئەو لەمن ماڵ وێرانتر و من لە ئەو چارە ڕەشتر

.




.





.



.




مناڵم بوو ، تۆیێکی جوان و نازدار

گەر ئەو ڕۆژە مامۆژنت ئەندریا نەبوایە ، یا من ئەمردم یا تۆ

ھەرگیز لەبیری ناکەم کە چی بۆ کردم لەو ڕۆژەیا



.









.









.










دەرکرام ، دووبارە لەماڵەوە ڕۆشتم بەڵام ئەمجارە تاکە شتێکی ئاقڵانەم کردبێ ئەوە بووھانام بۆ ئاغا جۆنگکوک نەبرد ئەمجارە

نەمھێشت دووبارە چارە ڕەشم بکاتەوە


.







.












.











.


باوکت ھاتە لام و ئەو قسانەی بۆ کردم منیش ھەموو شتێکم وەلاناو
لەگەڵ تۆو باوکت ھاتین بۆ ئێرە


باوکت وەک بەڵێنی دابوو بوە چەترێک بۆ من و تۆ

بەڵام ئەو ھەر پیاوە توڕە و دەمارگیرەکە بوو ، کاریگەری وڵات و بیرکردنەوەی وڵاتەکەی ھێشتا بەسەرەوە مابوو

بەڵام ئیتر ترسی قسەی خەڵک و دەوروبەری نەمابوو ، بۆیە ئاسودە ژیاین ئەم چەند ساڵە

گەر شەڕیشمان کردبێ زوو ئاشت بوینتەوە و جار جارە لێدانیشم خواردوە بەدەستیەوە ، بەڵام تایھیۆنگ ھەوڵیداوە کۆنتڕۆڵی خۆی بکات و لەبەر من سەردانی دکتۆری ئەکرد تا چارەسەرێک بۆ ئەو توڕەییەی بدۆزێتەوە "













ئەیلا کە شۆکی قسەکانی دایکی بوبو ھەرچەندە چیڕۆکەکە تەواو بوو بەڵام ئەیلا ھەر بێ دەنگ دانیشتبوو و نوقمی ناو قسەکانی دایکی بوو



نەیدەزانی چی بڵێ چەندە پرسیار دەربارەی شتەکان بکا چوونکە لە ھیچ کامێکیان تێنەگەیی


تێنەدەگەیی بۆچی وایان کردووە

بۆچی باوکی ویستویەتی زیندەبەچاڵی بکا لەکاتێکدا کە ٢٣ ساڵە باوکی بەو شێوەیە نەناسیوە

باوکی بە میھرەبانترین و زەحمەتکێشترین باوک ناسیوە کە شانازی پێیەوە کردووە








ئەیلا
" باوکم ویستی من زیندەبەچاڵ بکات ؟ "













ئاریانا
" ئەو ناچارکرا کە بیر لەوە بکاتەوە ، ھەموو ماڵ وێرانی ئێمە بەھۆی ئاغا یۆنگی و ئاغا جۆنگکوک بوو "













ئەیلا کە بیری لە ھەموو چیڕۆکەکە ئەکردەوە ھندێک شت ھەبوون کە لێی ببوە گرێ و دەبوا بیزانیبوا


ئەیلا
" دایکە دواتر باوکم باسی نەکرد کە ڕۆژی ھاوسەرگیریەکە لە ژوورەوە چی ڕویدا وا خاڵە جۆنگکوک توڕە ببو و ئەویش شەرمەزار بوبو ؟ "












ئاریانا
"باسی کرد گیانەکەم باسی کرد "















ئەیلا
" چی بوو ؟ خاڵۆم چی لە باوکم کردبوو لەو ڕۆژە ؟ "












ئاریانا
" پێڵاوەکانی پێ ماچ کردبوو "





ئەیلا چاوەکانی ئەبلەق بوبون ئاخر ئەو باوکەی کە بە تاجی سەری و ئەشقی خۆی ئەزانی وای پێ کرابێ قبوڵکراو نەبوو

ڕێزی باوکی زۆر لەلا بوو نەیدەویست قبوڵی کا وای پێ کراوە









ئەیلا
" ئەی ئەو ڕۆژەی باوکم ھات و تۆی ھێنا بۆ ئەمریکا ، باسی نەکرد کە لە ماڵەوە بۆچی شەڕی لەگەڵ مامە یونگیم کردبوو ؟ بۆچی لێدانی خواردبوو ؟ "














ئاریانا
" لەسەر مامۆژنت بوو ، ئاغا ئەوی لەگەڵ باخەوانەکە بینیبوو ، باخەوانەکەی کوشت و ئەیویست ئەندریاش بکوژێ ، کە باوکت ڕێگری لێ کردبوو "











ئەیلا
" ئینجا توانی ڕزگاری بکا ؟ "












ئاریانا
" باوکت کە ئەو شتانەی بۆم باسکرد من ھەفتەیەک نەمتوانی بخەوم ، نازانم بۆتۆی باس بکەم یا نا ، کە ئەو شەوە چی ڕویداوە "













ئەیلا
" دایکە باسیکە ، من دەمرم نەیزانم "















ئاریانا
" ئەو شەوە باوکت تا سەرە مەرگ لێیدرا لەلایەن مامەتەوە ، کاتێ خەریکبوو لەھۆش خۆی بچێ بینی کە ئاغا یونگی بەقژ ئەندریای ڕاکێشا بۆلای ئاژەڵەکان

تا لەبەر چاوانی ون بوون بەڵام لەبەر گوێیەکانی نا

باوکت گوێبیستی ھاوار و قیژەی ئەندریا بوبو لەگەڵ نەڕە نەڕی شێر و پڵیگەکان ، کە ئاشکرا دیار بوو ئەندریا  دەرخواردی شێر و پڵینگەکان دراوە لەو شەوەیا "











ئەیلا کە ڕەنگی پەڕیبوو لە ترسناکی ئەو شتانەی دایکی باسی ئەکا
تفێکی قوت دایەوەو وتی


" دایکە ئەو کوڕەی توێژینەوەکەمی لەگەڵ دەکەم ....... ئەو ........ کوڕی ئاغا جۆنگکوکە "




ئاریانا کە گوێی لەوە بوو ھەموو جەستەی موچڕکی پیاھات وەک ئەوەی کە براکەی ئێستا لەبەردەمی بێ و ھەست بە نزیکی ئەو بکات



ئەیلا ھەموو قسەکانی جاویدی بۆ دایکی باس کرد کە جۆنگکوک چەندە پەشیمانەو دەیەوێ لەسەرە مەرگ خوشکە تاقانەکەی ببینێ



ئاریانا کە لەوەتەی زانیبوی ئەو کوڕە کوڕی جۆنگکوکە یەک وشە لە دەمی نەھاتبویە دەرەوە




ئەیلا
" دایکە من نامەوێ پێت بڵێم بڕۆ و لە خاڵەم خۆش بە ، بەڵام جاوید دەیەوێ ئاواتەکەی باوکی بێنێتە دی ، من لە ھەستی ئەو تێئەگەم "













ئاریانا
" شششش بێدەنگ بە ئەیلا تکایە ئەو بابەتە ببڕێنەوە ..... وە ...... وە بە باوکت مەڵێ کە ھەموو شتێکت زانیوە ....... ئەو نایەوێ تۆ بزانی کە ئەو چۆن بووە پێشتر ، نایەوێ تۆ دیدگایێکی خراپت بۆی دروست بێ "












ئەیلا بە دڵ شکاویەوە
" بەڵام ئەو ویستویەتی من بکوژێ "
















ئاریانا
" ئەزانی کە باوکت ئێمەی ھێنا بۆ ئێرە چەندە زەحمەتی بۆ کێشاین
، تۆ مناڵ بووی و ئاگاداری ھیچ نەبووی ، باوکت توالێتەکانی مۆڵ و بیناکانی پاک ئەکردەوە تا بتوانێ من و تۆ بژیێنێ ، ٢٣ ساڵە ڕەنج ئەکێشێ بۆمان ، ھەرچی کاری قورس و کەم ھەبووە کردویەتی ، ھندێک جار من و باوکت نانمان نەئەخوارد تا تۆ برسی نەبی ، تا تۆ پێویستت بەھیچ نەبێ و ھەموو شتێکت بۆ دابین کەین ، گەر باوکت لە کۆندا خراپیش بوبێ ئیتر شایەنی لێخۆشبوونە "














ئەیلا
" دایکە تۆ وتت کە ماڵی باوکم دەوڵەمەند بوونە ، ئەی بۆچی باوکم میراتەکەی خۆی وەرنەگرت ؟ "















ئاریانا
" ئەو لەبەر من و تۆ ھەموو شتێکی جێھێشت ئەیلا ، دەبێ ئەوەمان لەبەرچاو بێ ، باوکت ئێستاش چاوی لەو میراتە نیە کە لە دنیپڕۆ ھەیەتی ، ئەزانی بۆ ؟ "













ئەیلا
" بۆچی ؟ "















ئاریانا
" چونکە ئەو ئەزانێ پارە خۆشبەختیمان بۆ ناھێنێ ، ئەو ژیانەی ئێستامان کە زەحمەت و ھەژاریە بە ھەموو پارەی دونیا نایگۆڕێتەوە ، ڕاستە ئێمە برسیەتی و ھەژاریمان زۆر چەشت بەڵام ئاسودە بووین لەناخەوە ، بەختەوەر بوین چونکە یەکترمان ھەبوو ، لەپشتی یەک بوین ھەموو کەم و کوڕیێک یەکترمان قبوڵ بوو "















ئەیلا
" من وام دەزانی کێشەی ھەموو خێزانێک تەنھا پارەیە ، بەڵام ئێوە ئەو ھەموو سامانەتان جێھێشت بۆ ژیانێکی ئاسودەو بێ کێشە ھھھ "
















ئاریانا
" ئەو ژیانەی من و تایھیۆنگ پێکمان ھێنا لەھەزار دەوڵەمەند و خاوەن سەرمایە ئاسودەتر و باشتر بوو ، ئێمە ئەزمونی تاڵترین ژیانمان کردبوو لە گەورەترین و خۆشترین خانوو ، بەڵام ئێستا ئەم خانوە خنجیلانەیەی ئێستام بە ھەزار کۆشک و تەلار ناگۆڕمەوە "













ئاریانا و ئەیلا لەبەر قسە ئاگایان لە کات نەمابوو کە گوێیان لە دەرگای حەوشەکە بوو تایھیۆنگ گەڕایەوە ماڵەوە بە ماندویەتیەوە









ھەرکە دەرگای ھۆڵەکەی کردەوە ئەیلا بەھەڵەداوان خۆی کرد بە باوەشیا و دەستی کرد بە گریان










ئەیلا
" باوکە خۆشمەوێی زۆرم خۆشەوێی ، تۆ لەبەر من ئێستا خزمەتکاریی
خەڵک ئەکەی کەچی خۆت ڕۆژێ دەوڵەمەند بوی "



تایھیۆنگ کە سەری سوڕمابوو و لەھیچ تێنەدەگەیی ، سەیری ئاریانای ئەکرد و بەچاوەکانی پرسیاری لێ ئەکرد






ئاریانا بە شەرمەزاری و کەمێ بە ترسەوە
" ھەموو شتێکم بۆی باسکرد تایھیۆنگ ...... بمبورە"







تایھیۆنگ توڕەیی گرتی و ئەیلای لە باوەشی خۆی دەرھێنا ،


بە چاوە توڕەکانی سەیری ئاریانای ئەکرد
" ئەیلا بڕۆ ژوورەکەت من کارێکم لەگەڵ دایکت ھەیە "












ئەیلا بە ترسەوە
" باوک..... "











ڕاچەکی بە ھاوارەکەی باوکی کاتێ وتی
" وتم بڕۆ "

ئەیلا ڕۆشتە قاتی سەرەوە و دایک و باوکی بەتەنیا جێھێشت







تایھیۆنگ
" ئاریانا قەرار نەبوو کە ھەرگیز باسی ڕابردوو بۆ ئەیلا نەکەین ؟ "











ئاریانا
"ھێمن بەرەوە تایھیۆنگ ...... لەکۆتاییدا دەبوا بیزانێ "





تایھیۆنگ کە دەماری توڕیی چالاک بوبو بەسەری خۆیدا کێشا و شێت بوبو

.




.






.






.




.

بەردەوامە

.





.




.




.







.






_________________

2504



شتێ لە کۆمێنت جێبێڵە وەک ڕێزێ لە ماندوو بونم ئەزیزم

واصل القراءة

ستعجبك أيضاً

68.4K 4.9K 20
𝐏𝐚𝐚𝐤 - پاک /pure/ 𝙎𝙖𝙧𝙩𝙖𝙖𝙟 𝙎𝙖𝙡𝙖𝙪𝙙𝙙𝙞𝙣 𝘼𝙡𝙖𝙢 : 𝘛𝘩𝘦 𝘧𝘶𝘵𝘶𝘳𝘦 𝘩𝘦𝘪𝘳 𝘰𝘧 𝘈𝘭𝘢𝘮 𝘬𝘰𝘩𝘴𝘢𝘢𝘳, 𝘈 𝘳𝘶𝘵𝘩𝘭𝘦𝘴𝘴 𝘭...
161K 14.8K 41
تایهیۆنگ || ئیڵ ئایا ژیان ڕێگر نابێ لەبەردەم خۆشیەکان زۆرجار ؟! ئەوە هەڵەی ئێمە نیە ، هەڵەی چارەنوسە !! (ڕقم لێتە کیم تایهیۆنگ !!)
658K 15K 26
بقلم / الشيماء محمد ( شيموووو)