HEARTLESS/K.TH

By vx_mina000

9.7K 1.2K 1K

نەمزانی کەی و چۆن ئەوە ڕوویدا بەڵام لە کۆتایدا خۆمم دۆزیەوە کە کەوتبوومە داوی خۆشەویستیەوە لەگەڵ کەسێکدا کە ه... More

PART 1
PART 3
PART 4
PART 5
PART 6
PART 7
PART 8
PART 9
PART 10
PART 11
PART 12
PART 13
PART 14
PART 15
PART 16
PART 17
PART 18‌
PART 19
PART 20
21 PART
PART 22
PART 23
PART 24
PART 25
THE END

PART 2

414 55 4
By vx_mina000

وەک پشتگیریەک لە ماندووبونم
ڤۆت و کۆمێنت بکەن

با دەست پێبکەین!

≈≈≈≈≈≈

مینهوو:ئەو تەنانەت بۆ جارێکیش قسەی لەگەڵ ئافرەتێکدا نەکردووە جا چۆن خۆشەویستی دەبێت ههههه

وەکو شێت پێدەکەنی سانیش لەگەڵیدا پێدەکەنی بەڵام باوکم قسەیەکی کرد کە وایکرد هەردووکیان بێدەنگ بن

ب.تای:کوڕەکەم پیاوی کارە و خەریکی خوێڕیایەتی نییە وە بۆ بابەتی خۆشەویست و هاوسەرگیری من و هاوسەرەکەم ئافرەتێکی باشی بۆ دەدۆزینەوە بۆیە پێویست ناکات خەم لەوە بخۆن

بەزەردەخەنەوە گوتی منیش بەبێزاری گوتم

تای:پێویست بەوە ناکات من خۆشەویستم هەیە
وە ئێمە یەکترمان زۆر خۆشدەوێت

ئەوەی گوتم درۆ نەبوو بەڵام وادیارە کەس باوەڕ ناکات ویستم دەست بکەمەوە بە نان خواردن تا داپیرەم حاڵی تێکچوو وە هەر دەکۆکی وە مامە دانتێم قسەی کرد

م.دانتێ:دایکە تۆ باشی؟

بەترسەوە گوتی لەوە زیاتر چاوەڕێم نەکرد و ڕۆشتم داپیرەم هەڵگرت و چوومە دەرەوە و سەر ئۆتۆمبێلەکەم کەوتم لەوکاتەشدا دایکم و باوکم و مامە دانتێش هاتنە ناویەوە منیش دەستم کرد بەڕۆشتن بەرەو نزیکترین نەخۆشخانە

_-_-_-_-_-_-_-_

ئاهــ زۆر ماندووم پشتیشم زۆر دێشێت بەڵام کێشەنییە لەکۆتایدا لەکار تەواو بووم سەیری کاتژمێرەکەی دەستمم کرد کاتژمێر حەوتی ئێوارەیە کەواتە پێویستە بڕۆم و کارێک بدۆزمەوە

................

ئاریوم:لە کۆتایدا!

بەهاوارەوە گوتم کاتێک دوای ئەو هەموو گەڕانە شوێنێکم دۆزیەوە کە پێویستیان بە کارمەند بێت وە ئەم شوێنەش دوکانێکی گەورەیە بەخێرایی ڕۆشتمە ژوورەوە و چوومە لای ئەو کارمەندەی کە خەریکی سڕینی ڕەفە پڕ لە شتوومەکەکان بوو

ئاریوم:بە یارمەتیت خاتوون

؟؟؟:بەڵێ فەرموو بەڕێزم چیت دەوێت؟

ئاریوم:ئێ ئێوە کارمەندێکتان دەویست بۆیە منیش هاتمە ئێرە و دەمەوێت لێرە کار بکەم

جۆیـــ:ئۆو بەڕاست باشە کەواتە من جۆییم جۆ جۆیی وە هەروەها من کاتژمێر ۱۲ی نیوەڕۆ دێمە ئێرە تا کاتژمێر ۷ ئێوارە کار دەکەم بەڵام لەبەرئەوەی کارمەندی تری لێنەبوو دەبوایە تا کاتژمێر ۱۲شەو لێرەبوومایە وە....

ڕێگەم نەدا قسەکەی تەواو بکات بەشڵەژاویەوە گوتم

ئاریوم:ئایا وەرگیراوم خاتوو جۆ؟

ئەویش زەردەخەنەیەکی گەورەی کرد

جۆیـــ:بەڵێ تۆ وەرگیراویت وە کاتی کارکردنیشت لە ئێستاوە تاوەکو کاتژمێر ۱۲ی شەوە ئەو کاتە کوڕێک دێتە ئێرە ئەویش کارمەندە بەڵام کاتژمێر ۱۲ی شەو بۆ ۷ی بەیانی کاردەکات وە بیریشم نەچێت هەر ئەو بەڕێوبەری ئێرەیە

ئاریوم:واتا ئێستا دەست بە کارەکانم بکەم؟

بەشۆکەوە گوتم هەرگیز شوێنی کاری لەمشێوەیەم نەبینیوە واتا هەموو ئەوانەی تر دەیانگوت بەیانی بچمەوە یاخود هەفتەیەکی تر بچمەوە بەڵام لێرە لەئێستاوە دەتوانم کار بکەم

جۆیــــ:بەڵێ بێگومان وە هەروەها من ناوتم نەزانی....ناوت چییە؟

ئاریوم:من ناوم هوانگ ئاریومە وە تەمەنیشم ۲۰ ساڵە وە جگە لەم کارەش لە کافتریایەک کاردەکەم بەڵام چونکە مووچەکەی زۆرنیە و بەشی تەواوی پێداویستیەکانم ناکات بۆیە هاتمە ئێرە کار بکەم


جۆیـــ:باشە ئاریوم من پەیوەندی بە بەڕێوبەرەوە دەکەم و پێی دەڵێم کە کارمەندێکی نوێم بۆ هێناویت و پێویستە ‌مووچەیەکی باشی پێبدەیت....دەی بەهارحاڵ من دەڕۆم بای ئاریوم

بەپێکەنینەوە گوتی و ڕۆشتە دەرەوە ئایخوایە واتا کارم دەست کەوت ئای هیوادارم مووچەکەی باش بێت دەی با ئێستا دەست بکەمەوە بە کارکردن

ئاریوم:ئم...با ئەم ڕەفەیە بسڕین

ئەوەم گوت و ڕۆشتمە لای ئەو ڕەفەیەی کە جۆیــــ خەریکی سڕینی بوو وە دەستم کردەوە بە سڕینی

≍≍≍≍≍≍


وا کاتژمێرێکی ڕێکە لەبەردەم ئەو ژوورەیا وەستاوین کە داپیرەمی لێیە باوکم و مامم بەخەمباری لە سوچێکدا دانیشتوون دایکیشم ڕۆشت تا کەمێک ئاویان بۆ بهێنێت




دوای ماوەیەکی زۆر لە کۆتایدا دەرگای ژوورەکە کرایەوە و پزیشکێک هاتە دەرەوە ئێمەش خێرا ڕۆشتینە بەردەمی

ب.تای:تکایە بەڕێز پزیشک پێمبڵێ دایکم چۆنە؟

پزیشکەکە:بەداخەوە کە ئەمە دەڵێم بەڵام ئەو خاتوونەی ژوورەوە کاتێکی زۆری نەماوە لە ژیان و دەمرێت


شۆک بووم نا نابێت داپیرەم جێمبهێڵێت

م.دانتێ:ئەی چارەسەر چییە تکایە پێمان بڵێ؟

بەترسەوە گوتی و پزیشکەکەش بە خەمباری سەیری کردین و گوتی

پزیشکەکە:بمبوورن وەک وتم هیچمان لەدەست نایەت ئەوەی ماوە بەدەست خودایە....وە ئەگەری هەیە ئەم نەخۆشە بەتەواوی بێهێز ببێت و دواتریش بمرێت بەگشتی لەوانەیە چوار بۆ پێنج مانگی تر بژی....

نەمهێشت قسەکەی تەواوبکات بەتوڕەییەوە یەخەی کراسەکەیم گرت و گوتم

تای:واتا چی ناتوانن چارەسەری بکەن ئەی ئێوە بۆچی بوونەتە پزیشک ئەگەر نەتوانن نەخۆشێک چاک بکەنەوە ها

پزیشکەکە:بەڕێزم تکایە وازم لێبهێنە

باوکم و مامە دانتێش هەوڵی دوورخستنەوەیان دەدام لە پزیشکەکە

م.دانتێ:تکایە تای هێمن بەرەوە ئێمەش حاڵمان لە تۆ باشتر نییە بەڵام کەمێک هێمن بەرەوە با دایکم وا نەتبینێت

لەکۆتایدا ئەو پزیشکەم بەردا و بەخێرایی ڕۆشتمە ژوورەکەی داپیرەم



تای:داپیرە تۆ باشیت؟

بەخەمباری گوتم و چوومە تەنیشتی و دەستیم گرت

داپیرە:ئایا دەمرم؟

لە وەڵامدا تەنها سەرم نزم کردبۆوە بەڵام ئەو بە دەستێکی سەری بەرز کردمەوە

داپیرە:خەمبار مەبە ڕۆڵەکەم ئەگەر تۆ بەمشێوەیە بیت ئەی کێ بچێت و دڵی باوکت و مامەکانت بداتەوە بەتایبەت مامە دۆنگت کە ئێستا لە گەشتی کارە


تای:خەمت نەبێت داپیرە من خۆم چارەسەرێکت بۆ دەدۆزمەوە

ویستم هەڵسم و بڕۆم بەڵام داپیرەم دەستی گرتم و ڕێگەی نەدا بڕۆم منیش بەپرسیارەوە سەیریم کرد

داپیرە:تای ڕۆڵەکەم تۆ وتت کە خۆشەویستت هەیە وایە؟

منیش سەرم لەقاند و ئەویش زەردەخەنەیەکی کرد

داپیرە:کەواتە تکایە بیهێنە و بە ئێمەی بناسێنە

تای:بەڵام داپی...

داپیرە:تکایە ڕۆڵەکەم ئەی نابێت پێش مردنم ئەو  کەسە ببینم کە دڵی تۆی دزیوە

بەپێکەنینەوە گوتی و منیش لەگەڵیدا پێکەنیم

تای:باشە من ئەوتان پێدەناسێنم

داپیرە:بەڵێن بدە کوڕە

منیش پێکەنیم و گوتم

تای:بەڵێن بێت بەزووترین کات پێتی بناسێنم

ئێمە هەر خەریکی قسە بوین تا دەرگاکە بەخێرایی کرایەوە و باوکم و مامە دانتێی دەرخست کە هەر دیارە گریاون بەهێواشی دەهاتنە لای داپیرەم منیش ڕۆشتمە دەرەوە و پەیوەندیم بەو کەسەوە کرد کە لە ئێستادا پێویستمە بەڵام ئەو وەڵامی نەدامەوە

تای:نەفرەت بۆچی وەڵام نادەیتەوە جێس....تۆ لە کوێیت؟...دەبێت بە زووترین کاتێک جێسیکا بێتەوە بۆ کۆریا ئەگەرنا چی بە داپیرەم بڵێم


➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟

➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟

➟➟➟➟➟➟➟➟➟➟

➟➟➟➟➟➟➟

➟➟➟➟➟

➟➟➟

➟➟








ئاریوم:کۆی گشتی $$ی کرد بەڕێزم

؟؟؟:فەرموو خاتوون

منیش بەزەردەخەنەوە پارەکەم لێوەرگرت و عەلاگەکانیم پێدا و ئەویش ڕۆشت
ئاهـــ پشتم زۆر دێشێت دەی کێشەنییە گرنگ ئەوەیە کارێکم دەست کەوت لەوانەیە بتوانم تا هەفتەیەکی تر کرێی خانووەکە کۆبکەمەوە یانیش لەوانەیە
نەتوانم نا نا دەی دەتوانم وە بەیانیش هەوڵ دەدەم بەڕێز هان قایل بکەم تا
مووچەکەم زیاد بکات ئۆو کڕیارێکی تر هات






≂≂≂≂≂≂
≃≃≃≃≃≃
≂≂≂≂≂≂

AFTER A WEEK:
دوای یەک هەفتە:


لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا داپیرەم هەمیشە داوای بینینی خۆشەویستەکەم دەکات وە منیش چەندین جار پەیوەندیم بە جێسیکای خۆشەویستمەوە کرد بەڵام ئەو وەڵامی نەدەدامەوە کە ئەوەش کەمێک توڕەیی کردبووم بەڵام لە ئەنجامدا ئەویش دایکێکی نەخۆشی هەیە پێویستە ئاگاداری بێت ئێستا نازانم چیبکەم بۆ ئەوەی داپیرەم قایل بکەم واز لە بابەتی خۆشەویستەکەم بهێنێت بەڵام هەر جارێکیش پێی دەڵێم کە ناتوانێت بێت ئەو توڕە دەبێت و دەڵێت تۆ بەڵێنت پێمدابوو کە پێمی بناسێنی باشە من پلانێکم هەیە بەڵام بۆ ئەو پلانە پێویستم بە کەسێکی باشە ئەویش خۆشەویستێکی ساختەیە پێویستە کچێک بۆ ئەم کارە بدۆزمەوە بەڵام نازانم کێ



سەرم زۆر دێشێت باوەڕ ناکەم بتوانم بەمشێوەیە بڕۆمە کۆمپانیا پێویستە قاوەیەک بخۆمەوە لە نزیکترین کافتریا باشە با بڕۆمە ئەم کافتریایە




≈≈≈≈≈≈





ئەم هەفتەیە زۆر ماندوو بووم هەمیشە کارم کردووە بەڵام نەمتوانی کرێی خانووەکە کۆبکەمەوە واتا هێشتا بڕی پێویست پارەم لا نییە بەڕێز هانیش ڕەتی کردەوە مووچەکەم زیاد بکات وە خاوەن دوکانەکەش سەرەڕای ئەوەی خاتوو جۆ پێی گوتبوو باری دارایم باشنیە و پێویستم بە پارەیە بەڵام ئەویش ڕازی نەبوو مووچەکەم زیاد بکات ئێستا لە کافتریاکەم و خەریکی سڕینی مێزێکم میرایش چووە لای ئەو کوڕەی کە ئێستا هاتە ئێرە 

ئاهـــ لە کۆتایدا تەواو بووم ویستم بڕۆم بەڵام میرایــ هاتوو دەستی گرتموو داینیشاندم

میرایــــ:ئاریوم بەڕاستی داوای لێبووردن دەکەم بەڕاستی بە مامە هانیشم گوت یارمەتیت بدات بەڵام ئەو دڵڕەقە داوا کاریەکەمی ڕەت کردەوە

بەزەردەخەنەوە سەیریم کرد

ئاریوم:یا پێویست ناکات بەمشێوەیە خۆت دڵگران بکەیت کێشەنییە هەم مامە هانیشت لەسەر هەقە من هەمیشە داوای زیاد کردنی مووچەکەم دەکەم ئەوە جارێک یان دووجار نییە



_-_-_-_-_-_

خەریکی خواردنەوەی قاوەکەم بووم بەڵام قسەکانی ئەو کچانەی مێزەکەی بەردەمم سەرنجیان ڕاکێشام و گوێم لەوان دەگرت مێزەکەیان زۆر دوورنیە لە نزیک مێزەکەی منەوەیە وە کافتریاکە  کەسی لێنیە بۆیە دەتوانم بە ئاسانی گوێ بیستیان ببم

؟؟؟:ئەی باشە کرێی خانووەکەت چی بەسەر هات ئایا پارەی پێویستت کۆکردۆتەوە بۆی؟

ئەو کچەی تریش سەری نزم کردەوە و پاشان گوتی

؟؟؟:نەخێر ئەو بڕە پارەیەی لامە بڕی پێویست نییە وە دڵنیام ئەمشەو خاوەن ماڵەکە دەرم دەکاتە دەرەوە....نازانم چیبکەم لەئێستادا هیچم لەدەست نایەت

لەڕستەی دوەمدا سەری خستە سەر مێزەکە باشە کەمێک بەزەییم پێدا هاتەوە بەڵام بوەستە بیرۆکەیەکی باشم بۆ هات بە خێرایی هەستامەوە و ڕۆشتمە لای ئەو کچانە کچی یەکەم بە سەرسامیەوە سەیری دەکردم ئەوی تریش هێشتا سەری لەسەر مێزەکەدا بوو منی ئحـــمێکم کرد و ئەویش سەری هەڵبڕی بۆیە خێرا قسەم کرد



تای:؟؟؟؟؟




≡  ≡  ≡  ≡  ≡  ≡  ≡  ≡

سڵاو گوڵەکانم چۆنن ئەمەش پارتی۲
هیوادارم بەدڵتان بووبێت
تکایە ڤۆت و کۆمێنت بکەن
تا پارتێکی تر
بایـــــ🦊








Continue Reading

You'll Also Like

1.1M 29.1K 41
While moonlighting as a stripper, Emery Jones' mundane life takes a twisted and seductive turn when she finds herself relentlessly pursued by reclusi...
20.8K 2.2K 24
لە ژوورێکی تاریکدا لە ژێر ڕووناکیەکی زۆر کەم دەنگی گریانی کچێکی بچووکی تەمەن ۷ ساڵ دەهات کە دانێشتبوو بە توندی بوکەڵەکەی لە باوەش گرتبوو وە هاواری...
27.9K 4.3K 31
نەفرەت ئەو زۆر گۆڕاوە شتێک لەئەودا هەیە بوەستە ئەوان بەتەواوی لەیەک ئەچن.!!! محاڵە ئەوان دوانەن؟؟؟؟؟ وە من لەژێردەستی باد بۆیەکەم نەک ئەو گود بۆیەی...
4.4K 463 15
خانمی بچوک تۆ تەنیا نیت تۆ هەمیشە پارێزراویت ! پێم وابوو بوون بە پاسەوان شتێکی ئاساییە بەڵام نەمزانی ئاڵوودە بوونی ئەو کەسەیە کە ئەیپارێزیت ! " خان...