ئاریانا✔️

By lady__olivia

33.9K 6.1K 19K

دڵۆپێک لە موحیبەتی ئاریانا دەریایێک لە پیسی پاک کردەوە لەسەر ئەندامانی بانگتانە Writer ✍️:lady__oilivia دەست... More

Part 1
Part 2
Part 3
Part 4
Part 5
Part 6
Part 7
Part 8
Part 9
Part 10
Part 11
Part 12
Part 13
Part 14
Part 15
Part 16
Part 17
Part 19
Part 20
Part 21
Part 22
Part 23
Part 24
Part25
Part 26
Part 27
Part 28
Part 29
Part 30
Part 31
Part 32
Part 33
Part 34
Part 35
Part 36 end

Part 18

779 154 266
By lady__olivia

جۆنگکوک
" ئێ ......من .........خ ..... "














جەیلان قسەکەی پێ بڕی و وتی
" خەوت دێ ؟
ئێ ئەمە ئەو ھەموو پێچ و پەنایەی بۆ چیە
دەبڵێ خەوم دێ دەتەوێ بچینەوە ماڵەوە ؟ "





جۆنگکوک ئەوەندە قسەکانی جەیلانی بە جدی وەرگرتبوو
ئەوەندە ئەو سەمایەی لەگەڵ ھۆسۆک کاری تێکردبوو وایدەزانی لەو دەقەیە جەیلانی لەدەست دەڕوا ترس گەیشتبووە دڵی دەیەویست دان بەوە دابنێ کە جەیلانی خۆشدەوێ کە خۆشی تا ئەو دەقەیە ھەستی بەوە نەکردبوو








تەنھا ترسی لەدەستدانی ئەو لە مێشکی بوو و ھیچیتر
لەگەڵ غیرە و دڵپیسیە زیاد لە پێویستەکەی بۆی








جۆنگکوک وای پیشاندا کە بەڵێ دەیەویست بڵێ ماندوەو خەوی دێ
خۆی جدی کردەوەو مێشکی ھێمن کردەوە







جۆنگکوک
" ئاھەنگەکە تەواو نەبوە بۆکوێ بچینەوە ماڵەوە كچێ "













جەیلان
" ئەرێ تۆ کەی فێری ناوی من دەبی
بەھەرحاڵ ئەگەر کارێکت بەمن نەماوە من دەڕۆمەوە ژوورەوە "







جۆنگکوک ھیچی نەوت و جەیلان ڕۆشتە ژوورەوە











جەیلان بەدەم خۆیەوە لە ڕێگادا وتی
" گەمژە "













جۆنگکوک جگەرەیەکی داگیرساندو بە ھێمنیەوە دەیکێشا ھەر لەدەرەوە مایەوە

جۆنگکوک
"من چیمە نازانم بۆوام لێھاتوە "






جۆنگکوک لەخۆی تێنەدەگەیی
ئایا ئەوە ئەشقە یا گرینگی پێدان یا دڵپیسی و غیرەیە
نەیدەزانی دڵی چی دەوێ و بۆوا بێ ئۆقرە بووە



بۆچی کەمێ لەمەوبەر بە قسەکانی جەیلان ئەوەندە ترساو ویستی بڵێ خۆشمدەوێی بۆ ئەوەی نەڕواتە لای ئەو کوڕە قۆزانەی کە باسی دەکرد

.





.








جەیلان ڕۆشتەوە ناو ھۆڵی ئاھەنگ
سەری سوڕما لەماوەی ئەو دوو دەقەیە لەچونە دەرەوەی چی ڕویداوە





ھەرکە جەیلان گەیشتە ژوورەوە بینی ئاژاوە لە ژوورەوە ڕویداوە






ببو بە دەنگە دەنگ و سێ پیاوی بینی لەھۆش خۆیان چوبون و ھەڵیان گرتبوون بۆ ئەوەی لە ھۆڵەکە بیانبەنە دەرەوە







ئافرەتەکانیش ھندێکیان دەگریان و ھندێکیان دەستیان بە دەمیانەوە گرتبوو








جەیلان ڕۆشتە لای سوزی و دایکی جۆنگکوک
کە دەستیان بە دەمیانەوە گرتبوو









جەیلان
" چی بوە ئەوە ؟ "












سوزی
زاوا دوو سێ پیاوی خێزانەکەی ئێمەی پڕ شەق کردووە سەریان شکاوەو لەھۆش خۆیان چوون خەریکن دەیانبەن بۆ نەخۆشخانە وابزانم دووبارە ھەردوو خێزان دەبێتەوە شەڕیان بەنەفرت بن "







دەنگی پیاو ماقوڵەکانی خێزانەکەی ئاریانا بەرز بویەوە کە سەرکۆنەی یۆنگیان دەکرد بۆچی براکەی وا دەکات








یۆنگیش شەرمەزار بوو دەیەویست ھێمنیان بکاتەوە










یۆنگی
" ئێوە ھێمن بن بەڕێزان "









دەستی لەسەر پشتی ملی تایھیۆنگ داناو ڕایکێشا بەردەم پیاوەکانی خێزانەکەی جۆنگکوک









یۆنگی
" ئەوە براکەم ئەگەر دەتانەوێ تۆڵەی لێ بکەنەوە سەری بشکێنن یا بیکوژن ئێمە قسە ناکەین لەبەر دەستتانە "











+" ئێمە ھیچناکەین با ئاغاکەمان بڕیار لەسەر ئەوە بدات "









+" ئاغا لە کوێیە ؟ "








+" ڕۆشتە دەرەوە وابزانم "










جیمین
" من دەچم بانگی دەکەم "









جیمین ڕۆشت و لەگەڵ جۆنگکوک گەڕایەوە

جۆنگکوک
" چی ڕویداوە ؟ "












خاڵی
" ئەو کاکی زاوایە سێ کوڕی گەنجی ئێمەی پڕ شەق کردوەو سەری شکاندوون چاوەڕێی قسەی تۆین کە چی بکەین "









جۆنگکوک سەیری یۆنگی کرد و زۆر توڕە ببو بەوەی براکەی ئاوا ئاھەنگەکەی تێکداوەو ئابڕوی بردوون لەگەڵ ئەوەش سەری کوڕەکانی ئەوانی شکاندوە ئەوە شتێکە قبوڵ ناکرێ










جۆنگکوک بەلەسەرخۆیی
" با بڕۆینە شوێنێکی چۆڵتر
لەناو ئەو خەڵکە ئەو کێشەیە چارەسەر ناکرێ "














پیاوە گەورەو بەتەمەنەکان
یۆنگی و جۆنگکوک
باوکی ئەو سێ کوڕە
لەگەڵ تایھیۆنگ و ھۆسۆک
ڕۆشتنە ژوورێکی پشودانی تایبەت لەلای ڕاستی ھۆڵەکەوە بوو










لەوێ کۆبونەوە بۆ ئەوەی چارەی ئەو کێشەیە بکەن













جۆنگکوک
" بەڕێز یۆنگی تۆ بەرپرسی لەو ئاژاوەیە
ئێستا من قسەم لەگەڵ تۆیە ئابڕوی ئێمەی برد ئەو برایەت "














یۆنگی
" من شەرمەزاری ئێوەم نازانم چی بڵێم و چۆن قەرەبوتان بکەمەوە "











تایھیۆنگ سەری شۆڕ کردبویەوە و ھیچی نەدەوت و تەنھا گوێی دەگرت












جۆنگکوک
" ئەگەر ئەوە کەسێکی خێزانەکەی من بوایە
ھەر لێرە دەمتۆپاند لەپێش ھەموان "














یۆنگی
" پێشتریش وتم ئەوە لەبەردەمتانە دەتوانن بیکوژن "













جۆنگکوک
" تازە خوشکەکەمی مارە کردووە ناتوانم بیکوژم "












جۆنگکوک ڕوی کردە باوکی سێ کوڕەکە
" ئێوە بڕیار بدەن دەتانەوێ تۆڵەی کوڕەکانتان بۆ بکەمەوە بەو شێوەی کە خۆ لێی داون ؟ یا ھەر شتێک ئێوە بیڵێن "






باوکیان ھەرچەندە زۆر پەست و توڕە بوون
بەزۆر خۆیان گرتبووبەڵام ھەرسێکیان وتیان









+" ئاغا تاوەکو تۆ لێرە بی چۆن ئێمە قسە دەکەین
ھەرچیێک تۆ بەباشی دەزانی ئاوا بکە
ئێمە ڕێز لە بڕیاری تۆ دەگرین تەنانەت ئەگەر لێشی خۆش ببی "










جۆنگکوک بە خۆبزلزانیەوە سەیری تایھیۆنگی کرد
بیری دەکردەوە کە چی بکات بۆ ئەوەی دڵی ئاو بخواتەوە

ھەم زۆر لێی پەست بوو لەبەر ئەوەی ئاھەنگەکەی تێکداو ئەوانی کردە گاڵتەجاڕی سەر زمانی خەڵک

ھەم زۆریش لە براکەی ھۆسۆک پەست بوو کە کەمێ پێش ئێستا سەمای لەگەڵ جەیلان دەکرد







ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵمژی





جۆنگکوک کاتێ لە تایھیۆنگی دەڕوانی
" تۆ ئێستا یەکێکی لە خێزانەکەی من ئەگەر تاوەکو ئێستا بۆت چۆتە سەر کە ئاوا ڕەفتار بکەی لەمەولا وانابێ گەر شێتی خۆم ئاقڵت دەکەم و دەتکەم بە پیاو "





ئەو قسانەی وەکو خەنجەرێک بوون بۆسەر دڵی یۆنگی
ھەموو قسەکانی توانج بوون بۆ ئەو وەکو ئەوەی بڵێ یۆنگی قسەی ناڕواو نەیتوانیوە تایھیۆنگ کۆنتڕۆڵ بکات و حساب بۆ قسەی ناکا


زیاتر و زیاتر لە تایھیۆنگ توڕەبوو و خۆی دەخواردەوە کە ناتوانێ ھیچ بکا و شەرمەزاری جۆنگکوکن خۆی ڕقی لە ھەموو خێزانەکەیانە ئینجا جۆنگکوکیش بەدڵی خۆی قسە دەکات و ناتوانن وەڵامی بدەنەوە چونکە ھەڵەکە ھی ئەوانە








ھەموویان سەیری دەمی جۆنگکوکیان دەکرد
ئاخۆ چی دەڵێ و بێدەنگ مابونەوە لە چاوەڕوانی









تایھیۆنگ سەری بەرز کردەوە و سەیری جۆنگکوکی کرد
بە ڕوخسارێکی جدیەوە








تایھیۆنگ
" ئەوکوڕانەی ئێوەش گەر تا ئێستا بۆیان چۆتە سەر قسە لەسەر خوشکەکەت بکەن لەمەولا ژنی منەو وا بۆیان ناچێتە سەر "





یۆنگی بەھەموو ھێزی زلەیەکی لە تایھیۆنگ دا و وای کرد سەری بسوڕێ و ڕومەتەکانی سور سور بویەوە



یۆنگی
" ئەو دەمە بۆگەنەت داخە ئەوە چ بێڕێزیەکە "







یۆنگی ھیچ کات ڕێگەی نەدەدا تایھیۆنگ قسە بکات و ڕونی بکاتەوە کە بۆچی شەڕی کردووە ھەمیشە ئەوی تاوانبار کردوەو سەرکۆنەی کردووە



ھەر ویستبێتی قسە بکات کێشاویەتی بەناو دەمیا و بێدەنگی کردووە ھەروەکو ئێستا کە ڕێگە نادا ڕونی بکاتەوە بۆچی لەو كوڕانەی داوە












جۆنگکوک زۆر زیاتر توڕە بوو بەو قسەیە

جۆنگکوک
" تۆ چیت وت ؟ "





یۆنگی
" مەبەستی ئەوە نەبوو ئەو تەنھا مناڵەو نازانێ چی دەڵێ "

جۆنگکوک بە دەستێکی یەخەی تایھیۆنگی گرت
دەستەکەیتریشی بۆ لای جیمین درێژ کرد و وتی



" چەکەکەتم پێ بدە "




جیمین
" ئاغا ھێمن بە خۆ ناتەوێ .... "



تایھیۆنگ لەدوای زلەکە ئیتر قسەی نەکرد و سەری نزم کردبویەوە

بەڵام ھیچ ترسێکی نەبوو تەنھا زۆر توڕە بوو و مێشکی ھێشتا نەھاتبویەوە سەر خۆی لە ھەموان توڕە بوو لە یۆنگی و جۆنگکوک و خێزانەکەی
لە ئاریانا کە لەبەر ئەو توشی ئەو ھەموو سوکایەتیە بووە



گەر بۆی بچوبا سەر ھەرلەوێ لە جۆنگکوکی دەدا وەکو ھەموو ئەوانیتر بەڵام نەدەکرا ئەوە مسۆگەرکردنی مەرگی خۆی بوو پەنجە لە ئاغای عەشیرەتێک بدات تەنانەت ئەو قسەشی کە کردی بێڕێزیێکی ئەوەندە گەورە بوو کە مەرگی خۆی مسۆگەر کرد


جۆنگکوک سەیری ناو چاوەکانی تایھیۆنگی دەکرد لەکاتێکدا یەخەی گرتبوو بە دەنگێکی ھێواشی پڕ لە ھەڕەشەوە وتی

" تاوەکوئێستا کەس قسەیەکی وای بەرامبەر من نەکردووە
دەبێ ھەر لێرە بتتۆپێنم "





.




.

.




.






+" ئای ئاریانای بەستەزمان ئەوەش لە شوکردنەکەی چەندە بەدبەختە "





+" چەندە گوناحە ئەم کچە جارێ ھیچ نەبوە ئاھەنگەکەی لێتێکچوو "







+" وەڵا ئەم کچە سحری لێکراوە ئەگینا ئەو ھەموو نەگبەتیە چیە "




ھندێکیان بە چرپەو ھندێکیان بە ئاشکرا قسەیان ئەکرد کاتێ ھەمویان وەستابوون لە ھۆڵەکەو لە ئاریانایان ئەڕوانی





زۆربەی نزیکەکانی بوکو زاواش لەلای ئاریانا کۆببونەوە و دڵنەواییان دەکرد لەکاتێکدا پیاوەکان لە ژوورەوە بوون بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە








جەیلان
" گیانەکەم دەتەوێ ئەمشەو لەگەڵت بێمە ماڵی زاوا ؟ لەلات بم ؟ "






ئاریانا لەوەتەی ئەو ئاژاوەیە ڕویدابوو یەک قسەشی لەدەم نەدەھاتە دەرەوە
لەشۆک دابوو تەنھا لەشوێنی خۆی دانشتبوو و لە یەک شوێنی دەڕوانی
چاوەکانی قفل کردبوو و سەری نەدەجوڵاند





ھەرچەندە قسەیان دەکرد و دڵیان دەدایەوە بەڵام ئاریانا ھەر لەناوخۆیدابوو









سوزی
" خودایە خۆت بیپارێزە لەدەست ئەم مرۆڤانە "













جەیلان
" ئاریانا ئەمشەو ئەگەر لەناکاو ھێرشی بۆ کردی خۆتی لێ لادە
بوكەڵەیەکی بدەرە دەست با بۆخۆی لە بوکەڵەکە بدات
دەڵێن شێتەکان مرۆڤی ڕاستی و بوکەڵە لەیەک جیاناکاتەوە "













دایکی ئاریانا
" لەو زاوایەی ئێمە شێتتر تۆی جەیلان "















جەیلان
" باشە ئێوە دڵنیان ئاریانا سەلامەت دەبێ ؟ ئەی ئەگەر وەکو ئەوانە ھێرشی بۆ ئەویش ھێنا کێ بەھانایەوە دێ ؟ "














سوزی
" بەسیکە جەیلان مەیترسێنە "













جەیلان
"من لەو برایەی تۆ تێناگەم دوای ئەوەی بە چاوەکانی خۆی بینی ئەو کوڕە شێتە ھێشتا سورە لەسەر ئەو ھاوسەرگیریە ؟ "















دایکی تایھیۆنگ
" ئەرێ دە بەسیکەن بەس بە کوڕەکەم بڵێن شێت ئەو ھیچ عەیبی نیە بێگومان ئەو کوڕانەی ئێوە شتێکیان کردوە بۆیە لێیداون "














ماریا
" وەڵا دایکە کاکە تایھیۆنگ خۆی وتی دەماری شێتیم ھەیە ھەر کە کارا بوو ئیتر بەرچاوم ڕەش دەبێ "














دایکی تایھیۆنگ
" لاچۆ لێرە ماریا یەکجاری مێشکم تێکمەدە بە قسە بێماناکانت من خەریکە دڵم دەتەقێ نازانم لە ژوورەوە چی لە کوڕەکەم دەکەن "














ماریا
" خەمت نەبێ ھیچی لێناکەن وەکو ھەموو جارێک بەڵێن دەدا دوبارە نەبێتەوەو تەواو "















ئەیلا
" ئەرێ دە بێدەنگ بن ھەمووتان
سەیری بوکەکە بکەن لە شوێنی ئەوەی دڵنەوایی بکەن
لەنێوان خۆتان بەشەڕ ھاتون "










ئەیلا ڕۆشتە تەنیشت ئاریانا و دانیشت و دەستی لە ملی کرد




ئەیلا
" گیانەکەم دڵی خۆت توند نەکەی
براکەم ئەوەندەش خراپ نیە کەسێکی زۆر میھرەبانە
تەنھا کەمێ زوو توڕە دەبێ ھەر ئەوەندەیە "
















جەیلان
" بەڕاست ؟ بینیم چەند بە میھرەبانی لەو کوڕانەی دابوو
وەڵا کە ئەوانم بینی وامزانی لەسەر بینایێکی ٣٠ قات کەوتونەتە خوارەوە ئەوەندە بە خراپی لێیدابوون "
















لەو قسەو گفتوگۆیەدابوون پیاوەکان لە ژوورەکە ھاتنە دەرەوە
ھەموویان بێ ئۆقرەبوون بزانن چی ڕویداوەو چیان کردووە بۆ چارەسەری کێشەکە





پیاوەکان ھاتنە دەرەوە جگە لە تایھیۆنگ




یۆنگی بە دەنگێکی بەرز کە ھەموان بتوانن گوێبیستی بن وتی
" بمانبورن بۆئەو شتانەی ڕویاندا ئاھەنگەکە کۆتایی ھات ھەمووتان زۆر بەخێر بێن سوپاس بۆ ھاتنتان دەتوانن بڕۆنەوە "





ئیتر ھیچ کەس نەیزانی لە ژوورەوە چی ڕویداوە
ھەموویان ڕۆشتن و ھۆڵەکەیان چۆڵکرد


جگە خێزانی جۆنگکوک و یۆنگی








خێزانەکەی جۆنگکوک ھەموویان لەلای ئاریانا کۆ ببونەوە



جۆنگکوک و جیمینیش ڕۆشتن بۆ لایان






دایکی
" چی بوو کوڕم ؟ چارەتان کرد ؟ "





دایکی ئەو پرسیارەی لە جۆنگکوک کرد بەڵام جۆنگکوک ھیچ وەڵامی نەدایەوە

جیمین بە قسە ھات لە شوێنی جۆنگکوک




جیمین
" تەواو پورێ خەمت نەبێ چارە بوو ئاغا زۆر ماندوە با بڕۆینەوە "













پورە کارین
" جۆنگکوک چیتە کوڕم بۆ قسە ناکەی "







جیمین ئیشارەتی دا کە قسە لەگەڵ جۆنگکوک نەکەن و نەیدوێنن چونکە توڕەیە و لەسەرخۆی نیە









جۆنگکوک
" خێرا خۆتان کۆ کەنەوە با بڕۆین "















دایکی
" باشە کوڕم بۆوا پەلەی با ئاریانا بەڕێ بکەین ئینجا ئێمەش دەچینەوە "








جۆنگکوک سەیرێکی ئاریانای کرد کە ھەر وەکو بوکەڵەیەک دانیشتبوو










جۆنگکوک
" بە ملی شکاوی ئاریانا بەزم نەما لەسەری توش نەبین
تا شێت نەبوومە بڕۆنە ناو ئۆتۆمبێلەکە "








جەیلان و سوزیش کە دەستەکانیان لە ملی ئاریانا کردبوو تەنھا لەو گفتوگۆیەیان دەڕوانی








دایکی
" باشە باشە کوڕم توڕە مەبە "





ھەموویان ڕۆشتن لەترسی ئەو توڕەییەی جۆنگکوک
بەبێ ئەوەی حیساب بۆ ھەستی ئەو بوکە بکەن
کە دانیشتوە و تەنیا ماوەتەوە




ھیچ ڕێزێکی نەبوو لەلای براکەی و دایکی و خێزانەکەی ھەرنا تاوەکو دەڕواتە ماڵی مێردی بەڕێی بکەن ھەرلەوێ وەکو کلێنسێکی پیس جێیان ھێشت










خێزانەکەی یۆنگیش ھەموو لەلای یۆنگی کۆ بونەوە













دایکی یۆنگی
" ئەی کوا تایھیۆنگ ؟ "












یۆنگی
" لەژوورەوەیە "







دایکی ڕایکردە ژوورەکە بە ترس و لەرزەوە
ناکا شتێکیان لە کوڕەکەی کردبێ






ھەرکە ڕۆشتە ژوورەوە بینی تایھیۆنگ وەکو دارێکی ڕەق لە شوێنی خۆی وەستاوە و دەموچاوی سور بۆتەوە لە شەرما و لە توڕەییا









دایکی ڕایکردە لای و دەستەکانی خستە سەر ڕومەتانی تایھیۆنگ
" چی بوو گیانی دایە ؟ خۆ ھیچیان لێ نەکردی ؟ "






تایھیۆنگ بە توڕەییەوە دەستەکانی دایکی دوورخستەوەو ڕۆشتە دەرەوە







ڕۆشتە ھۆڵەکە بینی چۆڵکراوە تەنھا خێزانەکەی خۆی و ئاریانا لەوێ مابوون بەبێئەوەی یەک قسە بکات بەخێرایی ڕۆشتە دەرەوەی ھۆڵەکە











ھۆسۆک
" ئەوە بۆکوێ چوو ئەو کچە بەستەزمانەی جێھێشت "
















یۆنگی
" بێ ئەقلی ئەمە تاوەکو قیامەتە
ئێوەش خۆتان کۆ کەنەوە با بڕۆین
ھۆسۆک بیانبەرەوە ماڵەوە منیش دەچم بەدوای ئەو شێتە دەیھێنمەوە "











ھۆسۆک
" بەسەرچاو کاکە "







یۆنگی ڕۆشت بەدوای تایھیۆنگدا






ھۆسۆکیش ڕۆشت بۆلای ئاریانای بەستەزمان
کە ھەر لەوێ دانیشتبوو بەتەنیا و بێ کەس
وەکو ئەوەی ھەر مرۆڤ نەبێ





ھۆسۆک
" بمانبوورە...... نازانم چی بڵێم تا ئارامت بکەمەوە
مافی خۆتە کە بێ ھیوابی لە براکەم
بەڵام ھەموو شتێک باش دەبێ ھەستە بڕۆینە ماڵەوە "










ئەیلا و ماریاش ھاتنە لایان




ئەیلا شانەکانی ئاریانای گرت
" ھەستە گیانەکەم بڕۆینەوە ماڵەوە
گەر حەزیشت نەکرد لای براکەم بی لەژورەکەی من بە باش "











ئاریانا وەکو جەستەیەکی مردوو کە ژیانی تیا نەبێ و وەکو ڕۆبۆت بجوڵێتەوە ھەستایەوەو لەگەڵیان ڕۆشت بۆ ماڵی یۆنگی کە لەمەولا دەبێتە ماڵی ئەو















یۆنگی بە ئۆتۆمبێلەکەی بەناو کۆڵانەکانی ئەو شوێنە دەگەڕا تا تایھیۆنگ بدۆزێتەوە لەسەر جادەیێک بینی و ئۆتۆمبێلەکەی وەستاند و ڕۆشت لای









یۆنگی
" بوەستە تایھیۆنگ بۆکوێ دەچی "











تایھیۆنگ بە توڕەییەوە ئاوڕی دایەوە و ھاواری کرد
" دەست لەسەر من ھەڵگرن ئیتر من وتم ژنم ناوێ وتم نامەوێ بەزۆر بۆتان ھێنام ئێستا ئەوەت بەدڵە کە ڕویدا ؟  "















یۆنگی
" کوڕە تەنھا ئەمشەو خۆت بگرتایە تەنھا ئەمشەو بێ ئەقڵ تۆ بۆوا دەکەی خۆت دەزانی ڕقم لەو ئاغایە لەخۆباییەی ئەوانە و لەپێشیان نامەوێ شەرمەزار بم تۆش ھەروا بە ئاسانی کەڕامەتی منت دایە دەستیان "














تایھیۆنگ
" کاکە یۆنگی ئەوانە قسەیان لەسەر ژنەکەی من کردبوو خۆ من لەخۆڕایی لێمنەدان "












یۆنگی
" کوڕە ئەوان چۆن قسە لەسەر کچی خێزانەکەی خۆیان دەکەن چۆن باسی شەڕەف و ناموسی خۆیان دەکەن دەتەوێ بڕوا بکەم ؟ "














تایھیۆنگ
" ئێستا ئەو بوەتە شەڕەفی من ئەگەر من شێتیش بم قبوڵ ناکەم کەس قسە لەسەر خێزانەکەم بکات دەمی دەشکێنم "













یۆنگی
" کوڕە بە جۆنگکوکت وتبا بە منت وتبا خۆمان ئەو کوڕانەمان دەکوشت لەسەر قسەکەیان بەڵام تۆ ھیچت نەھێشتەوە لەخۆتەوە کردت بە ھەرا و حسابت بۆ کەس نەکرد "














تایھیۆنگ
" بۆ تۆ لێدەگەڕێی من دەمم بکەمەوە ؟ "













یۆنگی
" ئێستا ھەموو شتێک تەواو بوو وەرە بچینەوە ماڵەوە ئەو كچە بەستەزمانە چاوەڕوانتە کەمێ لەو ترس و دڵتەنگیەش دەری بێنە خۆت دەزانی ناوبانگی تۆ چۆنە بڕۆ تێیبگەیەنە کە تۆ شێت نی و پیاوێکی خراپ نی "











تایھیۆنگ
" نامەوێ بیبینم لەسەر ئەو براکەی لە کەڕامەتی منی دا ئەمشەو
ھەر ئەو کچە ببینم توڕەیی دەمگرێ "











یۆنگی
" کوڕە ئەو ژنی تۆیە ئێستا
ئەو ھیچی نەکردووە ھەرچی ڕویدا ھەڵەی خۆتبوو "




تایھیۆنگ لەگەڵ یۆنگی گەڕایەوە ماڵەوە
ھەرکە چوونە ژوورەوە دایکی باوەشی بە تایھیۆنگدا کرد و دڵخۆشبوو کە گەڕاوەتەوە






دایکی
" بڕۆ ژوورەکەت کوڕەکەم بوکە خان چاوەڕوانتە "





________________________

2000










نامەوێ باسی ئەو شتانە بکەم کە لە ژوورەوە ڕویدا و دیمەنەکەم پچڕاند بەڵام جۆنگکوک شتێکی زۆر زۆر خراپی بەرامبەر تایھیۆنگ کرد کە ھیچ کامتان ناتانەوێ بیزانن و دڵنیام

Continue Reading

You'll Also Like

53.5M 380K 66
Stay connected to all things Wattpad by adding this story to your library. We will be posting announcements, updates, and much more!
662K 6.4K 55
Part 1: kacchi dor se bandhe hum tum (cmplt) Part 2: Likh du aasma pr (cmplt) Part 3: Inkishaaf e yaar (cmplt) Part 4: Teri deewani (ongoing)
10.4M 458K 62
"Spread your legs for a lollipop." #5 in FANFICTION✓ © sujinniie 2019-2020 ✓
658K 15K 26
بقلم / الشيماء محمد ( شيموووو)