∘∙~تـەنهـا لــەبەر ئـەوەی ڪچ...

Galing kay Autumn_jk56

5.9K 1K 1.1K

ڪچێك ڪەوا بـەهۆی ئەو نەهامەتیانەی توشی دەبێت ڪە سەرچاوەڪەی باوڪیەتی!!پێویستە بجەنگێت... بەڵام.. ڕۆژێك خودا.ی... Higit pa

یـــەڪەم
دووەم
سـێیـەم
چوارەم
شـەشەم
حــەوتـەم
هـەشـتەم
نــۆیــەم
دەیـــەم
یازدەیـــەم
دوازدەم
سیانزەم
چــواردەم
پانزەم
شــانزەم

پێنجـەم

380 63 16
Galing kay Autumn_jk56

هەموویان ڪۆبوونەوە بۆ نانی بەیانی

ئیون بین" باشە ئەمانە تا کەی ئەخەون!! جییۆڵ کچم دەی وەرنە خوارەوە"

لەلای پەیژەکان بوو و بە دەنگی بەرز وتی و دواتر ڕۆشتە لای مێزی نان خواردنەڪە و لە تەنیشت هاوسەرەڪەی دانیشت

جییۆڵ" هاتم هاتم..بەیانی باش"

بە زەردەخەنە جوانەڪەی بەرەو لای مێزی نانخواردنەکە دەهات

ئەوانەی ئەوێ ڕویان گرژ ڪرد، بەهۆی ئەوەی دوانەکەی تریان نەبنی..

جین" ئەی ئەوانی دی؟!"
برۆیەڪی بەرز ڪردەوە...

جییۆڵ" وادایارە هەڵنەستاون"
بە ئاسایی وتی وخەریڪی تێڪردنی خواردنڪە بوو بۆ نێو قاپەڪەی...

هەموویان ڕوخساریان گرژ دەرخست،

ناینا" من دەڕۆم بانگیان دەکەم"
بە هێمنی وتی و بەرەو سەرەوە ڕۆشت...

٭

بەرە بەرە چاوەڪانی دەڪردەوت و ئاشنای ژوورەڪە دەبوو،هەستی بە قورسایەك ڪرد لەسەر قۆڵی..
چاوەڪانی گواستەوە سەر قۆڵی،سەرەتا سەریسوڕما ویستی بچوڵێت بەڵام دوای ئەوەی ئەو ڕوخسارە جوانەی بینی چۆن ڪەوتۆتە نێو قوڵای خەوەڪەی

بەڵام پەشیمان بویەوە، بەڵڪو چاوەڪانی لەسەر ئەو هێشتەوە،زۆر جوان خەوتبوو وەك منداڵێڪی بێتاوان

دەستی ڕێچڪەیان گرت بۆ لای ڕوخساری
پەنجەی بەر ڕومەتە نەرم و جوانەڪەی دەڪەوت
قژە قاوەیەڪەی ڪەوا ڪەوتبوویە سەر ڕوخساری لای برد...

ئەمش زیاتر ڕوخساری بەدیار خست..

دەتوانی بیر لە چی بکەینەوە دەرابەرەی ئەوەی بەرامبەری؟..

دڵی ڪەوا ناسروشتیانە لێئەدا و وا دەکات هەڵسوڪەوتی بۆ ئەو ڪیژۆڵەی بەرامبەری بگۆڕێ؟..
یان ئەو هەستە جوانانەی هەیە کاتێک قسەی لەگەڵ دەکات..

ئەو جوانە،ئارمە شیرینە دڵ نەرمە میهرەبانە بێتاوانە..
لە هەمان کاتدا بەهێزە..بەڵێ بەهێزە گەر بەهێز نەبوایە ئایە تا ئێستا لە ژیان دەبوو؟..

وەك هەندێ لە هەرزەکار مێشڪی بۆ لای خۆ کوشتن دەڪردەوە یاخود هەر شتێڪی تر..
یان ئەو لێدانانەی تا سە ڕێگای مردن ئەویان بردوە بەڵام بەهێز بوە و گەڕاوەتەوە...

دوای ئەم هەموو ناخۆشیە ئەو بەهێز بوو و ئومێدی هەبوو کەوا ڕۆژێك هەر ئازاد دەبێت لە نێو ئەم ژیانەی..

ئەو هەموو ئەو بیرڪردنەوانەی هەبوو دەبارەی ئەو..

قوڵ ببوویەوە لە نێو ڕوخساری و ناخی...

بەڵام ڪەسێك ڪەشەڪەی لێ تێك یا..

ناینا" بەیانی باش"
بە دەنگێڪی بەرز وتی و هات ژوورەوە...

وای ڪرد ئەو دوانەی ژوورە ڕابچەڵەڪن،

جۆنگڪووك" خوا لێت ببوورێ براژن!!"
بە بێزاری و توڕەی وتی ڪاتێك زۆیا بە شۆڪەوە سەیری عاڵی خۆیانی دەڪرد ئەویش سەیری براژنی دەڪرد ڪەوا بە شۆڪەوە سەریان دەکات وە دڵخۆشی لە ڕوخساری بەدی دەکەیت..

خێرا لە نێوباوشی ئەو هاتە درەوە و هەڵسا لە شوێنی خۆی و ڕوخساری سوور هەڵگەڕابوو...

ناینا.ش شێوە دڵخۆشیەڪەی گۆڕا ئەو بە شێوەیەڪی فێڵبازانە سەیری ئەوانی دەڪرد...

ناینا" ئۆیی سەیری ئەمانە بکە"
بە زەردەخەنەیەڪی فێڵبازانە وتی و قۆڵی لە نێو یەڪتری ئاڵاند...

زۆیا زیاتر سوور بوویەوە بەهۆی شەرمەڪەی لێوی خوارەوەی گەست..

زۆیا" ئێ ئەوەیە من ئاگادار نەبووم واتا"
بە پچڕ پچڕی وتی بەهۆی شەرمنی..

جۆنگڪووك ڪاتێك ئەو ڕوخسارە و هەڵسوڪەوتەی بینی زەردەخەنەیەڪی ڪەمی ڪرد بەهۆی شیرینی ئەو بەڵام خێرا ون بوو کاتێك ئەو حاڵەی ئێستای بیرڪەوتەوە و لە شوێنی هەڵسا و بەرەو ناینا ڕۆشت..

جۆنگڪووك" تۆ بۆچی هاتی؟!"
بەرەو ڕوی ڕۆشت...

ناینا" ئێ هاتم بانگتان بکەم بۆ نانی بەیانی بەڵام نەمزانی لە ڪەشێڪی خراپ ئێوەم گرت.."
ئەمجارە بە زەردەخەنەیەڪی لار وتی...

جۆنگڪووك" ئێ دەی ئێستا وتت دەی بڕۆ ئێمە ڪەمێڪی تر دێین دەی"
قۆڵی گرت و بەرەو دەرەوە ڕای ڪێشا و بە چاوەڪانی دوای ڕۆشتنی لێ دەڪرد..

ناینا" ئێ بەڵام خێرا کەن دەی"
بە هەمان تۆنی پێشتر وتی و ڕۆشت..

جۆنگڪووك دەرگاڪەی داخست و چاوی بە بێزاری سوڕاند و سەیری زۆیا.ی ڪرد ڪەوا تەنها سەیری ئەرزەڪە دەڪات و یاری بە پەنجەڪانی دەکات..

زۆر کیوت دەرڪەوتبوو..

جۆنگڪووك" نەم زانی بوو ئاوا شەرمنی.."
بە زەردەخەنەوە وتی و بەرەو ڕوی ڕۆشت...

لەگەڵ قسەڪەی سەری هەڵبڕی و سەیری ئەو پیاوەی بەردەمی ڪرد

ناینا" ئێ من شەرمن نیم!!"
بە شڵەژاوی و جدی وتی و سەیری کرد...

جۆنگڪووك" ئێ بۆیە دەنگ ئەوا بوو خاتوون؟!"
ئەمجارە چاوەڪانی لە نێو چاوەڪانی جێگیر ڪرد...

ئەم هەڵسوڪەوتەی ئەو پیاوە زیاتر وای ڪرد ئەوەی خاتوونە بشڵەژێ و شەرم بکا...

زۆیا" من وتم شەرمم نە ڪردووە!!"
بە گرژی وتی و ئەوی جێهێشت..

بەڵام شێوەی زۆر جوان و شیرین بوو...

ئەم پیاوە خۆی نەگرت و پێنەکەنێ..
قاقای پێڪەنینەڪەی ژوورەڪەی گرتەوە...

زۆیا" جۆنگڪووك!!"
بە ناڕەزایی وتی و سەیری ڪرد پێش ئەوەی بڕوات...

بەڵام نەخێر نابێت ئەو ناوەستێت..

زۆیا نزیك بێدەکە وەستا بوو خێرا ئەو سەرینەی هێنا کەوا لێی نزیک بوو هاوێشتی بۆ ئەو...

جۆنگڪووك شۆك بوو...
خێرا گرتیەوە برۆیەڪی بەرز ڪردەوە و لە پێڪەنین وەستا...

جۆنگڪووك" ئاوا یانی؟!"
هەنگاوێك نزیك ڪەوتەوە....

زۆیا" بەڵێ ئاوا"
بە زەردەخەنەیەڪی بە فیز...

جۆنگڪووك" زۆر باشە کەواتە بیگرە خاتوون"
ئەویش سەرینەڪەی بۆ ئەو فڕێداوە و ڕێك بەر ڕوخساری ڪەوت..

زۆیا" لە ڕاستیدا تۆ بیرگە!!"
دوبارە بۆ ئەوی هەڵدا...

ڕێك بوو بە شەڕە سەرین...

ئەو بۆ ئەو،ئەو بۆ ئەو دەنگی پێڪەنین.ی ئەوان ئەوێی گرتەوە..

بەڵام ڪاتێك جۆنگڪووك ویستی کۆتا دانەی بۆ فڕێ بات زۆر بەهێز بۆی هاوێشت و بەر ڕوخساری کەوت بەم شێویە خەریك بوو بڪەوت بە پشتا...

بەڵام خێرا ڪەمەری گرت و بۆ لای خۆی ڕای ڪێشا...
زۆیا.ش بۆ ئەوی نەڪەوێت دەستڪانی لە ملی ئەو ئاڵاند...
ئەمەش بوە هۆی ئەوەی زۆر لەیەڪەوە نزیك بوون..
هەناسە گەرمەڪانی زۆیا بەر ملی جۆنگڪووك بڪەوێت

تەزوێك سەرتاپای لاشەی هەردووڪیان گرتەوە

هەم زۆیا هەم جۆنگڪووك شۆك ببوون بەو حاڵی ئێستایان

زۆیا ڪەمێك دوور ڪەوتەوە بەڵام هێشتا دەستەڪانی لا لای ملی جێگیر بوو..
بێگومان جۆنگڪووك.یش دەستەڪانی لە کەمەری ئەو پێچرابوویەوە..

چاوەڪان..
دوبارە پەیوەست بوون بە یەڪەوە، چاوە قاوەیەڪانی ئەو ڪەوا چەندە جوان ڕاما بوون بەو دوو ئۆقیانوسە تاریڪەی ئەوەی بەرامبەری..

شتێك ڕووی دەدا..
لە ناخی ئەوان..
هەستێڪی جیاوازی لە نێو ڕوحیان دا بوو..
شیرین دڵخۆش ئاسوودە..
زۆر زۆر جیاواز..
هیچ کاتێك هەستێڪی لەم جۆرەیان نەبووە..
ترپەی دڵیان بە شێوەیەڪی ناسروشتی لێیدەدا..

ئایە بەهۆی نزیك بوونەوەیانە؟!
یان ترس لەوەی زۆیا بکەوێت؟!

سەرلێشواون دەربارەی هەستەڪانیان..

بەڵام هەستێڪی تا بڵێی جوان لە نێو ڕوحیان چەکەرەی ڪردبوو..

زۆیا چاوەڪانی لە ئەو دوور خستەوە و شەرم سەرتاپای لاشای گرت هەستی بە گەرم بوونی ڕومەتی دەڪرد...

خێرا دەستەڪانی لە ملی جیاڪردەوە و لێی دوور ڪەوتەوە پەنجەڪانیان لەنێو یەڪتری یاری پێ دەڪرد و چاوەڪانی دەشاردەوە لە ژێر چاودێری ئەو و خەریڪی خواردنی لێوی بوو بەهۆی شەرمەڪە!!

لە هەمان ڪات..

ئەو پیاوە.ش دەستی بەرز ڪردەوە بۆ لا ملی و بە شەرمەزاری خوراندی و چاوەڪانی لەسەری هێشتبوویەوە...

دڵی هیچ کامیان نەگەڕایەوە باری ئاسای..
ئەوان لە ژێر ڪاریگەری یەڪتری مابوونەوە..

جۆنگڪووك" تـ تۆ بڕۆ گەرماوێك بکە من بە جییۆڵ دەڵێم جلێڪت بۆ بێنێت!!"
بە دەنگە پیاوەنەڪەی وتی و سەیری ئەوی ڪرد..

چاوەڪانی هەڵبڕی و گواستیەوە سەر ئەو و سەری بە قایل بوون لە قاند..

ئەویش بێ هیچ وشەیەك مایەوە وە پێویست بوو بڕوات بەهۆی ئەوەی هیچ قسەیەكی تر نیە...

بەرەو لای دۆڵابەڪە ڕۆشت و جلێڪی خۆی دەرڪرد و بەرەو دەرەوە بەڕێڪەوت بەڵام ڪاتێك دەرگاڪەی ڪردەوە وەستا لە نێوەندی دەرگاڪە...

زۆیا" سوپاس جۆنگڪووك"
بە نائارمی وتی و ئەو هێشتا شەرم دەکا دوای ئەوەش..

لەگەڵ گوێ بیست بوونی دەنگی بزیەڪی جوانی ڪەوتە سەر لێوانی...

سەیری ڪرد...

جۆنگڪووك" تۆ تەنها وشەی سوپاس یان ببوورە دەزانی؟!"
برۆیەڪی بەرز ڪردەوە و وتی..

زۆیا" ها؟!"
بە گەمژەی وتی بەڵام شیرین دەردەڪەوت...

ئەو پیاوە پێڪەنی بەم هەڵسوڪەوتەی...
شیرین بوو..

جۆنگڪووك" زۆیا!! بوەستە لە سوپاس یان داوای لێبووردن..من ڕقم لەم جۆرە قسانەیە"
ڕونی ګردەوە بۆ ئەوەی ئەوەی بەرامبەری تێبگات..

زۆیا نەختێك سەیری ڪرد...

زۆیا" ب باشە"
بە هێمنی وتی چاوەڪانی لەسەری لابرد و سەیری زەویەڪەی دەڪرد....

تەنها بە هێمنی لێی ڕوانی و دواتر ڕۆشتە دەرەوە...

زۆیا"ئۆهـ بۆچی وا هەستم دەڪرد هەناسەم لێ بڕابێت!! ئای خوایە چیم بەسەر هاتوە!!"
بە نائارامی دەی وت و خێرا بەرەو گەرماوەڪە بەڕێڪەوت...

٭

کارلۆس" بەنەفرەتی بۆ چ دۆزەخێك ڕۆشتوە!!"
وەك شتێك سەر مێزەڪەی تێك یا هەر شتێك و بۆ لایەك ڕۆشت...

لەو ڪاتە پاسەوانێك هاتە ژوورەوە زۆر شڵەژاو دەرئەڪەوت وەك ئەوە وابێت لە ماڕاسۆن ڕای ڪردبێت سینگی بەرز و نزم دەبوویەوە بەهۆی نا ڕێڪی هەناسە دان..

پاسەوان" گەورەم کەسێڪمان دۆزیەوە ڪەوا خاتوو زۆیا.ی بینیوە!!"
بە ڕێزەوە وتی بەڵام دەیویست هەناسەڪانی ڕێك بخات....

ڪارلۆس" كێ؟! خێرا بیهێنە بۆ ئێرە!!"
بە دەنگی بەرز وتی وەك فەرمانێك بوو...

پاسەوان" باشە گەورەم"
وتی و ڕۆشتە دەرەوە...
دوای چرڪەیەك گەڕایەوە..
" لێرەیە"
ئاماژەی بە لای دەرگاڪە ڪرد...

پیاوێك بوو جلەڪانی لەوە دەچوو ڪاری پاڪردنەوە بکات...

شێوەی زۆر سەیر بوو...

ڪارلۆس بە شێوەیەڪی ناشرین سەیری دەڪرد وەك ئەوەی بڵێی زبڵێك لە بەرامبەری بێت..

ڪارلۆس" چی دەزانی؟!"
بە توندی وتی و بەمەش ئەو پیاوە ڕاچەڵەڪی...

پیاوەڪە" ئ ئەو ئافرەتەی نێو وێنەڪەم بینی دوێنێ شەو دەورو بەری ڪاتژمێر 9:34 خولەك بوو دەمامکی بەست بوو لەگەڵ پیاوێك بوو باڵای بەرز بوو و بە ماسولڪە بوو ئەویش جلی پزیشڪی لەبەر بوو"
دەی ویست بیری بێتەوە و بەجوانی بۆ ئەوەی بەرامبەری ڕون بڪاتەوە...

ڪارلۆس برۆیەڪی بەرز ڪردەوە لەگەڵ گوێ بیست بوونی ناوی پیاوێك!!

ڪارلۆس" چۆن دەزانی ئەو بوو لەڪاتێڪدا ماسڪی بەستبوو؟!"
بە گومانەوە وتی و هەنگاوێك ڕۆشتە پێشەوە...

پیاوەڪە" ئەو زۆر شڵەژاوی بوو و خۆی بە منا ڪێشا و ڪەمێك لە ماسڪەڪەی تێك چوو ئەوی لێی ڪردەوە و ڕوخساری بەدەر ڪەوت دواتر چاڪی ڪرد!! بەڵێ من ئەوم بینی دڵینام خۆی بوو"
دەی ویست باوڕ بە ئەو بێنێت...

ڪارلۆس" پیاوەڪە شێوەی چۆن بوو؟!"
بە گرژی وتی...

پیاوەڪە" من ئەوم نەبینی بە نزیڪی چونکە ئەو ماسڪی پۆشی بوو جوان ڕوخساری دیار نەبوو بەڵام وەک وتم باڵا بەرز بوو و قژی ڪەمێك درێژ و پڕ بوو و ڕەنگی ڕەش بوو"
دەی ویست شێوەی پیاوەڪەی بیر بێتەوە و لە ڪۆتایدا بە زەردەخەنەوە لەو پیاوەی ڕوانی...

ڪارلۆس چاوەڪانی ڪرایەوە...
ئێستا دڵنیا بویەوە...
ئایە ئەوە...

ڪارلۆس" ئەو ببنە و ڪەمێك پارەی پێ بدەن"
خێرا مۆبایلەڪەی لە گیرفانی دەر ڪرد و پەیوەندی بە باوڪیەوە ڪرد...

پاسەوانەڪان پیاوەڪەیان دوور خستەوە...

ڪارلۆس" باوڪە تۆ ڕاستت ڪرد ئەو نەفرەتیە بووە!! وە دڵنیام ئەویش تۆماری ڪامێراڪانی سڕیوەتەوە!!"
بە توندی وتی ئاگر لە چاوەڪانی دەباری...

وێڵسن" هاهـ من دەمزانی بەنەفرەت بن خۆم دەزانم چی دەڪەم خێرا پیاوەڪان ڪۆبڪەوە وەرن بۆ ڪۆشك"
خێرا دای خست بێ ئەوەی وەڵامی ڪارلۆس وەربگرێ..

٭

جۆنگڪووك" بەیانی باش"
بە ڕوێڪی خۆش لەسەر پەیژەڪان دەهاتە خوارەوە و بەرەو لای مێزی نان خواردن ڕۆشت...

هەموویان" بەیانی تۆش باش"
بە نەرمی..

جۆنگڪووك" جییۆڵ جلت بۆ زۆیا برت؟!"
سەیری جییۆڵ.ی ڪرد ڪەوا خەریڪی نانخواردنە ....

جییۆڵ" ئهم لەوانەیە ئێستا بێت"
بە نەرمی وتی و درێژەی بەنان خواردنەڪەی دا...

سەری بە قایل بوون لەقاند و دەستی ڪرد بە نان خواردن...

جین" باوڪە پێویست نیە بگەڕێینەوە؟! هەموو شتێك لێرە تەواو"
بە جدی وتی و لە نانخواردن وەستا و سەیری باوڪی ڪرد...

ڪوانگ" باشە بەڕای منیش بگەڕێینەوە تۆ ڪاری ڕۆشتن چارە بکە"
بە هێمنی وتی..

جین" باشە ڪەواتە ئێوش خۆتان ئامادە بکەن"
بە زەردەخەنە دڵ ڕفێنەڪەی وتی و سەیری ناینا و دواتر دایڪی ڪرد..

ئیون بین" باشە"
بە نەرمی..

دەنگی پێی ڪەسێك هات..
هەموویان سەرنجیان ڕۆشتە سەر ئەو...


پانتۆڵێڪی ڕەش..
بلوزیڪی ڪەمێك پانی سوف...
قژەڪانی ئازاد ڪرد بۆ سەر شانی ڪەوا تا نێوەندی پشتی ئەهات...

بە شەرمەوە وەستا بوو سەیری ئەوانی دەڪرد..
ئەو هێشتا ناتوانێت قسەیان لەگەڵ بکات..

بەڵام شتێك لەو نێوەندە جیاواز بوو...

چاوەڪانی بەدوای ڪەسێك دەگێڕا...
لە ڪاتێڪدا ئەو ڪەسە چاوەڪانی لەسەری هێشتۆتەوە...

وە دوو دانە شەیتان سەیری ئەوان دەڪەن..
با بڵێین سیان...

تایهۆنگ ناینا جییۆڵ...

بە زەردەخەنە شەیتانیەڪەیان لەوان دەڕوانن..

تایهۆنگ" برا پیرەڪەمان عاشق بووە"
بە چرپەوە لە بن گوێی جییۆڵ وتی...

جییۆڵ" دەتوانی باوڕ بکەی؟!"
پێڪەنی...

ناینا" باشە ئەوم وەك هاوگیان قبوڵە"
بە هەمان شێوەی جییۆڵ پێڪەنی بەڵام بە نزمی بۆ ئەوەی ئاشکرا نەبن...

زۆیا" ب بەیانی باش"
بە نزمی وتی بەڵام بەس بوو بۆ ئەوەی ئەوان ببیستن....

ڪوانگ" ئحم ئحم بەیانی باش ڪچم دەی وەرە نانی بەیانیمان لەگەڵ بخۆ"
سەرەتا ویستی ئەو چاوانە لەسەری لاببات بۆ ئەوەی ئەم کچە ئاسوودە بێت دواتر ڕوی ڪردە ئەو بە زەردەخەنەوە وتی...

هەموویان وەستان لەو تێبڕینەی بۆ ئەویان هەبوو...
دەستیان ڪرد بە نان خواردن...

بێگومان جۆنگكووك.یش بە هەمان شێوەیە بەڵام لەگەڵ نان خواردنەڪە.شی چاوی لەسەر بوو...

زۆیا دوو دڵ بوو لەوەی بڕوات یان نا...
ئەو هێشتا تێکەڵ نیە..

ئیون بین" دەی ئازیزم وەرە شەرم مەکە"
بە میهرەبانیەوە پێی وت و زەردەخەنەیەڪی نەرمی بەرامبەری پشان دا...

زۆیا بە هێمنی بەڕێڪەوت بۆ لای سفرەكە...
وە سەیری شوێنەڪانی دەڪرد..
بێجگە لە ڪورسەیەڪەی تەنیشت جۆنگڪووك هیچی تر لەوێ نەبوو...

سەیری ئەوی ڪرد...
ئاویش بزیەڪی ڪەمی پشاندا و ئاماژەی پێ ڪرد لەلای دا بنیشێت..
وە بێگومان ئەوەیش ڕازی بوو...

ناینا" زۆیا ئەم پەنیرە دەخۆی؟!"
بە زەردەخەنەوە بۆی ڕاگرت...

ناینا لە بەرامبەر ئەو بوو لە تەنیشت ئەو جەی بوو دواتر جییۆڵ دواتر تای ...
لەلای زۆیا.ش جۆنگڪووك بوو دواتر جین و ئیون بین..
ڪوانگ وەك سەرۆك خێزان لە سەرتا بوو...

زۆیا تەنها سەری بە قایل بوون جوڵاند...
ناینا ڪەمێڪی بۆ تێ ڪرد...

تایهۆنگ" پێویست ناڪا شەرم لە ئێمە بڪەی ئاسوودە بە"
بە زەردەخەنە چوار گۆشەڪەی سەیری زۆیا.ی ڪرد...

زۆیا" س سوپاس"
زەردەخەنەیەڪی ڪەمی پشان دا...

جۆنگڪووك" دەی دەست پێبکە"
بە هێمنی وتی بێگومان چاوەڪانی لەسەری بوو...

زۆیا سەیری ڪرد و سەری بە قایل بوون جوڵاند و دەستی پێ ڪرد...

جەی" تۆ زۆر جوانی"
بە زەردەخەنە جوانەڪەی وتی بەم هۆیەشەوە چاوەڪانی بچوك بووبویەوە...

هەموویان سەرنجیان ڕۆشتە سەر جەی...

زۆیا بەهۆی ڪیوتی ئەو منداڵە زەردەخەنەیەڪی گەورەی ڪرد..

زۆیا" سوپاس"
بە نەرمی وتی و چاوی خستەوە سەر خواردنەکەی..

٭

هەموو شتێك ئاسایی دەڕۆشت....

تا...

دەنگی دەرگا هات زۆر بە بەهێزی...

هەموویان ڕاچەڵەڪین چونکە هەم لە ناکاو بوو هەم بەهێز بوو...

زۆیا ئەوەی نێو دەمی قوت دایەوە و سەیری جۆنگڪووك.ی ڪرد...

ئەو برۆڪانی لێك نا بوو..

کوانگ" چی ڕوودەدا؟!"
بە گرژی وتی...

دوبارە لێیدا ئەمجارە لەسەر یەكتری و زۆر بە بەهێزی...

ڪارلۆس" جیۆن جۆنگڪووك!! خێرا وەرە دەرەوە"
بە توندی وتی و هاواری دەڪرد...

هەموو ئەوانەی لەوێ بوون شۆك بوون...

ناینا" ئاشکرا بوو!!"
لە ژێر لێویەوە وتی و سەیری جین.ی ڪرد...

هەموو چاوەڪان کەوتە سەر جۆنگڪووك و ئەوەی تەنیشتی...

زۆیا چاوەڪانی دووبارە پڕ بوون لە ئاوی سوێر...
تەزوێك بە هەموو لاشەیدا تێپەڕی...
خێرا لە شوێنی خۆی هەڵسا..
تەنها سەیری بەردەمی دەڪرد و لەشی دەلەرزی..
ترس سەرتاپای لەشی گرت..

زۆیا" ئ ئەوان لێرەن دوبارە من د دەدۆزنەوە!!"
ئەو منگاندی و هەنگاوی بۆ دواوە دەنا و سەری ڕا ئەوەشاند...

جۆنگڪووك" هێمن بەوە من لێرەم "
بە دەستەڪانی شانی گرت و بە نەرمی قسەی دەڪرد...

زۆیا سەری هەڵبڕی و سەیری ئەو پیاوەی بەرامبەری ڪرد..
دڵۆپێك لە فرمێسک ڪەوتە سەر ڕومەتەڪانی...

زۆیا" ئەوان ناهێڵن لە ژیان بیت گەر بزانن لێرەم!!"
بە ترس و نیگەرانی وتی و سەیری نێو چاوی ڪرد..

تایهۆنگ" بەڵام نازانن!!"
سەیری ئەوانی ڪرد و بە هێمنی وتی...

هەموویان سەرنجیان ڕۆشتە سەر تایهۆنگ..

جین" ڕاستە دەی جییۆڵ تۆ زۆیا بەرە و لە ژوورەڪەت مەیەنەدەرەوە ناینا تۆش جەی"
بە جدی وتی و دواتر سەیری جەی و ناینا.ی ڪرد و ڕوخساری گۆڕا بۆ هێمنی...

جییۆڵ سەری بە بەڵی جوڵاند و بەرەو لای زۆیا ڕۆشت...
بە نەرمی قۆڵی گرت و ڕای ڪێشا سەرەوە دواتر ناینا و جەی.ش ڕۆشتن...

جۆنگڪووك" دەی با بزانین!!"
ملی تەقاند و بەرەو لای دەرگاڪە ڕۆشت...

ڪوانگ" جۆنگڪووك هەڵەشە ڕەفتار مەکە"
بە ئاگاداریەوە وتی و چاوەڪانی تیژ ڪرد بوو لەسەری...

تەنها سەری بە قایل بوون جوڵاند و ڕۆشت.....

دەرگاڪەی ڪردەوە....

جۆنگڪووك" ئۆهـ ڪێ لێرەیە بەڕێز وێڵسن؟!"
سەرەتا بە زەردەخەنەیەڪی لار دواتر ڕوخساری و دەنگی گۆڕا بۆ توند و جدی...
" چۆن دەتوانم یارمەتیتان بدەم؟!"
بە ڕەقی...

چەند پاسەوانێك و وێڵسن و ڪارلۆس لەبەر دەرگا وەستا بوون و بە توڕەی و سەیری ئەوانەی نێو خانوەڪەیان ڪرد...

ڪارلۆس" هاهـ سەیرڪە چۆن خۆی وەك گەمژەیەك نیشان دەدا!! من تۆ..."
بە بێ ئارامی قسەی دەڪرد و ویستی بۆ جۆنگڪووك بچێت..

بەڵام ڪوانگ هات و بێگومان وێڵسن ڕێگری لێ ڪرد...

ڪوانگ" چی ڕوودەدات لێرە بڕێز وێڵسن ئەم بێڕێزیە چیە؟!"
بە ڕوێڪی گرژ وتی و چاوەڪانی خستە سەر ڪارلۆس..

وێڵسن" بێڕێزی.؟! بەڕێز ڪوانگ وابزانم جەنابتان زۆر باش دەزانن ڕودانی ئەم بێڕێزیە چیە و چۆنە؟!"
بەرەو لای ئەوان هەنگاو نا و لەبەردەم جۆنگڪووك وەستا و بە تیژی لێی ڕوانی...

مەبەستەڪەی دیار بوو..
جۆنگڪووك لە ڕوڪەشیدا هیچ گرینگی بە قسەڪانی نەدەدا..
تەنها شت لە نێو مێشڪی ئەودا بوو تێك شڪاندنی ڕوخساری لەگەڵ بیرهاتنەوەی گریانەڪانی و فرمێسڪەڪانی ئەو ڪیژۆڵەی سەرەوە..

جین" مەبەستتان چیە؟! بۆچی بە مەتەڵ قسە دەکەن؟!"
بە ڕەقی وتی..

کارلۆس"هاهـ خودایە ئارامی!!"
بە بێ ئارامی وتی...
" زۆیا لە ڪوێیە؟!"
بە توڕەی و دەنگی بەرزەوە وتی..

هەموویان دەستیان ڪرد بە ڕۆڵ گێڕان...
وایان نیشاندا شۆك بوونە...

تایهۆنگ" زۆیا؟! زۆیا چ ڪاری لەلای ئێمە هەیە؟!"
بە ڕوخسارێڪی شۆڪی ساختە...

جۆنگڪووك" ئێمە چ ڪارمان بە ڪچی تۆیە بەڕێز وێڵسن؟!"
بە توندی وتی و هەنگاوێك ڕۆشتە پێش و دەستەڪانی خستە نێو گیرفانی و سەیری دەڪرد...

وێڵسن" واتا زۆیا لێرە نیە؟! یان باشتر بڵێم تۆ نەتفڕاندوە؟!"
ئەمجارە ڕوخساری زۆر توڕە دەردەڪەوت و بە ڕەقی لە زاری ئەهاتە دەرەوە...

جۆنگڪووك لە بێ ئارامیدا چاوەڪانی داخست و زەردەخەنەیەڪی گاڵتە جاڕی خستە سەر لێوی و وتی..

جۆنگڪووك" باسی چ نەفرەتیەك دەڪەی بەڵای خوا!! بەم شەوە درەنگە هاتووی وەك چەڪدار بەسەر ماڵەڪەم دائەدەیت و تۆمەتی کچ ڕفاندنم بەسەرا دەسەپێنی ئەوەیە ڕێزی میوان لەلای تۆ وێڵسن!!"
بە تۆنێګی ڕەقەوە ،وتی ناوی ئەوی بە هاوارەوە هێنا...

جین خێرا قۆڵی گرت و بە چاو پێی وت ئارام ببێتەوە و ئەوی لە وێڵسن دوور خستەوە...

لەڪاتێڪدا وێڵسن دەستی ڪرد بە قاقای پێڪەنین....

وێڵسن" ئێستا دەزانین تۆمەتە یاخود ڕاستی!!"
بە دەنێگڪی زبر وتی و هەنگاوێك ڕۆشتە پێشەوە...
" ڪارلۆس!!"
بە هاوارەوە لەڪاتێڪدا چاوەڪانی لە نێو چاوی ئەو پیاوە توند ڪردبوو ڪەوا ئاگر لە چاوەڪانی ئەبارێت...

ڪارلۆس" باشە دەی هەموو ماڵەڪە بگەڕێن!!"
بە هاوارەوە وتی و ڕۆشت...

پیاوەڪان شۆك بوون..
تەنها جۆنگڪووك نەبێت چاوەڪانی هێشتا لەسەر ئەو پیاوەی بەردەمی بوو توڕەی تا سەر ئیسقانی هاتبوو و دەماری ملی زۆر جوان بەدەر ڪەوتبوو...

ڪوانگ" وێڵسن تۆ سنوور دەبەزێنی!!"
بە ئاگاداریەوە وتی...

وێڵسن" پێش ئەوەی ڪوڕەڪەت ئەو ڪارە بکات بیرت لەوە بڪردبوایەوە جیۆن ګوانگ!!"
بە توندی وتی و ئەوانی جێهێشت...

ڪوانگ بە توڕەی سەیری ڪوڕەڪانی ڪرد...

جین" چی دەڪەی ئێستا؟!"
بە جدی سەیری جۆنگڪووك.ی ڪرد...

جۆنگڪووك" من بەڵێنم بەو کچە داوە!!"
سەیری ئەوانی ڪرد و بەرەو سەرەوە ڕۆشت...

وێڵسن بینی خێرا ئاماژەی بە ڪارلۆس ڪرد دوای بڪەوێت...
ئەویش لەگەڵ پاسەوانڪان بەدوای ڪەوتن...

ڪوانگ بە بێ هیوای سەیری جوڵاند...


٭


ویستی دەرگاڪە بڪاتەوە بەڵام....

جۆنگڪووك" چی دەڪەن!!"
بە هاوارەوە وتی و دەی ویست خۆی دەرباز بڪات...

دوو پیاو ئەویان گرت..
لەڪاتێڪدا ڪارلۆس بە زەردەخەنە بەفیزەڪەی بەرەوی لای ئەو دەهات...

ڪارلۆس" دەبوو لەسەرەتاوە بزانم تۆ چاوت لەسەر خوشڪەڪەی منە!!"
بە پیستی وتی و لولەی ئەو دەمانچەیەی لەدەستی بوو لە ڕوخساری ئەوی نزیك ڪردەوە...

بەڵام جۆنگڪووك بەسەری لە ڕوخساری ئەویدا ئەمەش وەك وەڵامێك بوو بۆ ئەو...

جۆنگڪووك" من وەك خۆت تێڪەڵ مەڪە نەفرەتی!!"
بە توندی وتی...

پیاوەڪانی توندتر ئەویان گرت...
ڪارلۆس بە پێڪەنینەوە خۆی ڕێك ڪردەوە ئەو خوێنەی سەر لێوی لابرد...

ڪارلۆس" چۆن دەوێری!!"
مستێڪی لێدا و وای ڪرد ڕوی بڪەوێتەلایەڪی تر ..

تایهۆنگ" چیڕوودەدات!!"
خێرا بەرەو ڕوی یان هات...

ڪارلۆس و جۆنگڪووك لەیەك ڪانتدا سەیری ئەویان ڪرد...

ڪاتێك ویستی بەرەو ګارلۆس بچێت دوو پیاوی تر ڕێگریان لێڪرد و وەك جۆنگڪووك ئەویان گرت...

ڪارلۆس" تۆ سەیری ئەوانە ناڪەی لەیەګیان ئەیەم ئەوی تر دێ!! ئای خوایە نامەوێت خۆم پێتانەوە خەریک بڪەم"
بە بێزاری وتی و ڕوی خۆی سوڕاند بۆ لای ژوورەڪە...
" بابزانین چی لێرە عەشاردراوە"
بە زەردەخەنەیەڪی لارەوە وتی"

بەڵام شتە سەیرەڪە ئەوە بوو جۆنگڪووك هیچ.ی نەدەڪرد وەك ئەوەی بڵێی دەزانێ چی لە ژوورەوەیە!!

دەرگاڪەی ڪردەوە...

ڕۆشتە ژوورەوە بەڵام شۆك بوو بەوەی ئەوانەی ژوورەوەی بینی...

ڪارلۆس" ئاهـ نەفرەت تۆ دەتەوێت یارم لەگەڵ بکەی!!"
بە توڕەی و هاوارەوە وتی و ڕۆشتە دەرەوە و بەرەو ڕوی جۆنگڪووك ڕۆشت..

بێگومان ئەوەی دەی ویست لەوێ نەبوو!!

بەڵڪو ژووری جین و ناینا بوو..
ڪەوا جەی و ناینا خۆیان حەشاردابوو..
وادیار بوو جۆنگڪووك بۆ سەر لێشێواندنیان ڕۆشتە لای ژووری ئەوان...

ڪارلۆس" ئەو لە ڪوێیە!!"
یێقەی ئەوی توند گرت و بەرەهاوارە قسەڪانی دەڪرد...

دوو پیاوەڪە جۆنگڪووك.یان بەردابوو...

جۆنگڪووك" من نازانم باسی ڪێ دەڪەی!!"
بە توندی وتی و سەیری نێو چاوی دەڪرد..

ڪارلۆس ویستی مستێڪی لێبدا بەڵام جۆنگڪووك دەستەڪانی گرت و نەی هێشت بەڵڪو خۆی لێیدا...

جۆنگڪووك" سەبر گرت تا عەدێك جوانە وانیە"
بە گڕی وتی و مستێڪی تری لێدا بەمەش ڪەوتە سەر زەویەڪە....

خێرا پیاوەڪان ئەویان گرت...

ڪارلۆس ملی تەقاند و هەڵسایەوە و جلەڪانی ڕێك ڪردەوە ویستی قسەیەك بګات بەڵام...

وێڵسن" ڪارلۆس!! دۆزیتەوە"
بە هاوارەوە وتی و بەرەو ئەوێ دەهات...

لە هەمان ڪاتدا ڪوانگ و جین لەدوای ئەو بوون لەگەڵ چەند پیاوی تر...

ڪارلۆس" نەخێر لێرە نیە!!"
بە چاوێڪی ئاگرین سەیری جۆنگڪووك.ی ڪرد...

وێڵسن" هەموو ژوورەڪان گەڕان!!"
برۆیەڪی بەرز ڪردەوە...

ڪارلۆس" بەڵێ"
سەری بە بەڵێ لەقاند و بە بێزاری سەیری وێڵسن.ی ڪرد...

تایهۆنگ و ڪوانگ و جین بەوە سەیریان پێ هات چۆن نەیان دۆزیەوە؟!

بەڵام شتێڪی وت هەموویان ڕەق بوون...

ڪارلۆس" بەڵام ئەمەیان!!"
سەیری ڪۆتای ڕێڕەوەڪەی ڪرد...
" ئەو ژوورەگەڕان؟!"
سەیری پیاوەڪانی ڪرد...

جۆنگڪووك خێرا سەیری تایهۆنگ.ی ڪرد...

پاسەوانەڪان سەیری یەڪتریان ڪرد و سەریان بە نەخێر جوڵاند...

ګارلۆس زەردەخەنەیەڪی بە فیزی خستە سەر لێوی و سەیری جۆنگڪووك.ی ڪرد ڪەوا چاوەڪانی قەلەقی و ترس و هەم توڕەی لێ بدەی دەڪرێ...

بە هێمنی هەنگاوی بۆ ئەوێ دەبرد...
جۆنگڪووك دەستی ڪرد بە جوڵە بۆ ئەوەی لەدەست پیاوەڪان بێتە دەرەوە...

جۆنگڪووك" بەنەفەرت بن!"
بە توڕەی وتی و سەیری وێڵسن.ی ڪرد...

وێڵسن هیچی نەوت هەتا ڪاردانەوەی نەبوو..
تەنها سەیری دەڪرد...

بەرەو لای ڪارلۆس ڕۆشت و پیاوەڪان جۆنگڪووك.یان بەردا...

خێرا سەیری باوڪی و ئەوانی ڪرد...
تەنها بە بێ هیوای سەیری جۆنگڪووك.یان دەڪرد...

توڕەی سەرتاپای ڕوحی گرت...
ئەو بەڵێنی پێدا گەر بیشی دۆزنەوە دەی پارێزێ...

ڪارلۆس دەستی خستە سەر دەسڪی دەرگاڪە و ویستی بیڪاتەوە بەڵام ڪلیل بوو...

ڪارلۆس" ئایشش نەفرەت دەی"
ئاماژەی بە پیاوەڪان ڪرد بی شڪێنن...

ئەوانیش سەیریان بە قایل بوون لەقاند و بەرەو ڕوی دەرگاڪەڕ ڕۆشتن...

هەرڪە خۆیان بە دەرگاڪە دادا جۆنگڪووك بە توڕەی بەرەو ئەوان ڕۆشت...
بەڵام پیاوەڪان ڕێگریان لێ دەڪرد...

جۆنگڪووك" بە دەستەڪانی خۆم دەت ڪوژم ڪوڕە!!"
بە هاوارەوە...

ڪارلۆس هیچی نەوت تەنها بە زەردەخەنە بە فیزەڪەی سەیر ڪرد...

دەرگاڪە شګا...

دەنگی قیژە لەودیوی ژوورەڪە بیسترا...

دڵی جۆنگڪووك لەرزی...
وەستا لەوەی بیەوێت پیاوەڪان ببڕێت...

وێڵسن بێ هیچ وشەیەك ڕۆشتە ژوورەوە...




....

کۆتا بەش لە ساڵی 2023!!!


2023/12/31
یــەك شـــەمـــە....

Ipagpatuloy ang Pagbabasa

Magugustuhan mo rin

1.4M 35.1K 47
When young Diovanna is framed for something she didn't do and is sent off to a "boarding school" she feels abandoned and betrayed. But one thing was...
5.2K 88 11
Warning ⚠️, this au may contain some 18+ scenes 😊
28.3K 3K 25
هیچ ناڵێم بەس بیخوێنەوە...!!
85.2K 4.1K 42
⚠𝐋𝐎𝐍𝐆 𝐂𝐇𝐀𝐏𝐓𝐄𝐑𝐒 𝐖𝐀𝐑𝐍𝐈𝐍𝐆⚠ My math is ass. "𝐌𝐚𝐧 𝐲𝐨𝐮 𝐭𝐡𝐫𝐞𝐞 𝐚𝐫𝐞 𝐚 𝐥𝐨𝐭 𝐨𝐟 𝐰𝐨𝐫𝐤." "𝐋𝐨𝐯𝐞 𝐲𝐨𝐮 𝐭𝐨𝐨 𝐝𝐚𝐝...