ئاریانا✔️

By lady__olivia

34.3K 6.2K 19K

دڵۆپێک لە موحیبەتی ئاریانا دەریایێک لە پیسی پاک کردەوە لەسەر ئەندامانی بانگتانە Writer ✍️:lady__oilivia دەست... More

Part 1
Part 2
Part 3
Part 4
Part 5
Part 6
Part 7
Part 8
Part 9
Part 10
Part 11
Part 13
Part 14
Part 15
Part 16
Part 17
Part 18
Part 19
Part 20
Part 21
Part 22
Part 23
Part 24
Part25
Part 26
Part 27
Part 28
Part 29
Part 30
Part 31
Part 32
Part 33
Part 34
Part 35
Part 36 end

Part 12

767 146 156
By lady__olivia







کاتێ جۆنگکوک دڵی ئاوی خواردەوە و ماندوو بوو لە لێدانی ئاریانا

ئاریاناش ڕومەتەکانی سور سور بوبونەوە
لەگەڵ زلەکانی جۆنگکوک و قورگی ڕوشابوو ئەوەدەی بگری
چاوەکانی سور ھەڵگەڕابوون لەگەڵ گریان




جۆنگکوک
" دایکە ئەو بێ ڕەوشتە  مافی ئەوەی نیە لە ژوورەکەی
بێتە دەرەوە تا ڕۆژی ھاوسەرگیریەکەی "




دایکی ئاریانای بە قژ ڕاکێشان بردە ژوورەکەی و جەیلانیش دوای کەوت



فڕێی دایە ژوورەوە و بە فیزەوە وتی
" بتۆپیبای باشتر بوو لەوەی کە کردت
دەستی کاکەت ماچ بکە کە نەیکوشتی "




جەیلان بە گریانەوە بەرەو لای ئاریانا ڕایکرد
لەسەر زەویەکە لەناو باوەشی خۆی نوقمی کرد
ئاریاناش ڕوخساری بە سینگی جەیلانەوە نابوو و ھەر دەگریا


جەیلان
" بەسە ئیتر ھێشتا دڵتان ئاوی نەخواردەوە ؟ "





دایکی ئاریانا
" تۆش بەس زمان درێژی بکە
جۆنگکوک بەو مەرجە ڕێگەی داوە بمێنیتەوە "



ئینجا دەسکی دەرگاکەی گرت و وتی
" وەرە دەرەوە لەو ژوورە دەبێ دەرگاکە قفڵ بدەم "




جەیلان
" نەخێر نایێمە دەرەوە منیش لەگەڵ ئەو زیندانی بکەن "





دایکی ئاریانا
" کەیفی خۆتە "
دەگاکەی لەسەر ھەردوکیان قوفڵ دا




جەیلان
" دڕندەی بێ ھەستینە "



ئاریانا فرمێسکەکانی خۆی سڕیەوە
بە سەرسوڕمانەوە سەیری جەیلانی دەکرد




ئاریانا
" تۆ بۆچی لێرە مایتەوە جەیلان ؟"





جەیلان
" لەبەر تۆو سوزی
گەر بڕۆشتبامەوە گوندەکەی خۆمان
ھەر بیرم لەلاتان دەبوو بۆیە مانەوەم لێرە باشترە لەلاتان "






ئاریانا
" ئاخر خۆت بینیت خێزانەکەی من چۆنن
تۆ بەرگەی ئەوان ناگری لێرە جەیلان
ئەترسم ژیانت لێ تاڵ بکەن تکایە بگەڕێوە ماڵەوە
جین و دایکت و خوشکەکانت نیگەرانت دەبن "






جەیلان
" واز لەوە بێنە ئاریانا پێم بڵێ ھێشتا براکەی منت
خۆش دەوێ و دەتەوێ لەگەڵ ئەو بی ؟ "



ئاریانا بێدەنگ بوو و سەری نزم کردەوە




جەیلان
" چیە ؟ خۆ ناڵێی ئەو شتانەت لەبیر کرد کە لە نێوان تۆو جیندا ڕویدا "






ئاریانا
" ھیچ شتێک لە نێوان ئێمە ڕوینەدا
چیتر ئەو قسانە مەکە جەیلان توشی کێشە دەبم
خۆ بینیت براکەم چەندە سورە لەسەر ھاوسەرگیریەکەم "






جەیلان
" کەواتە بڕیاری تۆ چیە ؟ "





ئاریانا
" دوای بینینی سوزی بەو شێوەیە
وە ئەوەی خەریک بوو بەسەر کاکە جیمیندا بێ لەسەر من
ئیتر منیش بڕیارم دا چیتر بەرھەڵستی بڕیاری کاکەم نەکەم
ئەو ھاوسەرگیریە دەکەم ھەرچەندە کە حەزم پێی نیە
وا ھەست دەکەم دەمبەن بۆ ناو گۆڕ
بەڵام نامەوێ کەسیتر بەھۆی منەوە ئازار بدرێ "





جەیلان بە توەییەوە
" زۆر بێ ھەست و بێ وەفای "





ئاریانا بە ھاوارەوە
" گەر چارەیەکیترت پێیە بیڵێ
من براکەی تۆم خۆشویست بەڵام ئێمە ھەرگیز بەیەک ناگەین ھەرگیز "





جەیلان
" تۆ درۆ دەکەی گەر جینت خۆشویستبا
بەو ھاوسەرگیریە ڕازی نەدەبوی "





ئاریانا
" گەر براکەشت بەڕاستی منی بویستبا
ئاوا بە ئاسانی نەدەگەڕایەوە بۆ گوند "






جەیلان
" براکەی من بەوەفا و ڕاستگۆیە
ئەو ھەموو ھەوڵی خۆی لەگەڵ خێزانەکەت دا
بەڵام ئەوان ئەقڵیان نیە وادەزانی گەر پێداگری بکرادیە
وایبکردایە کە خێزانەکەت ھەست بەوە بکەن کە
شتێک لە نێوان ئێوە ھەیە چیان لەتۆ دەکرد ؟ "




ئاریانا لەدڵی خۆیدا دەیزانی جەیلان ڕاست دەکات
جین کەسێکی پێگەیشتوو و زیرەکە
نەیھێشتووە خێزانەکەی بزانن چی ڕویداوە
نەیھێشتوە بزانن ئاریانا و جین دڵیان لای یەکە
ئاریانای پاراستوە بەبێ ئەوەی ئاریانا ھەستی پێ بکات




جەیلان بە ئارامی لەلای ئاریانا دانیشت
ئەژنۆکانی لەباوەش گرت و سەیری سەقفەکەی دەکرد




جەیلان
" من دەزانم ئەو کارە چۆن تەواو دەبێ ئاریانا
ھاوسەرگیریێک کە لە سەرەتادا دڵت لەسەری نەبێ
ھەرگیز دڵت نایەوێ ھەرگیز ناتوانی ئەو پیاوەت خۆشبوێ
تێبگە ژیانی خۆت مەخەرە دەستی دایکت و براکەت
ئەوان تەنھا بیر لە قسەی خەڵک و خۆیان دەکەنەوە "





ئاریانا
" من گەر ھاوسەرگیری لەگەڵ ئەو کوڕەش بکەم
دڵم ھەر لای جینە
بەڵام ئەمجارە لەبەر ھەموان دەبێ بەوە ڕازی بم
لەبەر باوکم و مامم لەبەر سوزی و دایکی
لەبەر تۆو جین لەبەر جۆنگکوک و دایکم
ئەوەی بۆمن زیانێکی گەورەیە بەڵام سود بەھەموان دەگەیەنێ "





ئاریانا بە زەردەخەنەیەکی شیرین سەیری جەیلانی کردو بە چاوە پڕ فرمێسکەکانی بەردەوام بوو لە قسەکانی
" جەیلان کێشە نیە ھەوڵدەدەم لەگەڵ ئەوە ڕابێم "




جەیلان بەگاڵتەوە
" کەواتە من لەخۆڕایی ئەو ھەموو شەڕەم کرد ھا ؟ "



ئاریانای خسە پێکەنین بەو قسەیە
ھەرچەندە برینەکەی دڵی زۆر قوڵ بوو



جەیلان باوەشی لە ئاریاناداو وتی
" بەختەوەر بی ئازیزم من لێرە لەلات دەبم تا ڕۆژی ھاوسەرگیریەکەت "













.






.







.








.




تازە ئێوارەیە و دوای نان خواردن لەگەڵ براکەی ڕۆشتن بۆ دەرەوە
تا جەوێک بگۆڕن لە قاوەخانەیێک دانیشتبوون و قاوەیێکیان خواردەوە

ھۆسۆک
" چۆنە ؟ "



تایھیۆنگ
" دەڵێی ژەھرە
ئەمە چیە ئەم ژەھری مارە "




ھۆسۆک
" لە نێرگەلەکەی تۆ خۆشترە بێ ئەقڵ "






تایھیۆنگ
" بڕۆ بابە تۆ چوزانی نێرگەلە چیە تاوەکو ئێستا قومت لێی نەداوە "






ھۆسۆک
" نامەوێ شتی خوێڕیەکان بەکاربێنم "






تایھیۆنگ
" زۆر سوپاس ئێستا من بووم بە خوێڕی ؟ "





ھۆسۆک
" تایھیۆنگ سەیرکە یەک قسە لە برا گەورەکەت وەربگرە
تۆ ئیتر ژن دێنی واز لەو خوە خراپانەت بێنە
واز لەو ھاوڕێیە خوێڕیانەشت بێنە کەمێ ئاقڵ بە "





تایھیۆنگ
" ئۆف تۆو کاکە یۆنگیش ھەر ھەمان قسە دەکەنەوە
قسەیەکی نوێتان پێ نیە "




ھۆسۆک
" ھەرنا واز لەو شەڕە شەقە بێنە ھەرکەسێکی دەیبینی
تێیھەڵدەدەی خۆ تۆ شەقاوە نیت "





تایھیۆنگ
" کوا ؟ ئەوە چوار مانگە شەڕم نەکردووە "



ھۆسۆک
" لەوەتەی کاکە یۆنگی بوەتە ئاغا باش دەرھەقی تۆ دێ
لەترسی ئەو ناوێری کێشە دروست کەی ھھھھ "



تایھیۆنگ
" گاڵتەم پێمەکە کورە من لە ھیچ کەس ناترسم
ھەرخۆم کەسێکی بێ کێشەم گەر سەر نەخەنە سەرم "




ھۆسۆک بە گاڵتەوە
" وایە وایە ئەیبینم
بە شوختەکانی سەر ڕوخسارتەوە دیارە چەند بێ کێشەی "


تایھیۆنگ شوختێکی ستونی لەسەر برۆی ڕاستی ھەبوو
شوێنی چەقۆ بوو بە ھەمان شێوە لەلای سەرەوەی لێوی شوێنی چەقۆ بوو


تایھیۆنگ
" سەیرکە ئێستا تۆ سەر دەخەیتە سەرم
گەر برام نەبویتایە چینێ باشم تێھەڵدەدایت "


ھۆسۆک
" ئۆی کوڕە بە جوانی لەگەڵ براگەورەکەت قسە بکە بێ ڕێز "



گەنجێک کە لە مێزەکەی تەنیشتیان خەریکی تاوڵە بوو لەگەڵ ھاوڕێكانی
ئانیشکی خستە سەر پشتی کورسیەکەیەوەو سەیری تایھیۆنگ و ھۆسۆکی کرد و بە گاڵتەپێکردنەوە لایێکی لێوی بەرز کردەوە و وتی

" چیە ئێوە کوڕی دایەن ؟ بەبێ پرسی ماڵەوە نایێنە دەرەوە "

ھەموو ئەو گەنجانەی کە لەلای بوون پێکەنین و گاڵتەیان بە تایھیۆنگ و ھۆسۆک دەکر



تایھیۆنگ وەکو ھەموو جارێک دەماری شێتی گرتی و بە توڕەیی ھەستایەوە کە وای کرد کورسیەکەی چەند مەترێک
بۆ دواوە بچێ و دەنگی سەرنجی ھەموو میوانەکانی
قاوەخانەکە بۆلای ڕابکێشێ


تایھیۆنگ برۆیێکی بەرز کردەوە و سەری کەمێ لار کردەوە


تایھیۆنگ
" ئەوە تۆ چیت وت ؟ "



گەنجەکە
" چیە بۆ توڕە بویت شەڕ مەنێوە ئەگینا دایکت لێتدەدا "

دووبارە ھەموویان پێکەنینەوە و لەگاڵتەکردن نەدەوەستان



ھۆسۆکیش ھەستایەوە ھەرچەندە زۆر زۆر توڕە ببو
بەڵام دانی بەخۆیداگرت و قۆڵی تایھیۆنگ گرت و بە ھێواشی وتی

" با بڕۆین تایھیۆنگ "



تایھیۆنگ بە توڕەیی قۆڵەکانی دورخستەوە
ڕۆشتە لای مێزی گەنجەکان و یەخەی کوڕەکەی گرت
ھەڵیساندەوە



تایھیۆنگ
" ئەوە تۆ گاڵتە بە ئێمە دەکەی ؟
ئێستا ڕوخسارت بۆ جوان دەکەم "


ھەتا گرتی کەلەیەکی بە ڕوخساریدا کێشا و گەنجەکە کەوتە سەر زەوی

کوڕەکانیتر شڵەژان و ترسان
ھەستانەوە بینیان سەری گەنجەکە شین بۆتەوەو ئەستور بووە



یەکێیکیان کاتێ چاوەکانی تا دوا ئاست کرابویەوە
سەیری تایھیۆنگی کردو وتی
" ئەمە سەری لە بەرد دروست کراوە "



ھۆسۆک دووبارە ڕۆشتە نزیک تایھیۆنگ  و وتی
" ھەقی خۆی وەرگرت ئیتر واز بێنە با بڕۆین تایھیۆنگ "


تایھیۆنگ
" بەخوا تا بۆ دایک و باوکی ئاقڵی نەکەم نایێم "



تایھیۆنگ دووبارە یەخەی گەنجەکەی گرت و ھەڵیساندەوە
ھەتا پێیکرا دایە بەر بۆکس و شەق


ھەموو میوانەکان ترسان و ھەستانەوە

گەنجەکانیتریش ویستیان بیوەستێنن بەڵام تایھیۆنگیان پێ نەوەستا

ھۆسۆکیش زۆر ھەوڵیدا بیوەستێنێ بەڵام دەرھەقی نەدەھات

تایھیۆنگ ھەر بەردەوام بوو لە شەق ھاوێشتن و لێدانی گەنجەکە


بۆکس و شەقی لێدەداو فڕێی دەدایە سەر مێز و کورسیەکان


قاوەخانەکەی وێران کردبوو وایکرد گەنجەکە لەھۆش خۆی بچێ
ئینجا پەلاماری کوڕەکانیتری داو لە ھەموویانی دا

ئاژاوەیەکی گەورەی دروست کرد
ھۆسۆکیش ھەر بەدیاریەوە وەستابوو و شۆک بوبو
یەکەم جار بوو شەڕی برا بچوکەکەی لە نزیکەوە ببینێ

خاوەنی قاوەخانەکەش ھات و  دەیەویست بیوەستێنێ
بەڵام ئەویش نەیانتوانی
تایھیۆنگ ھەموو شتێکی بەسەر یەکدا وێرانکرد


ھۆسۆک
" ئەو برایەی من وەحشە لە پێستی مرۆڤ "


پیاوێکی پیر کە لەلای ھۆسۆک وەستابوو
" ئەوە بۆ ئەو برا وەحشیەت ناوەستێنی سەیرکە ئێرەی وێران کرد "


ھۆسۆک
" وەڵا مامە خۆ بینیت ھەوڵمدا بەس ئەو وەحشیە بە کێ دەوەستێ "


خاوەنی قاوەخانەکە کە بێھیوابوو لە وەستاندنی تایھیۆنگ
بەناچاری لەلای ھۆسۆک و میوانەکانیتر وەستابوو و
بوبوە تەماشاکەر وەکو ئەوان

" من برا گەورەکەتان ئەناسم بەخوا شکاتتان لێ ئەکەم لەلای "


ھۆسۆک
" وەڵا سوپاستەکەم گەر وابکەی
بەس کەمێ درۆشی بۆ زیاد کە بڵێ ئەو تایھیۆنگ وەحشە
دوو سێ پیاوی کوشت با کاکە یۆنگی زۆر لێی پەست بێ باشە "



خاوەن شوێن
" بەڕاستە ؟ ئێ دە زۆر باشە "

تایھیۆنگ کە ھەموو کوڕەکانی پڕ شەق کرد و قاوەخانەکەشی وێران کرد
خۆشی کەمێ برینی بۆ دروست ببو
دەمی بەخێن داھات و قۆڵی لەجێ چوو ئینجا ئاژاوەکەی بڕاندەوە

ھۆسۆک تایھیۆنگ لەسەر شانی خۆی دانا و بەڕێکەوتن بۆ ماڵەوە




ھۆسۆک
" باشە تۆ بۆوا زوو ھەڵدەچی
ئەمانە مناڵ بوون قسەیەکیان کرد دەبێ تۆ ئاوا بکەی ؟ "





تایھیۆنگ
" من ئاوام قسەی ناشرین لەکەس قبوڵ ناکەم
عافیەتیان بێ بەخوا لەھەرشوێنێ بیانبینمەوە دیسان لێیان دەدەم "




ھۆسۆک
" دەوەرە ژن بۆ ئەو شێتە بێنە
کوڕە تۆ دەبێ بەسەر توڕەییتدا زاڵ بی ژیان ئاوا ناچێ بەڕێوە "





تایھیۆنگ
" دە قسەی بێمانا مەکە تۆ پێم بڵێ
ئێستا من چۆن بەو سەروچاوەوە بچمەوە ماڵەوە
کاکە یۆنگی بمبینێ یەکسەر دەزانێ شەڕم کردووە "





ھۆسۆک
" کەیفی خۆتە شەڕت نەکردایە بەمن چی
یاخوا کاکە یۆنگی سەری دەشکاندی بۆ ئەوەی ئاقڵ بی "



تایھیۆنگ لە شوێنی خۆی وەستا
قۆڵەکانی لەسەر ملی ھۆسۆک ھێنایە خوارەوە

ھۆسۆک
" چی بوو ؟ "



تایھیۆنگ
" دەڵێم وەرە با بچین بۆ ماڵی پورم بەخوا ناوێرم ئاوا بچمەوە ماڵەوە "





ھۆسۆک
" وەرە کوڕە بۆوا ترسنۆکی
زۆر زۆر دوو زلەت لیدەدات و گوێت
ڕادەکێشێ و دەڵێ جارێکیتر شەڕ مەکە ھەر ئەوەندەیە "





تایھیۆنگ
" کوڕە دوو زلەی چی ئەو ڕۆژە بەس قسەم لەسەر قسەی کرد بۆکسێکی لێدام دوو ددانم شکا بەخوا من ناوێرم بێمەوە "

تایھیۆنگ ملی ڕێی گرتبوو بۆ ئاراستەی ماڵی پوری

ھۆسۆکیش بەدوایکەوتبوو و گاڵتەی پێدەکرد


ھۆسۆک
" ئەو غیرەتەی کەمێ لەمەوبەرت چی لێھات ھھھھھھ "



تایھیۆنگ
" غیرەتی من تا ئەو کاتەیە کە ناوی کاکە یۆنگیم نێ "


ھۆسۆک
" وەرە کورە با بچینەوە لەکۆتاییدا خۆ ھەر دەزانێ
جا بۆخۆت زوو ئەو خەمە لەکۆڵ خۆت بکەرەوە "





تایھیۆنگ
" باشە ئێمە بۆ بە ئۆتۆمبێل نەھاتین ؟
بەخوا ماڵی پورێ زۆر دوورە "





ھۆسۆک
" ئێ دەبا بچینەوە بۆ ماڵەوە خەمت نەبێ من سولحت بۆ دەکەم
پێی دەڵێم کەمێ ھێواش لێتبدا "


تایھیۆنگ
" وەڵا ؟ بەڵێن بێ ؟ "



ھۆسۆک
" بەڵێن بێ دەی وەرە "







_____________________________
1530


لەکۆتاییدا ھاتینە سەر بەرەی ئەولا


بەزمی تایھیۆنگە شێت و یۆنگی و ھۆسۆک
ماڵی ئەوان زۆر بەکێشەو گەرم و گوڕە بەس لە ئاریانای کەمە 😁




کەسایەتیەکان چۆنن بەلاتانەوە ئەتوانن لەگەڵیان تێکەڵ بن ؟؟؟؟؟





سەروشکلی دایم ئاوایە جا بێتە پێشچاوتان🙂

Continue Reading

You'll Also Like

58.8K 1.6K 41
وهل بضع كلمات ستصف حبي لكِ ؟! وهل لهفتي لسماع صوتكِ سيكفي؟! وهل خافقي الذي يشن الحروب لرؤياك سيكون دليل محبتي؟! القاسي احبكِ فتحملي جحيم قسوته..
77.1K 3.9K 74
Aab e hayat in roman Urdu. All rights are reserved to the authors. I am just trying to make the novels reach the audience who'll love to read this no...
662K 6.4K 55
Part 1: kacchi dor se bandhe hum tum (cmplt) Part 2: Likh du aasma pr (cmplt) Part 3: Inkishaaf e yaar (cmplt) Part 4: Teri deewani (ongoing)
5K 145 16
G to chaliye mery sath muhabbat k ek Haseen safar ma. Safar muhabbat ka, Muhabbat k imtehan ka,,,or jub tk muhabbat ma imtehan na ho to muhabbat ka m...