ئاریانا✔️

By lady__olivia

34.2K 6.2K 19K

دڵۆپێک لە موحیبەتی ئاریانا دەریایێک لە پیسی پاک کردەوە لەسەر ئەندامانی بانگتانە Writer ✍️:lady__oilivia دەست... More

Part 1
Part 2
Part 3
Part 4
Part 5
Part 7
Part 8
Part 9
Part 10
Part 11
Part 12
Part 13
Part 14
Part 15
Part 16
Part 17
Part 18
Part 19
Part 20
Part 21
Part 22
Part 23
Part 24
Part25
Part 26
Part 27
Part 28
Part 29
Part 30
Part 31
Part 32
Part 33
Part 34
Part 35
Part 36 end

Part 6

767 151 111
By lady__olivia

جیمین ئەو شەوە ھەر وێڵ بوو بەدوای ئاریانادا
کێشەکە ئەوە بوو نەیدەزانی لە کوێ بەدوایدا بگەڕێ
جۆنگکوکیش تاوەکو بەیانی کاتی پێداوە خوشکەکەی بۆ بگەڕێنێتەوە

لە ماڵی خزمە دورو نزیکەکان لەماڵی ھاوڕێکانی
لە ھۆتێل و شوێنە گشتیەکان لەھەموو شوێنێک گەڕا
بەتەنیاش نا لەگەڵ کۆمەڵێک لە گەنجانی عەشیرەت

نەبوو ..... لە ھیچ شوێنێک نەبوو
ئاخر چۆن بگەڕێتەوە بە دەستی بەتاڵ
جۆنگکوک پیاوێکە زۆر لەسەر قسەی خۆی سورە
گەر قسەیەک بکات یەک جار دەیکات گەر نەیگەیەنێتە سەر
خۆی پێ پیاو نیە ، ئەو ھەڕەشیەی لە جیمینی کرد زۆر بەڕاستی بوو

لەناو عەشیرەتی ئیڤانۆڤ ئەوعادەتە قێزەونە ھەبوو
کە ئاغا لەبەر ھەڵەیەک سزای زۆر قێزەونی بەسەر خەڵکەکەدا دەچەسپاند

ئەو قسەیەی جۆنگکوک مانایێکی زۆر ترسناکی ھەبوو
" لە پیاوەتیت دەخەم لەبەردەم ھەموو عەشیرەت "

ئەزانن ئەوە مانای چیە ؟ واتا لەبەردەم ھەموان ئەو پارچە گۆشتەی کەلەنێوان قاچەکانی جیمین دایە دەیبڕێت تاھەتایە لە پیاوەتی دەکەوێ

تا ھەتایە وەکو پیاوێک مامەڵەی لەگەڵ ناکرێ
ناتوانێ ژن بێنێ ناتوانێ مناڵ بخاتەوە
دەبێتە گاڵتەجاڕی ھەموو خێزانەکە زۆر مەترسیدار بوو زۆر
ئاریانا لەگەڵ ڕاکردنی خەریک بوو ژیانی جیمین و سوزیش وێران بکات

جیمین
" خەریکە دونیا ڕوناک دەبێ چۆن بچمەوە بەردەم ئاغا ئاخر "


کوڕی خاڵی جۆنگکوک
" ئاغا خۆی ئەو ھەڕەشەیەی کرد جیمین ؟ "


جیمین
" سێ جار سوێندی خوارد کە وام بەسەر دێنێت
گەر بۆی نەدۆزمەوە زۆر بە ڕاستی بوو
چۆن بوێری ئەوە بکەم بگەڕێمەوە لای "


کوڕی خاڵی
" چیت کرد جیمین بەخوا ئاغا وێرانت دەکا "



کوڕی مامی
" ئاریانای گەمژە بیری لەو شتانە نەکردبویەوە کە ڕایکرد؟
ئاخر ئێستا جیمین ژیانی دەفەوتێ لەبەر ئەو بەنەفرەت بی "


جیمین
" دەبێ لەکوێ بێ ئەو کچە لەکوێ
بۆکوێ چووە بۆ خاتری خوا تەنھا لەوە دەترسم
سەرسەریێک لەسەر ئەو شەقامە دەستی بۆ ببات ئابڕومان دەچێ "

کوڕی مامی جۆنگکوک
" بەس بیدۆزینەوە بەخوا لەگەڵ لێدان دەیکوژم
کچی بێ شەڕەف حەیای ئێمەو ئاغاشی بردووە "

بوو بە کاتژمێر ٨ خەریک بوو دەبوو بە ٢٤ کاتژمێر
بەسەر ون بوونی ئاریانا ھیچ سەرەداوێک خەبەرێکی نەبوو
ھەموویان خەریک بوو لە قەلەقی و خەمی ئەو دەمردن
ھەموو گەنج و پیاوەکان وازیان لەکار و کاسبی خۆیان ھێنابوو
بە شوێن ئاریانادا دەگەڕان

دایکی و پورەکانی خەریک بوو گیانیان دەردەچوو لە خەمی ئەو

جۆنگکوک لەھەموویان خراپتر بوو
لە لایەک خەمی ئاریانای بوو کە ھیچی بەسەر نێ
و بە سەلامەتی بیدۆزێتەوە

لەلایەک خەمی ئەوەی بوو ھەواڵەكە بڵاو بێتەوەو
خێزانی براڤێرمان بەوە بزانن و ئابڕوی بچێ لە پێشیان و کەسایەتی بشکێ

جۆنگکوک لەگەڵ خاڵ و مامەکانی ھەر بە ژوورەکەدا
ھاتو چۆی دەکرد و خۆی دەخواردەوە

جۆنگکوک
" جیمین نەگەڕایەوە ئەوە بوو بە کاتژمێر ٨ "


مامی جۆنگکوک
" با کەمێکیتریش چاوەڕێ بکەین
ھەموویان لە ھەوڵی دۆزینەوەیدان رەنگە بتوانن بیدۆزنەوە
تەنھا ھیوادارم سەلامەت بێ و نەکەوتبێتە دەست
خوێری و سەرسەری و پیاوی بێ ناموس "


جۆنگکوک
" منیش تەنھا ترسم لەوەیە مامە
ئەو کچێکی زۆر بچوک و بێ دەسەڵاتە بەتەنیا لەو شارە
گەورەیە خوادەزانێ ئێستا لە کوێیە و چی دەکات "


خاڵی جۆنگکوک
" خەتای تۆیە ئەگەر پیاو بایت خوشکەکەت لەدەستت ڕاینەدەکرد "

لە دوێنێ شەوەوە خاڵ و مامی جۆنگکوک
ھەر قسەی پێ دەڵێن و سەرکۆنەی جۆنگکوک دەکەن
کە چەندە بێ دەسەڵاتە بەرامبەر خێزانەکەی

جۆنگکوک خەریک بوو ئەتەقیەوە لەناخیدا
وایانکرد یەکجاری جۆنگکوک دڕندەیی خۆی بەدەرخاو
وەکو ئاژەڵێکی دڕندەو برسی لێبێ کە کەس نەوێرێ
لەمەودوا قسەشی لەگەڵ بکات

لەو قسانە بوون جیمین و گەنجەکانیتر گەڕانەوە ماڵەوە
  ڕۆشتنە ژووری میوان کە جۆنگکوک و پیاوەگەورەکانی
لێبوو لەگەڵ گەڕانەوەیان ئافرەتەکانیش ھەموویان ھاتن
بۆ ژووری میوان تا بزانن بابەتەکە بە کوێ دەگات

جۆنگکوک کاتێ چاوی بە جیمین و گەنجەکان کەوت گەڕانەوە
سەری بەرز کردەوەو دەموچاوی گرژ کرد و سەیری جیمینی کرد

دەستێکی لەناو گیرفانی ناو بە نەڕەیەکەوە وتی
" چی بوو ؟ "

جیمین کاتێ سەری نزم کردبوویەوە
بەلا چاوێک سەیری جۆنگکوکی کرد و ھیچ قسەی نەکرد
ئەو بێدەنگیەی ھەموو شتێکی وت کە ھیچیان بە ھیچ نەکردووە

جۆنگکوک
" کەواتە نەتدۆزیەوە ھا "

خاڵی جۆنگکوک
" دەمزانی ئێوە چ بێکەڵکێکن "


جۆنگکوک
" خاڵە ئەو جیمینە دوێنێ شەو داوای دەرفەتی دەکرد
ئێستاش بە مل شۆڕی ھاتۆتەوە بەردەمم "

خاڵی جۆنگکوک
" بێ غیرەتینە لەشوێنی ئێوە بام بەر لەوەی
بە دەست بەتاڵی بگەڕێمەوە خۆمم دەکوشت "

جۆنگکوک
" دوێنێ شەو قسەیەکم کرد جیمین بیرتە وایە "

جۆنگکوک کاتێ بە چاوێکی نزم سەیری جیمینی دەکرد

جیمینیش چاوەکانی داخست لەترسی بەبیرھێنانەوەکەی جۆنگکوک

ھەموو ئافرەتەکانیش کە دوێنێ شەو شایەدی ئەوەبوون
کە جۆنگکوک چی وتبوو بەڵێنی چی دابوو
گەر جیمین نەتوانێ ئاریانا بگەڕێنێتەوە

سوزی دڵی پارچە پارچە دەبوو لەگەڵ ھەر وشەیەکی
جۆنگکوک کە بە کوڕە پورەکەی دەڵێ لەپێشچاوی ئەوان
کە خۆی و ئاریانا بەرپرسن لەوەی جیمین ھەرچیێکی لێ بکرێ
لەسەر ئەوان نەیدەتوانی بڕوا بەشتێکی لەو شێوەیە بکات
خۆی بە تاوانبار دەزانی

جۆنگکوک
" نەمدەویست بەو شێوەیەی لێبێ بەڵام ناچارت کردم
سێ جار سوێندم خوارد جیمین نەدەبوا بە دەستی بەتاڵ بگەڕێیتەوە "

خاڵی جۆنگکوک
" ھەرچیێکت وتوە وای لێبکە جۆنگکوک
ئاغایەتیت بسەلمێنە بۆمان ، گەر ئەوە بەسەریەوە بچێ
ئیتر قسەت ناڕواو کەس لێت ناترسێ "

جۆنگکوک سەیری کوڕە خاڵ و مامەکانی کرد
ئەو گەنجانەی لە دواوەی جیمین  وەستابوون

جۆنگکوک
" بانتۆڵەکەی داکەنن و بیبڕن "


نزیکەی ١٠ گەنجی خێزانەکە دەبوون
بەھەموویانەوە جیمینیان گرت و لەسەر زەویەک پاڵیان خست
دەستیان بۆ قایشی پانتۆڵەکەی برد و ویستیان
ئەوەی جۆنگکوک وتی جێبەجێی بکەن

دایکی جیمین خەریک بوو دەمرد لە شەرمەزاری و لە داخا
ھەموو ئافرەتەکان ئارەقیان کردبوویەوە
نەیاندەویست ئەو دیمەنە قێزەونە ببینن
لەھەموویان خراپتر سوزی ئەو کچە گەنجەی کە لە ژیانی
دڕندەیی لەو شێوەیەی نەبینیوە

جۆنگکوک دوای ئەوەی فەرمانەکەی کرد
ڕۆشت لەسەر قەنەفەکەی دانیشت و قاچێکی خستە سەر
قاچەکەیتری زۆر بەبێ باکانە



جیمین دەستی بە ھاوار کرد و لەترسا
دەنگی ھەناسەی تا دەرەوەی ماڵەکە دەڕۆییشت

لەو کاتەدا کە خەریک بوو پانتۆڵەکەی جیمین داکەنن
سوزی چاوەکانی بەتوندی داخستبوو و ئیتر نەیتوانی
بێدەنگ بێ و قسە نەکات نەیدەتوانی بەرگەی شتێکی لەو شێوەیە بگرێ

سوزی بە ھاوارەوە
" من دەزانم لە کوێیە ، تکایە واز لە کاکە جیمین بێنن "

ھەموو قسەکانی بەسەر یەکەوە کرد
ھەموویان ئاراستەی چاویان خستە سەر سوزی
سوزیش ھەر چاوەکانی بە داخراوی ھێشتبویەوە

کاتێ ھێواش ھێواش چاوەکانی کردەوە
بینی ھەموویان لەو دەڕوانن
جۆنگکوک لەسەر قەنەفەکە زەردەخەنەیەکی کرد و دڵی خۆش بوو

جۆنگکوک
" لەکوێیە ؟ "

سوزی
" لە ......گوندێکە بە ناوی ....ج....جایرۆ "

جۆنگکوک کە ھەر زەردەخەنە لەسەر لێوی بوو
" لە کۆتاییدا تۆم دۆزیەوە ئاریانا خان "

ئینجا سەیرێکی جیمینی کرد و زەردەخەنەی بۆ دەکرد

جۆنگکوک
" جیمین بڕۆ بەدەستەکانی خۆت بۆم بێنەوە با سوێندەکە
لەسەرم نەکەوێ "

ھەموویان دەستیان لەسەر جیمین ھەڵگرت و ئەویش ھەستایەوە سەر پێ

جیمین
" دەچم دەیھێنم ئاغا "

جۆنگکوک  بە ھێمنی و دڵخۆشیەوە
" چاوەڕێتم کوڕە پور "

جیمین لە بێ شەڕەفەوە بوو بە کوڕە پور
ئەوە میزاجی جۆنگکوک بوو لە چرکەیەکدا
دەگۆڕا و ھێمن دەبوویەوەو دڵخۆش دەبوو
دڵخۆشی ئەو ساتەی جۆنگکوک وەسف ناکرێت
ئەوەندە ھێمن و لەسەرخۆ بوبو بە بیستنی قسەکەی سوزی

ھەر بوبویەوە بە مەرحەم دەرونی ئارام و ھێمن بوبو
ئەو ھەموو فشارەی کەمێ لەمەوبەر لەسەری بوو نەما

ھەموویان زەردەخەنە لەسەر لێویان و دڵخۆشی لەناو دڵیان بوو
جگە لە سوزی کە دەستی کرد بە گریان و فرمێسک ڕشتن
وە دایکی کە ئارەقی شەرمەزاری دەرشت کە دوێنێ شەو
جۆنگکوک لەسەر ھەق بوو و ئەو ڕوبەڕوی وەستاوەو
پشتی کچەکەی خۆی گرت

وە ھەروەھا ئەو بەڵێنەی دایبوو کە ئەگەر سوزی
شوێنی ئاریانا بزانێ و بە ئەنقەست نەیڵێ
جۆنگکوک بشیکوژێ قسە نەکات

جیمین و گەنجەکان ڕۆیشتن ئاریانا بێننەوە

ھەموو پیاوەکان لەسەر قەنەفەکان بە ئاسودەیی دانیشتن

جۆنگکوک لە دڵخۆشیا قسەکانی دوێنێ شەوی دایکی سوزی
لەبیر کردبوو و تەنانەت ڕوشی گرژ نەکرد بەرامبەر سوزی
لە نیەتی نەبوو کە ھیچ بکات ئازاری بدات یا تەنانەت
قسەیەکی ڕەقیش بکات

بەڵام دایکی سوزی نەوەستا نەیھێشت ئەوە بەسەر کچەکەیەوە
بچێ زۆر پەست بوبو و خۆی بە شەرمەزار دەزانی
قژی کچەکەی گرت و لەبەر قاچەکانی جۆنگکوک فڕێیدا

دایکی سوزی
" ئەو کچە کەم ئەقڵەی من لە دوێنێ شەوەوە
خۆی بێدەنگ کردوەو ئێمەی بە خەم و خەفەتەوە کوشت
جۆنگکوک تۆ پیاوی ئەو ماڵەی ، یا ئاقڵی کە بۆم
یا بیكوژەو لەکۆڵمی کەوە "

جۆنگکوک بە چاوێکی نزمەوە سەیری سوزی دەکرد
کە لەژێر قاچەکانی کەوتوە دایکی خەریکە داوای لێدەکات
کچەکەی بۆ ئاقڵ بکات و بە پیاوی ماڵ بانگی دەکات

جۆنگکوک کاتێ سەیری سوزی دەکرد
" من ھەرگیز حەزم نەکردووە لە کچ بدەم
بەڵام تۆ پێویستت بەوەیە ئاقڵ بکرێی کچێ "

سوزی کە دایبویە پڕمەی گریان لە ترسا
" توخوا کاکە جۆنگکوک لێم خۆشبە
گەورەیی بنوێنەو لێم خۆشبە "

مامی جۆنگکوک
" ئەو کچانە ئاقڵ دەکەی جۆنگکوک
دەی بزانم چی دەکەی پیاو "

زیاترو زیاتر جۆنگکوکی ھاندەدا کە دڕندەیی خۆی پیشان بدات
ناویان لەوە نابوو پیاوەتی و غیرەت گەر بتوانێ وا لە کچێکی
بەستەزمان بکات کە لێی بترسێ

جۆنگکوک
" بەخوا دەبێ شوێنی قایش لەسەر ھەموو جەستەت جێبێڵم
تا جارێکیتر درۆ لەگەڵ من نەکەیت "

جۆنگکوک ھەستایەوە سەر پێ و قایشەکەی لەناو پانتۆڵەکەی
ھێنایە دەرەوە وەکو ئاژەڵێکی دڕندە کەوتە گیانی سوزی و
ھەموو گیانی بە قایش شین کردەوە سوزی خەریک بوو
لەژێر دەستەکانی گیانی ئەدا ئەو ھەموو خەڵک و پیاوو ژنە
پێگەیشتوە بەدیاریەوە وەستابوون و یەک قسەیان نەدەکرد

سوزیش ھاوارو ناڵەی تا حەوت تەبەقەی ئاسمان بەرز بوویەوە

لەتاو ئازار نەیدەزانی ھانا بۆ کوێ بەرێ
داوا لەکێ بکات لەدەست ئەو ئاژەڵە دەریبێنێ
ھەموویان خۆیان کوێر و کەڕ و لاڵ کردبوو لە ئاستیا

زەڕەیەک سۆز و بەزەیی لە دڵی ھیچ کامیان نەبوو

جۆنگکوک تاوەکو ماندوو بوو بەردەوام بوو لە لێدان
سوزیش وەکو ئاژەڵێکی بەستەزمان لەژێر قاچەکانی کەوتبوو دەیناڵاند

.


.



.

.

٠

٠
ئاریانای دڵخۆش  کە پلانەکەی سەری گرت و شەمەندەفەرەکەی بەڕێکەوت بۆ جایرۆ سەرەتای دەست پێکردنی ژیانە تازەکەی

تەنھا کتێبە خشەویستەکەی لەناو جانتاکەی دانابوو و
لەگەڵ ئەو پارەیەی سوزی پێیدا
بەڵام دونیایێک خەیاڵی جوان لەمێشکی ھەڵگیرابوون
بۆ دەستپێکردنی ژیانێکی نوێ بەبێ ئەو دڕندانەی
کە ناویان لەخۆیان نابوو خزم و کەس و کار

لەڕێگادا بۆ جاری بیستەم ڕۆمانە دڵخوازەکەی دەخوێندەوە
کە باسی کچێکی ئازا و بەھێزی دەکرد کە  لە ئەمەریکا دەژی و لەکۆڵانەکان ئاشقی پیاوێکی جوان و کەشخەو ڕۆمانسی دەبێ
لەکۆتاییشدا ھاوسەرگیری لەگەڵ دەکات و بە بەختەوەری دەژی

ئەوە ڕۆمانە دڵخوازەکەی ئاریانا بوو
وە ئەو ژیانە بوو کە ئەو دەیەویست لە ژیانی ڕاستەقینەدا ھەیبێ
بەڵام کاتێ ڕێگرەکانت لە خەونەکانت زۆرتر بن
دەبێ ھندێک لە خەونەکانت بخەیە ژێر گڵ

ئاریانا کاتێ کتێبەکەی تەواو کرد قۆڵەکانی بۆ سەرەوە برد و پشتی دەتەقاند
" ئاھھ دووبارە زۆر خۆش بووووو "

لەگەڵ ئەو قسەیە شەمەندەفەرەکە وەستا
ئاریانای بۆ پێشەوە پاڵنا لەگەڵ وەستانەکەی

ئاریانا
" گەیشتیننننن گەیشتیننننن یەسسس "

ئاریانا
" چیە ئاریانا لە ئێستاوە دەتەوێ خۆت فێری ئینگلیزی بکەی
ئای ئای نچ نچ چ  زوو بەخەیاڵا ڕۆشتی "

ئاریانا ھەرگیز ھەستی بەتەنیایی نەدەکرد
ئەوەندە لەگەڵ خۆی دەدوا و قسەی دەکرد

ھەستایەوەو لە شەمەندەفەرەکە چووە خوارەوە

ھەرکە لە شەمەندەفەرەکە دابەزی شنە بایێکی سارد
بەر ڕوخسارو قژە درێژەکەی کەوت کە وایکرد
چاوەکانی لەبەر بایەکە دابخات

ئەوەندە کەشێکی دڵڕفێنی ھەبوو ئەو گوندە
تا چاو بڕی دەکرد سەوزایی و گێڵگەو خانوی قوڕی جوان بوو

ئاریانا جلێکی پرتەقاڵی سێ چارەگی لەبەر بوو
کڵاوێکی پوشی لە پیرەژنێکی فرۆشیار کڕی کاتێ نیو کاتژمێر
چاوەڕێی بەڕێکەوتنی شەمەندەفەرەکە بوو چاوی پێ کەوت

ئاریانا
" ئاھھھ زۆر دڵڕفێنە دەبێ ڕۆژێک سوزیش ئێرە ببینێ "

ڕۆشتە ناو گوندەکەوە و دەیەویست ھاوڕێکەیان بدۆزێتەوە
کە سێ ساڵ بەر لە ئێستا چاوی پێی کەوتبوو

ڕۆشتە ناو نانەواخانەیێکی جوان

ئاریانا
" سڵاووو"

+"سڵاو بەخێربێی "
ئەو کچە گەنجەی کە خەریکی دانانی سەمونەکان بوو وەڵامی دیەوە

ئاریانا
" ئێ ببورە من تازە گەیشتومەتە ئەم گوندە
گوێم لێ بووە ئێوە زۆر میوان دۆستن ڕاستە ؟ "

+" ئۆو بەڕاست !! بەخێر بێی ،
بێگومان ئێمە میوان دۆستین
دەتەوێ بتبەم بۆ شوێنێک پشوێک بدەیت ؟ "

ئاریانا
" لە ڕاستیدا من لێرە کەسێ دەناسم بەڵام نازانم چۆن بیدۆزمەوە "

+"ھەرخۆی ئەمە گوندێکی بچوکە
بێگومان ھەموومان یەکتر دەناسین "

ئاریانا
" ئاھ چەنە دڵخۆشم بەو قسەیە
کچێکی لە تەمەنی منە ناوی ....ناوی جەیلانە "

+"تۆ ھاوڕێی جەیلانی ئای جەیلانی شەیتان
لەکەیەوە ھاوڕێی شاری ھەبووە ئەویش ھاوڕیێکی وا جوان "

ئاریانا کەمێ شەرمی کردەوەو قژی خستە بن گوێیەکانی و سور بوبویەوە

ئاریانا
" زۆر سوپاس بۆ ئەو وەسفە "

کچەکە بەروانکەی کارەکەی داکەند و لەپشتی جامەکەوە ھاتە دەرەوە
+"دەی وەرە با بتبەم بۆ لای جەیلان "

بەناو کۆڵانە دڵڕفێنەکانی گوندەکەدا دەگەڕان
سەرەتای بەھار بوو مانگی سێ تازە ڕۆژەکانی سەرەتای بوو

بەڵام لە گوندی جایرۆ وەکو ئەوە وابوو لەناوەڕاستی بەھاردابن
ھەموو شوێنێک دار و سەوزایی بوو

گەیشتنە لای خانوێک لە کۆڵانێکی چۆڵی ھێمن
کە بە خانوە بچوک و خنجیلانەکان دەورە درابوو

کچە نانەواکە بە کۆڵانەکەدا ھاواری کرد تا گەیشتە حەوشەی ماڵەکە
" جەیلاااااانننننننن ...کچێ جەیلان وەرە میوانت ھاتوە "

جەیلان بەھەڵەداوان و بەڕاکردنەوە ھاتە حەوشەکە

جەیلان
" چی بوە دەک کوێر بم چی ڕویداوە کێ مردووە ؟ "

ھەناسە بڕکێی بوو

+"بۆ دەبێ ئیلا کەسێ بمرێ بانگت کەم ؟ "

جەیلان
" نا بەس بۆوا ھاوار دەکەی بەخوا ترسام
ئەوە کێیە لەگەڵتە "

+"ئەوە میوانی تۆیە نایناسی ؟ "

جەیلان کەمێ لە ئاریانا ورد بویەوە
چاوەکانی کز کردەوە و بیری دەکردەوە

ئاریانا
" منت بیر نیە ؟ سێ ساڵ لەمەوبەر لە شاری دنیپڕۆ
لەناو بازار چاومان بەیەک کەوت بیرت نیە ؟
وتت سەردانی گوندەکەمان بکەن "

جەیلان
" شاری دنیپڕۆ ! سێ ساڵ لەمەوبەر ! ناو بازار !
بەڵێ بەڵێ بیرم کەوتەوە ئاریانا و سوزی ڕاستە؟؟؟"

ئاریانا بە پێکەنینە زۆرەکەیەوە
" بەڵێ خۆیەتی "

ھەردوکیان بە ڕاکردن بەرەو لای یەکتر ڕۆیشتن
دەستیان خستە ناو دەستی یەکتر

جەیلان
" قەت بڕوام نەدەکرد ڕۆژێ لێرە بتان بینم
ئەی کوا تاکەکەیترت ؟"

ئاریانا
" ئەو نەیتوانی بێ تەنھا من ھاتوم
ھیوادارم بتوانی چەند ڕۆژێک لێرە شوێنم بۆ بکەیتەوە جەیلان "

جەیلان
" کچێ ئێرە ماڵی خۆتە بەخێربێی سەرچاوەکانم "

کچی نانەواکە وتی کەوا دەڕۆم کارم زۆرە و ئەوانی بەتەنیا جیھێشت

جەیلان دەستی ئاریانای ڕاکێشا و بەدوای خۆیدا ڕایدەکێشا بۆ ژوورەوە

جەیلان
" وەرە با بەخێزانەکەمت پێ بناسێنم "

جەیلان دوو خوشکی بچوکو برایێکی گەورەی ھەبوو
لەگەڵ دایک و باوکی خێزانێکی تا بڵێی تەباو کراوە بوون
زۆر میوان دۆست و نەرم و نیان بوون

________________________

2000 وشە


کارەکتەرێکی نوێمان بۆدێ لە پارتی داھاتوو

بزانم کێ دەزانێ براکەی جەیلان کێیە 🌝

جا پێشم بڵێن چیتان بەدڵە لە چیڕۆکەکە
دڵتان بۆ ئەو کچانە ئەسوتێ یا ھەست بە ھیچ ناکەن ؟
خۆم خەریکە ئەتوێمەوە بۆیان 🥹

Continue Reading

You'll Also Like

5K 145 16
G to chaliye mery sath muhabbat k ek Haseen safar ma. Safar muhabbat ka, Muhabbat k imtehan ka,,,or jub tk muhabbat ma imtehan na ho to muhabbat ka m...
169K 9.7K 9
Hamdaani Heirs #3 The story of Furqaan and Aamaal. How fate brings them together in bleak circumstances. The storms they brave. How a lover's wait i...
24.5K 4.6K 42
خەونەکەم تەنھا خەونێکی خراپ بوو ............. Writer /lady__olivia دەسپێک-3/5/2023 کۆتایی - 9/11/2023 کورتە _"پێم بڵێ بە تەواوی تایھیۆنگ کێیە ؟ چ کار...
1.6K 351 7
ئالیسنت بۆ ئەوەی میراتەکەی باوکی وەربگرێ و ببێ بە سەرۆکی کۆمپانیای ڕیچارد دەبێ کۆتا وەسیەتی باوکی بەدی بھێنێ وەسیەتەکەی باوکی چیە ؟ ئایا دەتوانێ می...