ئاریانا✔️

By lady__olivia

34.2K 6.2K 19K

دڵۆپێک لە موحیبەتی ئاریانا دەریایێک لە پیسی پاک کردەوە لەسەر ئەندامانی بانگتانە Writer ✍️:lady__oilivia دەست... More

Part 2
Part 3
Part 4
Part 5
Part 6
Part 7
Part 8
Part 9
Part 10
Part 11
Part 12
Part 13
Part 14
Part 15
Part 16
Part 17
Part 18
Part 19
Part 20
Part 21
Part 22
Part 23
Part 24
Part25
Part 26
Part 27
Part 28
Part 29
Part 30
Part 31
Part 32
Part 33
Part 34
Part 35
Part 36 end

Part 1

2.6K 250 133
By lady__olivia

ساڵی ١٩٨٧ بوو سەردەمانێک کە لە ھەموو کۆمەڵگاو نەتەوەکاندا لە شوێنی یاسا و ڕێسا کلتور کاری پێ ئەکراو حوکمی ئەکرد

سەردەمانێک لە شوێنی ئیشق و خۆشەویستی
کلتور بڕیاری ھاوسەرگیری و پێکەوە ژیانی ئەدا

ئێرە وڵاتی ئۆکڕانیایە وڵاتێک بە کلتورە پتەوو ڕەقەکانی بەناوبانگە
خەڵکەکەی بە مێشک بەستووترین مرۆڤی سەر گۆی زەوی بەناوبانگن

ئێرە شاری دنیپڕۆیە لە ئۆکرانیا
شارێکی بچوک کە دانیشتوانی یەک ملیۆنو نیو خەڵکە
بەڵام شارێکی یەکجار دڵڕفێن و جوانە

تەنھا لە ڕوکەشدا جوانە وەکو جوانی کچەکانیان
بەڵام گەر بێینە سەر باسی خەڵکەکەی و بیرکردنەوەیان
شارێکی ژەنگاویە مێشکەکان ژەنگ گرتوون

دوژمنایەتی چەندین ساڵەی خێزانی ئیڤانۆڤ و براڤێرمان
کوشتاریێکی زۆر زۆری نایەوە لە نێوان ساڵەکانی ١٩٨٠ بۆ ١٩٨٧

بەھۆی مێشکە بچوکە ژنگ گرتوەکانی سەرۆک عەشیرەتەکان و ناکۆکیە بێماناکانیان لەسەر زەوی و زار خەریک بوو لە ناو ھەردوو خێزانەکەدا پیاو نەدەما ئەوەندە پیاویان لێ کوژرابوو

نیوەی ئەو پیاوانەشی زیندوو مانەوە کەوتنە زیندان لەبەر تاوانی کوشتن
ئیتر گەورەیی و سەرۆک عەشیرتی بۆ جیلێکی نوێی گەنج بەجێما

بۆ کوڕە گەنجە تازە پێگەیشتوەکان کە لە کۆتاییدا بڕیاری ڕاگرتنی دوژمنداریەکەیاندا و ڕێکەوتن کە ئاشتی بەرقەرار بکەن بۆ ھەردوولا

خێزانی ئیڤانۆڤ کە بەھێزترین خێزان بوون لە دنیپرۆ
دەوڵەمەند و چەک بەدەستی ناوچەکە ئاغایەتیان بەسەر ھەموو شارەکەوە دەکرد بەڵام ئیتر خەریک بوو سەردەمی ئەوان کۆتایی پێدەھات بەھۆی ئەو شەڕە دورودرێژەی چەندین ساڵەی لەگەڵ خێزانی براڤێرمانەوە ھەیانبوو

زۆربەی پیاو ماقوڵانی خێزانی ئیڤانۆڤ لە زیندان بوون
پیاوە بە جەرگو ئازاکانیان کە زۆرێک لە پیاوەکانی براڤێرمانیان کوشتبوو

ئەمڕۆ ڕۆژی ئاڵوگۆڕکردنی دەورەکانە
سەرۆک عەشیرەت کە لە زینداندایە کوڕەکەی شوێنی باوکی دەگرێتەوە
ھەموو عەشیرەت کۆبونەتەوە بۆ دەست ماچکردنی

جۆنگکوک کوڕە گەنجە خوێن گەرمەکەی خێزانی ئیڤانۆڤ
ئەمڕۆ دەبێتە سەرۆکی خێزان و ھەموو پیاوو ژنانی عەشیرەت
دەستی ماچ دەکەن و ملکەچی خۆیانی پێ پیشان دەدەن

ئیتر قسەی ئەو لە سەروی ھەموو شتێکەوە دەبێ
کوڕە تاقانەکەی باوکی کە دونیایێک ھیوای پێی ھەیە
لە کاتێکدا خۆی لە زیندانە

.
.


.

لەناو سیسەمە نەرم و حەریرەکەیدا خەوتوە
جەستەی کە وەکو پەمۆ نەرم و وەکو کرێم سپی و بۆن خۆشە
لەناو لێفە حەریرەکەی دەخشێنێ و بۆ ئەو بەیانیە سارد و جوانە وەکو چۆلەکەکان ئاواز دروست دەکات

ژوورەکەی بەشێوەیەک پەردەپۆش و ناسک ڕازاندۆتەوە
وەکو ڕوخساری دڵ ئاوێتەی خۆی ئەکات

+ئاریانا .....ئاریانا ھەستە کچەکەم درەنگە ماڵەوە پڕ بووە لە میوان تۆش ھەر خەوتوی

ئاریانا
" ئاھھ دایکە زۆر زووە ئەزانی
بۆ کەمێکیتر نەخەوم ئینجا میوانەکانیش سەرچاوم "

+" ھەستە ئاریانا مەگەر بیرت چووە ئەمڕۆ چ ڕۆژێکە
بە ھیچ شتێک ڕاناگەین ئەو ھەموو خەڵکە لە شارەکانیتر و لە گوندەکانەوە ھاتوون خەریکی ئامادەکارین تۆش لێرە خەوتوی "

ئاریانا لەگەڵ قسەکانی دایکی بیری کەوتەوە کە ئەمڕۆ چ ڕۆژێکە
ڕۆژی دەست ماچکردنی براکەیەتی و ڕۆژی ئاڵوگۆڕی سەرۆک عەشیرەتە لە باوکیەوە بۆ جۆنگکوکی برای

ئاریانا لەسەر سەرینەکەی ھەستایەوەو دانیشت
لەکاتێکدا جلێکی سپی خەوی لەبەردا بوو قاچە سپیەکانی ھەمووی بەدەرەوە بوون وەکو بوکە شوشە لەسەر سیسەمەکەی دانیشتبوو

ئاریانا
" خۆ من تازە بیرم دەکەوێتەوە دایکە ببورە
ئەمشەو لەگەڵ سوزی درەنگ خەوتین
ھەر خەریکی خوێندنەوەی ڕۆمانە تازەکەی ......"

دایکی نەیھێشت قسەکانی تەواو بکات

+"کاتی گوێگرتن لە چیڕۆکە خەیاڵاویەکانی تۆم نیە ئاریانا ھەستە
نزیکەی دوو ھەزار کەس ئەمڕۆ دێن دەستی براکەت ماچ ئەکەن
تاوەکو ئێوارە دەخایەنێت ئێمەش ھیچ ئامادەکاریمان نەکردووە دەی سوزیش خەریکی کارە لە خوارەوە تەنھا تۆ خەوتوی تەمەڵ "

ئاریانا
" باشە دایکە بەڵام بەڵێنەکەت بیرە وایە ؟
وتت گەر شەڕ بوەستێ ئەتوانم دووبارە بچمەوە بۆ قوتابخانەو بخوێنم
بە براکەم بڵێ کە ڕێگەم بدات
باشە دایکە ؟ دەی.....من پێنج ساڵە ...... "

دایکی حەزیەیێکی بۆ ئاریانا فڕێدا و بەدەم و چاوی کەوت
وای کرد لە قسەکردن بکەوێ

+" ئەو جلە لەبەر بکە ئاریانا خێرا لە خوارەوە چاوەڕێتم "

ئاریانا
" ئاھ ھەرگیز گوێ ناگرێ ھەرگیز "

ئاریانا سەیرێکی حەزیەکەی کرد کە دایکی بۆی ھەڵدا
بە ھەردو دەستی بەرزی کردەوە بزانێ کەی ئەو جلی ھەبوە و ئاگادار نەبوە

ئاریانا
" ئەوە زۆر ژنانە و گەورانەیە ھەموو لاشەم لەناوی دیار دەبێ
بۆچی دەبێ ئەوە لەبەر بکەم ؟ خۆ من ژنە ئاغا نیم

ئاھ ئاریانای گەمژە بیرت چوو کە تۆو براکەت گەورە بوونە ئیتر
ئەوەتا جۆنگکوک ئەبێتە سەرۆک عەشیرەت و منیش ....
من ئەبم بە چی ؟ ئاھ وازی لێبێنە "

ئاریانا لەگەڵ خۆی گفتوگۆی بوو ئەوە کاری بەردەوامی ئەو بوو
بەھۆی ئەو ھەموو ڕۆمانەی ئەیخوێندەوە کەسایەتیێکی ئاڵۆزی بۆ دروست بوبو کە بۆ ھەموو بابەتێک لەگەڵ خۆی گفتوگۆی ئەکرد

پێنج ساڵە بەزۆر لە قوتابخانە دەریانھێناوە بەھۆی شەڕەوە
پێنج ساڵ بە خەیاڵی ئەوەوە ئەژی كە ڕۆژێ شەڕ بوەستێ و ئەویش بگەڕێتەوە بۆ قوتابخانە بێ ئاگا لەوەی ئیتر تەمەنی قوتابخانەی بەسەر چووە بووە بە ١٨ ساڵ و ئیتر ناتوانێ بڕواتەوە و لە پۆلە سەرەتاکان دانیشێ

بەو کاتژمێر شەشی بەیانیە حەزیە درێژە گەورە تەسکەکەی کردە بەری
قژە پرتەقاڵیە شەپۆلیە درێژەکەی بەسەر شانەکانیدا بەردایەوە
کە ھەموو پشتی داپۆشیبوو

ڕۆشتە خوارەوە ماڵە گەورە کلاسیکیەکەیان پڕ پڕ بوو لە خەڵک
باوک و مامی ئاریانا لەزیندانن نزیکەی ساڵێكە

کچە مامەکەی ئاریانا کە ناوی سوزیە
لەگەڵ مامۆژنی لەگەڵ ئاریانا و خێزانەکەی ئەژین
چونکە لە ئان و ساتێکی وادا کە شەڕ ھەیەو تاکە پیاوی خێزانەکەش
لە زیندانە باش نیە دوو ئافرەت بەتەنیا بژین

بۆیە جۆنگکوک داوای کرد کە بێن و لەگەڵ ئەواندا بژین
ساڵێکە بەیەکەوە ئەژین لەگەڵ کچە مام و مامۆژنەکەی

ئاریانا و جۆنگکوک ھیچ خوشک و برایتریان نیە
سوزیش تاقانەیە و لەتەمەنی ئاریانادای

جۆنگکوک کە تازە بوەتە ٢٥ ساڵ
دوای ئەوەی خێزانی ئیڤانۆڤ ساڵێکە سەرۆکەکەیان لە زیندانە
بڕیاریاندا جۆنگکوکی گەنج لە شوێنی باوکی دابنێن و
بیکەن بە گەورەی خۆیان

ئاریانا ھەرکە چووە خوارەوە بەتامەزرۆییەوە ڕۆشت بۆ لای سوزی
ئەو تاکە ھاوڕێ و ھاودەمیەتی کە لەھەموو بارودۆخێک لەگەڵیدایە

ئەوان بەیەکەوە لە قوتابخانە دەرھێنران
بەیەکەوە دەستیان کرد بە خوێندنەوەی ڕۆمان و دروستکردنی
جیھانێک بۆخۆیان

سوزی خەریکی دروستکردنی زەلاتە بوو بۆ نانی نیوەڕۆ

ئاریانا ڕۆشت لەلای سوزیەوە دانیشت لەسەر زەویەکە
خەیارێکی لەناو سەوزەکان دەرھێناو دەستی کرد بە خواردنی

ئاریانا
" بەو شەشی بەیانیە زەڵاتە ئەکەی ؟ "

سوزی
" مەگەر نابینی ئەو ھەموو خەڵکە ھاتوون ئێستا دەست پێ بکەم تا نیوەڕۆ گەر تەواوبێ ئەوە ھەمووی لەبەر براکەی جەنابتە خانم "

ئاریانا
" جۆنگکوکی ڕەزیل بۆچی خواردنی ئامادەکراو ناکڕێ
سەیرکە ئەو ھەموو زەحمەتە دەداتە ئەو خەڵکەو دەستیشی ماچ ئەکرێ لەسەر ئەوە "

سوزی
" کاکە جۆنگکوک وتی کە خۆتان ماندوو مەکەن و خواردنتان بۆ داوا ئەکەم بەڵام ئاغا ژن ڕازی نەبوو مەبەستم دایکتە وتی کە چێژی لێ ئەبینم خۆم ئامادەکاری بکەم "

ئاریانا
" ئای ئای لە ئاغاژنی ئێمە ھھھھھھ "

سوزی
" واز لەوە بێنە بەس خیار بخۆ یارمەتیم بە دەی
سەیرکە ٦٠ کیلۆ خیار و تەماتەیان بەس بۆمن وتۆ
داناوە وردیان کەین "

ئاریانا چەقۆیێکی ھەڵگرت و یارمەتی سوزی دا

ئاریانا
" ڕۆمانەکەی ئەمشەوت پێ چۆن بوو ؟ "

سوزی
" ئاھ بەدڵم نەبوو ئاخر بۆچی لە کۆتاییدا بەیەک نەگەیشتن "

ئاریانا
" ئاخر ئەشقی ڕاستەقینە لە بەیەکنەگەیشتن دایە "

سوزی
" یانی تۆ دەڵێی گەر بەیەک بگەن ئەشقی ڕاستەقینە نیە لە نێوانیان ؟ "

+"ئەو کچە گەنجانە باسی ئەشق ئەکەن سەیریان کە "

دەنگی پوری ئاریانا لەولاوە سەرنجی ھەردوکیانی بەلای خۆیدا ڕاکێشا

پورە کارین خوشکی باوکی ئاریانا و باوکی سوزی بوو ژنێکی یەکجار باش و نەرمو نیان بوو لەگەڵ گەنجەکان گەنج و لەگەڵ مناڵەکان مناڵ
لەگەڵ ژنەکان شێرە ژن و لەگەڵ پیاوەکان ژنێکی پیاوانەو قسەی دەڕۆشت

خاوەنی کوڕێک بوو لەتەمەنی جۆنگکوک

سوزی
" پورێ ئێمە باسی ڕۆمان ئەکەین چیڕۆکمان بۆ ھەڵمەبەستن ھھھھ "

پورە کارین
" بۆچی گیانەکەم ئەشق شتێکی جوانە
پێویست ناکا شەرمی لێ بکەن "

ئاریانا
" پورێ ڕاست دەکات
بەڵام وا ھەست ئەکەم ئەو شتە تەنیا لەناو ڕۆمانەکاندا بوونی ھەیە
تاوەکو ئێستا نازانم چ ھەستێکە گەر بەڕاستی ئاشق بی
بەڵام ئەزانم شتێکی جوانە
بۆیە ھەموو نوسەرەکان بابەتی سەرەکیان لەسەر ئەشقە "

پورە کارین
" ئێوە تا ھاوسەرگیری نەکەن لە مانای ئەشق تێناگەن کچینە
بۆیە زۆر بیری لێ مەکەنەوە "

سوزی
" بێگومان پورێ دەی زوو بە شومان بدەن با ئێمەش
ئەو ھەستە تاقیکەینەوە "

پورە کارین
" بڕۆ بە کاکە جۆنگکوکت بڵێ بەشوت بدات
لەمەودوا کچ بەشودان تەنھا بە قسەی ئەوە "

ئاریانا
" ئۆو من ئەچم پێی ئەڵێم سوزی حەزی بە شووە "

ئاریانا لەگەڵ ئەو قسەیە خێرا ھەستایە سەر پێو ڕۆشت
سوزی بەدوایدا ڕایکرد و سور بوبویەوە لە شەرما

سوزی
" بوەستە کچێ پێی نەڵێی بەخوا ئابڕوم دەچێ "

ئاریانا ڕای ئەکرد بە ناو ماڵەكەیا و سوزیش بەدوایدا
ئاریانا گەیشتە بەرد ەرگای ژووری میوان و بەبێ بیرکردنەوەو لەدەرگادان
بەھەڵەداوان دەرگای ژوورەکەی کردەوە

چ شەرمەزاریێک لە ژوورەوە ھەموو پیاو ماقوڵانی عەشیرەت
دانیشتبوون و جۆنگکوکیش لەسەروی ھەموویانەوە

ھەرکە دەرگاکەی کردەوە ھەموویان ئاوڕیان دایەوەو سەیری ئاریانایان کرد بە سەرسورمانەوە چۆن دەبێ کچێکی گەنج خۆی بکات بە مەجلیسی پیاوماقوڵانی خێزانەکە شتێکی زۆر گەورە بوو

ئاریانا لە ترس و شۆکدا نوقوم بوبو ڕومەتەکانی سور سور بوبونەوە
بەڵام لەوەش شەرمەزارکەرتر سوزی لەدواوە خۆی بۆ نەگیراوە و خۆی کێشا بە ئاریانادا
ئاریانا پەڕیە ناو ژورەوەکەوەو کەوت بە زەویدا لەبەردەم ھەموویان حەزیەکەی ھەڵکشاو تۆزی لە قاچی دەرکەوت لەبەردەم خاڵ و ئامۆزا و براکیدا کۆمەڵێک پیاویتر کە ھەر لە ژیانی نەیبینیبوون خزمی دوور بوون

__________________
1330

Continue Reading

You'll Also Like

58.8K 1.6K 41
وهل بضع كلمات ستصف حبي لكِ ؟! وهل لهفتي لسماع صوتكِ سيكفي؟! وهل خافقي الذي يشن الحروب لرؤياك سيكون دليل محبتي؟! القاسي احبكِ فتحملي جحيم قسوته..
273K 7.7K 74
قصه بقلم : هند محمد ( ازيس محمد ) قصه رومانسيه اجتماعيه بين ريم وكريم وتدور الاحداث حولهم من مصاعب ومشاكل وكيف نجاح قصة حبهم بالزواج فى الاخر قصه ك...
77K 3.9K 74
Aab e hayat in roman Urdu. All rights are reserved to the authors. I am just trying to make the novels reach the audience who'll love to read this no...
55.4K 9.4K 31
هێی خاتونی چێشت لێنەر..! ئەترسم دوبارە خۆشەویستی بکەم و دڵت بشکێنم و نەتوانم تۆم خۆشبوێت بەقەد ئەوەی تۆ منت خۆشەوێت با دوبارە خۆشەویستی بکەینەوە...