پر به دڵ هیوا ئه‌خوازم پاڕتی كۆتایتان به دڵ بێت 💙
ڤۆت له یاد مه‌كه‌ن نازداره‌كانم 🧚🏻♀️
{ ~ ڕیـــڤــيــــــــــك ~ }
~~~~~
ئێستا رۆژێك پێش هاوسه‌رگیریه‌كه‌یه
به‌یانی زووه هه‌موو ماڵه‌كه شڵه‌ژاوه‌و راكه راكیانه شته‌كان ئاماده بكه‌ن بۆ به‌یانی وه‌هیچ كه‌م و كوریه‌ك نه‌بێ
وه‌گه‌ر هه‌شبێ ئه‌مرۆ هه‌مووی چاره‌سه‌ر بكه‌ن
دایك و باوكی تایهیۆنگ و جۆنگكووك وه‌كو هه‌موو كات خه‌ریكی هۆڵی هاوسه‌رگیریه‌كه‌و دیكۆرات و میوان و شته‌كانن
وه زۆربه‌ی هاورێكانیان ئێستا بیریان دێته‌وه جل بۆ خۆیان بكرن بۆیه نیوه‌یان ئێستا رۆشتوونه‌ته بازار نیوه‌كه‌ی دیكه له ماڵی تایهیۆنگو جۆنگكووكن و له‌وێ باسی ئه‌و شتانه ئه‌كه‌ن پێویسته بكرێ پێش به‌یانی
تایهیۆنگ به‌توره‌یه‌وه وتی
" جیمین واتای چیه دادوه‌ر ده‌ستناكه‌وێ ؟؟؟ "
جیمین وه‌ڵامی دایه‌وه‌و وتی
" دادوه‌ره‌كه‌ی به‌یانی نه‌خۆش كه‌وت بۆیه ناتوانێ بێ وه چه‌ندین دادوه‌ری تر ئاهه‌نگی تریان هه‌یه به‌یانی چونكه زۆر خه‌ڵكیش وه‌كو ئێوه ده‌یه‌وێ له رۆژی خۆشه‌ویستی هاوسه‌رگیری بكات "
جین له‌ولاوه وتی
" خه‌م مه‌خۆن گه‌ر كه‌س نه‌بوو من ئه‌بم به دادوه‌ر"
تایهیۆنگ پێكه‌نی و وتی
" بیرۆكه‌یه‌كی باشه من رازیم "
جۆنگكووكیش به‌هه‌مان شێوه وتی
" منیش رازیم به‌وه "
له‌وكاته‌دا نامجوون هاته ژووره‌وه‌و وتی
" دۆزیمه‌وه !! دادوه‌رێكم دۆزیه‌وه به‌یانی هیچ ئاهه‌نگێكی نه‌بێ "
تایهیۆنگ به سه‌یری ته‌ماشای نامجوونی كرد وتی
" بۆ هیچ ئاهه‌نگێكی نیه؟ وا دیاره كه‌س ئه‌وی ناوێ ! ئێمه‌ش نامانه‌وێ"
جۆنگكووك شه‌قێكی له سه‌ری تایهیۆنگدا وتی
" تای تۆ شێت بوویته ؟ واتای چیه نامانه‌وێ ئه‌بێ مه‌منوونی بین ! ئه‌گینا هاوسه‌رگیریه‌كه ناكرێ ئه‌زانی !!!"
تایهیۆنگ سه‌ری به مانای به‌لێ له‌قاند و وتی
" راسته‌كه‌ی , نامجوون هیۆنگ پێی بلێ رازین "
نامجوون لای جین دانیشتوو وتی
" ده‌مێكه پێم وتوه "
یوونگی و هۆبی ته‌واوی كاته‌كه دانیشتبوون و ته‌نها خواردنیان ئه‌خوارد و به‌شداری هیچ كارێكیان نه ئه‌كرد له‌گه‌ڵیان
خواردن به‌لایه‌ك بوو بۆ ئه‌وان وه دونیاش به لایه‌ك
هه‌موویان بێ ده‌نگ بوون و بیریان ئه‌كرده‌وه چی ماوه بیكه‌ن ؟
له ناكاو جۆنگكووك هه‌ڵسایه‌وه سه‌رپێو به ده‌نگی به‌رزه‌وه وتی
" ئیمیلیام له یاد كردوه !!! ئه‌بوایه بچووبام بمهێنابا ئێره ! تاوه‌كو به‌یانی بتوانێ له ئاهه‌نگه‌كه به‌شدار بێ و وه كه گه‌وره بوو
ئه‌زانێ ئه‌ویش له هاوسه‌رگیریه‌كه ئاماده بووه و دڵ خۆش ئه‌بێ "
تایهیۆنگیش هه‌ڵسایه‌وه سه‌ر پێ و وتی
" منیش یه‌م "
جۆنگكووك ده‌ستی له‌سه‌ر شانی تایهیۆنگ دانا‌و داینیشانده‌وه‌و وتی
" نه‌خێر تۆ كاره‌كانی ئێره بكه من سیقه‌م به ئه‌وانی تر نیه تۆ لێره‌به من ئێستا ئه‌چم ئیمیلیا ئه‌هێنم و ئه‌گه‌رێمه‌وه باشه خۆشه‌ویستم ؟ "
تایهیۆنگ سه‌ری به مانای باشه جوولاند و وتی
" باشه ئاگاداری خۆت به كووك "
جۆنگكووك ماچی لێوی تایهیۆنگی كرد وتی
" تۆش هه‌روا خۆشمه‌وێی "
وه دواتر سویجی سه‌یاره‌كه‌ی برد و خێرا رۆیشته ده‌ره‌وه
تایهیۆنگ نازانێ بۆ دڵی باش ناڵێ ده‌رباره‌ی ئه‌و رۆیشتنه !
تایهیۆنگ و كوره‌كان زۆربه‌ی شته‌كانیان چاره‌سه‌ر كرد و كه‌موكوریه‌كانیان كه‌م كرده‌وه
وه جۆنگكووك ئیمیلیای هه‌ڵگرت و ئێستا ئه‌گه‌رێته‌وه ماڵه‌وه
ئیمیلیا به دڵخۆشیه‌وه سه‌یری رێگاكه‌ی ئه‌كرد و وتی
" وتت من ئه‌به‌نه ماڵی خۆتان له دوای به‌یانیه‌وه واتا من ئه‌بم به كچی ئێوه ؟"
جۆنگكووك زه‌رده‌خه‌نه كه‌روێشكیه‌كه‌ی نیشاندا‌و وتی
" به‌ڵێ ئه‌بیته كچه بچووكه‌كه‌ی ئێمه "
ئیمیلیا به شه‌رمه‌وه وتی
" ئه‌وكات ئه‌توانم به باوكه بانگ كه‌م ؟ "
جۆنگكووك به دڵخۆشیه‌وه وتی
" بێگوومان هه‌ر كاتێك تۆ بته‌وێ و ئاماده بی كچه شیرینه‌كه‌م "
ئیمیلیا به ده‌نگێكی نزمه‌وه وتی
" باشه باوكه كووك "
نا جۆنگكووك چۆن ده‌توانێ خۆی بگرێ دوای ئه‌وه‌ی ئیمیلیا به جۆنگكووكی گووت باوكه , كه له‌وه‌ته‌ی ئیمیلیای بینیوه ده‌یه‌وێ گوێی له‌وه‌بێ ! مانگێكه جۆنگكووك چاوه‌رێی ئه‌م وشه‌یه‌یه له‌م كچه بچووك و زیره‌كه وه ئێستا گوێی له‌وه بوو و دڵی له راده‌به‌ده‌ر دلخۆشه
وه دڵنیایه تایهیۆنگ زۆر دڵی به‌وه خۆش ئه‌بێت ئیمیلیا ئه‌ویش
به باوكه بانگ بكا
له‌و پێنج رۆژه‌ی كۆتای تایهیۆنگ و جۆنگكووك هه‌موو رۆژێك سه‌ردانی ئیمیلیایان ده‌كرد و كاتیان له‌گه‌ڵ به‌سه‌ر ده‌برد و ده‌رباره‌ی هه‌موو حه‌ز و ئاواته‌كانیان پرسی و گوێیان لێگرت و یاریان له‌گه‌ڵ كرد
وه ژووریشیان بۆ چاك كرد ژوورێكی ره‌نگی شین
ره‌نگه دلخوازه‌كه‌ی ئیمیلیا وه یه‌ك دنیا بووكه‌له‌و یاریان بۆ كری له‌گه‌ڵ جلی جوان و رازاوه وه چه‌ندی حه‌زی شازاده‌یان بۆ ئه‌م شازاده
بچووكه‌یان كری
وه تایهیۆنگ وه‌كو جۆنگكووكی لێهاتبوو ده‌یویست به زووترین كات هاوسه‌رگیریه‌كه بكرێ‌و ئیمیلیا بهێننه ماڵه‌وه‌و ته‌واوی خۆشه‌ویستی به‌و كچه بچوكه بده‌ن
جۆنگكووك رووی كرده ئیمیلیاو وتی
" ئه‌توانی دووباره‌ی كه‌یته‌وه لیا گیان ؟ "
ئیمیلیا خه‌ریك بوو دووباره‌ی كاته‌وه بۆ جۆنگكووك به‌ڵام كه سه‌یاره‌كه به‌ره‌و لایه‌ك رۆیشت نه‌یتوانی
وه‌به ترسه‌وه خۆی توند به قایشی سه‌یاره‌كه گرت
جۆنگكووك له جامه بچووكه‌كه‌ی ته‌نیشتیه‌وه سه‌یری سه‌یاره‌كه‌ی دواوه‌ی كرد كه‌وا چۆن خۆی له سه‌یاره‌ی جۆنگكووك ئه‌دا و وه دووباره‌ی ده‌كاته‌وه
جۆنگكووك هاته‌وه سه‌ر رێگاكه‌و خێرایه‌كه‌ی زیاد كرد و تا له‌و سه‌یاره‌یه دوور كه‌وێته‌وه كه دوور كه‌وته‌وه مۆبایله‌كه‌ی ده‌رهێناو به خێرایه‌وه په‌یوه‌ندی به پۆلیسه‌وه كرد و پێی وتن ده‌رباره‌ی شوێنه‌كه‌و ئه‌و سه‌یاره‌یه‌ی دوایان كه‌وتوه
جۆنگكووك به هۆی ئه‌وه‌ی پێشتریش جه‌ندین جار له‌گه‌ڵ هۆبی و جین پێشبركێی كردوه بۆیه به ئاسانی لێی دووركه‌وه‌ته‌وه
به‌لێ له‌ویان دوور كه‌وته‌وه به‌ڵام چی ده‌رباره‌ی ئه‌و دوو سه‌یاره‌یه‌ی له پێشه‌وه بۆی دێن
ئیمیلیا كه سه‌یاره‌كانی بینی به گریانه‌وه وتی
" تكایه با خێرا بگه‌ینه ماڵه‌وه من ئه‌ترسم "
جۆنگكووك بیری ئه‌كرده‌وه ئێستا چی بكا له‌و دوو سه‌یاره‌یه‌ی به‌رامبه‌ری وه‌جوابی ئیمیلیای دایه‌وه‌و وتی
" مه‌ترسه نازداری من ئێمه به سه‌لامه‌تی ئه‌چینه‌وه لای تای و هه‌موو شتێك باش ئه‌بێ دڵنیابه "
جۆنگكووك ئه‌م قسه‌یه‌ی كرد كه خۆشی باوه‌ڕی پێ نه‌بوو
وه بێ بیركردنه‌وه سه‌یاره‌كه‌ی سوورانده‌وه تاوه‌كو به‌ره‌و دوو سه‌یاره‌كه‌ی پێشی نه‌روا به‌ڵام جۆنگكووك نه‌یبینی كه‌وا لۆریێكی گه‌وره له‌ته‌نیشته‌وه به‌ره‌و رووی جۆنگكووك دێت مبێ وه‌ستان و وه به خێرایه‌وه
تایهیۆنگ چه‌ند جار ته‌له‌فۆنی بۆ جۆنگكووك كرد به‌ڵام نه‌خێر هیچ وه‌ڵامێك نیه له جۆنگكووكه‌وه وه په‌یوه‌ندی به خانه‌ی بێ سه‌رپه‌رشتانه‌كه‌ش كرد وه‌ئه‌وان وتیان كه‌وا جۆنگكووك و ئیمیلیا ماوه‌یه‌كه رۆیشتوونه
تایهیۆنگ خێرا سه‌ركه‌وته سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی و به‌ره‌و خانه‌كه رۆی و به هیوای ئه‌وه‌ی جۆنگكووك و ئیمیلیا له‌سه‌ر رێگاكه وه‌ستابن تاوه‌كوو مۆته بكرن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ردووكیان ئاشقی مۆته‌ن وه تایهیۆنگیش ئاشقی هه‌ردووكیانه
تایهیۆنگ له‌م پێنج رۆژه‌ی دوایدا خۆشترین ساته‌كانی ژیانی به‌سه‌ربردوه له‌گه‌ڵ جۆنگكووك و ئیمیلیادا وه زۆر دڵخۆشه كه له به‌یانیه‌وه ئیتر ئه‌م رۆژه خۆشانه ئه‌بن به شتێكی هه‌میشه‌ی له ژیانی تایهیۆنگ
وه تایهیۆنگ ده‌توانێ هه‌موو رۆژێ هه‌ردووكیان ببینێ
هه‌رسێكیان له‌گه‌ل بام و تان ئه‌بن به خێزانێكی پێنج كه‌سی دڵخۆش وه له‌وانه‌یه له داهاتوو ببن به شه‌ش و زیاتر
به‌ڵام با تایهیۆنگ ئه‌م دوو هاروهاجه بدۆزێته‌وه سه‌ره‌تا ئه‌وكات ئه‌و ژیانه خۆشه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات
تایهیۆنگ قه‌ڵه‌بالغیه‌كی بینی له لای راستی رێگاكه به‌ڵام ئێستا به‌راستی كاتی ئه‌وه‌ی نیه وه‌نازانێ بۆ ئه‌مرۆ تایهیۆنگ دڵی هه‌ست به شتێكی خراپ ده‌كا!!
كه‌مێك له قه‌ڵه‌باڵغیه‌كه تێپه‌ری ئه‌وكات مێشكی وه‌ستا له كاركردن كه بیری كرده‌وه گه‌ر ئه‌م قه‌ڵه‌باڵغیه په‌یوه‌ندی به جۆنگكووك و ئیمیلیاوه هه‌بێ !!
سه‌یاره‌كه‌ی هه‌ر له‌وێ وه‌ستاند و به‌راكردن به‌ره‌و لای قه‌ڵه‌باڵغیه‌كه رۆی
به زۆرتوانی به ناو خه‌ڵكه‌كه‌دا تێپه‌رێ و بچێته پێشه‌وه‌ی ریزه‌كه
ئه‌وكات بینی ! ئه‌وكات خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بینی له‌سه‌ر ئه‌رزه‌كه و كه برینێكی گه‌وره له‌سه‌ریه‌وه‌یه‌و خوێنی ڵێ ده‌روا وه جه‌سته‌یه‌كی ته‌واو بریندار و كه له‌ناو خوێندا نووقم بووه وه بێ جوله كه‌وتوه له‌وێدا له ناوه‌راستی ئه‌م هه‌موو خه‌لكه ! جۆنگكووك قه‌ت وا بێ جوڵه نه‌بووه !!
ئه‌وه جۆنگكووك نیه تایهیۆنگ له‌وه دڵنیایه
به‌ڵام بۆ به جۆنگكووك ده‌چێ ؟ بۆ هه‌مان روخساره جوانه‌كه‌ی جۆنگكووكی هه‌یه كه ئێستا به‌هۆی برینه‌وه تێكچوه بۆ هه‌مان تاتۆی جۆنگكووكی هه‌یه به‌ڵام ئێستا تاتۆكانی خوێنیان لێیه‌ت و ره‌نگیان سوور بووه بۆ جه‌سته به هێزه‌كه‌ی جۆنگكووكی هه‌یه كه ئێستا وا بێجوله‌و لاواز كه‌وتوه له‌وێ ؟ بێگوومان ئه‌وه جۆنگكووك نیه تایهیۆنگ له‌وه دڵنیایه
كه‌چی هێشتاش رایكرد بۆ لای جه‌سته‌كه‌و له باوه‌شی كرد هه‌رچه‌نده ده‌زانێ ئه‌مه جۆنگكووك نیه به‌ڵام دڵی ده‌یناسێته‌وه‌و داوای ده‌كا
تایهیۆنگ جۆنگكووكی توند له باوه‌ش گرت و سه‌ری له‌سه‌ر
سنگی خۆی دانا‌و وتی
" جۆنگكووك گیانی من ؟ ده‌ی چاوه‌كانت بكه‌وه سه‌یركه من هاتووم تۆ‌و ئیمیلیا ببه‌مه ماڵه‌وه له‌وێ هه‌مووان چاوه‌رێی ئێوه‌ن ناكرێ تۆ لێره بێ جوڵه بكه‌وی كووك ده‌ی تكایه به‌س ئه‌مجاره به گوێی من بكه هه‌ر كاتێكی تر ئه‌ته‌وێ به گوێم مه‌كه به‌ڵام ئێستا تكایه هه‌سته‌وه‌و من له باوه‌ش بكه
من ئێستا باوه‌شی تۆم ئه‌وێ جۆنگكووك , جۆنگكووك ! سه‌یركه خۆشه‌ویستی من ئێستا كاتی گاڵته‌و شت نیه ئه‌ی ئێمه به‌یانی هاوسه‌رگیری ناكه‌ین ؟ ئێمه چه‌ند رۆژ و سه‌عاتمان ژمارد بۆ ئه‌م رۆژه ؟ ئێمه چه‌ند پیلانمان دانا بۆ هاوسه‌رگیریه‌كه وه تۆناته‌وێ قاتی هاوسه‌رگیریه‌كه له‌به‌ر بكه‌ی ؟ ئه‌ی ئێمه خۆمان جله‌كانمان دیزاین نه‌كردو به تایبه‌ت به دوورینمان نه‌دا تاوه‌كو به‌یانی له‌به‌ری بكه‌ین تكایه هه‌سته‌وه گه‌ر قاته‌كه‌شت ناوێ قه‌ینا به‌ڵام بام و تان له ماڵه‌وه چاوه‌رێی تۆن ئه‌ی تۆ نه‌توت نازت به بام داوه بێ‌تۆ ناتوانێ ئێستا گه‌ر هه‌ڵنه‌ستیه‌وه بام بێ تۆ چی بكا
وه من بێ تۆ چی بكه‌م ئێستا جۆنگكووك تكایه چاوه‌كانت بكه‌وه "
تایهیۆنگ به ده‌سته له‌رزیوه‌وكانی جۆنگكووكی ده‌جوڵاند تاوه‌كو به ئاگا بێته‌وه‌و سه‌یری ئه‌وه بكات تایهیۆنگ هاتوه بۆ لای به‌ڵام
هیچ وه‌ڵامێك نه‌بوو له جۆنگكووكه‌وه ته‌نها سه‌ری له‌سه‌ر سنگی تایهیۆنگ داناوه‌و قسه ناكا به‌ڵام شتێكیسه‌یر نیه بێگوومان مردوویێك قسه ناكا
تایهیۆنگ سه‌ری به‌رزكرده‌وه‌و به گریانه‌وه وتی
" بانگی ئامبولانس بكه‌ن تكایه كووك چاوی ناكاته‌وه وا دیاره له هۆش خۆی چوه ئێستاكه "
وه ئه‌وكات ئه‌و لاشه بچوكه‌شی بینی له لایه‌كه‌ی تره‌وه له‌سه‌ر ئه‌رزه‌كه بوو
لاشه بچووكه‌كه‌ی ئیمیلیا له‌وێ كه‌وتبوو وه هه‌ندێ ژنی لابوو هه‌ولیان ده‌دا به ئاگای بهێنن به‌ڵام له كوێ بینیوتانه مردوو به ئاگا بێته‌وه ؟
تایهیۆنگ كه ئیمیلیای بینی خراپتربوو وه‌چاوه‌كانی به‌هۆی گریانه‌وه هيچیان نه‌ده‌بینی چونكه ئیمیلیا زۆر بچووكه جارێ وه ئیمیلیا هێشتا نه‌رۆیشتبووه ناو خێزانه‌كه‌ی وه هێشتا ژووره‌كه‌شی نه‌بینیوه كه ده‌بوایه ئێستا له‌گه‌ل كووك برۆن و ژووره‌كه‌ی ببینێ كه‌وا به ره‌نگی شین كراوه وه‌كه ئیمیلیا ئه‌وه‌ی ده‌بینی و پێده‌كه‌نیو ده‌سته بچوكه‌كانی له‌سه‌ر ده‌می داده‌نا ئێستا كێ پێبكه‌نێ له‌م ژووره‌دا ؟ كێ ده‌نگی پێكه‌نینی ماڵه‌كه پر بكات
و كێ یاری به بووكه‌له‌كانی ژووره‌كه بكات
پۆلیس و ئامبوولانسه‌كان هاتن و وه خه‌ڵكی زیاتر كۆبوونه‌وه له شوێنه‌كه
بزیشكێك ته‌ماشای لێدانی دڵی ئیمیلیای كرد و ئاماژه‌ی پێ كرد بیبه‌ن
ئیمیلیایان له‌سه‌ر گوێزه‌ره‌وه‌یه‌ك دانا و وه سه‌رچه‌فێكی سپیان به‌سه‌ر دادا تایهیۆنگ كه ئه‌وه‌ی بینی خێرا هاواری
" ئه‌م شته نه‌فره‌تیه له‌سه‌ری لابده‌ن و چاره‌سه‌ری بكه‌ن كچی من هیچی لێ نه‌هاتوه !! هه‌ر ئێستا ده‌ست به چاره‌سه‌ر بكه تكایه "
دكتۆره‌كه به خه‌مه‌وه وتی
" زۆر ببووره به‌رێز تایهیۆنگ بۆخۆت خۆشبی ꓸ"
دوای ئه‌وه هاته لای جۆنگكووك وه تایهیۆنگ به چاوه پر له فرمێسكه‌كانی سه‌یری ده‌كرد و چاوه‌رێ بوو پێی بڵێت جۆنگكووك باشه ته‌نها له هۆش خۆی چوه و ئه‌یبه‌نه نه‌خۆشخانه‌و چاك ئه‌بێته‌وه
به‌ڵام دكتۆره‌كه دووباره هه‌مان ئاماژه‌ی به یارمه‌تی ده‌ره‌كانی دا تاوه‌كو جۆنگكووك ببه‌ن وه وتی
" به‌راستی زۆر ببوره به‌رێز كیم به‌ڵام هیچ نیه من بۆی بكه‌م "
تایهیۆنگ جۆنگكووكی توند له باوه‌ش كرد و به سنگی خۆیه‌وه نا هه‌رچه‌نده تایهیۆنگیش هه‌ستی كرد كه‌وا جه‌سته‌ی جۆنگكووك به‌ره‌و ساردی ده‌روا به‌ڵام هێشتا به هاواره‌وه وتی
" تۆ گاڵته به من ده‌كه‌ی واتای چیه هیچ نیه بۆی بكه‌ی؟؟ ئه‌ی تۆ كارت چیه شتێك بكه‌و كووكی من به ئاگا بێنه‌وه سه‌یركه هه‌ر چیه‌كت ده‌وێ من بۆت ده‌كه‌م وه‌هه‌ر داوایه‌كت هه‌یه پێمی بلێ سه‌یركه سوێن ده‌خۆم هه‌موو شتێكی كه هه‌مه پێتی ئه‌ده‌م ته‌نها شتێك بكه ئێستا جۆنگكووك وا به جێ مه‌هێله ناتوانی وا به ئاسانی بلێی ته‌واو بوو تكایه لێت ئه‌پارێمه‌وه ته‌نها هه‌وڵێك بده جۆنگكووك به هێزه دڵنیام به ئاگا دێته‌وه گه‌ر هه‌وڵێك بده‌ی ؟ تكایه "
دكتۆره‌كه كه بینی تایهیۆنگ زۆر به كول ده‌گری و ده‌پارێته‌وه نه‌یتوانی پێی بلێ نه‌خێر هه‌رچه‌نده بێسوودیشه
به‌ڵام بردیانه ناو ئامبوولانسه‌كه تا كاره‌بای لێبده‌ن به هیوای ئه‌وه‌ی دڵی ده‌ست به لێدان بكاته‌وه
تایهیۆنگ ده‌ستی جۆنگكووكی توند گرتبوو و قسه‌ی بۆ ده‌كرد
." ده‌ی جۆنگكووك دڵی من چاوه‌كانت بكه‌ره‌وه , باشه تۆ نه‌وتوت دڵی تۆ بۆ من لێ ده‌دا ئه‌ی بۆ ئێستا وه‌ستاوه ها ؟ چی بوو وه‌ستای له خۆشویستنم
سه‌یركه ده‌توانی منیشت خۆش نه‌وێ له‌مه‌ودوا ته‌نها به ئاگا وه‌ره‌وه وه ده‌توانی وه‌كو جاران نه‌هێلی ده‌ستم به‌رت كه‌وێ به‌ڵام ته‌نها چاوه‌كانت بكه‌وه و من به جێمه‌هێله تكایه كووك گیانی من ده‌ی هه‌وڵ بده "
دكتۆره‌كان له‌به‌ر تایهیۆنگ زۆر هه‌وڵیان دا ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئیمیلیاش هه‌وڵیان دا به‌ڵام لۆریه‌كه رێك له به‌رامبه‌ریان بوو وه هه‌ردووكیان له پێشه‌وه بوون و زیانێكی یه‌كجار زۆریان به‌ركه‌وتوه وه‌هه‌ر له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه له‌وانه‌یه دوای خوله‌كێك یان زیاتر گیانیان له ده‌ست دابێت هه‌ردووكیان
دكتۆره‌كان وه‌ستان له هه‌ولدان به‌ڵام تایهیۆنگ هێشتا به‌رده‌وام بوو
تایهیۆنگ هێشتا متمانه‌ی به جۆنگكووك هه‌بوو هه‌ڵسێته‌وه تایهیۆنگ ئه‌یزانی جۆنگكووك تایهیۆنگ به جێ ناهێلێ و ناروا جۆنگكووك هه‌رگیز شتی وا له‌گه‌ڵ تایهیۆنگ ناكا جۆنگكووك هێشتا زۆر له به‌ڵێنه‌كانی نه‌بردۆته‌وه سه‌ر ئه‌بێ هه‌ڵسێته‌وه‌و بیان باته سه‌ر
جۆنگكووك ئه‌بێ هه‌ڵسێته‌وه چونكه به‌یانی رۆژی هاوسه‌رگیریه‌كه‌یه‌تی و كه‌وا جۆنگكووك زۆر به په‌رۆش و دڵخۆشبوو بۆ ئه‌م رۆژه
جۆنگكووك چاوه‌رێی ئه‌م رۆژه بوو تاوه‌كو ببن به خێزانێك جۆنگكووك به‌ته‌مانه‌بوو بێ جووله بێ هه‌ست بێ بێ روحبێ بێ گه‌رمی بێ
له جه‌سته‌ی دا
تایهیۆنگ سه‌ری له‌سه‌ر ده‌ستی جۆنگكووك دانابوو هه‌ر ئه‌گریاو ئه‌پارایه‌وه جۆنگكووك ببینێ كه‌وا تایهیۆنگ بێ ئه‌و ناتوانێ‌و هه‌ڵسێته‌وه و تایهیۆنگ وه‌كو هه‌موو كات بخاته باوه‌شیه‌وه‌و ماچی بكا به‌ڵام خۆ جۆنگكووك گوێی له تایهیۆنگ نه‌بوو گوێی له گریان و پاڕانه‌وه‌ی نه‌بوو هه‌ستی به گه‌رمی تایهیۆنگ نه ئه‌كرد جۆنگكووك هه‌ستی به هیچ نه‌ده‌كرد چونكه ئه‌و جۆنگكووكه‌ی له‌وێ بوو ته‌نها جه‌سته‌كه‌ی جۆنگكووك بوو بێ روحه پاكه‌كه‌ی جۆنگكووك
هه‌موو كه‌س زانی به رووداوه‌كان هاورێكانیان خێزانه‌كانیان هاوپیشه‌كانیان وه خه‌لكانی ئاسایش ته‌نانه‌ت دووژمنه‌كانیشیان
یانی ته‌واوی كۆریا به م هه‌واڵه‌ی زانی كه‌وا به‌رێز جیۆن جۆنگكووك سه‌رۆكی كۆمپانیای بام له رووداوێكی هاتووچۆ گیانی له ده‌ستداوه
ئه‌م رۆژه دووروو درێژه تێپه‌ری و دوای ئه‌وه‌ی هه‌موویان زۆر گریان له نه‌خۆشخانه‌كه و هاواریان كرد به‌ڵام بێ سوود بوو نه جۆنگكووك نه ئیمیلیا نه‌گه‌رانه‌وه وه به‌یانی پرسه‌ی به خاك سپاردنی هه‌ردووكیانه
به‌یانی داهات ئه‌و به‌یانیه‌ی جۆنگكووك و تایهیۆنگ زۆر به په‌رۆشی بوون
تا به‌یه‌كه‌وه هاوسه‌رگیری له‌م رۆژه‌دا بكه‌ن جۆنگكووك ئه‌م رۆژه‌ی هه‌ڵبژارد وتی با له رۆژی خۆشه‌ویستی خۆشه‌ویستیه‌كه‌مان به‌هێز تر بكه‌ین و ده‌ست به ژیانێكی نوێ بكه‌ین به‌ڵام جۆنگكووك نه‌یزانی ئه‌ورۆژه كۆتا رۆژی خۆشه‌ویستیه‌كه‌یانه و هه‌موو شتێك كۆتای بێ دێت جۆنگكووك نه‌یزانی ئه‌و رۆژه‌ی هه‌ڵی بژاردوه رۆژی به خاكسپاردنیه‌تی نه‌ك هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی و ئاهه‌نگێرانه‌كه‌ی به‌ڵكو پرسه‌كه‌ی و شیوه‌نبۆكردنیـه‌تی
تایهیۆنگ نه‌یهێشت كه‌س خۆڵ به‌سه‌ر جۆنگكووك دابكا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان ئازاری جۆنگكووك ده‌ده‌ن تایهیۆنگ خۆی به وریایه‌وه ئه‌م كاره‌ی ده‌كرد و هێواشبوو تاوه‌كو خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ئازار نه‌دات راسته جۆنگكووكی تایهیۆنگ به‌هێزبوو به‌ڵام كه تایهیۆنگ دواجار بینی وانه‌بوو جۆنگكووكێكی لاواز‌و بریندار بوو گه‌ر به توندی خۆله‌كه‌ی به‌سه‌ردا بكه‌ین برینه‌كانی ئازاریان ده‌بێ وه تایهیۆنگ نایه‌وێ جۆنگكووك ئازاری پێ بكا ئه‌وه كۆتا شته تایهیۆنگ له ژیانی بیه‌وێ
به خاك سپاردنه‌كه ته‌واو بوو هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌وێ بوون رۆیشتنه‌وه جگه له خێزان و هاورێكانی جۆنگكووك
كه هه‌موویان له‌وێ دانیشتبوون و به دیار گۆره‌كه‌ی جۆنگكووكه‌وه و ده‌گریان كه دوابوایه ئێستا هه‌موویان له ئاهه‌نگی سه‌مایان بكردباو پێبكه‌نیبان به‌ڵام كه‌س نازانی به‌یانی چی رووده‌دات هه‌موو شتێك به ده‌ستی خوایه گه‌وره‌یه
بام له‌وێ له‌لای یۆنجوون وه‌ستابوو نه‌یده‌زانی چی رووده‌دات به‌ڵام ده‌یزانی كه‌وا له‌م هه‌موو خه‌لكه‌ی لێره‌نه ته‌نها باوكی لێره نیه
تایهیۆنگ وتی كه‌وا بام بهێنن با جۆنگكووك ببینی بۆ كۆتاجار
تایهیۆنگ سه‌ری له‌سه‌ر گۆره‌كه دانابوو و هیچی نه‌ده‌وت و نه‌ش ده‌گریا ته‌نها ده‌یه‌وێ سه‌ر له‌سه‌ر سنگی جۆنگكووك و دابنێ‌و وه‌كو هه‌موو كات بخه‌وێ به‌ڵام نازانێ بۆ خه‌وی لێ ناكه‌وێ و ناتوانێ مێشكی ئارام بكاته‌وه
تا ئێواره‌كه‌ی تایهیۆنگ سه‌ری هه‌ر له‌وێ دانابوو وای لێهات خه‌وێ لێكه‌وت له‌وێ هێشتاش بوونی جۆنگكووك ئارامی پێ ده‌داو وای لێده‌كات بخه‌وێ ته‌نانه‌ت گۆره‌كه‌شی گاریگه‌ری به‌سه‌ر تایهیۆنگه‌وه هه‌یه
به‌ڵام دایك و باوكی بانگیان كرد و پێیان وت ئه‌بێ له‌گه‌ڵیان بچێته‌وه ماڵه‌وه‌و به‌یانی ئه‌توانی بێته‌وه سه‌ردانی جۆنگكووك بكات
دوای هه‌وڵێكی زۆر تایهیۆنگیان رازی كرد
پێیان وت با بچینه ماڵی ئێمه به‌ڵام تایهیۆنگ وتی من ئه‌گه‌رێمه‌وه ماله‌كه‌ی خۆم و جۆنگكووك و ئه‌وانی به جێهێشت
گه‌رایه‌وه ماڵه‌كه‌ی ئه‌و ماڵه‌ی ده‌بوایه تایهیۆنگ و جۆنگكووك دوای هاوسه‌رگیریه‌كه به پێكه‌نین و دڵخۆشیه‌وه بۆی بگه‌رابانه‌وه
به‌ڵام ئێستا ته‌نها تایهیۆنگ گه‌ڕاوه‌ته‌وه وه بێ جۆنگكووك چونكه جۆنگكووك ئێستا له گۆرستانێكی تاریك و ته‌نهایه‌ی
وه تایهیۆنگیش له ماڵێكه به‌ڵام له لای تایهیۆنگ له گۆرستانه‌كه خراپتره
چونكه تایهیۆنگ ئه‌م ماڵه‌ی ناوێ تایهیۆنگ ته‌نها جۆنگكووكی ئه‌وێ ئێستاكه له‌لای ده‌بوایه تایهیۆنگ ئێستا جۆنگكووكی له‌باوه‌ش با نه‌وه‌كو
ئاواتی ئه‌وه بێ ته‌نها دووباره جۆنگكووك ببینێته‌وه
تایهیۆنگ رۆیشته ژووره‌كه‌یان كه‌وا هه‌مووی به په‌ره‌ی گوڵ و مۆم و دیكۆره‌وه رازاوه‌ته‌وه بۆ دوو هاوسه‌ره تازه‌كه به‌ڵام كوا دوو هاوسه‌ر ؟ كاتێ جۆنگكووك بوونی نه‌مابێ ؟
تایهیۆنگ كه قاتی زاوایه‌تیه‌كه‌ی جۆنگكووكی بینی ئه‌وكات ئه‌ژنۆی تاقه‌تی وه‌ستانی نه‌ماو كه‌وته سه‌ر ئه‌رزه‌كه
تایهیۆنگ هێشتا جۆنگكووكی به‌م قاته‌وه نه‌بینیوه چونكه جۆنگكووك وتی ئه‌بێ له كاتی هاوسه‌رگیریه‌كه بیبینێت وه ئێستا تایهیۆنگ هه‌رگیز ئه‌م رۆژه به چاوی خۆیه‌وه نابینێ
تایهیۆنگ چاكه‌ته‌كه‌ی جۆنگكووك و هه‌ڵگرت و له باوه‌شی كرد
به هیوای ئه‌وه‌ی كه‌مێك هه‌ست به بوونی جۆنگكووك بكا و كه‌مێك ئازاره‌كه‌ی كه‌م بێته‌وه و به‌ڵام باوه‌شی جۆنگكووك وا سارد نه‌بوو جۆنگكووك جه‌سته‌یه‌كی گه‌رمی هه‌بوو وه جۆنگكووك دڵی لێی ئه‌دا كاتێ تایهیۆنگ سه‌ری له‌سه‌ر سنگی دا ئه‌نا
تایهیۆنگ تا خه‌وی لێكه‌وت گریاو پاڕایه‌وه ئه‌مه ته‌نها خه‌ونێك بێت وه كه به‌یانی هه‌ڵسا له باوه‌شی جۆنگكووك بێت و جۆنگكووك ماچی سه‌ری بكات و پێی بلێت خۆشمه‌وێیت
به‌یانی به زه‌نگی ده‌رگا خه‌به‌ری بوویه‌وه له‌سه‌ر ئه‌رزه‌كه هه‌ڵساو رۆیشت ده‌رگاكه بكاته‌وه
ئه‌فسه‌ری پۆلیس بوو كه لێكۆلینه‌وه‌و له رووداوه‌كه ئه‌كرد
و شته‌كانی جۆنگكووكی هێنابوویه‌وه كه له‌به‌ری بوو له‌گه‌ڵ شته‌كانی ناو سه‌یاره‌كه و وه وتی كه‌وا هه‌وڵه‌ده‌ن به زووترین كات ئه‌وانه بگرن كه بوونه هۆكاری رووداوه‌كه‌و پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆشی له تایهیۆنگ كرد و دواتر رۆیشت
تایهیۆنگ ئه‌و كارتۆنه‌ی پۆلیسه‌كه پێیدا بردیه هۆڵه‌كه‌و له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ی دانا‌و خێرا كردیه‌وه تایهیۆنگ به په‌رۆشی هه‌موو شتێكی جۆنگكووكه
له‌سه‌ره‌وه‌ی كارتۆنه‌كه جله به خوێنه‌كانی جۆنگكووكه له ناو نایلۆنێك دایه
تایهیۆنگ توند جله‌كانی له باوه‌ش كرد به‌هیوای ئه‌وه‌ی كه بۆنی جۆنگكووكی پێوه مابێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه كۆتا جل بوو جۆنگكووك له‌به‌ری كردبێت وه جۆنگكووك زۆر جوانبوو به‌م جلانه‌وه
دواتر له ناو كارتۆنه‌كه ملوانكه كه‌روێشكیه‌كه‌ی جۆنگكووك و ئه‌ڵه‌قه‌كه‌ی تێدابوو ئه‌م شتانه هه‌ردووكی تایهیۆنگ بۆی كری بوو جۆنگكووك هیچ كام له‌مانه‌ی دا نه‌ئه‌نا و هه‌موو كات ده‌یوت ئه‌م دوو شته‌م زۆر خۆش ئه‌وێ
به‌ڵام ئێستا هه‌ردووكی دانا به‌یه‌كه‌وه بێ ئه‌وه‌ی گوێ به هه‌ستی تایهیۆنگ بدا كه‌وا ئه‌م شتانه ئه‌بنێته‌وه به‌ڵام ئێستا له‌به‌ری جۆنگكووكه‌وه نین
وه دواتر مۆبایله‌كه‌ی جۆنگكووكی ده‌رهێنا كه‌وا هه‌مووی به خوێن بوو وه شوێن به‌نجه‌ی خوێنیشی له‌سه‌ر بوو تایهیۆنگ بیری كرده‌وه بۆ ده‌بێ شوێنی په‌نجه‌ی خوێنی له‌سه‌ر بێ خێرا مۆبایله‌كه‌ی كرده‌وه‌و هه‌موو به‌رنامه‌كان گه‌را به دوای شتێك‌دا ده‌گه‌را خۆشی نازانێ چیه
به‌ڵام دۆزیه‌وه‌و له جێی شوێن تۆمار كردنی ده‌نگه‌كان
جۆنگكووك دوای رووداوه‌كه چاوه‌كانی به زۆر كرده‌وه‌وه‌و سه‌یری ده‌وروبه‌ری كرد و ئیمیلیای بینی كه‌وا له ناو خوێندا نوقم بووه و هه‌موو جه‌سته‌ی برینداره و ره‌نگی سپی بووه جۆنگكووك ده‌یزانی ئه‌ویش ناتوانێ به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو ئازاره بگرێ و دوو ده‌قه‌ی تر نابا و له هۆش خۆی ده‌چێت له‌وكاته‌دا به ئازارێكی زۆره‌وه مۆبایله‌كه‌ی ده‌رهێناو ده‌ستی كرد به ریكۆرد كردنی ده‌نگی و به زه‌حمه‌تی و ده‌نگێكی نزمه‌وه قسه‌ی كرد و چه‌ند جارێك وه‌ستا تا قسه‌یه‌كی ده‌كرد و وتی
" تـ تای نازانم چه‌ند كاتم ماوه به‌ڵام دڵنیام زۆر نیه چونكه هه‌ست به قاچم و جه‌سته‌م و مێشكم ناكه‌م ته‌نها له‌خۆه‌وه چاوم كراوه‌ته‌وه‌و به زۆر ده‌ستم ئه‌جوڵێنم تاوه‌كو بۆ دواجار ماڵئاوای بكه‌م نامه‌وێ بێ ماڵئاوای تۆ به جێ بهێڵم , سه‌ره‌تا ئه‌مه‌وئ پێت بڵێم جه‌یمس وتی كورم تۆله‌ی ئه‌وه ده‌كاته‌وه گه‌ر بیكوژم بۆیه دڵنیام ئه‌وه كاری ئه‌وه به پۆلیس بڵێ نامه‌وێ به ئازادی بسورێته‌وه تكایه , "
تایهیۆنگ كه گوێی له ده‌نگی جۆنگكووك بوو تووند مۆبایله‌كه‌ی به ده‌سته له‌رزیوه‌كانی گرت و له باوه‌شی كرد به‌به‌ر خۆیه‌وه ناوی جۆنگكووك ئه‌هێنا و ئه‌یوت به‌رگه بگره كه‌مێكی تر
ریكۆرده‌كه هێشتا به‌رده‌وام بوو ریكۆردێكی چوار خوله‌كی بوو تا جۆنگكووك گیانی له‌ده‌ستا هه‌ر قسه‌ی بۆ تایهیۆنگ ئه‌كرد ئه‌ی وت
" تایهیۆنگ ئه‌زانی ئیمیلیا منی به باوكه بانگ‌كرد وه من زۆر دڵخۆش بووم به‌وه‌و پێم وت دوباره‌ی بكاته‌وه به‌ڵام نه‌یتوانی به هۆی ترسی سه‌یاره‌كانه‌وه وه ئێستاش بێ جووله كه‌وتوه‌و هه‌ناسه نادات ئه‌توانم ئه‌وه ببینم هه‌مووی به هۆی منه‌وه وای لێهات گه‌ر من ئیمیلیام نه هێنابا ئێستا یاری له‌گه‌ڵ هاورێكانی ده‌كرد نه‌وه‌ك وا لێره له ناو خوێن نوقم بێت وه ئێستا ناتوانێ تۆ با باوكه بانگ بكات به‌ڵام خه‌م مه‌خۆ تكایه وه خه‌م بۆ منیش مه‌خۆ
من زۆر دڵخۆش بووم ئه‌و كاتانه‌ی له‌گه‌ل تۆ بووم وه هه‌موو شتێكم كرد كه بمه‌وێ له ژیاندا بیكه‌م وه من زۆر دڵخۆشم ئێستا ته‌نها شتێك نه‌متوانی بیكه‌م ئه‌ویش هاوسه‌رگیریه‌كه‌مانه كه به‌یانیه تكایه مك ته‌نها ئه‌مه‌وێ ئه‌وه بكه‌م پێش ئه‌وه‌ی بمرم تایهیۆنگ تكایه گه‌رمن شتێكم لێ هات پرسه‌كه مه‌كه‌نه رۆژی هاوسه‌رگیریه‌كه ئه‌و رۆژه‌ی من دیاریم كرد نامه‌وێ ببێته ناخۆشترین رۆژت و رۆژی خۆشه‌ویستیت ببێ به رۆژی گریان هه‌موو ساڵێك تكایه ئه‌وه مه‌كه وه تكایه بۆ من مه‌گری خۆت ئه‌زانی من نامه‌وێ تۆ خه‌مبار بی بۆیه دڵخۆشبه دوای من وه ژیانێكی خۆش بی وه تكایه ئاگاداری بامبه له جیاتی من ئه‌زانك كوری من گه‌وره‌یه به‌ڵام هێشتا ته‌مه‌نی زۆر بچووكه تكایه ئاگاداری به‌و له جیاتی من خۆشه‌ویستی پێ بده
وه تكایا ئاگاداری دایكم و باوكم به چونكه ئه‌وان ته‌نها منیان هه‌یه و بێ من ئه‌روخێن وه به هاورێكانیشم بلێ خۆشمه‌وێن به خێزانه‌كه‌م به بام به تان به هه‌موویان وه‌ئه‌وه له یاد مه‌كه تۆ ورچه‌شێته‌كه‌ی منیت وه من تۆم زۆر زۆر خۆشده‌وێت كه ناتوانم ته‌نها به وشته ده‌ری برم ئه‌بوایه له لات بام و پێم نیشاندابای چه‌ندم خۆش ئه‌وێ به‌ڵام وادیاره ئه‌مه روونادات
وه تایهیۆنگ ئه‌زانی من--"
له دوای ئه‌وه‌وه هیچ ده‌نگێك نه‌ما
تایهیۆنگ زانی جۆنگكووك گیانی له‌ده‌ستدا له‌وچركه ساته‌وه پر به ده‌نگی هاواری ناوی جۆنكگوووكی ده‌كرد به‌ڵام تازه هه‌مووی له خۆرا بوو
دوای شه‌ش مانگ
وه‌ئێستا تایهیۆنگی ده‌ستی له مڵی كه‌سێكه‌و خه‌ریكه روحی له جه‌سته‌ی ده‌رده‌كا تایهیۆنگ خۆی به دوای كوری ئه‌و ناپیاوه گه‌را وه دوای مانگێك دۆزیه‌وه ماوه‌ی پێنج مانگه تایهیۆنگ جی یۆنگ ی گرتوه كه ناوی خۆی گۆریبوو بۆ شاوڵ و ئه‌و هه‌موو كاته له‌گه‌ڵ ئه‌وان بوو كه‌س نه‌یزانێ ئه‌م گه‌مژه‌یه جی یۆنگه وه كه‌تایهیۆنگ ئه‌مه‌ی زانی گرتی و ماوه‌ی پێنج مانگه هه‌موو رۆژێك ئازارێكی نوێی فێر ئه‌كات به جۆرێك وای لێ هاتوه نایناسیته‌وه هیچ شوێنێكی جه‌سته‌ی وه‌كو خۆی نه‌ماوه ته‌نانه‌ت گه‌ر بیبینی له‌وانه‌یه بروا نه‌كه‌ی ئه‌وه مرۆڤ بێ به‌م شێوه‌یه‌ی تایهیۆنگ ئازاری داوه
تایهیۆنگ بۆی ده‌ركه‌وت ئه‌و گه‌مژه‌یه هۆكاری هه‌موو شتێكه
له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیه‌وه به باوكی وتوه باوكه بۆ هه‌موو خزمه‌كانمان جۆنگكووكیان له من زیاتر خۆش ئه‌وێ له باوه‌شی ئه‌كه‌ن و پێی ئه‌ڵێن جوان و خوێن شیرین و قسه خۆشه بۆ كه‌س منی خۆش ناوێ‌و وه له باوه‌شم ناگرن ته‌نانه‌ت له قوتابخانه‌ش مامۆستاكان هه‌موویان خۆشیان ئه‌وێو دیاری بۆ ئه‌كرن و هه‌موو كات به‌رزترین ده‌ره‌جه ئه‌هێنێ وه هاورێی زۆری هه‌یه هه‌موو كات گاڵته به من ئه‌كه‌ن هه‌موویان و پێم ئه‌لێن ناشرین چۆن یۆ خزمی جۆنگكووكی و شێوه‌ت وایه باوكه تكایه جۆنگكووك ئازار بده ئه‌گینا ئه‌و گاڵته به من ئه‌كات هه‌موو كاتێك له قوتابخانه وه باوكه گه‌مژه‌كه‌ی له‌سه‌ر قسه هیچی و بێ ماناكانی كوره‌كه‌ت ئه‌و دوو هاورێیه‌ی تێگه‌یاند ئه‌م كاره بكه‌ن بۆ یه‌ك جار وه دواتر جه‌یمس ئاگای له‌وه نه‌ما كه‌وا دوو هاورێكه‌ی ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ وازیان له جۆنگكووك نه‌هێنا
به‌ڵام هێشتا مانای ئه‌وه نیه بێ تاوانه له هه‌موو شتێك ئه‌و بوه هۆكاری ده‌ستپێكی هه‌موو شتێك و وه باجه‌كه‌ی دا وه ئێستاس كوره نه‌فره‌تیه چه‌په‌ل و پیس و ناشرین و حه‌سوده‌كه‌شی ئه‌بێ باجی هه‌موو شتێك بدات كه به‌سه‌ر جۆنگكووك داهات له ته‌واوی ژیانی
تایهیۆنگ كه ته‌واو بوو له كاره‌كه‌ی گه‌رایه‌وه‌و ماڵه‌وه وله‌سه‌ر ئه‌رزه‌كه دانیشت و پشتی خۆی دا ده‌رگاكه و بیری ئه‌كرده‌وه كه‌وا جۆنگكووك هه‌موو جارێك به تایهیۆنگی ئه‌و ناتوانێ مێرووله‌یه‌ك بكوژێ كه‌چی ئێستا له كوشتنی نا پیاوێك گه‌رایه‌وه ماڵه‌وه
تایهیۆنگ هه‌ستی به جوله‌یه‌ك كرد و سه‌ری به‌رز كرده‌وه
بامی بینی به‌ره‌و لای تایهیۆنگ دێت وه كه گه‌یشته لای تایهیۆنگ خۆی له باوه‌شی تایهیۆنگ نا هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی باوكی ده‌یكرد هه‌موو جارێك
بام له‌وه‌ته‌ی جۆنگكووك نه‌ماوه هه‌ر كاتێك تایهیۆنگ ببینێ دێت بۆ لای كه پێشتر هه‌رگیز نه ئه‌هاته لای تایهیۆنگ به‌ڵام ئێستاكه هه‌موو كات لای تایهیۆنگه وه‌ك بلێی داوای باوكی له تایهیۆنگ ده‌كا هه‌موو جارێك كه دێت بۆ لای یاخود جۆنگكووك له تایهیۆنگدا ده‌بینێته‌وه
تایهیۆنگ توند بامی له باوه‌ش كرد و ماچی سه‌ری كرد وتی
" كوری من بۆ تا ئێستا نه‌خه‌وتوه ؟ چاوه‌رێی من بوویت ؟ ئه‌مزانی تۆ چاوه‌رێی من ئه‌كه‌ی بۆیه ئه‌ها زوو هاتوومه‌ته‌وه وه‌كو هه‌مووكات "
تایهیۆنگ بام و تانی خه‌واند ئه‌وكاته دووباره ماڵه‌كه‌ی جێهێشت
وه ئێستا كاتی خۆشترین به‌شی رۆژه‌كه‌یه‌تی كه هه‌موو رۆژێك خێرا كاره‌كانی ته‌واو ئه‌كاو سه‌ردانی بام و تان ئه‌كا ئه‌وكات ئه‌چێته لای خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كه له‌وێ چاوه‌ڕێی تایهیۆنگه
تایهیۆنگ هه‌موو شه‌وێك گوڵی شین بۆ ئیمیلیا ئه‌با وه گوڵی ڕه‌شیش بۆ جۆنگكووك دواتر باسی ته‌واوی رۆژه‌كه‌ی بۆ جۆنگكووك ئه‌كا و له كۆتایدا
سه‌ر ئه‌خاته سه‌ر گۆره‌كه‌ی جۆنگكووك وپێی ئه‌لێ كه‌وا زۆری خۆش ئه‌وێت به‌ڵام تا ئێستا جۆنگكووك وه‌ڵامی نه‌داته‌وه وه تایهیۆنگ كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیه ئه‌و ته‌نها ئه‌یه‌وێ لای جۆنگكووك بێ وه ته‌نها له‌وێ خه‌وی لێ ئه‌كه‌وێ له هه‌ر شوێنێكی تر تا به‌یانی ناتوانێ چاو داخات به‌ڵام
لێره له‌سه‌ر سینه‌ی جۆنگكووك تایهیۆنگ به ئارامیه‌وه ده‌خه‌وێ وه چاوه‌رێی ئه‌و رۆژه‌یه تاوه‌كو بۆ هه‌میشه‌یی له‌وێ بخه‌وێ كه ئه‌مرۆژه‌ش دوور نیه به‌هۆی ئه‌م هه‌موو ئازاره‌وه‌ی تایهیۆنگ هه‌موو رۆژێك له دووری خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌یچێژێت
هه‌موومان ده‌زانین
خۆشترین كاته‌كانمان وه به ئازارترین برینه‌كان هه‌ردووكیان له‌گه‌ڵ ئه‌وكه‌سانه دێت كه‌وا زۆرمان خۆشمان ده‌وێن
كـــــۆتـــــايـــــــی 🫂
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
هه‌موومان ده‌زانین هه‌موو چیرۆكێك كۆتایه‌كی هه‌یه ئه‌مه‌ش كۆتای چیرۆكی ڕیـــڤـيــــك بوو
هیوادارم چیرۆكه‌كه‌تان به دڵ بووبێت
شایه‌نی ئه‌وه بووبێت كاتی خۆتانی پێ بده‌ن 🧚🏻♀️❤️
تكایه گه‌ر شتێكی بچو‌وكیش بێت پێم بلێ ده‌رباره‌ی چیرۆكه‌كه كه به‌لاته‌وه چۆن بووه؟ ئایا به‌لاته‌وه باش بوو ؟ به چێژبوو ؟
وه‌هه‌ست ده‌كه‌ی چ شتێك بكه‌م باشتر ده‌بێ له چیرۆكه‌كانی داهاتوومدا ؟
هه‌مووتانم خۆش ده‌وێ سووپاس كه‌وا پاڵپشتی ئه‌م چیرۆكه‌تان كرد و هه‌مووتان زۆر خوێن شیرینن له ماوه‌ی ئه‌م حه‌وت رۆژه‌ی ئه‌م چیرۆكه‌م نووسی بینیم كه‌وا كه‌سانی چه‌ند شیرین لێره‌دا هه‌ن و شایه‌نی ئه‌وه‌ن باشترینیان پێشكه‌ش بكه‌م
وه هێشتا پاڕتی دیاریش ماوه دوای پۆستی ئه‌كه‌م 🧚🏻♀️
love u vikiss ❤️🧚🏻♀️💋