هیوادارم به دڵتان بێت گووڵه شینه‌كانم 🦕💙
~~~~~~
جۆنگكووك و تایهیۆنگ گه‌ڕانه‌وه ماڵه‌وه ئه‌و شه‌وه زۆر به دڵ خۆشیه‌وه
وه ئێستا ته‌نها شه‌ش رۆژ ماوه بۆ رۆژی هاوسه‌رگیریه‌كه
هه‌موو شتێك زۆر به باشی ده‌رۆیشت به رێوه بێگوومان تاوه‌كو
رۆژی دواتر كه جۆنگكووك خه‌ریك بوو به‌ره‌و كۆمپانیاكه‌ی ده‌رۆیشت ته‌له‌فۆنێكی بۆ هات و هه‌ڵی گرت وه كه گوێی له‌و هه‌واڵه بوو پێیاندا خێرا رێگاكه‌ی خۆی گۆری و به‌ره‌و شوێنێكی تر رۆیشت
تایهیۆنگیش به‌ره‌و كۆمپانیای تان ده‌رۆیشت
جۆنگكووك و تایهیۆنگ ئێستا له دوو كۆمپانیای جیان به‌ڵام بریاریان داوا له داهاتوودا كۆمپانیاكه بكه‌ن به یه‌ك و پێكه‌وه كار بكه‌ن
چوونكه ئه‌م دووانه ناتوانن ته‌واوی رۆژه‌كه لێك دوور بن ئه‌بێ له‌سه‌ر كاریش لای یه‌ك بن
جۆنگكووك گه‌یشته شوێنه‌كه كه ژێر زه‌مینێك بوو له یه‌كێك له باڵه‌خانه ته‌واو نه‌كراوه‌كانی جۆنگكووك و چووه ژووره‌وه
جۆنگكووك ناتوانێ بڵێ ناترسێ به‌ڵام توڕه‌ییه‌كه‌ی ترسه‌كه‌ی شاردۆته‌وه
كه گه‌یشته ئه‌وێ پیاوه‌كانی بینی كه رێگایان بۆ چۆل كرد و جۆنگكووك چوه پێشه‌وه ئه‌وكاته ئه‌وكه‌سه‌ی بینی ته‌واوی ژیانی لێ تێكدا و پڕی كرد له گریان و ناخۆشی ناره‌حه‌تی و بێداری ئه‌و كه‌سه‌ی بینی ژیانی مناڵی جۆنگكووكی هه‌موو له ناو برد ئه‌و كه‌سه‌ی بینی به حیساب مامه جیمی جۆنگكووك بوو
جه‌یمس له‌سه‌ر كورسیه‌ك بوو له ناوه‌راستی هۆڵه‌كه وه هه‌موو شوێنێكی برین و خوێن و جێگای لێدان بوو چونكه جۆنگكووك پێی وتبوون هه‌ر كاتێك دۆزیتانه‌وه نزیكی مردنی بكه‌نه‌وه به‌ڵام مه‌یكوژن
جۆنگكووك زۆر له مێژه به دوای مامی دا ده‌گه‌رێ به‌ڵام ئه‌و نه‌فره‌تیه ناوی خۆی گۆریبوو له هیچ وڵاتێك ناوی نه‌بوو وه له كۆریاش نه‌مابوو
به‌ڵام ئێستا هه‌ر كه خۆی پێی نایه ناو كۆریا پیاوه‌كانی جۆنگكووك خێرا گرتیان و له‌به‌رده‌م جۆنگكووكیان دانا ,, بێگوومان وا ده‌كه‌ن جۆنگكووك ماوه‌ی چه‌ند ساڵه پاره‌یان پێ ئه‌دا تاوه‌كو ئه‌م پیاوه‌ی بۆ بگرن
جه‌یمس پێكه‌نی كه جۆنگكووكی بینی و به زه‌حمه‌تیه‌كی زۆره‌وه قسه‌ی كرد و وتی
" بیری منت كردوه جۆنگ-- ꓸ"
قسه‌كه‌ی پێ ته‌واو نه‌كرا كه‌وا مستێكی به هێزی جۆنگكووك له ده‌مو ددانی دراو له‌گه‌ڵی ده‌می پر خوێن بوو
ئه‌و هه‌موو بۆكسێنه‌ی جۆنگكووك ئه‌یكا به فیرۆ نه‌چوو ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی
جه‌یمس خوێنه‌كه‌ی تف كرده سه‌ر ئه‌رزه‌كه و كه ویستی سه‌ر به‌رزكاته‌وه‌و دووباره مستێكی تری به‌ركه‌وت وه ده‌یانی تر به دوایدا كه گه‌ر دوو مستی تری به‌ركه‌وتبووبا له‌وانه‌بوو گیانی ده‌رچووبا
جۆنگكووك دووركه‌وته‌وه‌و به هاواره‌وه پرسی
" بۆچی ؟؟ ته‌نها پێم بڵێ بۆچی ئه‌وه‌ت كرد ؟؟؟ من چیم كردبوو ؟ من چ خراپیه‌كم كردبوو له گه‌ڵ تۆ نه‌فره‌تت لێ بێت پیسی چه‌په‌ڵ !!"
جه‌یمس نه‌یده‌توانی قسه بكا زۆری له خۆی كرد‌و وتی
" تۆڵه‌ی كوره‌كه‌م كرده‌وه وه په‌شیمانیش نیم "
جۆنگكووك وه‌ستا له شوێنی خۆی
كوره‌كه‌ی ؟ جی یۆنگ ؟ چ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌وه‌وه هه‌یه ئه‌م بابه‌ته ؟
جۆنگكووك به مناڵی هاورێی جی یۆنگ بوو چ شتێك هه‌یه تا تۆڵه‌ی لێ بكاته‌وه له سه‌ری ئه‌م نه‌فره‌تیه
جۆنگكووك به توڕه‌یه‌وه وتی
" تۆڵه‌ی چی نه‌فره‌تی ؟ له‌سه‌ر چ شتێك تۆڵه‌ت كردۆته‌وه ؟ "
جه‌یمس خوێنه‌كه‌ی ناو ده‌می هه‌موو قوتدا به‌م شێوه‌یه توانی قسه بكا‌و وتی
" گه‌ر من بكوژی كوره‌كه‌م خۆی به‌دیار ده‌خا تا تۆڵه‌م بكاته‌وه ئه‌وكات ده‌زانی بۆچی ! چونكه من پێت ناڵێم "
جۆنگكووك ده‌مانچه‌كه‌ی له یه‌كێك له پیاوه‌كانی وه‌رگرت و له سه‌ر نێوچه‌وانی دانا‌و وتی
" زۆر خه‌فه‌ت مه‌خۆ كه كوره‌كه‌تم دۆزیه‌وه ئه‌ویش ئه‌نێرم بۆ لات "
دواتر هه‌رچی گوله له ده‌مانچه‌كه دابوو هه‌مووی له ناوه‌راستی سه‌ری دا و دواتریش به پیاوه‌كانی وت جه‌سته‌كه‌ی بسووتێنن هه‌موو شوێنه‌وارێك پاك بكه‌نه‌وه وه به دوای كوره نه‌فره‌تیه‌كه‌شی دا بگه‌رێن
وه‌چوه ده‌ره‌وه
جۆنگكووك له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بێ ئه‌وه‌ی خۆی بیه‌وێ فرمێسك له چاویه‌وه ده‌هاته خواره‌وه , كه هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی بیركه‌وته‌وه له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیه‌وه جۆنگكووك پێیدا تێپه‌ریوه به هۆی ئه‌م به‌شه‌ره ناپیاو و چه‌په‌ڵ و پیس و درنده و قێزه‌ونانه‌وه
جۆنگكووك نه‌رۆیشته كۆمپانیاكه‌ی خۆی به‌ڵكو رۆیشته كۆمپانیای تان
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ئێستا ته‌نها باوه‌شه‌گه‌رمه‌كه‌ی تایهیۆنگ ئارامی ئه‌كاته‌وه
گه‌یشته كۆمپانیاوچوه ژووره‌وه هه‌موویان ئه‌یناسن و رێگه‌یان دا
به‌ره‌و لای ژووری تایهیۆنگ رۆیشت و بێ ئه‌وه‌ی له ده‌رگا بدا چووه ژووره‌وه و تایهیۆنگی بینی دانیشتوه‌و قسه له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێك ده‌كا بێ ئه‌وه‌ی گرنگی به كه‌س بدا به‌ره‌و لای تایهیۆنگ رۆیشت و له‌سه‌ر قاچه‌كانی دانیشت و خۆی له باوه‌شی نا و سه‌ری خسته قوڵای ملی تایهیۆنگ وه چاوه‌كانی داخست و هیچی نه‌وت
تایهیۆنگ جۆنگكووكی له باوه‌ش كرده‌وه‌و رووی كرده میوانه‌كان و وتی
" كۆبونه‌وه‌كه دواخرا تكایه ئێمه به ته‌نیا جێ بێلن "
هه‌موویان رۆیشتنه ده‌ره‌وه‌و هیچیان نه‌وت ته‌نها به‌رێز شاوڵ نه‌بێ كه رۆیشته ده‌ره‌وه كه‌مێك زیاتر چاوی لێیان بری
كه ته‌نیا مانه‌وه تایهیۆنگ ده‌ستی به سه‌ری جۆنگكووك داهێناو ماچی سه‌ری كرد و وتی
" خۆشه‌ویستی من چی بوه ؟ تۆ باشی ؟ "
جۆنگكووك سه‌ری به مانای به‌ڵێ جوولاندو هیچی تری نه‌وت
تایهیۆنگ له ملیه‌وه هه‌ستی به وه‌لامه‌كه‌ی جۆنگكووك كرد ووتی
" به‌ڵام وا نابێ كووكی ئه‌بێ وه‌ڵامی هیۆنگ بده‌یته‌وه
تا هیۆنگ بزانێ چی بوه "
جۆنگكووك له ملی تایهیۆنگ دووركه‌وته‌وه‌و وتی
" جه‌یمس'م كووشت "
باشه ئێستا ئه‌وه شتێكی ئاسایی بوو ؟ جۆنگكووك وه‌ك ئه‌وه وتی
وه‌ك بڵێی سیسركه‌یه‌كی كوشتبێ هه‌رچه‌نده نابێ سیسركه بهێنینه ئاست ئه‌و چه‌په‌ڵه
تایهیۆنگ سه‌ری به مانای باشه جوڵاند و وتی
" باشت كرد ئافه‌رین "
جۆنگكووك بێ ئه‌وه‌ی خۆی بیه‌وێ زه‌رده‌خه‌نه كه‌وته سه‌رلێوی
چونكه هیچ خۆشه‌ویستێك هه‌یه وا پاڵپشتیت بكا ته‌نانه‌ت له كووشتی مرۆڤێكیش هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ی جۆنگكووك مرۆڤ نه‌بوو !
تایهیۆنگ كه بینی جۆنگكووك زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی بچووكی له‌سه‌ر لێوه به‌رده‌وام بوو وتی
" ده‌بوایه منیشت بانگ كردبا به‌یه‌كه‌وه وامان ئه‌كرد ! زۆر خۆش ئه‌بوو ! به‌راستی من توڕه‌م لێت ئێستا فێربوویت بێ من شت ئه‌كه‌ی ! زۆر به‌داخه‌وه بۆت باش بزانه منیش ئه‌مجاره كه‌سێك بكوژم
تۆ نابه‌م له‌گه‌ڵ خۆم"
جۆنگكووك شه‌قێكی له سنگی تایهیۆنگ دا‌و وتی
" تۆ ناتوانی مێرووستانێكیش بكوژی بۆیه قسه مه‌كه "
تایهیۆنگ پێكه‌نی وتی
" من بۆتۆ هه‌موو شتێك ئه‌كه‌م ته‌نانه‌ت خۆمیشی له‌سه‌ر دانێم وه-"
جۆنگكووك ده‌ستی له‌سه‌ر ده‌می دانا‌و وتی
" شتی وا بكه‌ی زیندووت ئه‌كه‌مه‌وه ئه‌وكات دووباره ئه‌تكوژمه‌وه "
تایهیۆنگ به زه‌رده‌خه‌نه‌وه وتی
" له ده‌ستت دێ ئه‌وه نیه له ناوه‌راستی كۆبوونه‌وه هاتیته ژووره‌وه‌و له‌سه‌ر قاچم دانیشتی و حیسابت بۆ یه‌ك كه‌س نه‌كرد وه‌ئه‌وه دووه‌م جاره به‌رێز شاوڵ ئه‌م دیمه‌نه ببینێ "
جۆنگكووك چاوه‌كانی به بێزاریه‌وه سوراند و وتی
" به‌رێز شاوڵ ئه‌بێ دڵخۆشبێ دیمه‌نی وا له‌به‌رده‌می ئه‌بینی به خۆرای "
تایهیۆنگ هاوڕابوو له‌گه‌ل جۆنگكووك چونكه خه‌ڵك هه‌یه تا مه‌زرۆی دیمه‌نێكی وای تایهیۆنگ و جۆنگكووكه
وه دوای ئه‌وه به‌یه‌كه‌وه چوونه ده‌ره‌وه و كات به‌سه‌ر به‌رن ته‌واوی رۆژه‌كه وه دواتر گه‌رانه‌وه ماڵه‌وه به دڵخۆشیه‌وه‌و كێشه‌كه‌ی به‌یانیان هه‌ر له یاد نه‌مابوو
وه ئێستا هه‌موویان له هۆڵه‌كه‌ن وه‌كو خێزانێك كات به‌سه‌ر ئه‌به‌ن
تایهیۆنگ له‌سه‌ر ئه‌رزه‌كه دانیشتبوو و ده‌ستی بۆ بام كردبۆوه بێته باوه‌شی به‌ڵام بام رووی كرده لایه‌كه‌ی دیكه‌و تایهیۆنگی پشت گوێ خست وه‌كو هه‌موو جارێك
بام و تایهیۆنگ تا ئێستا پێك نه‌هاتوونه ساڵێكه پێكه‌وه‌نه هێشتا بام به خۆشی نه‌چۆته لای تایهیۆنگ هه‌ر خۆی لێ دوور ئه‌خاته‌وه
تایهیۆنگ به گریانه ساخته‌كه‌یه‌وه وتی
" یه‌كێك پێم بڵێ من چیم له بامیه كردوه وا توڕه‌یه دایمه له من "
جۆنگكووك كه له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌كه تانی له باوه‌ش گرتبوو وتی
" یه‌كه‌م تۆ به بامیه بانگی ئه‌كه‌ی ئه‌مه‌ش بام و منیش توڕه ئه‌كا دووه‌م ئێستا تۆ ناهێڵی بام له سه‌ر جێگاكه بخه‌وێ كه پێشتر زۆربه‌ی كاته‌كه له‌گه‌ڵ من ئه‌خه‌وت له‌وێ "
تایهیۆنگ سه‌یری جۆنگكووك وتانی كرد و وتی
" ئه‌ی بۆ تان دایمه له باوه‌شی تۆیه‌و هیچ توڕه‌ش نیه ؟ خۆ تۆش ناهێلی تان له‌گه‌ڵ من بخه‌وێ "
جۆنگكووك به پێكه‌نینه‌وه وتی
" ئاخر تان گرنگی به تۆ نادا بۆیه هه‌ر گوێی لێ نیه ساڵێكیش نه‌تبینێ به‌ڵام بامی من نازدراوه یانی من به ناز گه‌وره‌م كردوه بۆیه گه‌ر لێم دوور بێ خه‌مبار ئه‌بێ و وه گه‌ر كه‌سێكی وه‌كو تۆ ئێمه لێك بكا ئه‌وا بام توڕه ئه‌بێ !"
تایهیۆنگ به ده‌م كراوه‌یه‌وه سه‌یری تانی كرد له باوه‌شی جۆنگكووك و وتی
" تان كورم ؟ من كه‌م نازم به تۆدا ؟ كه‌م تۆم خۆش‌ویست ؟ كه‌م ماچم كردی؟ كه‌م له باوه‌شم كردی ؟ كه‌م تۆم برده ده‌ره‌وه ؟ وا ئێستا له باوه‌شی ئه‌وكه‌سه لێت پاڵداوه‌ته‌وه كه ئێمه‌ی لێك كرد ؟؟ له جیاتی وه‌كو بام خه‌مبار بی و خۆت به دوور بگری !!"
تان چه‌ند جارێك حه‌پی به رووی تایهیۆنگدا دواتر رووی كرده جۆنگكووك و زمانی به ده‌موو چاوی داهێنا و جۆنگكووكیش ده‌ستی كرد به پێكه‌نین چونكه ختوكه‌ی ئه‌دا
تایهیۆنگ خێرا له‌سه‌ر ئه‌رزه‌كه هه‌ستا كه له‌وێ دانیشتبوو چاوه‌رێی بامی ئه‌كرد بچێته لای كه هه‌ر نه‌چوو بۆلای و خێرا وتی
" تان !!!!ته‌نهاا من ئه‌توانم زمانم له ده‌مو چاوی كووك ده‌م "
تانی له‌سه‌ر كۆشی جۆنگكووك هه‌ڵگرت و له‌سه‌ر ئه‌رزه‌كه دایناو
پێی وت
" ئێستاش برۆ لای بام و كه‌ستان نه‌بینمه‌وه له‌م ناوه "
تان به لار‌و له‌نجه‌وه له لای تایهیۆنگ رۆی دواتر ده‌ستی به یاری كرد له‌گه‌ل بام هه‌ردووكیان له‌وێ به‌دوای بوكه‌ڵه‌وه رایان ئه‌كرد
وه تایهیۆنگ به‌توڕه‌یه ساخته‌كه‌یه‌وه سه‌یری جۆنگكووكی كرد و وتی
" چۆن ده‌هێلیت تان زمانت لێ بدا ؟ ها ؟ ته‌نها من بۆم هه‌یه وابكه‌م "
جۆنگكووك ویستی گاڵته‌یه‌ك بكا بۆیه به قێزه‌وه وتی
" یاااق زمانت له ده‌موچاوی من دووركه‌وه "
تایهیۆنگ خێرا به‌ره‌و لای جۆنگكووك ڕۆیشت و وه كه جۆنگكووك بینی تایهیۆنگ به‌ره‌و لای دێت خێرا له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌كه هه‌ڵساو رایكرد
تایهیۆنگیش به خێرایه‌وه رایكرد به دوای دا‌و وتی
" كه ده‌موچاوتم شوشته‌وه به زمانم ئه‌و كات بڵێ یاق "
جۆنگكووك كه گوێی له‌وه بوو خێراتر رایكرد و به‌هاواره‌وه وتی
" تایهیۆنگ تكایه وامه‌كه !!!!!"
تایهیۆنگ وه‌ستا كه زانی جۆنگكووكی پێ ناگیرێ چونكه جۆنگكووك هه‌ر له ده‌وری قه‌نه‌فه‌كه ئه‌سورایه‌وه , بۆیه وتی
" باشه ته‌واو گاڵته‌م كرد هه‌ر خۆی ئێستا ده‌مو چاوت هه‌مووی شوێن زمانی تانه من بێزم نایێ ده‌می لێده‌م "
تایهیۆنگ ئه‌مه‌ی وت و له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌كه دانیشت وه‌چاوه‌رێ بوو جۆنگكووك بكه‌وێته ته‌ڵه‌كه‌وه‌و بێت دانیشێ وه‌ئه‌وكات جۆنگكووك بگرێ و په‌لاماری بدات به‌ڵام جۆنگكووك دیارنه‌بوو بێت !!
بۆیه تایهیۆنگ ئاوڕی دایه‌وه تا بزانێ جۆنگكووك له كوێیه
جۆنگكووك له‌وێ وه‌ستابوو و به دڵشكاویه سه‌یری تایهیۆنگی كرد‌و وتی
" واتا تۆ بێزت ده‌بێته‌وه ؟ "
تایهیۆنگ خێرا له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌كه هه‌ڵساو به‌ره‌و لای جۆنگكووك رۆیشت و ویستی به‌رگری له خۆی بكا و وتی
" سوێن ده‌خۆم ئه‌وه مه‌به‌ستی من نه‌بوو جۆنگكووك !! ته‌نها ویستم واتلێ بكه‌م بێی--"
جۆنگكووك خێرا رۆیشته ژووره‌كه‌یان و گوێی له قسه‌كانی تایهیۆنگ نه‌گرت تا ته‌واوی بكا و ده‌رگاكه‌ی توند داخست
تایهیۆنگ له‌وێ وه‌ستابوو نه‌یزانی چی روویدا ئێستا ئه‌وان گاڵته‌یان ده‌كرد بۆ مه‌سه‌له‌كه وای لێ هات ؟
به‌هه‌رحال تایهیۆنگ تان و بامی برده ژووره‌كه‌یان تاوه‌كو بخه‌ون
له‌م خانوه نوێیه‌یان ژوورێك تایبه‌ت به بام و تانه تاوه‌كو تایهیۆنگ و جۆنگكووك بێزار نه‌كه‌ن شه‌وان
تایهیۆنگ گه‌رایه‌وه ژووره‌كه‌ی و بینی جۆنگكووك له ژێر جێگاكه‌یه‌و دیار نیه كه خه‌وتوه یان نا !
تایهیۆنگ خۆی شت و هاته ناو جێگاكه‌و خێرا جۆنگكووكی دۆزیه‌وه‌و له پشته‌وه باوه‌شی لێداو وتی
" كووك ؟ به ئاگای ؟"
جۆنگكووك كه بێگومان نه‌خه‌وتوه خۆی سووراند له باوه‌شی تایهیۆنگ و رووی كرده تایهیۆنگ و وتی
" به‌ڵێ "
تایهیۆنگ زه‌رده‌خه‌كه كه‌وته سه‌رلێوی
كه بینی جۆنگكووك ئێستا لێی توڕه نیه له ماوه‌ی ئه‌م ساڵه‌دا چه‌ند جارێك شه‌ریان كرد به‌ڵام هه‌موو جاره‌كان رۆژێكی ته‌واوی نه‌خایاندوه شه‌ره‌كانیان وه شه‌ره‌كانیان هه‌مووی له‌سه‌ر شتی بچووكه
تایهیۆنگ سه‌یری چاوه‌كانی جۆنگكووكی كرد‌و وتی
" من ته‌نها ئه‌م قسه‌یه‌م كرد تاوه‌كو بێیت دانیشیتو بروام پێ بكه‌ی كه‌وا من وازم هێناوه وه كه دانیشتیت من تۆ بگرم , نه‌ك من بێزم نه‌یه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شوێنی تان له‌سه‌ر روخسارته خۆت ئه‌زانی كه‌وا من حه‌زم به‌وه‌یه رووخسارت ماچبكه‌م وه به شوێنی تان و بامه‌وه خۆشتریشه "
جۆنگكووك پێكه‌نی وتی
" ئه‌زانم كه هاتمه ژووره‌وه بیرم كرده‌وه كه بۆ تایهیۆنگ وابڵێ له كاتێكدا تایهیۆنگ خۆی حه‌زی به‌وه‌یه "
تایهیۆنگ له‌و كاته‌دا زمانی ده‌رهێناو به شه‌یتانیه‌وه سه‌یری
جۆنگكووكی كرد
جۆنگكووك ویستی خۆی دوورخاته‌وه به‌ڵام تایهیۆنگ توند گرتی و هێرشی كرده سه‌ری
به‌م شێوه‌یه ئه‌و شه‌وه تا به‌یانی به‌خه‌به‌ربوون وه تا نیوه‌ڕۆ خه‌وتن و كاره‌كانیان هه‌مووی به‌سه‌ر هاورێكانیان جێ هێشت
كه ئه‌وانیش هه‌موو كاتێك گڵه‌ی ده‌كه‌ن سه‌رۆكه‌كانیان نایێنه سه‌ر كاره‌كانیان
~
له شوێنێكی تری كۆریا
به‌رێز شاوڵ داوه‌تنامه‌ی هاوسه‌رگیری تایهیۆنگ و جۆنگكوكی كرده‌وه كه پێنج رۆژی تره دواتر له ناوه‌راسته‌وه كردی به دوو پارچه‌وه‌و وتی
" ئه‌م هاوسه‌رگیریه هه‌رگیز روونادات ! "
~~~~~~~~~~~~~~
خۆشمه‌وێن گووڵه‌كانم
وه له یاد مه‌كه‌ن ئه‌ستێره‌یه‌كم بۆ جێبێلن 🦋🧚🏻♀️
وه شتێك ئه‌مه‌وێ بزانم بایستان كێیه له بی تی ئێس ؟