ڤۆت له یاد مه‌كه‌ن نازدارینه 💕🧚🏻♀️
~~~~
وه به‌ڵێ تایهیۆنگ میوانه‌كانی ده‌ركرد و ئێستاش له‌گه‌ڵ جۆنگكووك به‌یه‌كه‌وه نانی به‌یانی ئه‌خۆن و پێ ئه‌كه‌نن به شێوه‌ی روخساری به‌رێز شاوڵ كاتێك تایهیۆنگ پێی وت كۆبوونه‌وه‌كه دواخرا
جۆنگكووك له پڕ له پێكه‌نێن وه‌ستاو وتی
" گه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای تان و بام ره‌تكرده‌وه‌و ته‌نها كۆمپانیای جه‌ی هێشته‌وه ؟ "
تایهیۆنگ پاروویه‌ك له په‌نیری به ده‌می جۆنگكووكه‌وه كرد وتی
" چی ئه‌كا با بیكه ئه‌و بره پاره‌یه‌ی ئه‌و داینابوو پێمانی بدا من خۆم ئه‌یده‌م به تۆ , تۆ گوێ به ئه‌و مه‌ده ته‌نها بیرت لای من بێ تكایه!
من پێم ناخۆشه باسی خه‌ڵكی تر بكات ئه‌م ده‌مو لێوانه‌ی تۆ "
جۆنگكووك به دڵخۆشیه‌وه وتی
" دوو ئه‌وه‌نده"
تایهیۆنگ تێ نه‌گه‌یشت دوو ئه‌وه‌نده‌ی چی ؟ بۆیه پرسی
" چ شتێك ؟ "
جۆنگكووك به كیوتیه‌وه وتی
" گه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی ره‌فز كرده‌وه تۆ دوو ئه‌وه‌نده‌ی پاره‌كه بده به من "
تایهیۆنگ قومێك ئاوی خوارده‌وه‌و وتی
" من سێ ئه‌وه‌نده‌ت پێ ئه‌ده‌م گه‌ر باسی ئه‌و پیاوه نه‌كه‌یته‌وه‌و گرنگی به خۆشه‌ویسته‌كه‌ت بده‌ی "
جۆنگكووك چاوه‌كانی كرانه‌وه چونكه بره پاره‌كه‌ی ئه‌و كۆمپانیا رووسیه داینابوو زۆر زۆربوو وه تایهیۆنگ سێ ئه‌وه‌نده به جۆنگكووك ئه‌دا ته‌نها تا گرنگی پێ بدرێ شاهانه‌یه !
وابڕوا تایهیۆنگ كۆمپانیای تان به‌ناوی جۆنگكووكه‌وه ئه‌كا
جۆنگكووك به شیرینه‌وه وتی
" بێگومان گرنگی به ورچه خۆشه‌ویسته‌كه‌م ئه‌ده‌م "
دوای ئه‌وه‌ی نانیان خوارد دكتۆره‌كه‌ی جۆنگكووك سه‌ردانی كردن و وه وتی كه‌وا جۆنگكووك زۆر باشبوه و چاكبوونه‌وه‌كه‌ی خێرایه وه گووتی جۆنگكووك ئێستا ده‌توانێ له‌فافه‌كه‌ی لێ بكاته‌وه و خۆی بشوات
دكتۆره‌كه پێچاویه‌كه‌ی قاچی جۆنگكووكی لێ كرده‌وه وپێی وت
زۆر ئازاری قاچی نه‌دا بۆ چه‌ند رۆژێك واتا نابێ رابكات و هه‌ڵبه‌زو دابه‌ز بكا ئه‌گینا بۆ رۆیشتن هیچ كێشه‌یه‌كی نیه وه پێی وت ئاگاداری خۆی بێت و دووباره خلیسك نه‌باو قاچه‌كه خراپتر بكات
تایهیۆنگ سووپاسی دكتۆره‌كه‌ی كرد و به‌رێی كرد تا لای ده‌رگا دواتر گه‌ڕایه‌وه ژووره‌وه و جۆنگكووكێكی دڵخۆشی بینی كه له شوێنی خۆی
هه‌ڵئه‌ستێ به‌ره‌و لای قادرمه‌كان ئه‌رۆی بۆیه پێی وت
" بۆ كوێ بێ من ؟ "
جۆنگكووك وه‌ستا له شوێنی خۆی و رووی كرده تایهیۆنگ و وتی
" خۆم ئه‌شۆم له كۆتاییدا !!!! "
تایهیۆنگ به‌ره‌و لای جۆنگكووك هات و وتی
" جارێ چاوه‌ڕێكه !!! گوێت له دكتۆره‌كه نه‌بوو وتی له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه ئاگاداری خۆتبه چی گه‌ر له گه‌رماوه‌كه خلیسكت برد و كه‌وتی ؟ ناهێڵم برۆی "
جۆنگكووك تێ ئه‌گا له‌وه‌ی تایهیۆنگ خه‌می ئه‌ویه‌تی به‌ڵام جۆنگكووك خه‌ریكه ئه‌مرێ بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بشوات بۆیه به شیرینیه‌وه وتی
" تكایه هیۆنگ !"
باشه ئێستا ئه‌م هیۆنگه شتێكی له دڵی تایهیۆنگ كرد به‌ڵام هه‌ر ناتوانێ رێگه بدات جۆنگكووك بروا بۆیه وتی
" نابێ كووك "
جۆنگكووك ده‌ستی تایهیۆنگی گرت و به دوای خۆیدا رایكێشاو وتی
" كه‌واته وه‌ره و ئاگادارم به كاتێ خۆم ئه‌شۆم "
تایهیۆنگ به شۆكیه‌وه له‌گه‌ڵ جۆنگكووك رۆیشت
واتا جۆنگكووك داوا له تایهیۆنگ ده‌كات ئاگاداری بێت كاتێ خۆی ئه‌شوا ؟تایهیۆنگ تا دڵنیا بێته‌وه وتی
" جۆنگكووك تۆ دڵنیای ؟ "
جۆنگكووك سه‌ری به مانای به‌ڵێ جولاند و وتی
" بێگوومان ئه‌ی تۆ خۆشه‌ویستی من نیت ؟ "
تایهیۆنگ سه‌ری به مانای به‌ڵێ جولاند و وتی
" به‌ڵێ به‌ڵام جله‌كانت هه‌مووی داد-"
جۆنگكووك قسه‌كه‌ی پێ بری و وتی
" تایهیۆنگ تۆ كه‌ی شه‌رمت كردوه ئێستا له به‌ختی من باسی جل و شت ئه‌كه‌ی وه گه‌ر ئه‌مرۆش نه‌بێ به‌یانی هه‌ر بێ جل یه‌ك ئه‌بین بۆیه تا زووتر بێ باشتره وه من ئێستا ته‌نها ده‌مه‌وێ خۆم بشۆم بۆیه كه‌م قسه بكه ته‌نها یارمه‌تیم بده وه گه‌ر ناته‌وێ له‌وێ دانیشه‌و ته‌نها سه‌یربكه كه‌وا من هیچم لێ نایێ یاخود ده‌توانی تۆش خۆت بشۆی ئیتر نازانم شتێك بكه ته‌نها بهێڵه من خۆم بشۆم !!!!"
تایهیۆنگ سه‌ری به مانای باشه جولاند و هیچی تری نه‌وت چونكه جۆنگكووك خه‌ریكه توڕه ئه‌بێ وه به بێ ده‌نگی به دوای جۆنگكووك كه‌وت بۆ ژووره‌كه‌ی وه دواتر بۆ گه‌رماوه‌كه‌ی
تایهیۆنگ بانیۆ له راده به‌ده‌ره گه‌وره‌كه‌ی جۆنگكووكی پر له ئاوی شله‌تێن كرد و چه‌ندین ده‌رمانی بۆن خۆشكه‌ری تێكرد
هه‌موو بانیۆكه بوو به كه‌ف و بلقی بۆنخۆشكه‌ره‌كه
جۆنگكووك بێ ئه‌وه‌ی بوه‌ستی به‌شی خواره‌وه‌ی قه‌میسه‌كه‌ی گرت و به‌رزی كرده‌وه‌و دایكه‌ند وه دواتر شۆرته وه‌رزشیه‌كه‌ی دانا‌و ته‌نها جلی ژێره‌وه‌ی مابوو كه ئه‌ویش شۆرتێكی كوورتر بوو
وه سه‌یری تایهیۆنگی كرد كه ته‌ماشای ئه‌كات به‌ڵام بێ بیركردنه‌وه ئه‌ویشی دانا و به‌ره‌و لای بانیۆكه رۆی و چووه ناویه‌وه‌و
وتی " خۆشترین شوێنی دوونیا ئێره‌یه "
تایهیۆنگ پێكه‌نی و به گاڵته‌وه وتی
" باوه‌شه‌كانی منیش بۆ ته‌نه‌كه‌ی خۆڵه‌كه "
جۆنگكووكیش به پێكه‌نینه‌وه وه‌ڵامی دایه‌وه‌و وتی
" باوه‌شه‌كانی تۆ دووه‌م خۆشترین شوێنه. وه ئێستاش وه‌ره ناو بانیۆكه‌و باوه‌شم بده‌رێ "
تایهیۆنگ سه‌ری به مانای نه‌خێر جولاند و وتی
" من كه له خه‌و هه‌ڵسام خۆم شووشت "
جۆنگكووك چاوی به بێزاریه‌وه سوراند و وتی
" دووباره بیشۆوه ! دڵنیابه ئه‌م داواكاریه هه‌موو رۆژێك نیه ! من داوای خۆشۆرین بكه‌م به یه‌كه‌وه ؟! بۆیه له كیس خۆتی مه‌ده "
تایهیۆنگ بیری كرده‌وه جۆنگكووك راسته‌كه گه‌ر ئه‌م هه‌له تا ماوه‌یه‌كی درێژ نه‌یێته‌وه به‌ر ده‌ستی كاتێ جۆنگكووك قاچی به ته‌واوی چاك ده‌بێته‌وه
بۆیه خێرا ئه‌و تیشێرته‌ی له‌به‌ری بوو داینا و دواتریش بێ بیركردنه‌وه‌و گرنگی دان به‌وه‌ی جۆنگكووك چاوه‌كانی تێ بریوه بێجامه كه‌شی دانا
كه جۆنگكووك یه‌كسه‌ر به شۆكیه‌وه پرسی
" تۆ جلی ژێره‌وه‌ت بۆ له‌به‌ر نیه ؟ "
تایهیۆنگ چاوێكی داگرت و وتی
" ئاوا خۆشتره "
وه چوه ناو بانیۆكه‌وه خێرا خۆی خسته ناو باوه‌شی جۆنگكووكه‌وه
وه جۆنگكووك باوه‌شی لێدایه‌وه‌و له‌و كاته‌دا شتێكی بیر هاته‌وه‌و وتی
" تایهیۆنگ "
تایهیۆنگ سه‌ری له ملی كووكدا نوقم كردبوو و چه‌ند ماچێكی له‌سه‌ر ملی جۆنگكووك جێ ئه‌هێشت وه كه جۆنگكووك بانگی كرد وتم
" گیانی تایهیۆنگ بڵێ چی بوو ؟"
جۆنگكووك زه‌رده‌خه‌نه كه‌وته سه‌ر لێوی به‌ڵام پرسیاره‌كه‌ی خۆی له یاد نه‌كرد و وتی
" من ماوه‌یه‌كه بیر ئه‌كه‌مه‌وه گه‌ر ئێمه به یه‌كه‌وه بخه‌وین ئه‌وا -"
تایهیۆنگ ماچێكی له سه‌ر قورگی جۆنگكووك كرد و وتی
" ئێ ؟؟ "
جۆنگكووك به خێرایه‌وه وتی
"ئه‌وكاتكاممانله‌سه‌ره‌وه‌ده‌بینوه‌كاممانله‌خواره‌وه ؟ "
تایهیۆنگ پێكه‌نی و سه‌ری به‌رز كرده‌وه‌و ماچێكی لێوه‌كانی جۆنگكووكی كرد و وتی " كووك گیانی من ئه‌وه هه‌موو كێشه‌ی تۆ بوو ؟ "
جۆنگكووك سه‌ری به مانای به‌ڵێ جولاند و وتی
" بۆ ئه‌مه كێشه نه‌بوو بۆتۆ ؟ "
تایهیۆنگ بزه‌یه‌كی كرد و وتی
" بێگومان نه‌خێر من هه‌ر بیرم لای ئه‌وه نه‌بوو چونكه هه‌ر یه‌كێكمان هه‌ر كاتێ بیه‌وێ له‌سه‌ره‌وه بێ ده‌توانێ له‌سه‌ره‌وه بێ وه گه‌ر ویستی له خواره‌وه ئه‌وا له خواره‌وه بێ به پێی ویستی خۆمان , بێگومان گه‌ر تۆ كێشه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌مه نه‌بێ "
جۆنگكووك تایهێۆنگی توند له باوه‌ش گرت و وتی
" بێگومان كێشه‌م نیه !"
باوه‌شیان لێكدا بۆ ماوه‌یه‌ك دواتر تایهیۆنگ له جۆنگكووك دووركه‌وته‌وه‌و لێوی خۆی هێنایه ده‌ره‌وه‌و به شیرینیه‌وه وتی
" ماده‌م هه‌ردووكمان كێشه‌مان نیه ده‌توانین ئێستا ئه‌م كاره بكه‌ین ؟ "
جۆنگكووك خێرا پاڵی به تایهیۆنگه‌وه نا بۆ لایه‌كه‌ی تری بانیۆكه‌و وتی
" بێگومان نه‌خێر من لێره‌م تا خۆم بشۆم وه‌گه‌ر تۆ كاری ترت هه‌یه كێشه‌ی خۆته ! وه ئه‌ی تۆ نه‌هاتبوویت لێره ئاگات له من بێ ؟ به‌ته‌مای قاچم له‌و نێوه‌نده‌دا بشكێنی ؟ "
تایهیۆنگ به خه‌مباریه‌وه وتی
" باشه هیچم نه‌كردوه ته‌نها به‌ختی خۆم تاقی كرده‌وه كه ئه‌ویش بوه هۆی ئه‌وه‌ی بۆم ده‌ركه‌وێ من به‌ختم هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه نه‌بوه و ناشبێ "
هه‌ردووكیان خۆیان شووشت و دواتریش خۆیان گۆری و چوونه ده‌ره‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی جۆنگكووك ئێستا قاچی نه‌پێچراوه‌ته‌وه‌و ده‌توانێ
به ئاسانی بروا
له ده‌ره‌وه له سه‌ر كورسی باخچه‌یه‌كی ناوه‌راستی شار دانیشتبوون ئه‌وكاته‌ی جۆنگكووك شتێكی بیرهاته‌وه‌و وه‌ستا له خواردنی مۆته‌كه‌ی ده‌ستی و وتی
" ئه‌رێ تۆ ئیش و كار‌و ماڵت نیه دایمه له ماڵی من كه‌وتووی ؟ "
تایهیۆنگ ده‌رباره‌ی ئیش و كاره‌كه‌ی ده‌زانێ به‌ڵام ئه‌ی ماڵه‌كه‌ی ؟
تایهیۆنگ تانی له ماڵی دایكی دانا‌و هاته لای جۆنگكووك وه ئێستا ماڵه‌كه‌ی خۆی له یادكردوه
تایهیۆنگی وه‌ڵامی دایه‌وه‌و وتی
" كاره‌كانم هه‌مووی دواخستوه ! وه هه‌ر له یادم كردبوو ماڵێكم هه‌یه "
جۆنگكووك گه‌زه‌یه‌كی له مۆته‌كه‌ی دا‌و به پێكه‌نینه‌وه وتی
" گه‌مژه كه‌س هه‌یه ماڵی خۆی له‌بیر بكا وه من هێشتا ماڵی تۆم نه‌دیوه "
تایهیۆنگ هه‌وڵی دا بابه‌ته‌كه بگۆڕێ‌و وتی
" جارێ له ماڵه‌كه‌ی من گه‌رێ ! خۆی من به‌ته‌ما نیم تۆ جێبێڵم "
جۆنگكووك قاچی به‌رز كرده‌وه‌و به‌گاڵته‌وه وتی
" سه‌یركه من باشبوومه‌ته‌وه سووپاس ئه‌توانی بچیته‌وه "
تایهیۆنگ سه‌ری به مانای نه‌خێر جوڵاند و وتی
" نا نا هێشتا چاك نه‌بوویته‌ته‌وه !!"
له‌وكاته‌دا جۆنگكووك چه‌ند رۆژنامه‌نووسێكی بینی له پشتی داره‌كه‌وه وێنه‌یان ده‌گرن و وتی
" باشه كه‌واته ماچم بكه "
تایهیۆنگ بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری ئه‌وه بێ چی رووده‌دات یه‌كسه‌ر لێوه‌كانی جۆنگكووكی ماچكرد و وتی
" ئاوا ئه‌م قسانه له‌گه‌ڵ من بكه ! باسی ماڵ‌و شت مه‌كه پێی تێك ئه‌چم "
جۆنگكووك پێكه‌نی و وتی
" باشه ئێستاش به زه‌رده‌خه‌نه‌وه سه‌یرم بكه با له هه‌واڵه‌كانه‌وه وه‌كو دوو خۆشه‌ویستی شیرین ده‌ركه‌وین"
تایهیۆنگ به سه‌یری ته‌ماشای جۆنگكووكی كرد وتی
" هه‌واڵه‌كان ؟ هێشتا رۆژێك تێنه‌په‌ریوه به‌رێز شاوڵ چه‌ند زوو به هه‌موو خه‌ڵكی وت "
جۆنگكووك به ده‌مو چاوی ئاماژه‌ی به شوێنی رۆژنامه نوسه‌كان دا و وتی
" ئه‌و نا به‌ڵام دڵنیام ئه‌و دووانه به خه‌ڵكی زۆری ئه‌ڵێن و نیشانی ئه‌ده‌ن "
تایهۆنگ كه رۆژنامه نووسه‌كانی بینی زه‌رده‌خه‌نه‌ی بۆ كردن و ده‌ستی بۆ به‌رز كردنه‌وه‌و به هاواره‌وه وتی
" تكایه وێنه جوانه‌كان دابنێن وه هه‌موو وێنه‌كانیشم بۆ بنێرنه‌وه !! "
جۆنگكووك پێكه‌نی به ره‌فتاره‌كانی تایهیۆنگ و به‌رده‌وام بوو له خواردنی مۆته‌كه‌ی
\ دوای ساڵێك \
ساڵێك تێ په‌ری پر له رووداو به‌سه‌رهات و خۆشی و ناخۆشی و
هه‌زاران شت گۆران له‌م ساڵه‌دا
ته‌نها خۆشه‌ویستی تایهیۆنگ و جۆنگكووك نه‌گۆرا و ئه‌م دوانه له جاران زیاتر یه‌كتریان خۆش ده‌ویست رۆژ له دوای رۆژ زیاتر !
هیچ رۆژێك نه‌بوو كه‌متر بێته‌وه خۆشه‌ویستیه‌كه‌یان
ته‌نانه‌ت ئه‌و رۆژانه‌ی شه‌ڕیشیان ده‌كرد !
ئه‌وان ئێستا ده‌ستگیرانی یه‌كترن كه ماوه‌ی چوار مانگ ده‌بێ وه هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان ته‌نها هه‌فته‌یه‌كی ماوه
هه‌ردووكیان وه‌ك ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م جاریان بێ زۆر به په‌رۆشن بۆ ئه‌م رۆژه و هه‌موو چركه‌و ده‌قه‌یه‌ك ئه‌ژمێرن به تایبه‌تی جۆنگكووك
تایهیۆنگ نازانێ جۆنگكووك بۆوا له راده‌به‌ر دڵی خۆشه و ناتوانێ بوه‌ستێ تا رۆژی هاوسه‌رگیریه‌كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیچ له بابه‌ته‌كه ناگۆرێ چونكه هه‌ردووكیان ئێستا به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین ته‌نها لای یاسا ئه‌بن به هاوسه‌ری یه‌كتر
بۆیه تایهیۆنگ له جۆنگكووكی پرسی كه له باوه‌شیه‌وه
پاڵی دابوویه‌وه و وتی
" باشه من ئه‌مه‌وێ بزانم كه‌روێشكی من بۆ ئه‌وه‌نده په‌له‌یه‌تی بۆ هاوسه‌رگیریه‌كه ئێمه هه‌ر به‌یه‌كه‌وه ئه‌ژین و پێكه‌وه‌ین
وه بام و تانیش لێره‌ن له‌گه‌ڵمان ؟؟"
جۆنگكووك رووی كرده تایهیۆنگ و وتی
" تایهیۆنگ ئه‌ها ئێمه باسی خێزانمان كرد ئه‌و رۆژه
وه وتمان مناڵێك هه‌ڵئه‌گرینه‌وه ؟"
راسته جۆنگكووك و تایهیۆنگ بریاری ئه‌وه‌یان دا مناڵێك هه‌ڵگرنه‌وه دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیریان كرد
تایهیۆنگ سه‌ری به‌مانای به‌ڵێ جولاند و وتی
" وایه كه‌واته تۆ بۆ ئه‌وه به په‌رۆشی ؟ "
جۆنگكووك به دڵخۆشیه‌وه وتی
" به‌ڵێ!! من ئه‌و رۆژه كه كارم زوو ته‌واو بوو سه‌ردانی لانه‌ی بێ شه‌رپه‌رشتانم كرد و له‌وێ هه‌موو مناڵه‌كان زۆر قشت و خوێن شیرین بوون به‌ڵام كچێكی بچووكی لێیه ناوی ئیمیلیایه هه‌ر ئه‌ته‌وێ بیخۆی
من ئه‌مه‌وێ زوو هاوسه‌رگیری بكه‌ین و بچین بۆ ئه‌وێ تۆش بیبینی وه گه‌ر تۆ رازی بی ئه‌و بهێنینه ماڵه‌كه‌مان "
تایهیۆنگ زه‌رده‌خه‌كه له‌سه‌ر لێوانی بوو كه سه‌یری ده‌زگیرانه‌كه‌ی ده‌كرد وا به دڵ خۆشیه‌وه باسی بابه‌ته‌كه ده‌كاو وتی
" بێگومان من رازیم ... وه بۆ ئێستا نه‌چین و سه‌ردانی ئه‌و كچه بچووكه‌ی باسی ئه‌كه‌یت بكه‌ین .. ئه‌مه‌وێ منیش بیبینم ؟ "
جۆنگكووك رووخساری زیاتر گه‌شایه‌وه كه بینی تایهیۆنگ هه‌ر له ئێستاوه زۆر به په‌رۆشه بۆ بینینی ئیمیلیا
هه‌ردووكیان چاكه‌ته‌كانیان له‌به‌ركرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌وه‌كه‌ی سارد بووه به پێی ئه‌وه‌ی نزیك بوونه‌ته‌وه له زستان وه به‌رێ كه‌وتن
گه‌یشتنه ئه‌وێ جۆنگكووك رۆیشت قسه له‌گه‌ڵ به‌رێو به‌ره‌كه بكات تا ئیمیلیا ببینن وه تایهیۆنگیش وتی ئه‌چمه ده‌ست شۆره‌كه‌و دێمه‌وه
كه ئه‌گه‌رایه‌وه كچێكی بینی كه‌وا به‌ژن و باڵایه‌كی زۆر كیوت و قشتی هه‌بوو
تایهیۆنگ پێكه‌نی وبه‌به‌ر خۆیه‌وه وتی
" باڵای دوو بسته ئه‌م شیرینه "
رۆیشته لای و له به‌رامبه‌ری دانیشت و وتی
" سڵاو بچكۆڵ , تۆ ناوت چیه "
كچه‌كه به چاوه گه‌وره‌كانی ته‌ماشای تایهیۆنگی كرد و وتی
" شلاو , من ناوم لیایه ئه‌ی تۆ "
تایهیۆنگ روومه‌ته خره‌كانی گرت و وتی
" منیش ناوم تایهیۆنگه "
لیا به سه‌رلێشاویه‌وه ته‌ماشای تایهیۆنگ و ناوه زه‌حمه‌ته‌كه‌ی كرد و وتی
" تایلۆن"
تایهیۆنگ نه‌یتوانی خۆی بگرێ و ده‌ستی كرد به پێكه‌نین كه مناڵه‌كه ناوه‌كه‌ی وا گووت
لیا له‌گه‌ڵ تایهیۆنگ ده‌ستی به پێكه‌نین كرد بێ ئه‌وه‌ی بزانێ مه‌سه‌له چیه
و به كیوتیه‌وه پێ ئه‌كه‌نی و ده‌ستی له‌سه‌ر ده‌می دانابوو تا ده‌نگی پێكه‌نینه بچووكه‌كه‌ی كه‌م كاته‌وه
تایهیۆنگ باوه‌شێكی لێدا و دواتر ماڵئاوای لێ‌كرد و
گه‌رایه‌وه ژووره‌وه بۆ لای جۆنگكووك تا بچنه لای ئیمیلیا
جۆنگكووكی له رێگا بینی به‌ره‌و لای ئه‌هات و وتی
" ئیمیلیا ئه‌هێننه ژووری یه‌كتر بینین با بچینه ئه‌وێ "
تایهیۆنگ و جۆنگكووك له‌وێ دانیشتن له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌كان دواتر ژنێك هاته ژووره‌وه‌و كـجێكی بچووكی له باوه‌ش بوو كه هه‌م تایهیۆنگ هه‌م جۆنگكووك ناسیانه‌وه
جۆنگكووك هه‌ڵساو ئیمیلیای لێ وه‌رگرت و له باوه‌شی كرد
دواتر هاته لای تایهیۆنگ و له ته‌نیشتی دانیشته‌وه‌و وتی
" ئه‌م خاتوونه بچووكه ئیمیلیای شیرینه"
تایهیۆنگ له شۆكیه‌كه‌ی ده‌رهات و وتی
" من ئه‌م بچكۆڵه‌یه‌م له ده‌ره‌وه بینی كه وتی ناوی لیایه نه‌مزانی ناوی خۆی كورت كردۆته‌وه وه‌ئه‌و كچه‌یه كه تۆ باست ئه‌كرد "
جۆنگكووك پێكه‌نی و وتی
" هیچ ناوێك به ته‌واوی ناڵێت هه‌مووی تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵ ئه‌كا به حیساب ناوه‌كه ئه‌زانێ ناوی منیش هه‌ر جاره‌و به نه‌وحێك ئه‌لێت "
ئیمیلیا كه بینی جۆنگكووك پێ ئه‌كه‌نێ ئه‌ویش ده‌ستی كرد به پێكه‌نین
جۆنگكووك سه‌یری ئیمیلیای كرد وتی
" واشیرین پێ مه‌كه‌نه من تۆ ئه‌خۆم باشه "
ئیمیلیا خێرا ده‌سته بچووكه‌كانی له‌سه‌ر ده‌می جۆنگكووك دانا‌و وتی
" نابێ لیا بخۆی !! خێزانی لیا هێشتا نه‌هاتوون لیا ببه‌نه‌وه ماڵه‌وه "
باشه ئێستا جۆنگكووك نایه‌وێ پێبكه‌نێ ته‌نها ده‌یه‌وێ ئه‌و كچه بچووكه بكاته باوه‌شی و لێره بیباته ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ خۆی
نه‌ك ته‌نها لیا هه‌موو ئه‌وانه‌ی لێره‌ن به ئاواته‌وه‌ن رۆژێك خێزانێك بێت و له‌گه‌ڵ خۆیاندا بیانبه‌نو به‌خۆشی بژین وه‌كو هه‌موو مناڵه‌كانی تر
جۆنگكووك به چاوه گه‌وره‌كانی ته‌ماشای تایهیۆنگی كرد و وتی
" هیۆنگ ! تكایه با لیا له‌گه‌ڵ خۆمان ببه‌ین هه‌ر كه هاوسه‌رگیریمان كرد "
تایهیۆنگ بزه‌یه‌كی كرد و وتی
" دڵنیابه یه‌كه‌م كارمان ئه‌وه ئه‌بێ وه منیش ئه‌م كچه شیرینه‌م خۆش ئه‌وێ كه ناوی منیش نازانێ بلێ "
جۆنگكووك ئیمیلیای توند له‌باوه‌ش گرت و ماچی سه‌ری كرد
وه‌سووپاسگوزاربوو كه تایهیۆنگیش به‌وه رازیه
وه جۆنگكووك له‌و ماوه كه‌مه‌ی ده‌هاته ئێره زۆر ئیمیلیای خۆش ویست
ئیمیلیا له باوه‌شی جۆنگكووكه‌وه ته‌ماشای تایهیۆنگی كرد و
به كیوتیه‌وه وتی
" ئه‌زانم بیلێم گوێ بگره تۆ .. تاییلۆن !!"
~~~~~~~~~~~~~~~
هه‌سته‌كه‌ن كۆتایه‌كه‌ی خۆشه بێ یان ناخۆش ؟
وه حه‌زتان به كامه‌یه ؟
هیوادارم به دڵتان بوو بێت شیرینه‌كانی من
وه ئه‌ستێره‌كه له یاد نه‌كه‌ن گووله شینه‌كانم 🧚🏻♀️🦋