🧚🏻vote 🧚🏻♀️
" هه‌رچه‌نده پێم وتن پێویست به ژووری میوان ناكا من هه‌ر له باوه‌شی جۆنگكووك ئه‌خه‌وم "
جۆنگكووك كه گوێی له‌م قسه‌یه‌ی تایهیۆنگ بوو یه‌كسه‌ر وتی
" تا بام هه‌بێ من كه‌س ناخه‌مه باوه‌شم "
تایهیۆنگ نازانێ بام كێیه بۆیه پرسی
" به‌م بامیه‌یه بڵێ ئه‌بێ سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ من شه‌ڕبكا بۆ ئه‌م باوه‌شه "
جۆنگكووك به توڕه‌یه‌وه وتی
" گاڵته به ناوی بام مه‌كه گه‌مژه !"
تایهیۆنگ له دڵی خۆیدا وتی ته‌ماشا چۆن له‌سه‌ر به‌رێز بام ئه‌كاته‌وه
به‌ڵام دواتر شتێكی تری به مێشك داهات و خێرا وتی
" بوه‌سته !!! ناوی كۆمپانیاكه‌شت بامه ! ئه‌و كه‌سه كێیه ئه‌وه‌نده گرنگه ناوی كۆمپانیاكه‌ی به‌ناو بكه‌ی ؟؟"
جۆنگكووك پێكه‌نی كه‌زانی تایهیۆنگ نازانێ بام كێیه بۆیه وا توڕه‌یه وتی " گه‌ر ده‌ته‌وێ بزانی كێیه له ژووره‌كه‌م خه‌وتوه برۆ سه‌یری بكه بۆ خۆت ؟"
تایهیۆنگ هه‌ڵسا و به‌ره‌و لای قادرمه‌كان رۆیشت وه جۆنگكووكیش هه‌ڵسا بچێ به دوایا به‌ڵام كه قادرمه‌كانی بینی له شوێنی خۆی وه‌ستا چونكه تاقه‌تی ئه‌و هه‌موو قادرمه‌یه‌ی نیه به دارشه‌قه‌وه
ئه‌توانێ خۆی بروا به‌ڵام تاقه‌تی ئه‌وێ
تایهیۆنگ له لای قادرمه‌كانه‌وه گه‌رایه‌وه بۆ لای جۆنگكووك وه بێ ئه‌وه‌ی هیچ بڵێ ده‌ستی جۆنگكووكی گرت و خستیه سه‌ر شانی وه دواتر خۆی نزم كرده‌وه تا ده‌سته‌كانی بخاته ژێر ڕانی جۆنگكووك و به‌رزی بكاته‌وه
جۆنگكووك هه‌ر كه زانی تایهیۆنگ به ته‌مایه هه‌ڵی بگرێ ده‌ستی له ملی تایهیۆنگ ئاڵاند وتی
" زۆر سووپاس كه خۆت من ئه‌به‌یته لای بام "
تایهیۆنگ له رۆیشتن وه‌ستاو سه‌یری جۆنگكووكی كرد و وتی
" بێ ده‌نگبه ئه‌گینا له‌وانه‌یه ده‌ستم بخلیسكێیو بكه‌وی , یانی ئه‌گه‌ره به‌ڵام له‌وانه‌یه روو بدات "
جۆنگكووك ئه‌و ده‌سته‌ی له‌سه‌ر شانی تایهیۆنگ بوو بردیه ناو قژی و به توندی رایكێشا و وتی
" بیكه بزانم ئه‌توانی "
تایهیۆنگ پێكه‌نیو وتی
" جۆنگكووك گیان ئێستا نا كه گه‌یشتینه سه‌ر جێگا ئه‌وكات قژم راكێشه "
جۆنگكووك چاوه‌كانی ته‌واو كرانه‌وه‌و وتی
" بێ ره‌وشت خێرا دامگره "
تایهیۆنگ گوێی پێ نه‌دا كه گه‌یشتنه سه‌ر بان وتی
" ژووره‌كه‌مان له كوێیه ؟ "
جۆنگكووك سه‌یری ملی تایهیۆنگی كرد‌و وتی
" ئه‌ته‌وی گازت لێ گرم ؟ "
تایهیۆنگ كه بینی جۆنگكووك سه‌یری ملی ئه‌كا خێرا داینایه سه‌ر ئه‌رزه‌كه‌و به ترسه‌وه وتی
" مه‌به‌ستم ژووره‌كه‌ت ؟ ببووره من زۆر باش له جێناوه كه‌سیه‌كان نازانم جاری وایه ت ئه‌كه‌م به مان لێم مه‌گره "
جۆنگكووك دارشه‌قه‌كه‌ی له خواره‌وه به جێ‌ما بۆیه خێرا خۆی به تایهیۆنگه‌وه گرت و وتی
" تایهیۆنگ سوێن ده‌خۆم من تۆ ده‌كوژم ! "
تایهیۆنگ خێرا ده‌ستی جۆنگكووكی گرت و یارمه‌تیدا
گه‌یشتنه ژووری جۆنگكووك
تایهیۆنگ یارمه‌تی جۆنگكووكی دا له‌سه‌ر سیسه‌مه‌كه دانیشێ و خێرا ده‌ستی كرد به گه‌ران به دوای بامدا به‌ڵام كه‌سی لئ نه‌بوو جگه له سه‌گێكی ئاقل كه‌وا له‌سه‌ر جێگاكه‌ی له سوچی ژووره‌كه خه‌وتبوو بۆیه پرسی
" كوا بامیه ؟ "
جۆنگكووك چاوه‌كانی له تایهیۆنگ سوور كرده‌وه‌و وتی
" تایهیۆنگ نامه‌وێ قاچم خراپتر بێ ئه‌گینا خۆم ئه‌مزانی چیم لێ ئه‌كردی
وه نابینی بام خه‌وتوه كوری من ئاقله شه‌وان زوو ئه‌خه‌وێ "
تایهیۆنگ تێگه‌یشت له بابه‌ته‌كه و دڵی ئیسراحه‌تی كرد وه دوای ئه‌وه
به دڵخۆشیه‌وه سه‌یری بامی كرد وتی
" چه‌ند جوانه بامیه"
جۆنگكووك چاوی به بێزاریه‌وه له تایهیۆنگ و ره‌فتاره‌كانی سوراند و وتی
" گه‌مژه "
تایهیۆنگ گوێی پێ نه‌داو ده‌ستی كرد به ته‌ماشا كردنی شته‌كانی ژووره‌كه و وتی
ꓸ" ژووره‌كه‌ت سه‌رنجراكێشه "
جۆنگكووكیش سه‌یری تایهیۆنگی كرد و وتی
" به‌ڵێ ژووره‌كه‌ی من و بام سه‌رنج راكێشه . ئێستاش برۆ ده‌ره‌وه من خۆم ئه‌گۆرم و ئه‌خه‌وم وه تۆش شوێنێك بدۆزه‌وه‌و بۆخۆت لێی بخه‌وه و ده‌نگه ده‌نگ له ماڵه‌كه په‌یدا مه‌كه من وبام بێزار مه‌كه "
تایهیۆنگ برۆیه‌كی به‌رز كرده‌وه‌و وتی
" به‌ڵام من ئه‌مه‌وێ لێره بخه‌وم جۆنگكووك ! "
جۆنگكووكیش برۆیه‌كی لێ به‌رز كرده‌وه به هه‌مان شێوه‌و وتی
" به‌ڵام من نامه‌وێ بۆیه برۆ ده‌ره‌وه من خه‌وم یه‌ت "
وه كه خه‌ریك بوو تایهیۆنگ ئه‌رۆیشته ده‌ره‌وه جۆنگكووك وتی
" پێش ئه‌وه‌ی برۆی تیشێرتێكم بۆ بێنه وه بۆخۆشت جل به‌ره له كانتۆره‌كه"
تایهیۆنگ به‌ره‌و لای كانتۆره‌كه رۆیشت و به‌به‌ر خۆیه‌وه وتی
" ده‌رمه‌كات و هێشتاش ئه‌مر ئه‌كا !! "
تایهیۆنگ تیشێرته‌كه‌ی بۆ جۆنگكووك برد به‌ڵام پێی نه‌داو وتی
" ئه‌زانم به‌هۆی قاچته‌وه نابێ خۆت بشۆیت به‌ڵام گه‌ر ده‌ته‌وێت من ده‌توانم به خاولیه‌كی ته‌ر جه‌سته‌ت پاك بكه‌مه‌وه "
جۆنگكووك زۆر خێرا بوو بۆ جواب دانه‌وه‌و وتی
" به‌ڵێ به‌لێ تكایه وابكه ... دوێنێ شه‌و خه‌ریك بوو به پاسه‌وانه‌كه بڵێم وابكات دوای شه‌رمم كرد پێی بلێم "
تایهیۆنگ پێكه‌نی و تیشێرته‌كه‌ی دانایه سه‌ر جێگاكه‌و چوه گه‌رماوه‌كه خاولیه‌ك و كه‌مێك ئاوی هێناو له ته‌نیشت جێگاكه‌ی جۆنگكووكی دانا
كه‌مێك خاولیه‌كه‌ی ته‌ركرد و ئاوه‌كه‌ی لێ گووشی و دواتر رووی كرده جۆنگكووك و شتێكی بیر هاته‌وه و وتی
" بوه‌سته شتێك ! یانی تۆ شه‌رم له پاسه‌وانه‌كه ده‌كه‌ی كه هه‌موو كات له كۆمپانیا له‌گه‌ڵته به‌ڵام شه‌رم له من ناكه‌ی ؟ "
جۆنگكووك ده‌ستی كرد به كردنه‌وه‌ی قۆپچه‌كانی قه‌میسه‌كه‌ی و وتی
" بۆ شه‌رم له تۆ بكه‌م ؟ "
تایهیۆنگ یارمه‌تی دا قه‌میسه‌كه‌ی دابكه‌نێ و وتی
" یانی كه‌واته ئاساییه شۆرته‌كه‌شت دابنێی ؟ "
جۆنگكووك پێكه‌نی و وتی
" گه‌ر ئه‌ته‌وێ خۆت داینێ له‌به‌رم كێشه‌م نیه "
تایهیۆنگ سنگی جۆنگكووكی ده‌سری و پێكه‌نی وتی
" هانم مه‌ده دوای خراپ ئه‌بێ "
تایهیۆنگ جه‌سته‌ی جۆنگكووكی پاك كرده‌وه دواتر یارمه‌تی دا تیشێرته‌كه‌ی له‌به‌ر بكا‌و خستیه ناو جێگاكه‌ی تا بخه‌وێو خۆیشی چوه ژووری میوان و له‌وێ خه‌وت
به‌یانی داهات تایهیۆنگ ده‌بوایه بچێت بۆ سه‌ر كار وه جۆنگكووك به‌هۆی قاچیه‌وه ده‌بوو له ماڵه‌وه بێ وه گه‌ر كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرنگی هه‌بوو له ماڵه‌وه كۆبونه‌وه‌كه ده‌كات
كه جۆنگكووك له خه‌و هه‌ڵسا دارشه‌قه‌كه‌ی بینی له ته‌نیشت جێگاكه‌ی وه وه‌ره‌قیه‌كی بچوكی تێبینیشی له‌سه‌ر دۆڵابه‌كه‌ی بینی كه تێدا نوسرابو
به‌یانی باش , خۆشمه‌وێی جۆنگكووك 💕
جۆنگكووك تێگه‌یشت له به‌یانی باشه‌كه به‌ڵام ئه‌وه‌ی ته‌نیشتی
به‌یانی باشه‌كه چیه ؟ تایهیۆنگ دانی به خۆشه‌ویستیه‌كه‌ی داناوه بۆ جۆنگكووك ؟
یان جۆنگكووك هێشتا چاوی به خه‌وه یان تایهیۆنگ چاوی به‌خه‌و بوه كه ئه‌م شته‌ی نووسیوه
به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی جۆنگكووك بزانێ زه‌رده‌خه‌یه‌كی كه‌روێشكی جوان له‌سه‌ر لێوانی بوون كه بۆ هه‌زارو شه‌ش سه‌د و په‌نجاو سێ جار و نیو خوێندیه‌وه ئه‌م وه‌ره‌قه‌یه وه بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بكا ته‌واوی رۆژه‌كه له ده‌ستی بوو
وه له كاتی نان خواردن وه له كاتی به‌كارهێنانی مۆبایل وه كاتێ سه‌یری تیڤی ئه‌كرد یانی جۆنگكووك هه‌موو سه‌ره ده‌قه‌یه‌ك ئه‌م رسته‌یه‌ی ئه‌خوێنده‌وه و دڵی خۆش ئه‌بوو
ئێواره دا هات و زه‌نگی ده‌رگا لێدرا
ده‌رگاكه كرایه‌وه وه تایهیۆنگ نه‌یزانی چی روویدا كاتێ كه‌روێشكێك له شێوه‌ی مرۆڤ خۆی هه‌ڵدایه باوه‌شی و وای لێ كرد چه‌ند هه‌نگاوێك بگه‌رێته‌وه دواوه تا كۆنترۆلی هێزه‌كه‌ی كرد به‌ڵام ده سانیه‌شی نه‌برد تاوه‌كو تایهیۆنگیش باوه‌ش به كه‌روێشكه‌كه‌دا بكاته‌وه و توند بیگرێ له باوه‌شیدا
جۆنگكووك سه‌ری له ملی تایهیۆنگدا نوقمكرد و وتی
" منیش خۆشمه‌وێی تایهیۆنگ "
تایهیۆنگ ئه‌وكاته زانی كه جۆنگكووك بۆ وا دڵخۆشه و وتی
" وامزانی ئه‌بێ ماوه‌یه‌كی زۆر بوه‌ستم تا گوێم له‌وه‌بێ "
جۆنگكووك دووركه‌وته‌وه‌و سه‌یری تایهیۆنگی كرد وتی
" دوای ئه‌م هه‌موو ساڵه‌و كێشه‌یه‌ی به‌رێمان كرد وابزانم پێویست ناكا چیتر شته‌كه زه‌حمه‌ت تر بكه‌ین "
تایهیۆنگ ماچێكی نێو چه‌وانی جۆنگكووكی كرد و وتی
" راسته‌كه‌ی "
به‌یه‌كه‌وه چوونه ژووره‌وه و له هۆڵه‌كه دانیشتن
ئه‌وكات تایهیۆنگ وتی
" جۆنگكووك به پێی ئه‌وه‌ی تۆش منت خۆش ئه‌وێ واتا ئێستا ئێمه به‌یه‌كه‌وه‌ین ؟ "
جۆنگكووك سه‌ری به مانای به‌ڵێ جوڵاند و وتی
" بێگومان "
تایهیۆنگ دووباره پرسی
" واتا وه‌كو خۆشه‌ویست ؟ "
جۆنگكووك چاوی به بێزاریه‌وه سوراند و وتی
" تایهیۆنگ ئێمه ماوه‌یه‌ك هاوسه‌ری یه‌كتر بووین ئێستا بۆ وا لات سه‌یره ببینه خۆشه‌ویست ؟"
تایهیۆنگ وه‌ڵامی دایه‌وه‌و وتی
" ئه‌زانم به‌ڵام ئه‌وكات جیاواز بوو ئێمه به‌راستی به‌یه‌كه‌وه نه‌بووین ! یانی مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئێمه ئێستا ئه‌توانن ده‌ستی یه‌ك بگرین یه‌ك له باوه‌ش بكه‌ین و به‌یه‌كه‌وه بچینه ده‌ره‌وه كات له‌گه‌ڵ یه‌ك به‌سه‌ر به‌رین و به‌یه‌كه‌وه سه‌یری فیلم بكه‌ین و یاری بكه‌ین و یه‌ك ماچ بكه‌ین و وه ئێمه ئێست-"
تایهیۆنگ وه‌ستا كاتێ جۆنگكووك ده‌مو چاوی گرت و توند ماچی لێوه‌كانی كرد وه له كۆتایدا لێوه‌كانی تایهیۆنگی به ده‌می گرت و گازی لێدا
تایهیۆنگ خێرا لێی دووركه‌وته‌وه‌و ده‌ستی له‌سه‌ر لێوی دانا‌و وتی
" جۆنگكووك بۆ واده‌كه‌ی !!!"
جۆنگكووك زه‌رده‌خه‌نه كه‌روێشكیه‌كه‌ی نیشاندا‌و وتی
" خۆشه‌ویستی من نیت ؟ چیم بوێ ئه‌یكه‌م .! وه به‌ڵێ ئه‌و شتانه‌ی باست كرد هه‌مووی ئه‌كه‌ین به‌ڵام هێواش تایهیۆنگ جارێ ده خوڵه‌ك تێپه‌ریوه !!"
تایهیۆنگ ده‌ستی له‌سه‌ر لێوی لاداو وتی
" باش , به‌ڵام جۆنگكووك تۆ شتێكت له‌گه‌ڵ گازگرتن هه‌یه یان چی ؟ من هه‌ست به سه‌لامه‌تی ناكه‌م له‌گه‌ڵ تۆ "
جۆنگكووك پێكه‌نی و ددانه‌كانی نیشاندا كه وه‌كو كه‌روێشكێكی بچووك ده‌رده‌كه‌وت له‌و كاته‌دا و به شیرینیه‌وه گوتی
" ده‌توانی گله‌ی خۆت له‌گه‌ڵ ددانه‌كانم باس بكه‌یت چونكه ئه‌وان حه‌زیان به گازگرتنه "
تایهیۆنگ له جۆنگكووك نزیك بوویه‌وه‌و ماچێكی له ددانه‌كانی كرد و وتی
" من ددانه‌كانی تۆ ئه‌خۆم "
جۆنگكووك هیچی نه‌وت ته‌نها پێكه‌نینه كه‌روێشكیه‌كه‌ی نیشاندا به‌ڵام دواتر
شێوه‌ی روخساری گۆراو لێوی خواره‌وه‌ی هاته ده‌ره‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی بیه‌وێ بگری و به چاوه گه‌وره‌كانی سه‌یری تایهیۆنگی كرد ووتی
" چیت ئه‌وێ بیكه ته‌نها با به‌یه‌كه‌وه دڵخۆشبین تكایه با ئه‌م جاره هه‌ردووكمان ته‌واوی هه‌وڵی خۆمان بده‌ین"
تایهیۆنگ سه‌ری به مانای باشه جولاند و وتی
" بێگوومان وا ئه‌كه‌ین خۆت دڵ گران مه‌كه تكایه "
جۆنگكووك خۆی خسته باوه‌شی تایهیۆنگ و سه‌ری له سنگی دا نوقم كرد و ماچێكی له‌و شوێنه كرد كه گوێی له لێدانی دڵی تایهیۆنگ ئه‌بوو وه تایهیۆنگ ده‌ستی برده ناو قژی جۆنگكووك و به په‌نجه‌كانی شانه‌ی ئه‌كرد وتی " جۆنگكووك ده‌زانی هیچ پێش بینیم نه‌كردبوو كه‌وا تۆ ئه‌م جۆره خۆشه‌ویسته بی نازانم یانی ئه‌ها ئه‌توانین بلێین رۆمانسی بیت زۆر سه‌یره !"
جۆنگكووك له تایهیۆنگ دوور كه‌وته‌وه‌و وتی
" بۆ واتزانی من شه‌ق ئه‌هاوێژم له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌م ؟؟؟تۆ من به چی تێگه‌یشتووی ؟؟ "
تایهیۆنگ خێرا به‌رگری له خۆی كرد وتی
" نا نا به‌م جۆره ناا تكایه جۆنگكووك به هه‌ڵه تێمه‌گه "
جۆنگكووك رووی كرده لایه‌كه‌ی دیكه‌و وتی
" تۆ شایه‌نی خۆشه‌ویستی من نیت به‌رێز كیم "
جۆنگكووك هه‌ڵساو رۆیشته ژووره‌كه‌ی
جۆنگكووك ئێستا كه‌مێك باشتره بۆیه ده‌توانێ به ئاسانتر رێبكا
وه تایهیۆنگ به خێرای به دوایدا رۆیشت و ئه‌ویش چووه ژووره‌كه‌ی جۆنگكووك
جۆنگكووك رووی كرده تایهیۆنگ و وتی
" خێرا برۆ بۆ ژووری میوان ! هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆت بیرت لێ ئه‌كرده‌وه من نازانم خۆشه‌ویستی بكه‌م "
تایهیۆنگ ویستی قسه بكا و بڵێ كه مه‌به‌ستی ئه‌وه نه‌بووه بڵێ جۆنگكووك خۆشه‌ویستی نازانێ به‌ڵام جۆنگكووك ئاماژه‌ی پێدا بچێته ده‌ره‌وه
وه تایهیۆنگ به ناچاری رۆیشته ده‌ره‌وه
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردووكیان خۆیان ئاماده كرد بۆ خه‌و
چوونه نێو جێگاكانیان و پاڵیاندایه‌وه
سێ خوله‌كی پێ نه‌چوو له ده‌رگای ژووری جۆنگكووك دراو تایهیۆنگ هاته ژووره‌وه‌و وتی
" جۆنگكووك تكایه با بێمه ئێره , له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌كه ئه‌خه‌وم به‌ڵام ته‌نها با له‌م ژووره بم "
جۆنگكووك پێكه‌نی و وتی
" گه‌مژه وه‌ره سه‌رجێگاكه "
تایهیۆنگ پێویستی نه‌ده‌كرد دووجار پێی بلێی چی بكا
به‌ره‌و لای سیسه‌مه‌كه رۆی و به‌ڵام كه‌مێك وه‌ستا و پرسی
" قاچی چه‌پت بوو ئه‌زیه‌تی خواردبوو وایه ؟ "
جۆنگكووك نازانێ تایهیۆنگ بۆ له‌م كاته‌دا ئه‌م پرسیاره‌ی بۆ هات به‌ڵام ئیتر تایهیۆنگه هه‌موو كاتێك شتێكی بۆ یه‌ت له ناوه‌راستی مه‌وزوعێكی تردا
به‌ڵام سه‌ری به مانای به‌ڵێ جوولاند وه تایهیۆنگ به هۆی ئه‌و گلۆپه بچووكه‌ی سه‌ر مێزه‌كه كه‌وا داگیرسابوو وه‌ڵامه‌كه‌ی جۆنگكووكی بینی
تایهیۆنگ نه‌یده‌ویست ئازاری قاچی جۆنگكووك بدا بۆیه چوه لایه‌كه‌ی
تری جۆنگكووك
تایهیۆنگ به‌ره‌و لای راستی سیسه‌مه‌كه رۆیشت و چوه ژێر به‌تانیه‌كه دواتر خێرا جۆنگكووكی دۆزیه‌و سه‌ری له‌سه‌ر سنگی دانا‌و توند كه‌مه‌ری گرت و وتی " تكایه بهێڵه به‌م شێوه‌یه بخه‌وم كووك "
تایهیۆنگ جۆنگكووكی به كووك بانگ‌كرد دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه جۆنگكووك چۆن ئێستا ده‌توانێ بڵێ نه‌خێر بۆیه وتی
" به ماچێك رازی ئه‌بم "
تایهیۆنگ خێرا به ده‌سته‌كانی خۆی به‌رز كرده‌وه‌و رووخساری به‌رامبه‌ر رووخساری جۆنگكووك راگرت و وتی
" ته‌نها ماچێك ؟ من خۆم زیاترت پێ ئه‌ده‌م قه‌ینا "
تایهیۆنگ له جۆنگكووك نزیك بوویه‌وه سه‌ره‌تا ماچی نێو چه‌وانی كرد دواتر روومه‌ته‌كانی دواتر لووتی دواتر چاوه‌كانی چه‌ناگه‌ی ته‌نانه‌ت برۆكانیشی وه له كۆتایدا لێوه‌كانی جۆنگكووكی خسته ده‌میه‌وه‌و ماچێكی توندی كرد وه دواتر چه‌ندین جار دووباره‌ی كرده‌وه , ده باره بیست باره جۆنگكووك هه‌ر پێ ئه‌كه‌نی ماچه‌كانی كۆتای وای لێهاتبوو تایهیۆنگ هه‌ر له ددانی جۆنگكووكی ئه‌كرد
ددانه كه‌روێشكیه‌كانی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی
جۆنگكووك پاڵی به سنگی تایهیۆنگه‌وه ناو به پێكه‌نینه‌وه وتی
" بوه‌سته به‌سه "
به‌لام تایهیۆنگ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌جاری تر ماچی كرد ئه‌وكات وه‌ستاو دووباره له‌سه‌ر جۆنگكووك پاڵی دایه‌وه‌و وتی
" به‌یانی ئه‌وه‌ی ماوه ته‌واوی ئه‌كه‌م , ئێستا كاتی خه‌وه شه‌وشاد كه‌روێشكه خۆشه‌ویسته‌كه‌م "
جۆنگكووك ماچێكی له قژی تایهیۆنگ كرد وتی
" شه‌و شاد ورچه شێته‌كه‌م "
وه دوای ئه‌وه هه‌ردووكیان به دڵخۆشی له باوه‌شی یه‌كه‌وه خه‌وتن و
وه خۆشترین خه‌ویان كرد
به‌یانی تایهیۆنگ هه‌ڵسا جۆنگكووك نه‌مابوو له‌باوه‌شی
تایهیۆنگ خۆی شووشت و جلێكی جۆنگكووكی له‌به‌ر كرد دواتر مۆبایله‌كه‌ی دۆزیه‌وه و نامه‌ی بۆ جیمین نارد و كاره‌كانی ئه‌مرۆژه‌ی هه‌موو دواخست چونكه ئه‌مرۆ ته‌نها بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌یه‌تی
رۆیشته خواره‌وه بینی جۆنگكووك له‌گه‌ل سێ پیاو دانیشتوه تایهیۆنگ به راستی سه‌یری پیاوه‌كانی نه‌كرد كه كێ بوون ئه‌و ته‌نها سه‌یری جۆنگكووكی ده‌كرد كه‌وا چه‌ند به جدیه‌وه كار ده‌كات
وه چه‌ند سه‌رنجراكێش و جوانه به‌م به‌یانیه
تایهیۆنگ كه رۆیشت بۆ لایان ته‌نها وتی سڵاو و دوای ئه‌وه رۆیشته لای ئه‌و قه‌نه‌فه‌یه‌ی جۆنگكووك به‌ته‌نیا له‌سه‌ری دانیشتبوو
له‌وێ پالی دایه‌وه‌و سه‌ری خۆی خسته سه‌ر ڕانی جۆنگكووك و لێوه‌كانی بۆ ده‌ره‌وه هێناو سه‌یری جۆنگكووكی كرد
جۆنگكووك له كاتی كار زۆر جدیه به‌ڵام ئێستا تایهیۆنگ
له‌سه‌ر ڕانیه‌تی ئه‌وه بابه‌تێكی تره
سه‌یری تایهیۆنگی كردوو بینی لێوی هێناوه‌ته ده‌ره‌وه به كیوتی و داوای ماچ ده‌كات جۆنگكووك خۆی بۆ نه‌گیراو خۆی نزم كرده‌وه‌و ماچێكی توندی لێوه‌كانی تایهیۆنگی كرد و وتی
" به‌یانیت باش "
تایهیۆنگ سه‌ری خۆی له سكی جۆنگكووك نوقم كرد و به نارازاییه‌وه وتی
" بۆ منت به ته‌نها جێهێشت ؟؟ ده‌بوایه له باوه‌شی تۆ به ئاگا هاتبام كووك!"
جۆنگكووك سه‌یرێكی میوانه‌كانی كرد وتی
" تایهیۆنگ وابزانم سه‌یرێكی میوانه‌كانمان بكه‌ی ده‌زانی كه‌وا
بۆ به‌جێم هێشتی "
تایهیۆنگ باوه‌شی له سكی كووك دابوو سه‌ریش به سكیه‌وه نوساندبوو كاتێ وتی " من گرنگی به كه‌س ناده‌م ئه‌وانه هه‌ر كێیه‌كن پێیان بلێ برۆنه ده‌ره‌وه من خۆشه‌ویسته‌كه‌مم ئه‌وێ هه‌ر ئێستا وه به‌ته‌نیا "
میوانه‌كان پێكه‌نین به ره‌فتاره‌كانی تایهیۆنگ
وه به‌رێز شاوڵ كه یه‌كێك بوو له میوانه‌كان وتی
" به‌رێز كیم له‌و بروایه نه‌بووم رۆژێك ده‌رمكه‌یته ده‌ره‌وه له شوێنێك "
تایهیۆنگ چاوه‌كانی ته‌واو كرایه‌وه و له شوێنی خۆی وه‌ستا له جوله و وتی
" به‌رێز شاوڵ ؟ "
پێنج چركه‌ی نه‌خایاند تایهیۆنگ به رێكی له ته‌نیشت جۆنگكووك دانیشتبوو
به سه‌روو قژێكه‌وه كه هه‌ر یه‌كه‌و بۆ لایه‌ك چوو بوو ئه‌وه‌نده‌ی سه‌ری خۆی به سك و ڕانی جۆنگكووك دا بخشێنێ
جۆنگكووك له ته‌نیشتی گازی له لێوی گرتبوو تا پێ نه‌كه‌نێ به خۆشه‌ویسته‌كه‌ی و شه‌رمه‌زاری نه‌كا لای میوانه‌كان
تایهیۆنگ ئاره‌قه به هه‌موو جه‌سته‌یدا ده‌هاته خواره‌وه
یانی كیم تایهیۆنگ كه پیاوێكه به زۆر رێزگرتنه‌وه ناسراوه
میوان ده‌رئه‌كا له ماڵه‌وه ته‌نها تا له‌گه‌ل خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بێت
تایهیۆنگ هێشتا له‌سه‌ر قسه‌ی خۆی سوور بوو سه‌ره‌ڕای
شه‌رمه‌زاریه‌كه‌ش وتی
" به‌ڵێ به‌رێزان كۆبوونه‌وه‌كه دوا خرا بۆ به‌یانی ئێستا ده‌توانن بچنه‌وه ماڵی خۆتان من و جۆنگكووك كارمان هه‌یه "
~~~~~~~~~~~~~~~~
زه‌حمه‌ت ترین پاڕت نووسیبم ئه‌وه بووه ده جار دیمه‌نم ره‌شكرده‌وه به دڵم نه‌بوون 😭
زۆر زه‌حمه‌ته خۆشه‌ویستی و ئه‌و نه‌وحه دیمه‌نانه !
به‌هه‌رحال خۆشمه‌وێن دڵه‌كانم هیوادارم ئه‌م پاڕته‌تان به دڵ بووبێت وه ڤۆت له یاد نه‌كه‌ن نازدارینه 💘💕🌸🧚🏻