🧚🏻vote 🧚🏻♀️
~~~~~~
هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌وێ بوون سه‌یری تایهیۆنگ و جۆنگكووكیان ده‌كرد
به ده‌می كراوه‌وه له‌گه‌ڵ چاوه گه‌وره‌كانیانه‌وه
باشه ئه‌وان پێشبینیان كردبوو له‌وانه‌یه یه‌ك ماچ بكه‌ن به‌ڵام به‌م شێوه‌یه ؟ ئه‌وانه وا یه‌كیان ماچ ده‌كرد وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێی ساڵێكه بێ نان و ئاو ده‌ژین وه‌ئه‌م ماچه تاكه هۆكاری ژیانیانه له‌سه‌ر زه‌وی
به‌ڵام تایهیۆنگ و جۆنگكووك گرنگیان به‌وان نه‌ده‌دا چۆن بیر ده‌كه‌نه‌وه
ئه‌وان لێره نه‌مابوون ئێستا له‌سه‌ر هه‌وره‌كان بوون و به‌یه‌كه‌وه سه‌مایان ده‌كرد وه زه‌رده‌خه‌نه‌ی سه‌ر لێوانیان ئه‌وه‌ی پشت راست ده‌كرده‌وه
نامجوون قورگی پاك كرده‌وه‌و وتی
" كات دره‌نگی كردوه كاتی گه‌رانه‌وه یه بۆ ماڵه‌وه‌یه , وه زۆر سووپاس هۆبی بۆ هه‌موو شتێك كاتێكی شاهانه‌و ناوازه‌مان لێره به‌سه‌ر برد "
دوای ئه‌وه هه‌موویان رۆیشتنه‌وه ماڵه‌كانی خۆیان
وه جۆنگكووك و تایهیۆنگ وه‌كو هه‌رزه‌كارێك ته‌واوی شه‌وه‌كه خه‌ویان لێ نه‌كه‌وت وه‌تا خه‌ویان لێكه‌وت زه‌رده‌خه‌كه له‌سه‌ر لێویان بزر نه‌بوو وه بیریان له هه‌موو چركه ساتێكی كاته‌كه ده‌كرده‌وه هه‌ردووكیان تان و بام یان له باوه‌ش كرد‌و به‌دڵخۆشیه‌وه خه‌وتن و شتانێكی گه‌وره چاوه‌رێیان ده‌كا
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها ماچێك مانای ئه‌وه نیه بوونه‌ته خۆشه‌ویستو
به‌یانی ده‌زگیرانیه وه دوو به‌یانی هاوسه‌رگیریه !!
هه‌فته‌یه‌ك تێپه‌ری تا ئێستا هیچ شتێكیان ده‌رباره‌ی یه‌ك نه‌زانیوه
تایهیۆنگ نه‌یده‌زانی چی بكا و چی نه‌كات
ده‌یویست ده‌رباره‌ی زۆر شت قسه له‌گه‌ڵ جۆنگكووك بكا به‌ڵام هیچ هه‌واڵێك له جۆنگكووكه‌وه نیه خۆشبه‌ختانه ئه‌مرۆ كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌می هه‌ر سێ كۆمپانیاكه‌یه وه به‌رێوبه‌ری كاره‌كانی جۆنگكووك داوای كرد له ماڵی جۆنگكووك كۆبوونه‌وه‌كه بكرێ باسی نه‌كرد بۆچی به‌ڵام هه‌ردوو لایه‌ن رازی بوون به‌وه
زه‌نگی ده‌رگایان لێدا
ده‌رگاكه له لایه‌ن خزمه‌ت كاره‌كانه‌وه كرایه‌وه وه‌پێشوازی میوانه‌كانیان كرد بۆ ژووره‌وه , تایهیۆنگ و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون كه‌مێك تاخیر ببوون
بۆیه به‌رێز جه‌ی و جۆنگكووك كه‌مێك باسی بابه‌تی لاوه‌كییان كرد كاتێ چاوه‌رێی تایهیۆنگ بوون
چوونه ژووره‌وه وه‌تایهیۆنگ برۆكانی گرژ كرد كه قاچی جۆنگكووكی بینی پێچراوه‌ته‌وه , كه سڵاوی كرد لێیان و دانیشت خێرا تایهیۆنگ له جۆنگكووكی پرسی ده‌رباره‌ی قاچی
" قاچت چی به‌سه‌ر هاتوه ؟ "
جۆنگكووك سه‌یری تایهیۆنگی كرد‌و وه‌ڵامی دایه‌وه
" هیچی وا نیه ته‌نها له جێگا چووه كاتێ باخچه‌كه‌م له‌گه‌ڵ باخه‌وانه‌كه ئاوده‌دا خلیسكم برد و كه‌وتم "
تایهیۆنگ سه‌یری قاچی جۆنگكووكی كرد و به خه‌مه‌وه و وتی
" چه‌ند ماوه‌ی ده‌وێ تا چاك بێته‌وه ؟ "
جۆنگكووك بیری كرده‌وه چه‌ند كاتی ماوه و وتی
" دكتۆره‌كه وتی دوو هه‌فته وه تاوه‌كو ئێستا هه‌فته‌یه‌ك رۆیشتوه ته‌نها یه‌ك هه‌فته ماوه "
تایهیۆنگ بزه‌یه‌كی بۆ جۆنگكووك كرد وه‌ك دڵنه‌واییه‌ك و وتی
" به هیوای زوو چاك بوونه‌وه "
جۆنگكووك سووپاسی كرد و دوای ئه‌وه ده‌ستیان كرد به كاركردن
وه تا چه‌ند كاتژمێرێك به‌رده‌وام بوون تا كاتی نانی نیوه‌ڕۆ هات
وه نانی نیوه‌ڕۆیان به‌یه‌كه‌وه خوارد و دواتر هه‌موویان رۆیشتن و ماڵه‌كه‌یان به جێ هێشت
جۆنگكووك له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌كه پاڵی دابوویه‌وه و قاچی له‌سه‌ر چه‌ند بالیفێك دانابوو و سه‌یری درامای گلۆری ده‌كرد چونكه ناچێته سه‌ر كار و ده‌توانێ به ته‌نیا كات به‌سه‌ر به‌رێ بۆخۆی
ئه‌وكاته زه‌نگی ده‌رگا لێدرا وه‌خزمه‌تكاره‌كان ده‌رگاكه‌یان كرده‌وه و دوای كه‌مێك تایهیۆنگ له هۆڵه‌كه به‌دیار كه‌وت
جۆنگكووك پێی سه‌یر بوو تایهیۆنگ بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌بۆیه پرسی
" شتێكت له یاد كردوه كیم ؟ "
تایهیۆنگ له سه‌ر یه‌كێك له قه‌نه‌فه‌كان دانیشت و وتی
" نه‌خێر "
جۆنگكووك برۆیه‌كی به‌رز كرده‌وه و وتی
" ئه‌ی بۆچی ؟"
تایهیۆنگ كه‌مێك وه‌ستا نه‌یده‌زانی چۆن بابه‌ته‌كه به جۆنگكووك بڵێ دوای بریاری دا پێی بڵێ وه وه‌ك خێرای رووناكی وتی
" ته‌نهاده‌مه‌وێئاگادارتبمتاوه‌كوچاكده‌بیته‌وه‌بێگومانگه‌رتۆرێگه‌مپێبده‌ی"
جۆنگكووك به سه‌رلێ شێواویه ته‌ماشای تایهیۆنگی كرد‌و وتی
" ها؟ "
تایهیۆنگ هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵی هه‌لكێشاو به كه‌مێك شه‌رمه‌وه وتی
"ته‌نها ده‌مه‌وێ ئاگادارت بم تاوه‌كو چاك ده‌بیته‌وه
بێگومان گه‌ر تۆ رێگه‌م پێ بده‌ی ؟ "
جۆنگكووك پێكه‌نی كه زانی تایهیۆنگ بۆ وا شه‌رم ده‌كا بۆیه وتی
" بێگوومان هه‌م منیش بێزار نابم له ماڵه‌وه "
له دوای ئه‌مه‌وه هه‌ردووكیان بێ ده‌نگ بوون
باشه خه‌تای تایهیۆنگ و جۆنگكووك نیه كه نازانن باسی چی بكه‌ن !
تایهیۆنگ و جۆنگكووك ته‌نانه‌ت له كاتی هاوسه‌رگیریش به‌یه‌كه‌وه دانه‌نیشتوون و قسه بكه‌ن ده‌رباره‌ی بابه‌تێك كه به‌یه‌كه‌وه حه‌زیان پێی بێ
ئه‌وان یان خۆیان له یه‌ك ده‌شارده‌وه یان شه‌ڕیان ده‌كرد بۆیه به‌و راده‌یه له یه‌ك نزیك نین یه‌كسه‌ر بابه‌تێك بدۆزنه‌وه‌و ده‌ست بكه‌ن به قسه‌كردن
وه هه‌ردووكیان نه‌یان ده‌ویست وا نێوانیان سه‌یر بێ‌و كه‌س قسه نه‌كا
بۆیه جۆنگكووك بێ ده‌نگیه‌كه‌ی شكاند و وتی
" تایهیۆنگ "
تایهیۆنگ رووی كرده جۆنگكووك وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێ گوێم را گرتوه
ئه‌وكات جۆنگكووك وتی
"ده‌توانی بچیت كه‌مێك ئاوم بۆ بێنیت "
تایهیۆنگ برۆیه‌كی به‌رز كرده‌وه‌و وتی
" نزیكه‌ی پێنج شه‌ش خزمه‌تكارم له‌م ماڵه بینی له كاتی نانی نیوه‌ڕۆ بۆ من برۆم ئاوت بۆ بهێنم به‌وان بڵێ "
جۆنگكووك خێرا وتی
" نه‌توت ئه‌ته‌وێ ئاگاداری من بی , من ئه‌مه‌وێ تۆ بۆم بهێنی ! هه‌رشتێكم وت ئه‌بێ به گوێم بكه‌ی "
تایهیۆنگ چاوی به بێزاریه‌وه سوراند و به بێ تاقه‌تیه‌وه هه‌ڵسا
سه‌یرێكی ده‌وروبه‌ری كرد تا چێشتخانه‌كه‌ی دۆزیه‌وه‌و ئاوی بۆ جۆنگكووك هێنا و پێیدا و دووباره له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌كه دانیشته‌وه
جۆنگكووك زۆر شتی تری به تایهیۆنگ كرد به جۆرێك تایهیۆنگی په‌شیمان كردبوویه‌وه له مانه‌وه‌ی لێره
سه‌ره‌تا هه‌ر زوو خزمه‌تكاره‌كانی نارده‌وه ماڵه‌وه خۆی ئه‌وان كاتژمێر یازده‌ی شه‌و ئه‌چونه‌وه به‌ڵام جۆنگكووك له عه‌سره‌وه ناردیانیانه‌وه
به‌م شێوه‌یه هه‌زار شتی به تایهیۆنگ كرد
ده جار زیاتر سه‌وتی تیڤیه‌كه‌ی پێ زیاد و كه‌م كرد و كه‌ناله‌كانی پێ ئه‌گۆری وه خواردن و شیرینی و شه‌نده‌ری و مۆته و چپس و چۆكلێت و هه‌زاران شتی تری به تایهیۆنگ هێنا له چێشتخانه‌كه‌وه بۆ هۆڵه‌كه هه‌مووشی ده ده‌قه جارێك له دوای ئه‌وه‌ی تر
ته‌نانه‌ت شوێنی هه‌ندێ قه‌نه‌فه‌و مێز و دیكۆری ماڵه‌كه‌شی پێ گۆری
به فێڵی ئه‌وه‌ی گه‌ر شوێنه‌كه ده‌ستكاری بكه‌م له‌وانه‌یه زووتر چاك بمه‌وه
و دڵم پێی خۆشبێ
جۆنگكووك هه‌ر به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر كاری خۆی كه توڕه كردنی تایهیۆنگ بوو
جۆنگكووك زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی شه‌یتانی له‌سه‌ر لێوی بوو كه بانگی تایهیۆنگی كرد و وتی
" تایهیۆنگ ئه‌زیه‌تیشه به‌س ئه‌توانی بچی له ژووره‌كه‌م له قاتی سه‌ره‌وه مۆبایله‌كه‌م بێنی ئه‌مه‌وێ یاری پێ بكه‌م "
تایهیۆنگ هه‌ڵسا به‌ڵام نه‌رۆیشت به‌ره‌و لای قادرمه‌كان به‌ڵكوو به‌ره‌و لای جۆنگكووك هات و مۆبایله‌كه‌ی خۆی له ناو ده‌ستی دانا‌و وتی
" هه‌ر چ یاریه‌كت ده‌وێ داونلۆدی بكه ته‌نها واز له من بێنه ده خوله‌ك دانیشم به ئیسراحه‌ت "
جۆنگكووك لێوه‌كانی به كیوتیه‌وه هێنایه ده‌ره‌وه و به خه‌مباریه ساخته‌كه‌یه‌وه وتی
" تۆ له من بێزار بووی ؟ "
تایهیۆنگ خێرا وه‌ڵامی دایه‌وه‌و وتی
" نااا! نه‌خێر بێزاربوونی چی ! وتت یاری به‌مۆبایل ئه‌كه‌م بۆیه ئه‌وه‌ی خۆمم پێدایت یاری پێبكه‌یت "
جۆنگكووك هێشتا له‌سه‌ر رۆڵگێرانه‌كه‌ی به‌رده‌وام بوو وتی
" به‌ڵام من وتم مۆبایلی خۆم ! تۆ تێناگه‌ی ! "
تایهیۆنگ مۆبایله‌كه‌ی خۆی له جۆنگكووك وه‌رگرته‌وه‌و وتی
" باشه ته‌واو مۆبایلی خۆت واتا مۆبایلی خۆت تێگه‌شتم !! ئێستا ئه‌یهێنم "
ئه‌وه‌ی وت و رۆیشته قاتی سه‌ره‌وه
جۆنگكووك له‌و كاته‌دا دڵی چوه شتێك و به كه‌مێك زه‌حمه‌تیه‌وه هه‌ستایه سه‌ر قاچه‌كانیو به یارمه‌تی دار شه‌قه‌كه‌ی به‌ره‌و چێشتخانه‌كه رۆیشت
قوتوویێكی شیرمۆزی له ناو سه‌لاجه‌كه ده‌رهێنا و له‌سه‌ر كه‌وه‌نته‌ره‌كه دانیشت ئه‌وه كاری هه‌میشه‌ی جۆنگكووكه كه شیرمۆز ده‌خوا له ته‌نیش سه‌لاجه‌كه له‌سه‌ر كه‌وه‌نته‌ره‌كه داده‌نیشێ هه‌ر دانه‌یه‌كی ته‌واو كرد هه‌ر له جێگاكه‌ی خۆی ده‌رگای سه‌لاجه‌كه ده‌كاته‌وه‌و دانه‌یه‌كی تر ده‌رده‌هێنێ تاوه‌كو بێزار ده‌بێ لێی
تایهیۆنگ گه‌رایه‌وه هۆڵه‌كه جۆنگكووك له‌وێ نه‌بوو كه‌مێك شوێنه‌كه گه‌را تا جۆنگكووكی له چێشتخانه‌كه دۆزیه‌وه له‌سه‌ر كه‌وه‌نته‌ره‌كه دانیشتوه به قشتیه‌وه‌و شت ده‌خوا لێی پرسی
" چی ده‌كه‌ی لێره ؟ "
جۆنگكووك سه‌یری تایهیۆنگی كرد كه‌وا دێته چێشتخانه‌كه‌وه و وتی
" شیرمۆز ئه‌خۆم "
تایهیۆنگ ئاماژه‌ی به شوێنه‌كه‌ی جۆنگكووك دا له‌سه‌ر كه‌وه‌نته‌ره‌كه‌و وتی
" ئه‌ی چی ده‌كه‌ی له‌وێ ؟ شیرمۆزه‌كه بێنه‌و له هۆله‌كه بیخۆ "
جۆنگكووك سه‌ری به مانای نه‌خێر جوڵاند و وتی
" نه‌خێر من لێره كێشه‌م نیه له ته‌نیشت سه‌لاجه‌كه‌وه‌م بۆخۆم دانیشتووم وه كه ئه‌مه‌م ته‌واو كرد دانه‌یه‌كی تر ده‌رده‌هێنم به ئاسانی "
تایهیۆنگ سه‌ری به مانای باشه جوڵاند و دوای سه‌یری كاتژمێره‌كه‌ی ده‌ستی كرد و بینی كاتژمێر هه‌شتی شه‌وه وه‌ئه‌وان هێشتا نانی ئێواره‌یان نه‌خواردوه
تایهیۆنگ ده‌ستی كرد به گه‌ران به دوای شت‌دا له چێشتخانه‌كه جۆنگكووك ئه‌وه‌ی بینی‌و پرسی
" چی ده‌كه‌ی ؟ "
تایهیۆنگ بێ ئه‌وه‌ی سه‌یری جۆنگكووك بكا وتی
" نانی ئێواره ئاماده ده‌كه‌م "
جۆنگكووك سه‌ری به مانای باشه جولاند كه هه‌رچه‌نده تایهیۆنگ نه‌یبینی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ریكی دۆزینه‌وه‌ی شت بوو
جۆنگكووك یارمه‌تی تایهیۆنگی دا له دۆزینه‌وه‌ی هه‌ندێ شت گه‌رچی جۆنگكووك خۆشی ته‌واو شته‌كانی پێ نه ئه‌زانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌م خۆی خواردن ئاماده ده‌كا هه‌ر یارمه‌تیده‌ره‌كانی ئاماده‌ی ده‌كه‌ن
تایهیۆنگ سینگی مریشكی سوركرده‌وه وه دوو جۆره زه‌ڵاته‌ی كرد له‌گه‌ڵ سووپی مریشك وه دوای ئه‌وه خه‌ریك بوو هه‌ندێ نودلسیش ئاماده بكا كه جۆنگكووك بانگی كرد و وتی
" تایهیۆنگ "
تایهیۆنگ بێ ئه‌وه‌ی ئاوڕ بداته‌وه وتی
" هم ؟ "
جۆنگكووك دوباره بانگی كرده‌وه و وتی
" تایهیۆنگ !"
تایهیۆنگ ئاوڕی دایه‌وه‌و سه‌یری جۆنگكووكی كرد كه وا هه‌ر له شوێنی یه‌كه‌م جاریه‌تی له‌سه‌ر كه‌وه‌نته‌ره‌كه رێك له به‌رامبه‌ری تایهیۆنگ
جۆنگكووك به ده‌ستی ئاماژه‌ی به تایهیۆنگ دا تا بچێته پێشه‌وه
وه تایهیۆنگیش به گوێی كرد‌و چوه پێشه‌وه و مه‌ترێك دوور وه‌ستا
جۆنگكووك قاچه‌كانی لێك كرده‌وه تا تایهیۆنگ بچێته ئه‌وێ وه‌وتی
" هێشتا وه‌ره پێشه‌وه "
تایهیۆنگ به سه‌یری ته‌ماشای جۆنگكووكی ئه‌كرد له ره‌فتاره‌كانی تێ نه ئه‌گه‌یشت بۆیه بێ ئه‌وه‌ی له شوێنی خۆی بجولێ پرسی
" چیت ده‌وێ جۆنگكووك ؟ "
جۆنگكووك هه‌ردوو ده‌ستی كرده‌وه‌و به قشتیه‌وه وتی
" باوه‌شم ئه‌وێ "
تایهیۆنگ ئه‌زانێ گه‌ر باوه‌شی لێدا ئه‌بێ ده‌ستی لێ‌بدا وه تایهیۆنگ نازانێ جۆنگكووك چی به‌سه‌ر دێت هه‌ندێ كات باشه‌و هه‌ندێ كات
باش نیه بۆیه وتی
" ئازانی گه‌ر ئه‌وه بكه‌م ئه‌بێ ده‌ستت لێ بده‌م ؟ "
جۆنگكووك به دڵنیایه‌وه وه‌ڵامی دایه‌وه‌و وتی
" منیش ئه‌مه‌وێ ئه‌وه بكه‌یت"
تایهیۆنگ نازانێ راست گوێی لێ بوو یان نا به‌ڵام ئه‌مه واتای ئه‌وه‌یه جۆنگكووك ئه‌یه‌وێ تایهیۆنگ ده‌ستی لێ بدا ؟ جۆنگكووك خۆی رێگه به تایهیۆنگ ده‌دا ؟
جۆنگكووك كه بینی تایهیۆنگ تاساوه به دیاریه‌وه‌و نازانێ چی بكا
بۆیه پێی وت
" ئێستاش وه‌ره پێشه‌وه‌و ئه‌وه بكه كه وتم "
تایهیۆنگ هاته پێشه‌وه‌و به ته‌واوی له ناوه‌راستی قاچه‌كانی جۆنگكووك وه‌ستا به‌ڵام هێشتا هیچ شوێنێكیان به‌ر یه‌ك نه‌كه‌وتبوو
تایهیۆنگ ویستی له‌وه دڵنیابێته‌وه جۆنگكووك كێشه‌ی نیه بۆیه لێی پرسی
" دڵنیای ؟؟"
جۆنگكووك وه‌كو وه‌ڵامێك قاچه‌كانی داخست كه به ناوقه‌دی تایهیۆنگه‌وه نوسانو وه وتی
" بێگوومان "
تایهیۆنگ به ترسه‌وه ده‌سته‌كانی له‌سه‌ر ناوقه‌دی جۆنگكووك دانا وه سه‌یری جۆنگكووكی كرد تا بزانێ هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی هه‌یه
جۆنگكووك بزه‌یه‌كی بۆ كرد و سه‌ری له‌قاند وه‌ك ئه‌وه‌ی پێی بلێ
به‌رده‌وام به
تایهیۆنگ كه ئه‌مه‌ی بینی ئاسووده بوو وه ئه‌مه وای كرد
متمانه‌ی به خۆی زیاتر بێ
ده‌سته‌كانی به ناوقه‌دی جۆنگكووكه‌وه خشاند‌و بردیه پشتیه‌وه و له باوه‌شی گرت
وه جۆنگكووك ده‌سته‌كانی به ده‌وری شانه‌كانی تایهیۆنگه‌وه برده پشته‌وه
به‌ڵام كه تایهیۆنگ توند ناوقه‌دی گرت و جۆنگكووكی راكێشا بۆ لای خۆی و نزیك تری كرده‌وه له خۆی جۆنگكووك به خێرای توند ملی تایهیۆنگی گرت چونكه وای زانی ده‌كه‌وێ
جۆنگكووك شه‌قێكی له پشتی تایهیۆنگ دا‌و وتی
" تۆ چی ده‌كه‌یت؟؟؟ "
تایهیۆنگ وه‌ڵامی دایه‌وه‌و وتی
" زۆر دوور بوویت.! ده‌بوایه شتێك بكه‌م "
جۆنگكووك هیچی نه‌وت چونكه بۆ قسه بكا ؟
له كاتێكدا جۆنگكووكیش حه‌زی به‌وه‌یه نزیكتربن له‌یه‌كه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی تایهیۆنگ جۆنگكووكی نزیك كرده‌وه هه‌ردووكیان پێشه‌وه‌یان به‌ر یه‌كه‌وت بۆیه هه‌ست به لێدانی دڵی یه‌ك ده‌كه‌ن كه‌وا چۆن خێرا لێ ده‌دات ته‌نها به هۆی باوه‌شێكه‌وه به‌ڵام چ باوه‌شێك كه‌وا ساڵانێكی خایاندوه !
تایهیۆنگ هه‌رچه‌نده ئه‌م باوه‌شه به دونیا ناگۆرێته‌وه به‌ڵام ده‌بێ بزانێ جۆنگكووك باشه بۆیه كه‌مێك دوور كه‌وته‌وه تا سه‌یری چاوه‌كانی جۆنگكووك بكا‌و بپرسێ
" جۆنگكووك تۆ باشی ؟ هه‌ست به چی ده‌كه‌ی ئێستا ؟ دڵنیای كێشه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌ست لێدانی من نیه ؟ "
جۆنگكووك سه‌ری به مانای به‌ڵێ جوڵاند و وتی
" دڵنیام تاقی بكه‌وه ده‌ست له كوێ ده‌ده‌ی بیده بزانه كاردانه‌وه‌م ده‌بێ "
تایهیۆنگ ئه‌م شته‌ی لا سه‌یر بوو به‌ڵام بۆ نا ؟ با تاقی بكه‌ینه‌وه
سه‌ره‌تا ده‌سته‌كانی به ناوقه‌دی جۆنگكووك برده سه‌ره‌وه‌و هێنایه خواره‌وه وه ئێستا به ته‌واوی زانی و هه‌ستی پێكرد كه‌وا ناوقه‌دی جۆنگكووك چه‌ند باریكه له نێو ده‌سته گه‌وره‌كانی تایهیۆنگ
وه سه‌یری جۆنگكووكی كرد تا بزانێ كاردانه‌وه‌ی چیه
به‌ڵام جۆنگكووك هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نه‌بوو
دواتر له‌سه‌ر شانه‌كانی به هێواشی هێنایه خواره‌وه تا لای ده‌ستی
جۆنگكووك بزه‌یه‌كی بۆ كرد و كاردانه‌وه‌ی خراپی نه‌بوو
دواتر تایهیۆنگ سه‌یری خواره‌وه‌ی كرد‌و رانی جۆنگكووكی بینی
وه جۆنگكووك به هۆی پێچراویه‌كه‌ی قاچی
ناتوانێ پانتۆر یاخود بێجامه له‌به‌ربكا بۆیه شۆرتی وه‌رزشی له‌به‌ر بوو
تایهیۆنگ یه‌كێك له ده‌سته‌كانی له‌سه‌ر ئه‌ژنۆی جۆنگكووك دانا
وه بێ ئه‌وه‌ی بیه‌وێ په‌نجه‌كانی كه‌وتنه ژێر شۆرته‌كه‌وه به‌ڵام تایهیۆنگ هه‌وڵی ئه‌وه‌ی نه‌دا په‌نجه‌كانی بهێنێته‌وه سه‌ر شۆرته‌كه
وه ده‌ستی زیاتر چووه ژووره‌وه كاتێ ده‌ستی بۆ به‌شی سه‌ره‌وه رانی جۆنگكووك برد
وه كه تایهیۆنگ ده‌ستی له‌سه‌ر رانه سپیه‌كانی جۆنگكووك خشاند له ژێر شۆرته‌كه‌یه‌وه
جۆنگكووك ده‌می توند داخست به هه‌مان شێوه‌ی چاوی
تا هیچ له ده‌می ده‌رنه‌چێ
وه كه تایهیۆنگ ئه‌مه‌ی بینی خێرا له جۆنگكووك دوور كه‌وته‌وه‌و وتی
" جۆنگكووك تۆ باشی ؟ هیچ بوه ؟؟ هێشتا ته‌واو چاك نه‌بوویته‌ته‌وه ؟!!, داوای لێ بوردن ئه‌كه‌م !"
جۆنگكووك چاوه‌كانی كرده‌وه‌و سه‌یری تایهیۆنگی كرد
وه به بێزاریه‌وه وتی
" باسی چی ئه‌كه‌یت !؟ كاردانه‌وه‌كه‌ی من بۆ ئه‌وه نه‌بوو گه‌مژه !!
وه من باشم و هیچ كێشه‌م نیه ! "
تایهیۆنگ ئاسوده بوو كه زانی جۆنگكووك باشه
به‌ڵام بوه‌سته ئه‌ی كاردانه‌وه‌كه‌ی بۆ چی بوو ؟
تایهیۆنگ به سه‌ر لێشێواویه پرسی
"ئه‌ی كاردانه‌وه‌كه‌ت بۆ چی بوو ؟ "
جۆنگكووك روومه‌ته‌كانی سوور بونه‌وه‌و به خێرایه‌وه وه‌ڵامی دایه‌وه‌و وتی
"منته‌نهاحه‌زمبه‌وه‌یه‌ده‌ستله‌رانمبدرێهیچپه‌یوه‌ندیبه‌نه‌خۆشیه‌كه‌مه‌وه‌نیه‌گه‌مژه"
تایهیۆنگ خۆی راهاتوه هه‌ندێ جار وا قسه بكا وه یۆنجوون و جێنیش هه‌ندێ جار وا قسه ئه‌كه‌ن له‌گه‌ڵ تایهیۆنگ
بۆیه تێگه‌یشت جۆنگكووك چی گووت وه‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی شه‌یتانی كه‌وته سه‌ر لێوی و وتی
" ئۆو!! كه‌واته با به‌رده‌وام بین له‌و شوێنه‌ی وه‌ستاین"
ویستی ده‌ست به‌رێته‌وه بۆ رانی جۆنگكووك
به‌ڵام جۆنگكووك ده‌ستی گرت و له‌سه‌ر ناوقه‌دی خۆی دانا‌و وتی
" پێویست ناكا به‌رده‌وام بین تازه !! ته‌نها بمهێنه‌ره خواره‌وه ناتوانم خۆم هه‌ڵده‌م و قاچم زیاتر ئازاری پێ بگات ئه‌گه‌ر به‌رزایه‌كه كه‌میش بێت "
به‌ڵێ تایهیۆنگ دووباره شته‌كانی تێكدا وه جۆنگكووك ئێستا نایه‌وێ به‌رده‌وام بێ
تایهیۆنگ ناوقه‌دی جۆنگكووكی گرت و هێنایه خواره‌وه له‌سه‌ر كه‌وه‌نته‌ره‌كه وه جۆنگكووك یه‌كسه‌ر له تایهیۆنگ دوور كه‌وته‌وه‌و به‌ره‌و لای مێزی نان خواردنه‌كه رۆی به‌ڵێ جۆنگكووك له تایهیۆنگ توڕه‌یه یانی تایهیۆنگ چۆن ده‌توانێ له‌م جێگایه بوه‌ستێو دووركه‌وێته‌وه ته‌نها تا بپرسێ جۆنگكووك تۆ باش نه‌بوویته‌ته‌وه گه‌مژه من باشم !!!
به‌یه‌كه‌وه نانیان خوارد دواتریش گه‌رانه‌وه هۆڵه‌كه و دانیشتن
ئه‌وكات جۆنگكووك پرسی
" تۆ بۆ نارۆیته‌وه ؟ كات دره‌نگی كردوه ! "
تایهیۆنگ سه‌یری كاتژمێره‌كه‌ی كرد و بینی تازه كاتژمێر نۆو نیوه به‌ڵام دیاره جۆنگكووك ده‌یه‌وێ تایهیۆنگ ده‌ربكا
تایهیۆنگ رووی كرده جۆنگكووك و وتی
" بۆ من له‌بیرم كرد پێت بڵێم ته‌واوی هه‌فته‌كه ئه‌مه‌وێ ئاگادارت بم ؟
وا دیاره نیوه‌ڕۆ له یادم كردوه ئه‌وه‌ت پێ بڵێم ! به‌ڵام ئه‌وه ئێستا زانیت
وه ئه‌زانی پێش ئه‌وه‌ی خزمه‌تكاره‌كان بڕۆن ژووری میوانیان بۆ ئاماده كردم ؟ "
جۆنگكووك به شۆكیه‌وه سه‌یری تایهیۆنگی كرد
واتای چیه ته‌واوی هه‌فته‌كه ئاگادارم ده‌بێ ؟
جۆنگكووك وایزانی ته‌نها ئه‌مرۆیه‌و وه‌تایهیۆنگ ئێستا ده‌چێته‌وه ماڵی خۆی
تایهیۆنگ كه شۆكیه‌كه‌ی جۆنگكووكی بینی
ویستی زیاتر شۆكی بكا بۆیه وتی
" هه‌رچه‌نده پێم وتن پێویست به ژووری میوان ناكا من هه‌ر له باوه‌شی جۆنگكووك ئه‌خه‌وم "
~~~~~~~~~~~~~~
سلاو هاورێیان یه‌كه‌م جاره پارت وا تاخیر بی ئه‌ویش پێم نه‌كرایه دایك و باوكم دوێنێ شه‌و سه‌فه‌ریان كرد ئه‌وجه مه‌جالم نه‌بوو له‌به‌رهه‌ندێ
به‌هه‌رحال هیوادارم به دڵتان بێت 🌸💕💗
پارتی ٢١ زوو داده‌نێم خه‌متان نه‌بی ئه‌نگۆم فێری پاڕتی زۆر كردیه رانه‌هاتینه له بێ پاڕتی 🤭